❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / که‌می خه‌و به‌رگری له‌ش که‌م ده‌کاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-17 10:44:11

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

که‌می خه‌و به‌رگری له‌ش که‌م ده‌کاته‌وه‌

که‌می خه‌و به‌رگری له‌ش که‌م ده‌کاته‌وه‌

ده‌نگوباس – گۆڤارێکی پزیشکی ئه‌مریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه‌‌ و تیایدا‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌متر له‌ 7 کاتژمێر ده‌خه‌ون ‌له‌ رۆژێکدا، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ کۆکه‌ 3 ئه‌وه‌نده‌ زیاتره‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ رۆژێکدا 8 کاتژمێر یان زیاتر ده‌خه‌ون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ که‌ به‌و شێوه‌یه‌یه،‌ به‌ڵام پزیشکه‌کان تائێستا به‌ڵگه‌ی ته‌واویان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ بۆ سه‌لماندنی په‌یوه‌ندی نێوان که‌می خه‌و و کۆکه‌.
ئاماده‌که‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن توێژه‌ره‌وه‌کانی پێشوو به‌ پراكتیكی‌ ده‌ریانخستووه‌ که‌ که‌می خه‌و سیستمی به‌رگری له‌ش لاوازده‌کات‌ و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌  ئه‌و که‌سانه‌ی شه‌وانه‌ 7 کاتژمێر ده‌خه‌ون که‌متر توشی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و بۆرییه‌کانی خوێن ده‌بن و ته‌مه‌نیشیان درێژتره‌.
دکتۆر "شیلدۆن کۆهین" مامۆستای زانکۆیه‌كی‌ ئه‌مریکا، لێکۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر 153 پیاو و ژن ئه‌نجامداوه‌ که‌ باری ته‌ندروستییان باشبووه‌ و تێکڕای ته‌مه‌نییان 37 ساڵ بووه‌ و رۆژانه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ پرسیاری ئه‌وه‌یان لێکراوه‌ که‌ شه‌وی چه‌ند کاتژمێر ده‌خه‌ون و ئایا هه‌ست به‌ حه‌وانه‌وه‌ ده‌که‌ن کاتێک له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن؟
پاشان هه‌ریه‌که‌ له‌و 153 که‌سه‌ به‌ جیا له‌ شوێنێکی تایبه‌تدا دانراون و قه‌تره‌ کراوه‌ته‌ لوتییانه‌وه‌ که‌ ڤایرۆسی تووشبوون به‌ هه‌ڵامه‌تی تێدابووه‌ و پاشان چه‌ند نمونیه‌کیان له‌ ئاوی‌ لوتی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌رهێناوه‌ بۆ ئاشكراكردنی‌ بوونی ئه‌و ڤایرۆسه‌ و داوای 28 رۆژ پشكنینی‌ خوێنیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ بۆ دیاریکردنی په‌رچه‌کرداری به‌رگری له‌ش بۆ ڤایرۆسه‌كه‌، دواجار پزیشکه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت چه‌ند کاتژمێره‌کانی خه‌وتنی که‌سێک که‌متر بێت ئه‌ونده‌ زیاتر توشی کۆکه‌ ده‌بێت. 


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9bc00343f0.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net