❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌مکی کاراکته‌ر/ به‌شی سێیه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-04 14:22:01

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

چه‌مکی کاراکته‌ر/ به‌شی سێیه‌م

به‌رێزان سلاو هیوای ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم . وه‌ک له‌به‌شی یه‌که‌م ئاماژه‌م پێکرد که‌ چه‌ند به‌شێکتان بۆ ده‌نوسم ده‌رباره‌ی کاراکته‌ر وا ئه‌م جاره‌ش له‌ به‌شی سێیه‌م پێتان ده‌گه‌مه‌وه‌ که‌ باس له‌ کاراکته‌ری لاوه‌کی ده‌که‌م له‌ نۆڤلێتی حه‌ساری نوسه‌ری گه‌وره‌ شێرزاد حه‌سه‌ن به‌ هیوام سودی لێوه‌رگرن

دووه‌م/ کاره‌کته‌رى لاوه‌کى
کاره‌کته‌رى لاوه‌کى یان که‌سیه‌تى لاوه‌کى ئه‌و جۆره‌ که‌سه‌یه‌ که‌خاوه‌ن چه‌ندین ڕه‌هه‌ندى مرۆیى یه‌ وه‌ک سۆز و هه‌ڵچون و بیرو بۆچون و لایه‌نى ده‌رونى و بیرکردنه‌وه‌یه‌و هه‌موو ئه‌م ره‌هه‌ندانه‌ش په‌یتاپه‌یتا له‌هه‌ڵسوکه‌وتێکه‌وه‌ بۆ هه‌ڵسوکه‌وتێکى دى به‌ده‌ره‌ده‌که‌ون که‌ ده‌بێته‌ هۆى ئاشکراکرنى کاره‌که‌ته‌ره‌ لاوه‌کیه‌که‌. (که‌وتمان زۆربه‌ى کارو ڕووداوه‌کان له‌نۆڤلیه‌تدا شاکه‌س ئه‌نامى ده‌دات، مانای ئه‌وه‌نیه‌ که‌ که‌سه‌لاوه‌کیه‌کان هیچ رۆڵ و کاریگه‌ریه‌کیان له‌رووداوه‌کان دانیه‌. به‌پێچه‌واهنه‌وه‌ زۆرجار له‌وانی رۆڵى ئه‌وکه‌س لاوه‌کیانه‌ به‌رێژه‌یه‌کى زۆرکه‌م رۆڵیان و کاریگه‌ریان له‌که‌سایه‌تى شاکه‌س که‌مترنیه‌، چونکه‌ نۆڤلیت بریتى یه‌ له‌کێشاتى وێنه‌ى ژیان به‌شێوازێکى هه‌مه‌لایه‌ن). له‌ژێر رۆشنایى ئه‌م گفته‌ دته‌توانین ئه‌وه‌ ده‌ربخه‌ین له‌نۆڤلیه‌تى حه‌سارى شێرزاد حه‌سه‌ندا ئه‌مه‌ به‌ڕونى ئاشکراى دێته‌ به‌رچاو له‌کاتێکدا که‌سى لاوه‌کى (نێان) که‌سیه‌تیه‌کى لاوه‌کى هه‌یه‌ و باس ده‌کرێت له‌حه‌ساردا ، له‌هه‌مان کاتیشدا توانیویه‌تى رۆڵى خۆى وه‌ربگرێ زۆرى کێشه‌و ڕووداوه‌کان له‌وه‌وه‌ په‌یدابونه‌ وه‌ک ده‌بینین له‌حه‌ساردا له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌کچه‌کانى شاکه‌س توانیویه‌تى په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى ببه‌ستێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌که‌ ده‌ڵێین ژیانیش هه‌موو جۆره‌ کسێکى تێدایه‌. هه‌رچه‌نده‌ خوێنه‌ر له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى نۆڤلیه‌ت زیاتر لایه‌نێکى که‌سێکى بۆ ده‌رده‌که‌وێت و ناوبانگ ده‌رده‌کات له‌هه‌مان کاتیشدا به‌پێى  که‌سه‌لاوه‌کیه‌کان رۆڵى تایبه‌تى خۆشیان ده‌بێت له‌گه‌شه‌پێدانى ڕووداوه‌کاندا.
تاواى لێدێت گۆڕانێک له‌نۆڤلیه‌ته‌که‌ دروست بکات ، وه‌کو ده‌بینین له‌نۆڤلیه‌تى حه‌ساردا زۆرگۆڕانى تێدا ده‌بێت ، جا گۆڕانه‌که‌ سبى بێت یان ئیجابى بێت گرنگ نیه‌ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ گۆڕانه‌ به‌هۆى بون و کاریگه‌رى که‌سه‌لاوه‌کیه‌کان ڕوویداوه‌ .(له‌کاره‌کته‌رى لاوه‌کى مرۆڤــ نابێت قه‌ناعه‌تى نووسه‌رو کاره‌کته‌رو به‌شه‌کانى تر به‌شداربوو تێکه‌لآوى یه‌کیان بکات

هه‌ندێک جار وارێکه‌وتووه‌ که‌سایه‌تى ئاسایى یاخود لاوه‌کى تێکه‌ولاَوى یه‌کتربوینه‌ له‌وانه‌ ده‌بینین له‌حه‌ساردا سه‌ره‌تا کاره‌کته‌ره‌ ئاسایى یه‌که‌ خوشکه‌کانى  شاکه‌سن ، پاشان ده‌بینی وه‌رده‌وه‌خۆیان له‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ دوورده‌خه‌نه‌وه‌. (هه‌ندێ جارگرنگى و کاریگه‌رى ئه‌م کاره‌کته‌ره‌ لاوه‌کیانه‌ له‌گرنگى و رۆڵى که‌سیه‌تى په‌ره‌سێنه‌کان که‌متر نیه‌ ، ئه‌م که‌سێتىیه‌ به‌ساده‌و ڕوکه‌شانه‌ زۆربه‌ى جار نموونه‌ى چینێکى تایبه‌تى کۆمه‌ڵن و ساده‌ى ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ به‌هاى تاک به‌رامبه‌ر به‌سروشت و کۆمه‌ڵگه‌ ده‌رده‌خات). بۆیه‌ لێره‌دا ده‌توانین بڵێین کاره‌کته‌ره‌کان هه‌موویان ئه‌رکى یه‌کتر پڕده‌که‌نه‌وه‌و رۆڵیان ده‌بآ له‌ته‌واوکردنى ده‌قه‌که‌دا، بۆیه‌ هه‌رده‌بآ که‌سه‌کان جوانترین رۆڵ بگێڕن. ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌وه‌ گرێدانێک له‌نێوان پاڵه‌وان و که‌سه‌لاوه‌کیه‌کان هۆى. (زۆرجار رۆمان نوس به‌کێشانى وێنه‌ که‌سێیه‌تى لاوه‌کى ماندوو ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى ده‌خاته‌ کار بۆ به‌رجه‌ستکردنى و رووچوونى به‌ناو نهێنیه‌کانیدا ئاشکردکردنى سیفه‌ته‌ گۆڕاو جۆراو جۆره‌کانى ). ئه‌م راستیه‌ له‌حه‌ساردا دیاره‌، کاتێک خوشکه‌کان به‌ده‌ورى ته‌رمى باوکی کوژراویان ده‌گرین و هاوار ده‌که‌ن ، له‌هه‌مان کاتیشدا ئه‌و نهێنیه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ زۆردارى باوکیان والێده‌کات خۆزگه‌ ئه‌وڕۆژه‌ بخوازن ده‌ربازیان بوو له‌زۆرداری باوکیان.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net