.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












منداڵان هه‌ر له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگییانهوه تێبینی هه‌ڵسوکه‌وته کۆمه‌ڵاتییه‌کانی چواردهووریان ده‌که‌ن: لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ده‌ریده‌خات، که منداڵان له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگییانهوه خو به‌و که‌سانه‌وه ده‌گرن، ئه‌وانه‌ی زیاتر پهرۆشیانن، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی گرنگییه‌کی ئه‌وتۆیان پێناده‌ن. له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌نیشاندانی شێوازی جوڵاو، ئه‌وه‌ی له‌ڕێگایه‌وه چه‌ند مۆتیڤێکی بۆ منداڵان ده‌رده‌خست. له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران باوه‌ڕیان هه‌یه، که منداڵان ده‌توانن که‌سانی دڵسۆزی خۆیان هه‌ڵبسه‌نگێنن، ئه‌وه‌ش زۆر زووتر پێش ئه‌وه‌ی فێری قسه‌کردن ببن. بێگومان ئه‌م توانای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش منداڵان به‌هاتنیان بۆ ناو ژیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێنن و ئه‌وه‌ش بۆ گه‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی نرخدانان بۆ ڕه‌وشت گرنگی خۆی هه‌یه.
له‌هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کاندا منداڵانی نێوان ته‌مه‌ن شه‌ش بۆ ده مانگ پارچه‌یه‌ك داری خڕیان نیشاندار و ئه‌و داره‌ش چاوێکی سه‌یر دڵخۆشکه‌ری پێوه نووسرابوو. لێره‌دا توێژه‌ران نیشانی منداڵه‌کانیان دا، که ئه‌و داره ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر گردێکدا سه‌ر بکه‌وێت. پاش هه‌وڵێکی سه‌رنه‌که‌وتوو دارێکی سێگۆشه یان چوارگۆشه یارمه‌تی سه‌رخستنی داره خڕهکهیانی ده‌دا. هاوکات چه‌ند شێوه‌یه‌کی دیکه ده‌رده‌که‌وتن، ئه‌وانه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی خۆیان پێشکه‌ش به داره خڕه‌که بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر گرده‌که‌دا نه‌ده‌کرد. پاش ته‌واوبوونی ئه‌م تاقیکردنه‌وانه توێژه‌ران هه‌ڵسان به تێبینیکردنی منداڵانی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، تا بزانن، منداڵان کام شێوه هه‌ڵده‌گرنه‌وه و گوێ به کام له شێوه‌کان ناده‌ن.
له‌ئاکامی تێبینیکردنهکان بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که هه‌ر هه‌موو منداڵه ته‌مه‌ن شه‌ش مانگه‌کان و 14 له 16 منداڵه ده مانگه‌کان هه‌وڵی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی شێوازی سێگۆشه و چوارگۆشه‌کان داوه، له‌کاتێکدا هیچ گرنگییه‌کی ئه‌وتۆیان به شێوازه بێلایه‌نه‌کان نه‌داوه، ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی داره خڕه‌که‌یان نه‌دابوو. هه‌روه‌ها توێژه‌ران تێبینی منداڵانی ته‌مه‌نی ده مانگیان کرد، ئه‌وانه‌ی گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆریان به شێوازه چوارگۆشه‌کان دابوو، له‌کاتێکدا هیچ گرنگییه‌کی زۆریان به شێوازه سێگۆشهیهکان نه‌دابوو. ئه‌م دیارده‌یه توێژه‌ران نه‌یانتوانی له منداڵانی شه‌ش مانگدا تێبینیبکه‌ن.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له لاپه‌ڕه‌ی 557ی به‌رگی 450ی گۆڤاری "Nature"دا ده‌نووسن، که منداڵان زۆر زوو ده‌توانن دۆست و دوژمنی خۆیان جیا بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، که ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگانده شتێك نییه، منداڵ فێری ببێت، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خودی منداڵدا گه‌وره ده‌بێت و له‌پاشه ڕۆژدا ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیسته‌می نرخدانان بۆ ڕه‌وشت. به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت باش و خراپ له یه‌کتری جیابکرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه