.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














*خودا هه‌م نهججاڕه و هه‌م دارتاشه یهکــــی ده‌خا ئه‌و که‌ر و جـــاشـه
*هه‌ژار زانـــا بـــــــێ، نـــهزانــــه دارا شـــوورهییشـــــی لــێ جوانه
*خــۆشـه ئینسان گیرفانـی گه‌رم و گــوڕ بــێ
ئهرکـی سهرشانــی ســووک بــێ و تازه کـوڕبێ
*حــهیفـــه جێــی شێــــــــــــران رێـــــــوی لێـــی بکـــه‌ن گێــــران
*ئه‌گه‌ر گوڵ نیت بۆ باغچه‌ی ژیان دڕکیــــش مه‌به بــۆ ئازادی گیــــان
*که وه‌ستا دای بنــــێ خشتـــــی هه‌وه‌ڵ خوار
هـــه‌تا خۆریـــــش بچــــــێ هه‌ر خواره دیــــوار
*حه‌ق له‌قه ئه‌مڕۆ،دهبهسیه کێیه گوێت لێ راگرێ
ههرحهقه وبهرشهق دراوه،نه‌ک شه‌قێکت به‌ر که‌وێ
*مه‌ڵێ دارێک شکا وئیتروشک بوو سبه‌ینێ هاکا دیتت ،غه‌ڵفی ههڵچــــوو
*ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌رچی خه‌ڵکی له‌ده‌وره بایهخــــی نییــــه ،سێبـــهری هه‌وره
*که تــۆئاغــا بــــی و منـیش ئاغـــا کــــێ به‌ڕه‌ی شــڕمــــان بۆ راخـــــا
*رێی چاکان بگره ههتاکــوو ماوی ئه‌وه‌ی ناوی نایی،ون نه‌که‌ی نـــاوی
*دۆستی حهقیقـــی کێیه؟بیناســـــه قه‌ت مهیـده له ده‌ست زۆر به ئه‌ساسه
*هه‌مــــوو باغێک پـــڕ له گوڵـــه تــــهنیــــا گوڵێـــک بــــه دڵــــــــــه
*بولبولی کورد وه‌کوو باز ده‌نوێنێ هه‌ر له به‌رزاییه‌وه دهخوێنـــــــــــــێ
*ئهگهرشهنبه ببارێ پێنج و شه‌ش ده‌کا ئه‌گه‌ر جومعه ببارێ شه‌نبه خۆش ده‌کا
*ماینه کوێت ره‌وتی که جاران ده‌تکوت ره‌وتی ئاهووه
ئێسته هه‌ستانی له‌سه‌ر ئاخوڕ به یاهوو یاهووه
*بۆ ئیشی بچووک قه‌ت تێمهکۆشـــه گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشـــه
*برای گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌کڕاوه ئاخـــوڕ هه‌ڵبه‌ستن ،خهیاڵــــی خــاوه
*نانێ رۆژ په‌یدا بکه و نانێ شــه‌و ههڵمهگـــره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و لـــه‌و
*ئه‌وه‌ی له پوشێـــک نهکۆڵێتـــهوه لــــۆدهی کای به‌رن ،ناپــــرسێتـــــهوه
*به‌س له‌مه زیاترخۆت گێل وکهڕکه ئه‌و ماسته بـــــێ موو نییه باوهڕکــــه
*شایی نه‌کراوه،ده‌هۆڵ ته‌قه‌ی دێ به‌ن نهڕێســـراوه،جۆڵا شــــهقـــهی دێ
*خه‌یاڵ خه‌زێنه‌ی به که‌س نه‌داوه زێــــــڕ دۆزینـــــهوه،خهیـــــاڵ پڵــــاوه
*چکۆلهتـــرین کرده‌وه‌ی ئینسان لهســـهد قســـه‌ی زل باشتــــــره دیسان
*هه‌رگیز مه‌به عه‌نته‌ری پیــاوێ تــۆ هـــــهڵپـــهڕی بــه‌و بــــده‌ن پڵاوێ
