❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌رج نييه‌ ناوت جوان بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-06 13:13:22

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsXPMSIE7

مه‌رج نييه‌ ناوت جوان بێت

( مه‌رج  نييه‌ ناوت جوان بێت به‌لاَم مه‌رجه‌ ناخت جوان بێت)





وه‌ك تێبينى ده‌كرێت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌نديێك له‌ لاوان سه‌رقاڵن به‌ ناو گۆڕينه‌وه‌ وه‌ك هه‌ر ئاره‌زويه‌كى ترى تايبه‌ت به‌ خۆيان  ئه‌م خوليايه‌ى خۆشيان پياده‌ ده‌كه‌ن ، هه‌رچه‌نده‌ ناوگۆڕين كارێكى ئاساييه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌ زيان له‌ كۆمه‌لگا ده‌دات وه‌ نه‌ له‌ خودى خۆشيان پێشم وايه‌ هه‌موو كه‌س ئازاده‌ چ ناوێك يان ناسناوێك بۆ خۆى هه‌ڵده‌بژێرێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌و بڕوايه‌دام جگه‌ له‌ سودى ده‌رونى نه‌بێت بۆ خودى  كه‌سه‌كه‌ كه‌ ئاسووده‌ بێت به‌وه‌ى كه‌ وا هه‌ست ده‌كات ناوێكى خۆشى هه‌يه‌ هيچ سودێكى ترى نه‌بێت ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ و گرنگه‌ پێويسته  كه‌سه‌كان ناخيان بگۆڕن نه‌ك ناويان چونكه‌ هه‌ميشه‌ ناوه‌رۆك  گرنگتره‌ له‌ رواڵه‌ت خۆ ئه‌گه‌ر  به‌يت و هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ بدوێنين ئه‌وا بێگومانم كه‌سيان له‌ ناوه‌كانيان رازى نين ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك :-

1.     هه‌ندێك ناو هه‌يه‌ لێكچووه‌ واته‌ چ بۆ كوڕ و ئافره‌ت هه‌مان ناو دووباره‌يه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌يه‌نێ كه‌ كه‌سايه‌تى خۆت بگۆرێ به‌ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر .
2.     هه‌ندێك ناو هه‌يه‌ ناو ناتۆره‌ى لێده‌نرێ كه‌ ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ گاڵته‌پێكردن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى گاڵته‌ به‌ ناو ده‌كات ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ خاوه‌ن هيچ باكگراوندێكى ڕۆشنبيرى نين ، هه‌ندێك جاريش ئه‌م گاڵته‌ پێكردنه‌ مه‌به‌ستى ئيره‌يى له‌ پشته‌وه‌يه‌ به‌ تايبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سى گاڵته‌پێكه‌ر خاوه‌ن به‌هره‌ و توانايه‌ك بێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ ناوه‌گه‌ى به‌ خاڵى لاواز و به‌ هه‌ل وه‌رده‌گيرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئاستى به‌هره‌و تواناي كه‌مبكه‌نه‌وه‌ .
3.     هه‌ندێك ناو هه‌يه‌ عه‌ره‌بيه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ناوه‌كه‌شى ده‌گۆڕێت ناوێكى فارسى ياخود توركى .... هتد هه‌ڵده‌بژێريت له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و ناوانه‌ش به‌ بيانى دانانێت هه‌رچه‌نده‌ ناو كاريگه‌رى له‌سه‌ر  كه‌سايه‌تى مرۆظه‌كان نييه‌ .
4.     هه‌ندێكيشيان ده‌ڵێن ناوه‌كانمان له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تيمان ناگونجێت خۆ هه‌ر كه‌س ناوى موحه‌مه‌د بوو نابێته‌ ( پێغه‌مبه‌ر ) بگره‌ هه‌ندێ خۆ ئه‌گه‌ر چاوێكيش به‌ ناوه‌ كوردييه‌كاندا بخشێنينه‌وه‌ چه‌ندين ئازاد ناومان هه‌يه‌ ته‌نها ئازاديان تيا نييه‌ سه‌دان دانا ناومان هه‌يه‌ به‌س دانا نين و ده‌يان روخۆش ناومان هه‌يه‌ گرژو مۆنن و چه‌نده‌ها دڵشادمان هه‌يه‌ ئه‌وه‌ى پێى بڵه‌ى شادى له‌ دڵيدا نييه‌ .... هتد .


خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بيه‌وێت ناو و ناخى له‌يه‌ك بچێت پێويسته‌ هه‌ميشه‌ خۆى رۆشنبير بكات و هه‌رگيز بير له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ ناوى چييه‌و چۆنه‌ ئه‌گه‌ر رۆيشتن به‌م ئاراسته‌يه‌ بێت بێگومان به‌ له‌ دوا رۆژدا كه‌سێكى سوود به‌خش ده‌بيت بۆ خۆت و كۆمه‌ڵگا .

تێبينى
له‌گه‌ڵ ڕێزى زۆرم بۆ ئه‌و ناوانه‌ى كه‌ ئاماژه‌م پێداون ته‌نها ئه‌و ناوانه‌ وه‌ك نموونه‌ هێناومه‌ته‌وه‌ . 
                                                                                                                فه‌رهه‌نگ جلال / سلێمانى
سه رجاوه :ره نكاوره نك

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-06 13:56:45

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

Re: مه‌رج نييه‌ ناوت جوان بێت

ده‌ستت خۆش بێت گیانی من
سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-06 14:21:07

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: مه‌رج نييه‌ ناوت جوان بێت

dastt xoshbet barez

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-01-13 09:01:01

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: مه‌رج نييه‌ ناوت جوان بێت

dast xosh ujen gyan bo aw babata jwana

basha mn w nawakam zor rekawtwin hhhh

sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-01-23 18:07:14

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsXPAvantBrowser

Re: مه‌رج نييه‌ ناوت جوان بێت

زور سوباس ده سته كانى ئيوه ش خوشبيت هيوادارم بابه ته كه متان به دل بوبيت
كاتيكى شاد بو ئيوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net