❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دایک و باوک و به‌چکه‌ مراوییه‌که‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-08 05:15:21

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

دایک و باوک و به‌چکه‌ مراوییه‌که‌

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا ساڵێکیان وشکه‌ ساڵی بوو، له‌و ساڵه‌دا دایک وباوک و به‌چکه‌ مراوییه‌ک له‌ که‌ناری گۆلاوێکدا ده‌ژیان به‌چکه‌ مراوییه‌که‌ نه‌یده‌توانی بفڕێت ئه‌و ساڵه‌ ساڵێکی زۆر بێ باران و بێ به‌فر بوو له‌ هاویندا هه‌تا ده‌هات ئاوی گۆلاوه‌که‌ ڕووی له‌ که‌می و نه‌مان بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چکه‌ مراوییه‌که‌ نه‌یده‌توانی بفڕێت دایک و باوکه‌که‌ به‌چکه‌که‌یان به‌جێهشت و کۆچیان کرد، به‌چکه‌ مراویه‌که‌ زۆر ده‌ترسا هه‌ر ده‌یگووت:

ده‌ترسم دڕنده‌یه‌ک بمخوات!

هه‌ر له‌م بیرانه‌دا بوو ڕێوی به‌ ئه‌سپایی په‌لاماریداو پێی گووت: تۆ نێچیری ئه‌م ئێواره‌یه‌ی منی.

مراوییه‌که هه‌وڵێکی زۆریدا ده‌رباز بوو هه‌ر ده‌یویست بفڕێت، که‌مێک ده‌فڕی و ده‌که‌وته‌ سه‌ر زه‌وی، ئاوی گۆلاوه‌که ‌وشکی کرد بۆیه‌ مراوی هه‌ر خۆی له‌ ڕێویه‌که‌ ده‌شارده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی نه‌ی خوات، ڕۆژێکیان مراوی زۆر هه‌وڵیدا بۆئه‌وه‌ی فێری فڕین بێت له‌ ئه‌نجامدا مراوییه‌که‌ ده‌ی توانی که‌مێک بفڕێت بۆیه‌ به‌رده‌وام مه‌‌شق و ڕاهێنانی ده‌کرد، پاش هه‌فته‌یه‌ک توانی فێری فڕین بێت،  هه‌ر ده‌گه‌ڕا بۆ گۆلاوێک تا بتوانێت تیایدا بژی،  کۆچی نه‌ده‌کرد نه‌ی ده‌توانی زۆر به‌باشی بفڕێت، له‌پاش ماوه‌یه‌ک گه‌ڕان توانی گۆلاوێک بدۆزێته‌وه‌، چوو بۆ لای ئه‌و گۆلاوه، ‌‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک لای ئه‌و گۆلاوه‌ مایه‌وه‌ زانی که‌ئه‌و گۆلاوه‌ نزیکی کونه‌که‌ی مام ڕێویه‌ بۆیه‌ زوو ئه‌و گۆلاوه‌ی جێهێشت و هێشتا مام ڕێوی نه‌یزانیبوو، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌دوای گۆلاودا ده‌گه‌ڕا تا له‌ ناکاو ڕۆژێکیان گۆلاوێکی تری دۆزییه‌وه ئیتر دنیا فێنکی کردبوو بۆیه‌ بالنده‌کان هه‌موویان گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ تیایدا، ده‌ژیان، ئه‌و گۆلاوه‌ی که‌ئه‌و ئه‌و رۆژه‌ دۆزیبوویه‌وه‌ هی دوومراوی نێرو مێ بوو، مراوی چه‌ند رۆژێک لای ئه‌و گۆلاوه‌ مایه‌وه‌، تا رۆژێک دوو مراوییه‌ نێرو مێکه‌ گه‌ڕانه‌وه، له به‌رئه‌وه‌ی دوو مراوییه‌که‌ به‌چکه‌یان نه‌بوو، به‌چکه‌ مراوییه‌که‌ یان کرد به‌به‌چکه‌ی خۆیان، ڕۆژێکیان به‌چکه‌ مراوییه‌که‌ له‌ مراوییه‌ مێکه‌ی پرسی: ئایا دایک و باوکی منت بینیوه‌؟‌

