❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا جگه‌ره‌ كێشان حه‌رامه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-14 11:53:51

kchi hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: ♥Sweed♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1217
WindowsXPMSIE

ئایا جگه‌ره‌ كێشان حه‌رامه‌؟

حوكمی جگره‌ كێشان :
به‌ڵێ جگره‌ كێشان حه‌رامه‌ ، به‌ڵگه‌ به‌ هێز و رِاسته‌كان كه‌وا حه‌رامێتی جگه‌ره‌كێشان ده‌سه‌لمێنن:
به‌ڵگه‌ى یه‌كه‌م: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت:
[وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ] [الأعراف: 157] .
واته‌: خواى گه‌وره‌ شته‌ پاك و به‌سوده‌كانى بۆ حه‌ڵاڵ كردوون و شته‌ پیس و زیان به‌خشه‌كانى لێ قه‌ده‌غه‌ و حه‌رام كردوون.
گومانى تێدا نى یه‌ جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه‌ له‌ شته‌ زیان به‌خشه‌كان كه‌زه‌ره‌ر و زیانیانی بۆ لاشه‌ى ئاده‌میزاد هه‌یه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا بۆنێكى ناخۆشى هه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك ئازار ده‌دات.
به‌ڵگه‌ى دووه‌م: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: [وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ] [البقرة:195] .

واته‌: به‌ده‌ستى خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ .
وه‌ به‌بێ هیچ شك و گومانێك جگه‌ره‌ كێشان مرۆڤــ دوچارى گه‌لێك نه‌خۆشى له‌ناوبه‌ر ده‌كات له‌وانه‌: سه‌ره‌تان و سیل و نه‌خۆشی یه‌كانى دڵ و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى دوچارى گه‌ده‌ ده‌بن، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ رِوو ناشیرن ده‌كات و ددانه‌كان زه‌رد و تێك ده‌دات.
به‌ڵگه‌ى سێیه‌م: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: [وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ] [النساء: 29].
واته‌: خۆتان نه‌فسى خۆتان مه‌كوژن.
هه‌روه‌ها جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته‌ هۆى ورده‌ورده‌ كوشتن و له‌ناو بردنى جگه‌ره‌ كێش كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئیسلامدا به‌{ئینتحار} و خۆكوشتن ناوى هاتووه‌.
به‌ڵگه‌ى چواره‌م: خواى گه‌وره‌ ده‌رباره‌ى عه‌ره‌ق وقومار ده‌فه‌رمێت: [وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا][البقرة:  219] .

واته‌: زیانیان زۆرتره‌ له‌ سودیان .
گومانى تێدا نى یه‌ كه‌ زه‌ره‌ر و زیانى جگه‌ره‌ش له‌ سوده‌كه‌ى زۆرتر و كاریگه‌رتره‌، و به‌ڵكو كۆى زیانه‌.
به‌ڵگه‌ى پێنجه‌م: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: [وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا، إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا] [الإسراء: 27] .

واته‌: ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له‌ حه‌رام و سه‌رپێچى خواى باڵاده‌ستدا خه‌رج و به‌فیرِۆ مه‌ده‌ن، چونكه‌ به‌رِاستى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا ماڵ و سه‌روه‌تیان له‌ حه‌رامدا خه‌رج ده‌كات ئه‌وانه‌ برا و دۆستى شه‌یتانه‌كانن.
وه‌ هه‌روه‌ها براى گوێرِایه‌ڵم بزانه‌ كه‌وا جگه‌ره‌كێشان ماڵ خه‌رج (سه‌رف) كردنه‌ له‌ تاوان، و سه‌رپێچى كردنه‌ له‌ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) وه‌ جێ به‌جێكردنى فه‌رمانى شه‌یتانه‌ و له‌كرده‌وه‌كانى شه‌یتانه‌.
به‌ڵگه‌ى شه‌شه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت:((لا ضرر ولا ضرار)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (250)].
واته‌: نه‌ زیان له‌خۆت بده‌ و نه‌له‌ خه‌ڵكیش .
براى ئازیزم با بزانین جگه‌ره‌كێشان هیچ زیانێكى هه‌یه‌ بۆ خۆت و بۆ خه‌ڵكى و بۆ خێزانت و بۆ منداڵت و بۆ هاورِێكانت و بۆ ... بۆ .... هتد؟
بآ گومان هه‌موومان ده‌یزانین و ئاشكرایه‌ كه‌ جگه‌ره‌كێشان زه‌ره‌ر و زیان له‌ جگه‌ره‌كێشه‌كه‌ ده‌دات و ده‌بێته‌ مایه‌ى ئازار و نارِه‌حه‌تى بۆ كه‌سانى ده‌ور و به‌رو هاورِێ و دراوسێ، جگه‌ له‌م زیانه‌ سه‌ختانه‌ جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوبردنى ماڵ و پول و سامانى مرۆڤ.
به‌ڵگه‌ى حه‌وته‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت:  ((وكَرِه لكم ... وإضاعة الـمال)) [صحيح الترغيب والترهيب رقم: (2507)] .

واته‌: خواى گه‌وره‌ پێى ناخۆشه‌ كه‌ ئێوه‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانتان له‌شتى بێ سود و بێ نرخ دا به‌فیرِۆ بده‌ن.
براى به‌رِێزم با سه‌یرێكى كردارى جگه‌ره‌كێشان بكه‌ین كه‌ به‌رِاستى له‌ ناوبه‌ر و به‌فیرِۆده‌رى ماڵ و كونكه‌رى رِاسته‌قینه‌ى گیرفانى مرۆڤه‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ پێویستى یه‌كى ژیانى مرۆڤ پرِبكاته‌وه‌، كه‌واته‌ خواى گه‌وره‌ جگه‌ره‌كێشانی قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ و به‌ حه‌رامى داناوه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانى .
به‌ڵگه‌ى هه‌شته‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت: ((مَثَلُ الجليس الصالح، والجليس السوء كمثل صاحب المسك، وكير الحداد لا يعدمكَ من صاحب المسك، إما أن تشربه،  أو تجد ريحه، وكير الحداد، يحرق بيتك، أو ثوبك، أو تجد منه ريحاً خبيثة)) [صحيح الجامع الصغير رقم: (5829)].

واته‌: نمونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ دانیشتن و هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ پیاو چاكدا ده‌كات، و ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ دانیشتن و هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ پیاو خراپدا ده‌كات وه‌كو میسك فرۆشێك و كوره‌ى ئاسنگه‌رێك وایه‌، چونكه‌ پیاو چاك وه‌ كومیسك فرۆشه‌كه‌ وایه‌، یان لێ ى ده‌كرِیت، وه‌ یان بۆنێكى خۆشت به‌سه‌ردا دێت، وه‌ نموونه‌ى پیاو خراپیش وه‌كو كوره‌ى ئاسنگه‌ر وایه‌، لێ ى رِزگار نابیت یان ماڵت ده‌سوتێنێت، وه‌ یان جله‌كانت ده‌سوتێنێت، وه‌ یان بۆنێكى ناخۆشت به‌سه‌ردادێت.
جگه‌ره‌كێشانیش بۆنێكى ئێجگار ناخۆش و بێزاركه‌رى هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ سیر و پیازیش بۆنى ناخۆشتره‌ و ده‌بێته‌ هۆى ئازاردانى كه‌سانى هاورِێ و هاوسێ و خزم و كه‌س وكارت.
به‌ڵگه‌ى نۆیه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت: ((كل أمتي مُعافـى إلاَّ الـمجاهرين)) [صحيح الجامع الصغير رقم: (4512)] .

واته‌: هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م خواى گه‌وره‌ لێیان خۆش ده‌بێت جگه‌ له‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌تاوان به‌ ئاشكراو به‌ به‌رچاوى خه‌ڵكى یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لێكدانه‌وه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ وایه‌ كه‌ هه‌موو تاوانه‌ نادیار و شاراوه‌كانى موسڵمان ئومێد ده‌كرێت كه‌ خواى گه‌وره‌ لێیان خۆش بێت و سزایان نه‌دات به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌و تاوان و سه‌رپێچیانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌وا به‌ئاشكراو به‌ به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن وه‌كو جگه‌ره‌كێشه‌كان كاتێك كه‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن، چونكه‌ جگه‌ره‌كێشان به‌ئاشكرا هانى كه‌سانى دیكه‌ ده‌دات بۆ ئه‌م تاوانه‌ رِوون و ئاشكرایه‌ .
به‌ڵگه‌ى ده‌یه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت: ((من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فلا يؤذ جاره)) [صحيح الجامع الصغير رقم: (6504)] .

واته‌: هه‌ر كه‌سێك كه‌وا برِواى به‌ خواو رِۆژى دواى هه‌یه‌ ئه‌وا با زه‌ره‌ر و زیان له‌ هاوسێكه‌ى نه‌دات و ئازاریان نه‌دات.
وه‌ جگه‌ره‌كێش پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ جگه‌ره‌كێشان به‌ بۆنه‌كه‌ى ئازارى خێزان و منداڵ و دراوسێكانى پێ ده‌درێت، به‌ تایبه‌ت برا نوێژخوێنه‌كان له‌رِیزى نوێژى جه‌ماعه‌تدا، وه‌ هه‌روه‌ها مه‌لائیكه‌ نزیكه‌كانیش بێزار ده‌بن به‌ بۆنه‌كه‌ى چونكه‌ مه‌لائیكه‌كان ئه‌و شته‌ بێزراو و نابه‌جێ یه‌ له‌ لایان كه‌وا لاى موسڵمانان بێزراو بێت وه‌كو جگه‌ره‌ى ئه‌مرِۆ .
فه‌تواى زانایان ده‌رباره‌ى جگه‌ره‌كێشان :
1 ـ زاناى پایه‌ به‌رزى ئیسلام (الشيخ عبدالله عبدالعزيز بن باز رحمة الله) ده‌فه‌رمێت: (جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه‌ و كرِین و فرۆشتنى حه‌رامه‌ وه‌ هه‌روه‌ها دوكان به‌كرێ دان بۆ جگه‌ره‌ فرۆشتن حه‌رامه‌، وه‌ هاورِێیه‌تى كردنى كه‌سانى جگه‌ره‌كێشیش له‌كاتى كێشانى جگه‌ره‌دا دروست نى یه‌) [الفتاوى الإسلامية: (2 / 162) ].
2 ـ به‌ هه‌مان شێوه‌ زاناى ناودار و پایه‌ به‌رز و شه‌رع زان (محمد بن صالح العثيمين رحمه الله) فه‌تواى داوه‌ به‌ حه‌رام بوونى جگه‌ره‌كێشان [مجموعة فتوى ورسائل الشيخ ابن العثيمين : (11 / 248)] .

3 ـ وه‌ هه‌روه‌ها زانایانى (الجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) فه‌توایان داوه‌ به‌حه‌رامێتى جگه‌ره‌كێشان [الفتاوى الإسلامية: (2 / 176)].
وه‌ به‌ نیسبه‌ت وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌مته‌وه‌ ده‌ڵێم : به‌ڵی دایكت به‌ جگه‌ره‌ كێشان تاوانبار ده‌بێت چونكه‌ كارێكی حه‌رام ئه‌نجام ده‌دات ، وه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام ئامۆژگاری بكه‌یت و ئه‌م به‌ڵگه‌ و فه‌توایانه‌ی بۆ بخوێنه‌ره‌وه‌ تاوه‌كو خوا هیدایه‌تی ده‌دات و واز له‌ جگه‌ره‌كێشان دێنێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر وازی نه‌هێنا ئه‌وا تۆ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رِۆژێك پاره‌ی مه‌ده‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت هه‌ڵوێستی چى یه‌ ؟ جا ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌ر داواكردنی پاره‌ بۆ جگه‌ره‌ كرِین و هه‌ستت كرد عاجز ده‌بێت لێت ئه‌و كاته‌ له‌ به‌ر دوور خستنه‌وه‌ی تاوانی گه‌وره‌ی پچرِاندنی سیله‌ی رِه‌می دایكایه‌تی پاره‌كه‌ی بدرێ به‌ڵام نه‌ك به‌ ناوی جگه‌ره‌ كرِینه‌وه‌ به‌ڵكو پێی بڵێ : من ئه‌م پاره‌یه‌ت ده‌ده‌مێ بۆ خۆت ئه‌نجا تۆ خۆت چی پێ ده‌كه‌یت كه‌فی خۆته‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر وتی هه‌ر ده‌بێت تۆ بۆم بكرِیت ئه‌وا كاته‌ ناچار ده‌بیت و تاوانه‌كه‌ی خۆی و تۆیش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی دایكت ـ والله أعلم ـ .


له‌لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1dc3394909.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net