*شێعه وه‌ک ته‌شنه بوو له سینه زه‌ده‌ن به دوو قه‌تره‌ی ده‌دا حوسێن و حه‌سه‌ن
*ئه‌گه‌ر نایناسن ئاغای هه‌ر وه‌ته له ته‌قه‌ی که‌وگیر،گوێی وه‌ک که‌ر جووته
*به ئاسمانی ساو و به ئه‌ستێره‌ی سیس به من سه‌گ ده‌وه‌ڕێ به تۆ پشیله‌ی پیس
*ئاگــــرت گهرمــــی نه‌کردین دووکه‌ڵت کوێــــری کــــــــردین
*رۆڵه به دایم روو که‌ره خودا ههرچــــی گا کێڵای نابێ گا بیخوا
*هێنده بخوێنه که خوێنده‌وار بی له نێو کۆمه‌ڵدا زرینگ و هوشیار بی
*کوڕی ئه‌ده‌ب به نه کوڕی باوک که کوڕی ئه‌ده‌ب زیندووی ده‌کا ناوی باوک
*خۆ گر به له‌به‌ر مێحنه‌ت و زه‌حمه‌ت تا ده‌کرێته‌وه ده‌روازه‌ی رهحمــــــهت
*ئاسمان یه‌ک ره‌نگ و یه‌ک ته‌رزه بــۆیه هه‌میشـــــه ســــه‌ر بـــه‌رزه
*مێشکێ که ئێشقی تێدا نه‌بێ گوێزی پووچه‌ڵه
لێوێ که پێکه‌نینی له‌سه‌ر نه‌بێ داری گه‌نده‌ڵه
*هـــه‌ر که‌س بیخـــوا به خه‌ستی عاقیبـــــهت دهیــــدا له دهستـــــــی
*خوێنی ده‌ڕژێ که‌سێ لێوت بمژێ سه‌یره من تۆم نه‌دی خوێنم ده‌ڕژێ
*له دووی جــوان مهڵـــــــێ ئاخ کوێـــــره کانیـــــان مهکـــه بـــاخ
*کشـــه کشـــه پــۆپه رهشـــــــه میــــــوان رۆژێـــک و دوان خۆشه
*یهکـــــێ نییه‌تی نانــــی شه‌وێ ئهنگووستیلــــهی زێـــــــڕی ده‌وێ
*قه‌رز کۆن ده‌بێ نافهوتێ به‌ڵام یه‌خه‌ی قه‌رزدار مه‌گره بــــه‌رده‌وام
*مه‌گری بۆ گوڵێ که خاک به‌سه‌ره بگری بۆ گولێ که دڵ په‌روه‌ره.
*بنی هه‌نبانه کونــی تێـــدا بـــێ به جه‌واڵ تێی که‌ی هێشتا پڕ نابێ
*که‌س په‌نا نابا بۆ سێبه‌ری کوند ئه‌گه‌ر جێی نه‌بێ له شار وله گوند
*قسه‌ی قهدیمــان یاد بێنــــــهوه کـــــوڕ به مه‌له‌ی باب ناپه‌ڕێته‌وه
*باغی بێ په‌رژین زینه‌تی نییه خوشکــــی بـــێ برا قیمهتـــی نییه
*هه‌ڵۆ ناچێتــــــه هێلانه‌ی قاڵاو ئه‌گه‌ر هه‌ڵپڕووکێ له‌به‌ر سووره تاو
*ژن ده‌ڵێ:نانی وشکم ده‌ست که‌وێ خۆشــــه نه‌ک پڵاو له پهنـــا هه‌وێ
*چـــاو ئه‌گــــه‌ر لوتیــان له نێوان دا نـــــهبوایـــه
یهکتریـــان ده‌خوارد ئه‌و دوو بـــــرایـــــه
*قسه‌ی قه‌دیمی له که‌س مه‌پۆشه دۆم هه‌تا رووت بێ مه‌زاقی خۆشـه
*باوه ژن نه‌دا چه‌پۆک له هه‌تیو ههرگیزفێرنابێ رێی ئه‌م دیو، ئه‌ودیو
*که سیاسه‌ت که‌وته نێو ژنان ده‌بــــێ ده‌ست بکه‌ی به قوڕ پێــوان
*چاکه وخراپه قه‌ت ناچێ له ناو ون نابـــــێ ئه‌گه‌ر بیخه‌یته نێــــو ئاو
*ئهگهرههزارساڵ باران نه‌بارێ هه‌ر ئاو ههرزانتـــــره له نانــــــــێ
*نامه‌وێ بۆمن ببارێ له هه‌ورێ گشت زه‌وی و زاری خه‌ڵکی دانه‌گرێ
*ئه‌وه‌ی به چاکه‌ی چاکان نه‌زانێ دوایـــی دادهمێنـــــێ بۆ له‌ته نانــــــێ
*کامه‌یان ده‌وڵه‌مه‌نده مه‌رد و ره‌ند تۆنـــێ نامووس ده‌دا به تۆنــێ قه‌ند
*ده‌ندووکی بازی بۆ شمشاڵ نابێ زێڕ له خاک ده‌رهێن ده‌بێ زانا بێ
*مردن به شه‌ڕه‌ف خۆشتر له ژیانه حیـــــز و سڵامه‌ت نیازی خوێڕیانه
*میساله گه‌ر بـــرا یاری برا بــێ له لای خودا مه‌گه‌ر ده‌رد و به‌ڵا بێ
*ئه‌و که‌سه پیاوه بۆ خاک و ئاوی رۆ دانـــــێ وبه چاک بمێنـــێ ناوی
*که‌وای به‌رم فـــــــــــــــڕهی دێ ده‌ست بـــده له زگم قــــــــۆڕهی دی
*هه‌ر دارێ کرمی له ناو خۆی دایه ده‌شکێ و ده‌که‌وێ به سووکه بایه
*قه‌ڵای میـــران به‌ده‌ست ناکه‌س دهنهخشــــــــێ
دار هــۆره له خــــۆی بـــێ زوو ده‌قه‌ڵشێ.
*هێنـــــده فـــوو له دۆ نــاکا ههرچــــی ده‌ست که‌وێ دهیخـــوا
*گه‌ر ناتخورێ بنــــی رانی چت داوه له نانی شوانــــــــــــی
*به زۆر بستێنـــــــی مه‌ڕێ که‌لله ســــــــهرت دێتــــــــــه رێ
*به گورگیان کوت ببه به شوان دای دایــــــه قهڵپـــــی گــــــــریان
وتیان: گورگه ده‌گری،بــــــــــۆ؟ وتی: دهتـــــــرســــــــم لــــــه درۆ
*هه‌مووی شه‌ل وقۆڕوقنگ ده‌رهاتوو یه‌کێک نییــــه خێــر وه‌ڕێ هاتوو
*به قسه‌ی خۆش مارله کون دێته ده‌ر کاریــــــش سه‌خت بوو ده‌چێته سه‌ر
*خوێندنه‌وه‌ی بێ بیر کردنه‌وه هه‌ر وه‌ک چێشت قووت دانی بێ جاوین وایه.
*هه‌موو دارێک گوڵ ده‌کا،به‌ڵام به‌ر ناگرێ.
*ماسی له گه‌ڵ ئاو ماره‌یی بڕاوه.
*ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بووی هه‌موو که‌سێک که‌سته،ئه‌گه‌ر که‌وتی که‌س ناتناسێ.
*ماڵی حه‌رام سه‌ری ئه‌ستووره و بنی باریک.
*ئه‌قڵی ژن له کۆشی دایه.
*سه‌گ به ژن ناوه‌ڕێ.
*مار که سه‌ری هێشا له سه‌ر ڕێگا ده‌خه‌وێ.
*هێندێ که‌س پووڵ ده‌ده‌ن و به‌ڵا بۆ خۆیان ده‌کڕن.
*ژن به‌ڵایه به‌ڵام هیچ ماڵێک بێ به‌ڵا نابێ.
*خوێ له خوێداندا سوێرایی نییه.
*خۆشه‌ویستی دوور و نیزیکی بۆ نییه.
*هێلکه‌ی ئه‌مڕۆ له جووچکهی سبه‌ینێ باشتره.
*ئه‌وه‌ی هه‌ڵی گرت شمشێر ،نابێ بترسێ له شێر.
*غونچه بچنه،گوڵ مه‌چنه،با گوڵ په‌رێشانیش

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش شهنکه گیان زۆر جوانن په‌نده‌کان هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت په‌نده‌کان به نرخن سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








spas dasty ewash xosh bet ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه