.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











پێده‌چێت ئه‌مڕۆ، پێنج شه‌ممه، 2009.01.15، مه‌زنترین پرسیاری ژیان وه‌ڵامی بدرێته‌وه: ئایا ژیان له بۆشایی ئاسماندا هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌که له "به‌ڵێ" ده‌چێت. چونکه له سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس گازی میتان دۆزراوه‌ته‌وه - به شێوازێکی تر؛ له‌سه‌ر مارتس جۆرێک له هه‌وا دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌و هه‌وایه‌ش له سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه پێکدێت.
ڕۆژنامه‌ی "The Sun"ی به‌ریتانی بڵاویکردۆته‌وه، که زانایان پێیانوایه، که سه‌رچاوه‌که بۆ میکرۆبی بچووك ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌ژێر توێکڵی مارسدا ده‌ژین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مشه‌و چاوه‌ڕوان کاژمێر هه‌شت چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، که له‌میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی زاناکانی "NASA"دا وه‌ڵامی پرسیاری هه‌بوونی ژیان له‌ناو بۆشایی ئاسماندا و له‌سه‌ر مارس بدرێته‌وه.
تا ئێستا هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس یان هه‌ر هه‌ساره‌یه‌کی دیکه به‌شێوه‌یه‌کی بنبڕ بۆ زاناکان ده‌رنه‌که‌وتووه. گازی میتان بوونی نابێت، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی تر له پشتییه‌وه نه‌بێت. ئه‌و گازه‌ش پێیده‌چێت یان له ته‌نی زیندوو و یان له بورکان سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. هه‌روه‌ك ڕۆژنامه‌ی "The Sun" ده‌نووسێت، له‌سه‌ر مارس تا ئێستا بورکان نه‌بووه.
دۆزینه‌وه‌ی گازی میتان به تێلیسکۆپێکی گه‌وره و به یارمه‌تی که‌شتییه‌کی ئاسمانی خێراوه له زه‌وییه‌وه ئاشکرا کراوه.
"NASA" پێشتر سه‌هۆڵی له‌سه‌ر مارس دۆزیوه‌ته‌وه. بۆیه زانایان پێیانوایه، که گازی میتان له ژێر سه‌هۆڵه‌وه هاتووه و پێی ده‌وترێت "Metanogen".
"John Murray"، ئه‌ندامی "Mars Express European Space Probe Team" ده‌ڵێت، که ئۆرگانیزمه‌کان له bary سڕبووندا ده‌ژین، به‌ڵام ده‌توانرێت به‌ئاگا بهێنرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
The Sun

له‌سه‌ر هێڵ نییه