مراوییه‌ مێکه‌ گووتی:به‌ڵێ دایک و باوکی تۆم بینی که‌ ده‌گه‌ڕان بۆ گۆلاوێک گۆلاوه‌که‌ی خۆیان وشکی کردووه‌ به‌چکه‌ مراوییه‌که‌ به‌م قسانه‌ زۆر غه‌مبار بوو، ئه‌و ڕۆژه‌ مراوییه‌ نێره‌که‌ له‌ ماله‌وه‌ نه‌بوو، که‌ هاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مراوییه‌ مێکه‌ گفتوگۆیان ده‌کرد به‌چکه‌ مراوییه‌که‌ش گوێی له‌ قسه‌کانیان بوو، مراوییه نێره‌که‌ گووتی: دایک و باوکی ئه‌م به‌چکه‌ مراوییه‌ زۆر غه‌مبارن، مراوییه‌ مێکه‌ گووتی: بۆچی غه‌مبارن؟ مراوییه‌ نێره‌که‌ گووتی: چونکه‌ ئه‌و وه‌خته‌ی ئه‌م دایک و باوکه‌ ئه‌م به‌چکه‌ مراوییه‌ یان به‌جێ هێشتووه‌ ئه‌میش منداڵ بووه‌ نه‌ی توانیوه‌ له‌گه‌ڵ دایک و باوکیدا بفڕێت، بۆیه‌ غه‌مبارن به‌چکه‌که‌یان لێ ونبوه‌وگۆلاوه‌که‌شیان وشکی کردووه.

مراوییه‌ مێکه‌ش گووتی: به‌ڕاستی داماو و هه‌ژارن ده‌بێت ئێمه‌ به‌چکه‌که‌یان بده‌ینه‌وه‌ تا بتوانن گۆلاوێکی باش بدۆزنه‌وه‌، مراوییه‌ نێره‌که‌ش گووتی: به‌راستی بیرۆکه‌یه‌کی باشه‌ ئه‌گه‌ر وابکه‌ین، بۆیه‌ هه‌ردووکیان به‌چکه‌ مراوییه‌که‌یان بانگ کرد: وه‌ره‌ مراوی شیرین، که‌ مراوییه‌که‌ چوو بۆلایان یه‌کسه‌ر هه‌ دووکیان پێیان گووت: ئێمه‌ ده‌توانین بتگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ لای دایک و باوکت، مراوی زۆر دڵی خۆش بوو پێی گووتن: زۆر سوپاستان ده‌که‌م، ئه‌گه‌رر بمگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆلای دایک و باوکم.

ڕۆژێک دواترهه‌رسێکیان چوونه‌ لای دایک و باوکی به‌چکه‌ ماوییه‌که‌، مراوییه‌ نێر و مێکه‌ به‌ دایک و باوکی به‌چکه‌ مراوییه‌که‌یه‌ن گووت: ده‌توانین مژده‌یه‌کی خۆشتان بده‌ینێ؟ دایک وباوکی به‌چکه‌ مراوییه‌که‌ گووتیان: به‌ڵێ به‌ڵێ بۆ ناتوانن. ئینجا هه‌ردووکیان گووتیان: ئێمه‌ ماوه‌یه‌که‌ به‌چکه‌که‌ی ئێوه‌مان لایه‌ و به‌خێومان کردووه‌، ئه‌وانیش زۆر دڵیان خۆش و کامه‌ران بوون، ئینجا گووتیان: کوا به‌چکه‌که‌مان؟ خێرا به‌چکه‌که‌ له‌ کونێکدا بوو یه‌کسه‌ر هاته‌ ده‌ره‌وه‌و چوو بۆلای دایک و باوکی، ئه‌وانیش زۆر دڵیان خۆش بوو. پاش هه‌فته‌یه‌ک گۆلاوێکی زۆر خۆشیان دۆزییه‌وه‌، بۆ خۆیان له‌ که‌نار ئه‌و گۆلاوه‌ ژیانیان برده‌ سه‌ر، به‌م جۆره‌ دایک و باوک و به‌چکه‌ مراوییه‌که‌ یه‌کیان گرته‌وه‌و ژیانێکی زۆر خۆشیان برده‌ سه‌ر.

سایتی کوردستان نێت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-08 09:13:37

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: دایک و باوک و به‌چکه‌ مراوییه‌که‌

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م چیرۆکه‌ جوانه‌ ته‌مه‌ن درێژ بیت شتێکی جوانه‌  هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم به‌رێزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-08 20:35:06

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: دایک و باوک و به‌چکه‌ مراوییه‌که‌

زۆر سوپاسته‌که‌م به‌ قوربان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net