.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شاعیری هه‌ڵه‌بشیما و خاوه‌نی (فه‌رهه‌نگی خه‌م)و شێخی شاعیران ناوی حه‌سیبی كوڕی شێخ عه‌لی كوڕی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی قه‌ره‌داخییه،
به‌ره‌چه‌ڵه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌ی مه‌ردۆخییه‌كانی قه‌ره‌داخه.
ساڵی 1929 له‌گوندی (سۆڵه) له‌دایك بووه و قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌داخ و شاری سلێمانی ته‌واو كردووه.
دواتر له (خانه‌ی مامۆستایانی لادێ) له‌شاری (حلله) درێژه‌ی به‌خوێندن داوه، به‌ڵام پاش رووداوه‌كانی راپه‌رینی كانوونی 1948 له‌خوێندن ده‌ركراوه.
شێخ حه‌سیب هه‌ر له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه تێكه‌ڵاوی چالاكییه سیاسییه‌كان بووه‌و وه‌ك نیشتمانپه‌روه‌رێكی پێشكه‌وتنخواز له‌هه‌موو جموجۆڵه ئازدیخوازه‌كاندا به‌شداری كردووه‌و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش دوو چاری گه‌لێ گرفت بووه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش بوو كه‌ڕێی پێ نه‌درا له‌شاری سلێمانی قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو بكات.
شێخ حه‌سیب هێشتا لاو بووه كه به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شیعری تیاده‌ركه‌وتووه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی له ئه‌ده‌بی كوردیدا ببێته خاوه‌نی ده‌نگ‌و ره‌نگی تایبه‌تیی خۆی.
كه‌م رووداوی سیاسی‌و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه شێخ حه‌سیب رۆڵی نیشتمانی تیا نه‌بینیبێ‌و به‌شیعر‌و به‌كرده‌وه بانگی ئازادی‌و یه‌كسانی تیارانه‌گه‌یاندبێ.
زیندان‌و نانبڕین‌و دوورخستنه‌وه هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه ئه‌م شاعیره مه‌زنه‌ی كورد بێوره بكه‌ن‌و له‌ساته وه‌خته هه‌ره ترسناكه‌كانیشدا مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد‌و تاوانی دوژمنانی له‌جوانترین شیعردا به‌رجه‌سته كردووه.
ئه‌م كه‌ڵه شاعیره‌ی كورد، كه هه‌واڵی راپه‌رین‌و دامه‌زراندنی ده‌زگا دیموكراسییه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بیست كانیاوی شیعری ته‌قانده‌وه، له‌پێناوی چه‌سپاندنی ئاشتی‌و ته‌باییدا وه‌ك شه‌خسییه‌تێكی ئه‌ده‌بی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز هه‌وڵی زۆری دا‌و سه‌رتاپای ژیان‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیشی ته‌رخان كردبوو بۆ به‌رگری كردن له‌ژیان‌و له‌ئازادی، به‌ڵام سه‌د مه‌خابن رۆژی 9ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1997 له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌لێ ئاواتی پیرۆزی برده ژێر گڵه‌وه.
کوردسات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس کاکه حسێن گیان
بۆ په‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه