.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئه‌وانه‌ی شه‌وان که‌متر له حه‌وت کاژمێر ده‌خه‌ون، چاوه‌ڕێی ناته‌ندروستی خۆیان بکه‌ن: ئه‌وانه‌ی شه‌وان که‌متر له حه‌وت کاژمێر ده‌خه‌ون، سێ جار زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌ڵامه‌تیان لێده‌کرێت. هاوکات ئه‌وانه‌ی شه‌وان له‌ناو جێگادا به چاوکراوی ده‌مێنه‌وه و خه‌و ناچێته چاویان، مه‌ترسی تووشبوونی زیاتریان لێده‌کرێت.
خه‌وتن مه‌رجه بۆ ته‌ندروستییه‌کی باش، هه‌روه‌ها تواناکانی جه‌سته و هزر به‌هێزتر ده‌کات. هه‌رچه‌نده تا ئێستا زاناکان نه‌یانتوانیوه، سوودمه‌ندییه‌کانی ته‌واوی خه‌و ئاشکرا بکه‌ن و لێی تێبگه‌ن، ئایا له‌کاتی خه‌وتندا چی ڕووده‌دات، به‌ڵام ده‌رکه‌وتووه، که خه‌وتن سوودمه‌ندییه‌کی یه‌کجار زۆر بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. دواهه‌مین لێکۆڵینه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، که خه‌وتن ده‌بێته هۆکاری به‌هێزکردنی سیسته‌می به‌رگری ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌کان.
"Sheldon Cohen" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Carnegie-Mellon" له "Pittsburgh" له ماوه‌ی چوار ساڵدا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌هه‌مبه‌ڕ کاریگه‌ری خه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت کرد. ئه‌نجامه‌کانی لێكۆڵینه‌وه‌ی چواره ساڵه‌ش توێژه‌ران له‌سه‌ر لاپه‌ڕی 62ی به‌رگی 169ی گۆڤاری "Archives of Internal Medicine"دا بڵاویانکردووه و تێیدا نووسیویانه، ئه‌وانه‌ی شه‌وان که‌متر له حه‌وت کاژمێر ده‌خه‌ون، سێ جار زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به هه‌ڵامه‌ت لێ چاوه‌ڕێی ده‌کرێت.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وانه‌ی له 8%ی خه‌وتنیان له‌سه‌ر جێگا به چاوکراوه‌یی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به هه‌ڵامه‌ت پێنج ئه‌وه‌نده زیاتر، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی زوو زوو به‌ئاگا نایه‌ن.
بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان توێژه‌ران 153 که‌سیان له پێنج بۆ ده هه‌فته‌وه پشکنی و پرسیاریان ئاڕاسته کردن. دواتر خۆبه‌خشکه‌ران به درێژایی دوو هه‌فته له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه ده‌رباره‌ی خه‌وتنی خۆیان قسه‌یان کرد و بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ خرانه ناو "Quarantine"، هاوکات به‌شێوه‌یه‌کی ویسترا دووچاری ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌ت کرانه‌وه.
دواتر توێژه‌ران هه‌موو نیشانه ده‌رکه‌وتووه‌کانیان تۆمارکرد و پاش مانگێك نموونه‌ی خوێنه وه‌رگیراوه‌کانیان بۆ زانینی کاردانه‌وه‌ی به‌رگری پشکنی. ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن نیشانیاندا، که تا چه‌ند ماوه‌ی خه‌وتنی به‌شداربووان کورت بوو بێت و کاژمێره‌کان به‌ئاگابوونیان له کاتی خه‌وتندا زۆرتر بوو بێت، ئه‌وه‌ند زیاتر به‌شداربووان دووچاری ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌ت هاتوونه‌ته‌وه.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی شه‌وان له حه‌وت بۆ هه‌شت کاژمێر ده‌خه‌ون، خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌کی زۆر باشن. ئه‌م زانیارییه‌ش لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کانی پێشووتریش ده‌ریانخستووه. هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر نیشانیانداوه، که خه‌وتنی زیاتر له هه‌شت کاژمێر ته‌ندروست نی‌یه. به‌ڵام له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌وه نه‌توانراوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ زیانی زۆر خه‌وی بسه‌لمێنرێت.
به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش توێژه‌ران پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ته‌ندروستیان هه‌ڵبژێردران، که ئه‌وانیش هه‌موویان خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌کی باشبوون.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که مرۆڤ شه‌وان پێویسته له نێوان حه‌وت بۆ هه‌شت کاژمێر بخه‌وێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel + BBC

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه