.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری, شێواویه‌كان ئه‌شارێته‌وه... به‌ڵام !!
Sunday, 18 November 2007 
هه‌ندێك په‌نا ده‌به‌نه به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ بچوك كردنه‌وه‌ی لوت و ده‌ستكاری كردنی مه‌مك و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری ورگ, به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌مه‌ترسیه ته‌ندروستیه‌كانی دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بكه‌ن.
به‌پێی بۆچوونی توێژه‌ران ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجام بده‌ن, دووچاری مه‌ترسیه‌كی تریش ده‌بنه‌وه ئه‌ویش زۆربوونی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه ئه‌زموونیان له‌و بواره‌دا نیه‌و ته‌نها مه‌به‌ستیان به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه له‌و ڕێگایه‌وه.
پاش مردنی "دوندا ۆست" دایكی گۆرانی بێژی ئه‌مه‌ریكی "كانیا وست" له 10\11\2007 كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری بۆ ئه‌نجام درابوو, توێژه‌ره‌وان زیاتر تیشكیان خسته سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه.
توێژه‌ره‌وان وتیشیان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بوارێكه بۆ به‌ده‌ست هێنانی قازانجێكی دارایی و هیچ كۆمپانیایه‌كی دڵنیابوونی ته‌ندروستی مه‌ترسییه‌كانی ناگرێته ئه‌ستۆی خۆی, به‌ڵام به‌هۆی به‌رنامانه ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی وه‌ك پزیشكی 90310 و ئیكسترێم مێك ئۆفه‌ر كه به‌ته‌واوی ریكلامی بۆده‌كه‌ن و پشتگیری ئه‌نجامدانی ده‌كه‌ن, نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ ته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو.
"كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری" روونی كرده‌وه, بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانه‌مه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌بێت پزیشك ده‌رچووی كۆلیژێكی باوه‌ڕپێكراو بێت و به چڕ‌و پڕی راهێنانی له بواره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریدا كردبێت. ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ئه‌وه‌شی وت ئه‌گه‌ر بێت و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی لابردنی چرچی دهمو چاو به‌هۆی ده‌رزی و ده‌رمانی "بوتوكوس" وهو لابردنی موو به تیشكی لێزه‌ر بخرێنه سه‌ر كۆی گشتی سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه جۆربه‌جۆره‌كانی تری جوانكاری كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سالێ 2002 دا ئه‌نجام دراون, ده‌گاته 11 ملیۆن نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری.
له‌كۆتاییدا توێژه‌ره‌وانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئاگاداری ده‌ده‌ن كه ئه‌و ژماره زۆره‌ی پزیشكی ناشاره‌زای ئه‌و بواره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه كه ته‌نها مه‌به‌ستیان ده‌ستكه‌وتی داراییه, بۆته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی بواری نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری له كۆمپانیاكانی دڵنیایی ته‌ندروستی و وتیشیان ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی له بواره‌كانی خۆیان دوور له‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن, خزمه‌تی باشتر و زیاتر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریش له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌نجام بدرێت پێویسته نه‌خۆشه‌كه خۆی ناوه‌ندێكی پزیشكی هه‌ڵبژێرێت و خۆی نه‌خاته ژێر مه‌ترسیه‌وه, گرنگیشه پشكنینی ته‌واو بۆ نه‌خۆشه‌كه بكرێت بۆ دڵنیابوونه‌وه له توانای خۆراگرتن له به‌رگه‌گرتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئاریا خان گیان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه