.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ژن و جوان پۆشی
ئێمه‌ی مرۆڤ دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ر زه‌وی بونمان ده‌رده‌كه‌وێت‌و دێینه ناو ئه‌م ژیانه‌وه، چه‌ند جارێك ڕه‌نگ‌و سیمامان له‌گه‌ڵ هه‌نگاونانی ته‌مه‌نمان ده‌گۆڕێت، تا ئه‌و كاته‌ی ڕوخسارمان ده‌چه‌سپێت‌و وێنه‌مان له بونماندا ڕه‌نگده‌داته‌وه، ئیتر تاسه‌ر شێوه‌مانی پێ جیاده‌كرێته‌وه، له ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵیشدا پێی ده‌ناسرێن، له ناو بونه‌كانیشدا هه‌ریه‌كه‌مان ڕوخسارێكی تایبه‌تی خۆی به‌جوانی بێت یان هه‌ر جۆرێكی تر له‌لایه‌ن یه‌زدانی مه‌زنه‌وه وه‌رده‌گرێت، هیچ یه‌كێكیشمان شێوه‌ی له‌وه‌ی ترمان ناچێت، ڕاسته هه‌ندێك جار لێكچوون هه‌یه له نێوان كه‌سایه‌تییه‌كاندا ئه‌ویش له هه‌ندێك ڕووه‌وه، به‌لاَم ڕوخسار زۆر به‌كه‌می ئه‌مه‌ی تیادا ده‌خوڵقێت، ئه‌و ڕوخساره‌ی به‌هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌ش دراوه ئه‌توانین به‌ده‌ستی خۆمان به‌جوانترین شێوه بیڕازێنینه‌وه‌و بیكه‌ینه جێی سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی لێمان ده‌ڕوانن، وه‌كو وه‌فایه‌كیش بێت بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌تانه‌ی ڕۆژانه پێمان ده‌به‌خشێت ده‌بێ شادی بكه‌ین .
له‌م ژیانه‌شدا زۆربه‌مان ڕۆژانه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه گۆڕانكاری له بوونی خۆماندا له ڕووه‌كانه‌وه بكه‌ین، به‌تایبه‌تی سیما‌و ڕوكه‌شمان، چونكه تاكه وێنه‌ی به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌یی ئێمه‌یه له‌م ژیانه‌دا، ئه‌وه‌ش بزانین به‌رامبه‌ره‌كه‌مان پێش ناسین ڕوخسارمان ده‌بینێت، ڕوخساریش پێویستی به‌ڕازاندنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌یه له هه‌موو ساته‌كاندا، چونكه هه‌ندێك جار له ڕێی ڕێكخستنه‌كانی خۆمانه‌وه به‌تایبه‌تی جلوبه‌رگ‌و گونجاندنی ڕه‌نگه‌كان تیاماندا، ئه‌توانرێت كه‌سایه‌تیمان هێندێك بناسرێت.
جلوبه‌رگیش یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ركییه‌كانی مرۆڤـ كه ئه‌توانێت له ڕێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی كه ڕوخساری دیاریده‌كات خۆی شاد بكات، چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا گۆڕانكاریه‌كی زۆر به‌سه‌ر دنیادا هاتووه، ڕێكخستنی ڕووكه‌شیش بۆته جێی سه‌رنجی هه‌موو كه‌سێك‌و به‌شێوه‌یه‌كی زیاد له پێویست په‌ره‌ی پێده‌درێت، هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌ش ڕۆژانه كه به شوێنه گشتییه‌كاندا گوزه‌ر ده‌كات، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و ڕومان دێن زۆربه‌ی سات ئه‌ڕواننه جلوبه‌رگه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و به‌رگه‌ی كه پۆشیبووی به‌شێوه‌یه‌كی شاز ڕازاندبێته‌وه، چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ئێمه‌ی ته‌ماشاكه‌ره‌وه ئاوڕێكی تامه‌زرۆ بۆ پۆشاكه‌كه‌ی ئه‌درێته‌وه، ئه‌و هه‌سته‌شمان لادروست ده‌بێ، له كڕینی به‌رگه‌كاندا بۆ ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و بگه‌ڕێین له نێو كۆگاكاندا، گه‌ر به پاره‌یه‌كی زۆریش بێت، چونكه بینینێكی جوانی بێوێنه‌ی له ناخماندا چه‌سپاندووه.
گه‌نجانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌تایبه‌تی كچان هه‌میشه حه‌ز به‌وه‌ده‌كه‌ن كه خۆیان به جوانی ڕێكبخه‌ن له ڕێی ڕوخساره‌وه، ئه‌و ساتانه‌ی كه خه‌ریكی خۆیان ئه‌بن له‌ماڵ‌و پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌ده‌ره‌وه، چه‌ند جارێك ده‌چنه به‌ر ئاوێنه‌كان‌و سیمای خۆیانی تیا هه‌ڵده‌سنگێنن، تا بتوانێ به‌ئاسوده‌ییه‌كی زۆره‌وه ڕێگای به‌رده‌می‌و بینیی به‌رامبه‌ری ببڕێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كچان ئه‌مڕۆ گرنگیه‌كی زۆر به‌خۆیان ده‌ده‌ن و پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆر به‌به‌رگه‌كان ده‌ده‌ن، له نێوانیشیاندا هه‌یانه هه‌میشه حه‌ز به‌وه ده‌كات ئه‌و كالاَیه‌ی ئه‌و له‌به‌ری ده‌كات كه‌س نه‌یپۆشی بێت و به‌جوانترین به‌رگ ڕێكخستنیش بناسرێن، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌و نێوه‌نده‌ی تێیدا ده‌ژی‌و گوزه‌ر‌و كار ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕه‌هه‌ند بڕوانن لێی‌و به‌گونجاندنی ڕه‌نگه‌كان ئه‌و ڕاستیه بۆ ناخی خۆی بسه‌لمێنێت كه ته‌ماشاكه‌رێكی زۆری هه‌یه‌و خه‌ڵكی تامه‌زرۆی بینینی چه‌ند جاره‌ی ده‌كه‌ن له ڕۆژێكدا، به‌لاَم هه‌ندێك جاریش ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست ناهێنێت، به‌هۆی نه‌زانینی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌سه‌ر خۆی، ئه‌ویش له كاتێكدا ده‌بێت كه ته‌نها به‌هه‌ڵواسینی له كۆگاندا یان به له‌به‌ركردنی ئه‌و كالاَیانه‌ی له به‌ری هاوڕێكانیدا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێت‌و واده‌زانێت وێنه‌ی ئه‌و له‌میشدا ڕه‌نگده‌داته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌ریه‌كێك له ئێمه ئه‌وه بزانین هه‌ركه‌سه‌و ڕوخسار‌و پێستی بۆ ڕه‌نگێك گونجاوه، له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ڕه‌نگی تر دژ ده‌بێت .
ئێمه‌ش ته‌نها له هه‌ندێك ڕه‌نگدا ئه‌توانین جوانی سیمای خۆمان ده‌ربڕین، ئه‌توانین له ڕێی گونجاندنی به‌رگه‌كانه‌وه، ئه‌وه بسه‌لمێنین بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان كه ئێمه كه‌سێكین هه‌وڵ بۆژیان ده‌ده‌ین، هه‌رگیزیش ناتوانین ڕوخسارمان بۆساتێكیش له یاد بكه‌ین .
بۆیه له‌سه‌رمان پێویسته تاقیكردنه‌وه له هه‌موو ڕه‌نگه‌كاندا بكه‌ین، تا بزانین پێستمان له‌گه‌ڵ چ ڕه‌نگێكدا ئه‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌و ناخه‌ی كه هه‌ندێك جار بێزاری ڕووی تێده‌كات‌و ده‌رونمانی پێ ئازار ده‌درێت له ته‌ماشاكردنی چ ڕه‌نگێكدا شاد ئه‌بێت، ئه‌و چاوانه‌ی به‌نیگاكان تێر بوون‌و لێڵ بوون، به‌بینینی چ ڕه‌نگێگی تر گه‌شتر ده‌بن، ئه‌و ڕوخساره‌ی كه ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه تیاماندا ئه‌توانین له‌چ شێوه‌یه‌كی تردا به‌جوانترین شێوه بیگۆڕین، ئه‌و به‌ڵێنه‌ش بده‌ین به خۆمان كه هه‌رگیز نه‌بینه كه‌سێكی چاولێكه‌ر بۆ شته‌كان، ڕێ به‌خۆشمان نه‌ده‌ین جلی هاوڕێكانمان له‌به‌ر بكه‌ین، چونكه گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان له به‌ری ئێمه جوان نه‌بوو، ده‌روونمان ئازار ده‌دات‌و قینێكیشمان به‌رامبه‌ر به‌و دروست ده‌بێت .
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان بابه‌تێکی جوانه
سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








swpas bo ewa hawreyanm dasty ewash xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








swpas akam bo payamakat gyana
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه