.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كچان پلانی له خشته‌بردن بۆ یه‌كتر داده‌نێن
زۆر جار كچان متمانه به هاوڕێ كچه‌كانیان ناكه‌ن، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی هاوڕێیه‌تیان خۆش دهبێتو دواتر واز له یه‌كتری ده‌هێنن. به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا له‌به‌ر داب‌و نهریتو ئه‌و هێڵه سورانه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆی دیاری كردوون، كچان نا‌وێرن هاوڕێیه‌تی كوڕانیش بكه‌ن.
شیلانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ دانیشتووی هه‌ولێره باسی ئه‌و ساته پڕ له نه‌هامه‌تییه ده‌گێڕێته‌وه كه كچه هاوڕێكه‌ی كه چه‌ندین ساڵ وه‌كو خوشك وابوون، چاڵی بۆ هه‌ڵكه‌ندووه‌و توشی پیاوێكی ژنداری كردووه.
رۆژێك هاوڕێ كچه‌كه‌ی كه هاوسێشیان ده‌بێت شیلان بانگ ده‌كات بۆ ماڵی خۆیان‌و له‌وێ به پیاوێكی ده‌ناسێنێت كه هه‌رگیز نه‌یبینیوه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه خوازبێنی ده‌كات وا له شیلان ده‌كات كه ده‌ست تێكه‌ڵ بكات لهگهڵیو یه‌كتر بناسن تا ده‌چێته داوای.
به‌ڵام شیلان رۆژ به‌ڕۆژ ترسی ئاشكرابوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان زیاتر ئازاری ده‌دات تا رۆژێك بۆی ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌مه پیاوه نه‌ك كوڕ، كه زۆر له‌گه‌ڵ ژن‌و منداڵه‌كه‌یدا خراپه.
«ئه‌وكات زۆر په‌شیمان بوومه‌وه به‌م حاڵه‌م ئێستاش په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زم زۆر شتم به‌سه‌ر هات له‌سه‌ر ئه‌و هاوڕێیه‌م، به سه‌د حاڵ ئه‌و پیاوه لێم دوركه‌وته‌وه، كێشه‌كه‌م گه‌وره بوو له ماڵه‌وه، به‌ڵام دواتر هاورێیه‌تیم نه‌به‌ست له‌گه‌ڵ هیچ كچێك».
عادل مه‌هدی ته‌مه‌ن 23 ساڵه رای وایه كچانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان متمانه‌ی هاوڕێیه‌تی به‌ستنیان نییه له‌گه‌ڵ كوڕاندا، چونكه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هێڵی سوریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه. دوركهوتنهوهیهكی زۆر كه له‌نێوان كچ‌و كوڕدا دروست بووه، له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی متمانه‌یه له به‌ینی یهكترداو نه‌بوونی ئه‌و راستگۆییه‌ی كه له نێوان هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵدا پێویسته هه‌بێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ دهستبڕینو درۆكردن جێگای زۆر شتی گرتۆته‌وه.
مرۆڤ به‌بێ بوونی هاوڕێ كه‌سایه‌تیه‌كی لاوازه‌و بوونێكی كاریگه‌ری نیه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و رووداو گۆڕانكارییانه‌ی رۆژانه وه‌ك وانه‌یه‌ك دێنه ناو ژیانه‌وه.
ئیڤان شێروان ته‌مه‌ن 23 ساڵ، خۆشحاڵه به‌وه‌ی كه هاوڕێیه‌كی باشی هه‌یه‌و له هه‌موو خۆشی‌و ناخۆشییه‌كدا له‌گه‌ڵیدایه، چونكه «پێویسته مرۆڤ به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك ببێته دۆست‌و ناسیاوو هاوڕێیه‌تی بكات، به باشی ههڵیبسهنگێنێتو تاقیبكاته‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای بهرژهوهندیو به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ستنیشانی بكات».
رازی ته‌مه‌ن 20ساڵ، خوێندكاری زانكۆیه‌و له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا زۆر هاوڕێیه‌تی كوڕی كردووه به شێوه‌یه‌ك دور له په‌یوه‌ندی سۆزداری، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی كوڕی قسه‌ی بۆ ههڵهبهستووه له ناو هاوڕێكانیدا. راز وتی «هه‌رگیز سڵاو له كوڕ ناكه‌مه‌وه، چونكه من كچێكی كراوه بووم قسه‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستم. كوڕێكی هاوڕێم له‌ناو هاوڕێكانم وتبووی ئه‌و كچه كهپڵمه، منیش به هیچم نه‌زانی بوو دواتر كه زانیم كردمه شه‌ڕ له‌گه‌ڵی له‌به‌رده‌م هاوڕێكانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی وا نه‌كاته‌وه، به‌ڵام من هه‌رگیز هاوڕێیه‌تی كوڕ ناكه‌م».
د.عومه‌ر ئیبراهیم، پسپۆر له بواری ده‌روونزانی پێیوایه متمانه به خۆبوون له خێزانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دا له لایه‌ن تاكه‌كانی ئه‌و خێزانه جێگیر بێت، چونكه هه‌ر تاكێك له دایك ده‌بێت به بۆماوه‌یی ئه‌و بڕوابونهو متمانه‌یه له دایك نابێت له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵكو له‌و خێزانه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی ده‌كات متمانه‌و بڕوابونهكه فێردهبێو وه‌ریده‌گرێت، دوای ئه‌وه‌ی كه بواری بۆ ده‌ره‌خسێ له لایه‌ن دایك‌و باوكیه‌وه پاشانیش له باخچه‌ی ساوایان نێوه‌نده‌كانی تری خوێندن.
زۆربه‌ی زانایانی ده‌روونزانی جه‌خت له‌سه‌ر ته‌مه‌نی نیوان 3-5 ساڵی ده‌كه‌نه‌وه بۆ بنیاتنانی كه‌سایه‌تی هه‌ر تاكێك له دواڕوژدا، كه‌واته ئه‌گه‌ر له خێزاندا منداڵ هاندرا بۆ جێبه‌جێكردنی ئهركو فرمانه‌كانی سه‌رشانی به پاڵپشتیكردنی له ده‌ربڕینی بڕواكانی به شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌و سه‌ربه‌خۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی لاساییكردنه‌وه‌و چاولێكه‌ری بێت.
ساكار رۆسته‌می ته‌مه‌ن 20 ساڵ هاوڕێیه‌تی به‌جوانترین وشه‌یه ده‌زانێت له ژیانی هه‌موو كه‌سێكدا، ئه‌و كاته جوانتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و و متمانه‌یه‌كی ته‌واو دروست بێت. فاكته‌ری سه‌ره‌كی دروستكردنی متمانه راستگۆیی‌و دڵ پاكییه له نێوان هاوڕێكان. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی «من متمانه‌م به هاوڕێكانم هه‌یه، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی رۆشنبیری‌و راستگۆیی دروست بووه بۆیه هه‌ركات پێویستم پێیان بێت بێ دوودڵی‌و گومان په‌نایان بۆ ده‌به‌م».
هیوا حاجی مامۆستای كۆمه‌ڵناسی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت «متمانه وه‌ك به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گره‌نتی مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگی كۆمه‌ڵگا ده‌كا، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی هاوبهندیو پێكه‌وه‌كاركردنی تاكه‌كانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان. ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه متمانه مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌ش له نێوان خه‌ڵكاندا، بێ متمانه‌یی ئه‌و كات سه‌رهه‌ڵده‌دات كه تاكه‌كان نه‌توانن له ئاست چاوه‌ڕوانییه دوو لایه‌نه‌كاندا بن. واته كاتێك بۆ نمونه هاوڕێیه‌ك هه‌ست ده‌كات هاوڕێكهیتری له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌ودا نیه، توشی بێ متمانه‌یی ده‌بێ». ئالان ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، متمانه‌كردن به هۆكارێكی زۆر گرنگ‌و پێویست له‌سه‌ر هاوڕێیان وه‌سف ده‌كات «به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێستادا متمانه‌كردن به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر روو له كه‌می كردووه، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن قوتابیانی زانكۆ زۆر به كه‌می ده‌بینرێت، چونكه كه‌سێك ناتوانێت هه‌موو نهێنییه‌كانی لای هاوڕێكه‌ی باس بكات. زۆر جار كچان ده‌بنه قوربانی كراوهییان له‌وه‌ی كه كوڕ‌و كچ وه‌كو مرۆڤ ته‌ماشا دهكهنو به یه‌كچاو ته‌ماشایان ده‌كه‌ن.
سایتی ئاوێنه..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاکه باخه‌وان
سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاسته‌که‌م ئه‌زیزم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه