.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














کارتان زۆره وره‌وتتان بڵاو،که‌وتوون وه‌ک سه‌گی گڵاو.
*نه‌خت بێ و پوخت بێ،نه‌ک زۆر بێ و بۆر بێ.
*له رێی بۆره سوار خۆت بکوژی ، ده‌لێ به ده‌ردی خۆی مرد.
*ئه‌م کاره‌ی تۆ وه‌ک ئه‌وه وایه گوڵه گه‌نم به سه‌وزی ، خه‌ون به خه‌له و خه‌رمانه‌وه ببینێ.
*کار وه‌ک خه‌نجه‌ر وایه نه ی‌بڕی ، ده تبڕێ.
*ژین ئه‌وینه و ژینی بێ ئه‌وین نه‌مانه.
*به‌حر ناخرێته نێو جه‌ڕه‌وه ،یانی ده‌بێ به قه‌د به‌ڕه‌ی خۆمان پێ راکێشین.
*قه‌ل به قه‌لی ده‌کوت رووڕه‌ش،یانی ده‌بێ ئه‌وه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی و دوایه قسه بکه‌ی.
*ئه‌و ته‌وره‌ی بۆ بڕینی قه‌دی داره‌کان دروست کراوه،هه‌میشه وه‌کوو ته‌ور ده‌مێنێته‌وه.
*کاکه ئه‌و کونه‌ی تۆ ده‌ستت پێدا کردووه،جێی ماره چۆله‌که‌ی تێدا نییه.
*کۆشی خۆشی دایک بهشت نه‌بێ،کوا خۆشی گه‌ڕی له‌شت ده‌بێ.
*گای باری به منداڵی دیاری،یانی به منداڵی چاک بووی هه‌ر به چاکی ده‌مێنییه‌وه.
*له کاتی لێقه‌وماویدا شه‌ڕ و تڕ به ده‌ست خۆت نییه.
*تا گوڵێک ده‌ڕوێ،هه‌زاران گوڵه باغ به ره‌گه‌وه هه‌ڵده‌قه‌ندرێن.
*شێر ئه‌گه‌ر پیر بێ ،مێش له گه‌ڵ و گونی ده‌هاڵێ.
*خه‌ڵکی به فیشه‌ک بریندار ده‌کرێن،ئێمه به قسه.
*شه‌ڕاب تا کۆنتر بێ به تامتره.
*نه بگری نه پێبکه‌نه،تێبگه.
*له قسه هیچی تێدا ناهێڵێته‌وه،له کرده‌وه‌دا وه‌کوو که‌ندووی بۆشه.
*ئاشق به تیغی کول مندار ده‌بێته‌وه.
*ئاو خواردنه‌وه وا خۆشه که لێوت به لێوی کانیاوه‌وه بنێی،خۆشه‌ویستیس هه‌ر به‌و جۆره.
*به‌هاره مه‌مره وه‌ختی گوڵانه ،هاوینه مه‌مره خه‌له‌و خه‌رمانه،پاییزه مه‌مره گه‌ڵاڕێزانه،زستانه مه‌مره سه‌هۆڵبه‌ندانه،ئه‌ی که‌نگێ ده‌مری ئاخر زه‌مانه؟
*چه‌کی پیاو سیلاحه و چه‌کی ژنیش زێڕه.
*دڵ وه‌کوو مێش وایه ،ته‌نانه‌ت له گووش ده‌نیشێ.
*تووتنی نه‌رم هه‌تا مژی لێنه‌ده‌ی هیچت لێ حاڵی نابێ.
*زه‌وی ده‌گه‌ڕێ و ده‌گۆڕێ.
*زستان سه‌ر هه‌ڵسووڕێن بێ باشه تا کلک هه‌ڵسووڕێن.
*که‌سێک که‌سێکی ناخۆش بوێ،خه‌ونی گولی پێوه ده‌بینێ.
*ئه‌وه‌ی خۆی سووک نه‌بێ ،سووکایه‌تی به که‌س ناکا.
*شه‌ڕ به هه‌موو ترسه‌نۆکێک هه‌ڵدایسێ،به‌ڵام سوڵح به پیاوانی گه‌وره ده‌پارێزرێ.
*ده‌ستێ به ته‌نیا ده‌نگی نایه و منداڵێک بۆی ناکرێ کایه.
*ده‌بێ ئه‌وه‌نده زانا بی،کورسی وه‌دوات بکه‌وێ،نه‌ک تۆ دوای کورسی بکه‌وی.
*که‌ڵه‌شێر گه‌نم و هه‌رزنیشی پێبده‌ی،هێلکه ناکا،چونکه له سروشت و زاتی دا نییه .
*چه‌وه‌نده‌ر به ته‌نکی باشه.
*زستان تا رۆژێکی بمێنێ له هه‌رددا،کلکی ده‌کا به داردا.
*ده‌هۆڵ هه‌رچی گه‌وره‌تر بێ،ناوه‌که‌ی به تاڵتره.
* که‌سێک ده‌می به شیر بسووتێ ،فووش له دۆ ده‌کا.
* زه‌وی خڕه و مرۆڤ بۆ هه‌ر کوێیه‌ک راکا،له رق، یا له تاو ئازاره‌کان، ژێر پێی هه‌ر زه‌وییه و ئاسمانیس چه‌تری سه‌رانه .
* کادێن که پڕ بوو شه‌نه ئاخنی ناوێ.
*ئاغا هیچ ناڵێ،کوێخا نایبه‌خشێ.
*هه‌ر سوار سوار بێ باشه،نه‌ک پیاده سوار بێ.
*هه‌ر گوڵێ بۆنی خۆی هه‌یه و هه‌ر که‌س به مه‌نی خۆی.
*دۆکوڵیو که‌وچکی لێده‌ر بێنی ،ده‌بڕووسقێ و به‌کار نایه.
* ئاسنی سارد بکوتی،هیچت گیر ناکه‌وێ.
*که‌س قسه‌ی حیسابی نازانێ،جگه له ماشێن حیساب نه‌بێ.
*مردن برا گه‌وره‌ی هه‌موانه.
*سه‌د لێڵاو به بێڵاوێک نابێ.
*داری شووعار به‌ر ناهێنێ.
*نانمان نییه،شه‌ڕ میوانه.
*ره‌ش و رووت هیچیش نه‌خوا ،به زگی قه‌رزداره.
*زمانی مرۆڤ وه‌ک مار وایه،جه‌سته‌ی خۆشی ده‌گه‌زێ.
*لێک‌دابڕان وچاوه‌ڕوانی زۆر ناخۆشه،به‌ڵام پێکگه‌یشتنه‌وه زۆر شیرینه .
*هه‌ر که‌س بکا به قسه‌ی ژنان ،عاقیبه‌ت ده‌ست ده‌گرێ به گونان.
*ماڵی باوکان تا سه‌ر نییه بۆ عه‌ولاده‌کان.
*ده‌ڵێی چرای به‌ر خۆره،یانی رووناکایی تێدا نییه.
*هه‌ر که‌س نه‌خوێنده‌وار بێ ،کوێرێکی چاو ساغه.
*بۆق به قیڕه گه‌وره نابێت.
*ئه‌گه‌ر قه‌له به‌ڵه‌که مه‌له بکا،کاره‌ساتی گه‌وره ده‌قه‌ومێ.
*ئه‌وه‌ی شتێک بۆ ژیان زیاد نه‌کا ،بۆ خۆی زیادییه.
*خودا سه‌ر بدا ،رسقیش ده‌دا.
*سه‌گ زمهه‌ڕیش ناکا و به‌ڕێش ده‌چێ.
*هه‌ر وه‌ختێک که‌ر به نه‌ردیواندا سه‌ر بکه‌وێ،ئه‌وه خه‌سوو و بووکیش پێکه‌وه ده‌سازێن.
*شتێک که هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بێ،وه‌ک منداڵێک وایه که به مردوویی له دایک ببێ.
*پێبکه‌نه وه‌کوو پسته،هه‌موو شتێک به قسته.
*چرا رووناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێ،ره‌حمه‌ت له با ،با بیبا.
*هێنده سووتاوم،بوومه‌ته شه‌مچه،جگه‌ره هه‌ڵده‌که‌م.
*رێک که‌ون تا سه‌ر که‌ون.
*بڕێک له پیاوان سوور ده‌بینن ،سه‌مایان له بیر ده‌چێته‌وه.
*ده‌ڵێی کۆته‌ڵی سه‌ر خه‌رمانه،تا لێی ده‌ی هه‌ر لێی هه‌ڵده‌وه‌رێ.
* راستی وه‌ک هه‌تاو وایه له کاتی تایبه‌تی دا ده‌دره‌وشێ.
*ماڵی بێ که‌یبانوو،وه‌ک حه‌وشه‌ی بێ درگا وایه.
*زستان هی هه‌ژارانه و ده‌وڵه‌مه‌ند پێی ناشکوره.
*به‌رد له جێگه‌ی خۆیدا قورسه،یانی هه‌ر شتێک له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌رزشی هه‌یه.
*"ژن و ماڵ"،هه‌تا ژن نه‌بێ ماڵیش نابێ.
*مرۆڤ به حه‌وسه‌له که‌روێشک به عه‌ڕابه ده‌گرن.
*به زمانی نه‌رم و خۆش مار له کون دێته ده‌ر.
*دۆستی چاک پووڵی نێو گیرفانی خۆته.
*تا دووکه‌ڵ له سه‌ر مه‌تبه‌ق دیاره،دۆستایه‌تیمان هه‌ر به‌ر قه‌راره.
*ماڵی دونیا بۆ ئه‌مڕۆ نه‌بێ بۆ که‌نگێ ده‌بێ؟
*گورگـــــــــــی باران دیتوو.
*میراتی که‌ر بۆ که‌متیاره.
*یان گاڵ دێنێ یان په‌موو.
*ده‌نگی خۆش بژێوی ژیانه.
*قســـــه قســـــه دێنێ.
*مردن مردنه،لینگه فرتهکهی چییه؟
*هه‌ر که‌سه کوڕی بابی خۆی.
*ناوی گه‌وره و شاری وێران.
*پیاو هه‌رچی بێ تا له به‌ر چاوانه ،له‌به‌ر دڵانه.
*ئه‌گه‌ر که‌رێک زۆریش تێر بێ،وێنجه‌ی ته‌ڕی بۆ به‌ری ده‌یخوا.
*تاژی به‌گزاده‌ی سه‌گه.
*سیرمان ده‌خوارد و زوڕنامان لێده‌دا.
*مێشکی مێشووله و هێلکه‌ی مێرووله تێکه‌ڵ بکه و چاوی پێ برێژه،جندۆکه ده‌بینی.
*کوێره چت ده‌وێ،دوو چاوی ساغ.
*که‌ر له کوێ که‌وتووه و کونده له کوێ دڕاوه.
*نه هێنده تاڵ به تفت که‌ن ،نه هێنده شیرین به قووتت دهن.
*ئه‌وه بزانه که رووت و ره‌جاڵ و بێ ماڵ بی.که‌س رفیق و دۆستت نییه.
*قه‌ت خۆت به نێوی باب و باپیرته‌وه به خه‌ڵک مه‌ناسێنه،حه‌ول بده خه‌ڵک بڵێن فڵانه که‌س باوکی ئه‌و کوڕه باشه بوو.
*هه‌ر که‌س ده‌بێته رفیقت،به دڵ ساده‌یی خۆتی ته‌سلیم مه‌که.
*بۆ نان خواردن ده‌عوه‌تی که‌سێک بکه له نانه‌که‌ت مه‌منوون بێ.
*ئه‌گه‌ر مریشکی بۆ هێلکه کردن لاسای قاز مه‌که‌وه.
*بێچووی مشک هه‌نبانه ده‌بڕێ.
*عیلم ئه‌گه‌ر خۆشت نه‌وێ هه‌ر باشه بیزانی.
*سه‌گ ده‌ژی و ئێمه‌ش ده‌ژین.
*کێچ له باغه‌ڵما ئامانه خانم ده‌ڵێ.
*چا به تاڵی ده‌خۆنه‌وه و له دووره‌وه ته‌ماشای قه‌ند ده‌که‌ن.
*خه‌ر بوزه به ره‌نگ نییه.
*ته‌ندوور هه‌تا گه‌رمه نانی پێوه بده.
*ئه‌بله به خه‌یاڵ نه‌بووه به ماڵ.
*ده‌ڵێی ده‌غڵی نه‌گه‌یوی.
*له قڕژاڵیان پرسی:بۆ به دوو سه‌ر ده‌ڕۆیی؟کوتی: له جه‌حێڵان هیچ عه‌یب نییه.
*هه‌ڵپه‌ڕین و پێکه‌نین ده‌بزێوێ هه‌ستی ناسکم.
*دایک و دڵدار و گوڵ،یه‌ک به شوێن یه‌کدا سه‌رچاوه‌کانی یه‌که‌مین خۆشه‌ویستین،دوایه منداڵ و هونه‌ر.
*هه‌ر قامکێ خوینی خۆی لێدێ.
*هه‌ر گوڵێ عه‌تر و بۆنی خۆی هه‌یه.
*دونیا دوو رۆژه و فاتیحا خوێنی سێ رۆژه، رایبوێره خه‌م دات نه‌گرێ.
*ئاواره وسه‌ر گه‌ردان " ماڵی کرێ نشین "
*رێگای سه‌ر به‌ره‌و ژوور " ژن هێنان "
*جه‌وهه‌ری به‌ده‌ن " پووڵ "
*بێ تاقه‌تی ژنان " بنێشت "
*که‌وشی کۆنه له بیابانا نێعمه‌ته.
*هه‌ر که‌س قیبله‌ی ماڵی خۆی،بۆ خۆی چاتر ده‌زانێ.
*ماڵ بۆ گیانه،گیان بۆ گۆڕه.
*ژن داوێنی خۆی لێ دوژمنه،پاڵهوانێش بێ هه‌ر ژنه.
*کاتێک مامان ناشی بێ منداڵ چه‌وت و چه‌وێڵ دێته دونیاوه.
*خووی خراپ دوژمنه و دایم له دووته.
*گورگ له پێستی مه‌ڕدا.
*رابردوو چرایه بۆ داهاتوو.
*شیر هه‌تا نه‌کوڵێ،هه‌ڵ ناچێ.
*چیای سه‌ر که‌ش ببینه،قه‌ت سه‌ری بێ هه‌ور و ته‌م نابێ.
*بۆ مه‌حبووب شتێک جوانتر له ئاوێنه نییه تا جوانی خۆی تێدا ببینێ.
*سه‌رۆک که خراپ بێ چاره ره‌شی و به‌د به‌ختی بۆ گه‌له.
*هه‌زار دۆست که‌مه ،به‌ڵام دوژمنێک زۆره.
*رازت لای یه‌کێ دانێ و پرست لای هه‌زار.
*نه‌زان منداڵه ئه‌گه‌رچی پیریش بێ.
*ده‌می سه‌گ به تیکه ببه‌سته.
*هه‌ر دارێ نه‌رم بێ کرم ده‌یخوا.
*دز بازاڕی شێواوی ده‌وێت.
*چاکه له چاکه ده‌بێته‌وه،تیر له که‌وان ده‌رچوو ناگه‌ڕێته‌وه.
*که‌ڵ بۆت هاتۆته به‌ر نیری.
*گا ره‌ش بێته به‌ر نیری دووره له به‌ختی فه‌قیری.
*تامی سێ‌و له نێو سێوه‌که دا نییه،له پێکگه‌یشتنی سێوه‌که و مهڵاشوودایه.
*پیاوی ئازا له ژیانا،ته‌نیا یه‌ک جار ئه‌مرێت،به‌ڵام ترسه‌نۆک هه‌موو رۆژێک ئه‌مرێت.
*بووم بووم حیساب نییه،هه‌مه هه‌مه حیسابه.
*دوژمنی زانا له دۆستی نه‌زان باشتره.
*ئینسانی موسڵمان به بێ دراوسێ تێر نابێ.
*به‌رتیل(رشوه) به‌رد نه‌رم ده‌کا.
*قه‌ناعه‌ت ماڵێکه نابڕێته‌وه.
*خۆشترین شت ،خه‌وه.
*به‌هێزترین شت بایه.
*عیلم تا بیبه‌خشی زیاد ده‌کا.
*که‌م زانین و زۆر کوتن،وه‌کوو که‌م پووڵی و زۆر خه‌رج کردن وایه.
*ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نازانی،گۆچان هه‌ڵگره بۆ شوانی.
*قه‌رز خه‌فه‌تی شه‌وه و زه‌لیلی رۆژ.
*سووک بڕۆ ،سڵامه‌ت وه‌ره‌وه.
*پۆ به ده‌میه‌وه نییه،یانی بێ حه‌یایه.
*پێکه‌وه رزگارین،شهپۆلـــــی زۆردارین،به ته‌نیا سیس ئه‌بین،پێکه‌وه نابه‌زین،یه‌ک بگرین ئه‌مێنین،زوڵم و زۆر ئه‌شکێنین.
*پیاو تا ژن نه‌هێنێ نابێ به پیاو،ئه‌گه‌ر ژنیشی هێنا له پیاوه‌تی ده‌خه‌ن.
*هه‌موو رۆژێ ده‌بێ بایی سه‌د تمه‌ن نان بکڕم تا هێزم هه‌بێ له سه‌فی نانه‌وادا بوه‌ستم.
*قۆڕه قۆڕی زگ جوانترین شێعری برسییه‌تی و فه‌قیرییه.
*مه‌رگ سێبه‌ری ژینه.
*نه‌خۆش مه‌ره‌زی قه‌ندیشی هه‌بێ ،ده‌بێ شیرینی بۆ به‌ری.
*قسه کردن له کێشه‌ی مشک و پشیله‌دا پیاوی پێ سووک ده‌بێ.
*زستان له ماڵی فه‌قیر زۆر به بێ تهعارف ده‌چێته ژێر لێفه‌که‌یان و تێده‌خزێ.
*زه‌وی په‌ڵه‌ی دابوو،پلووسک شانازی پێوه ده‌کرد.
*زه‌رده‌واڵه هه‌ر مێشهههنگوینی وه‌ر شکهستهیه.
*له جه‌وانی مه‌ستی،له پیری سستی،ئه‌ی که‌ی خودا دهپهرهستی؟
*له حه‌وزێکدا که ماسی تێدا نه‌بێ،بۆق پادشایه.
*ده‌ست که زۆر بوو ،به‌ره‌که‌ت که‌م ده‌بێ.
*دووکه‌ڵ کونی خۆی ده‌زانێ.
*قه‌یسی ده‌خۆن بۆ چه‌قاله‌که‌ی.
*ژنی خراپ ئه‌گه‌ر له شیشه‌ی بخه‌ن کاری خۆی ده‌کا.
*بێوه‌ژنیان بۆ میوه‌که‌ی ده‌وێ.
*ده‌بێ سمێڵی چه‌ور بکه‌ی،یانی به‌رتیلی پێ بده‌ی.
*هه‌موو رۆژێک که‌ڵ نامرێ کفته به شاییه‌ک بێ.
*سه‌گ بی ،چکۆله‌ی ماڵ نه‌بی،یانی ته‌واوی بنه‌ماڵه کارت پێده‌سپێرن
*شه‌ریک ئه‌گه‌ر باش بوایه،خودا‌ش شه‌ریکی ده‌گرت.
*مشک چییه که سه‌ر و پێی هه‌بێ:کارێکی چکۆله کاکڵی(نتیجه)گه‌وره‌ی لێبکه‌وێته‌وه.
*مێشکی که‌ری خواردووه،یانی زۆر دواکه‌وتووه.
*که‌چه‌ڵ کڵاوه‌که‌ی سه‌ری با بردی ،ده‌یکوت بۆ سه‌رم گه‌وره بوو.
*هه‌ر کاتێک ماستت خوارد،هێواش کاسه‌که‌ی بخه ژێر سه‌رته‌وه.
*ماسی هه‌ر کاتێک له ئاو بیگری تازه‌یه.
*مریشک هه‌رچی قه‌ڵه‌وتر بێ چاوی چکۆله‌تره،یانی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌قیله.
*تۆپینی که‌ر ،زه‌ماوه‌ندی سه‌گه.
*سه‌ودا له گه‌ڵ خۆیی غه‌می به دواوه‌یه.
*که‌سێ که مار پێوه‌ی بدا له په‌تی ره‌ش و سپی ده‌ترسێ.
*که‌سێ به هه‌تاوی به‌یانی گه‌رمی نه‌بێته‌وه،قه‌ت به هه‌تاوی ئێوارێ گه‌رمی نابێته‌وه.
*که‌سێک له گورگ بترسێ مه‌ڕ راناگرێ.
*کڵاوه‌که‌ی په‌شمی نییه،یانی کارێکی له ده‌ست نایه.
*جه‌ڕه‌ی تازه ئاوه‌که‌ی سارده.
*گای نێو چاوان قه‌شان،یانی زۆر ناوداره.
*هه‌نگوین نی که قامکت لێده‌ن.
*ده‌رزی هه‌موو شتێک داده‌پۆشێ،به‌ڵام بۆ خۆی رووته،یانی زۆر ده‌ست و دڵبازه.
*بووکی جه‌حێڵ و زاوای پیر به ته‌لیس منداڵیان ده‌بێ.
*چه‌قۆ ده‌سکی خۆی نابڕێ.
*سه‌گی قه‌ڵه‌و گۆشتی ناخورێ،یانی کابرای ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ له خێری بگوزهری.
*له ژێر مه‌نجه‌ڵدا ئاور هه‌یه و له ژێر مرۆڤدا مرۆڤ.
*سه‌ر به لۆکه ده‌بڕێ،یانی به زمانی خۆش هه‌موو کارێک ده‌کا.
*له سه‌ر قه‌برێک بگری که مردووی تێدا بێ،یانی ئامۆژگاری که‌سێک بکه که گوێ رادێر بێ.
*دوژمنه‌کان له زینداندا ده‌بنه دۆست.
*درگای گیرفانی جاڵجاڵۆکه ته‌نیوێتی.
*راسته که‌س بێ ئه‌جه‌ل نامرێ،به‌ڵام تۆ خۆت مه‌خه گه‌رووی ههژدیهاوه.
*پیاوی پیاو مه‌رگی پیاوانه‌شی ده‌وێ.
*له هه‌شتێ مشتێ و له کۆشێ خشتێ.
*قسه نه‌ردیوانی رێگایه.
*بێ ئاوات له دایک ده‌بین و به ئاواته‌وه ده‌مرین.
*رۆژ له کوردستان هه‌ڵنه‌هات،خۆمان هه‌ڵاتین.
*خۆری وڵاتی من وا گیراوه به هیچ زامنێ به‌ر نابێ.
*له‌خۆشی خۆسه‌ویسته‌که‌م خۆم ماچ ده‌که‌م.
*به شه‌و به سه‌گوه‌ڕ و به رۆژ به نانه‌وه خه‌و ده‌بینم.
*بۆ سه‌وله حه‌لوا ده‌که‌ین،بۆ ئازادیش سواڵ.
*چاوم بڕیوه‌ته چاوی ئاسمان،عه‌رز سه‌رم پێدادهخا.
*سیگار و ئیزڕائیل دوو دوژمنی سڵامه‌تین.
*ئازادی خه‌ڵک ته‌نیا کڵاوێکی له‌سه‌ره ،هی کورد شه‌ش.
*هێنده به دوای نانه‌وه بووم،گه‌رووم که‌ڕووی هێنا.
*پووچ هاتووم به شوێن کڵاوی قووچا.
*رێوی خۆی له ئاوی خوڕ نادا.
*به زستان پینه و په‌ڕۆ،به هاوین قیت قیت بڕۆ.
*جارێک به زستان ده‌ڵێن سارده،یانی بۆ پیاوی ئاقڵ ئیشاره‌یه‌ک به‌سه.
*سه‌هۆڵ و پووڵ له نێو ده‌ستاندا ده‌توێنه‌وه.
*له رێویان پرسی:که‌نگێ زستانه؟کوتی هه‌ر کاتیک زریان هات.
*به باو به باران هه‌ر له عومری به‌فر که‌م ده‌بێته‌وه.
*عه‌تر و ده‌هۆڵ به دزیه‌وه لێنادرێن.
*به‌رماڵێک له به‌ر بێگاری خۆی کرده رانک و چۆغه.
*له مه‌یدانی تۆپێن دا تۆپ له هه‌موو که‌س تاوانبارتره.
*قه‌ڵه‌مێک زاو و کتێبێکی بوو.
*دز و قوفڵ دوو دوژمنی له مێژینه‌ن.
*پێنووس په‌ڕه سپییه‌کان ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه.
*ده‌چمه سه‌ر چۆم وخهیابان یه‌ک نه‌فه‌س ئاسووده بم،شاره‌بانی داوای کڵاوم لێده‌کا.
*ساز و منداڵ به لێدان ده‌گرین.
*کاپشینی چه‌رم ده‌ڵێ:رۆژگارێک جوانه‌گایه‌ک پۆزی پێوه لێده‌دام.
*به‌فر له داخی هه‌تاو چۆڕ چۆڕ ده‌گریا.
*ته‌نیا ئاواتی به‌ردێک ئه‌وه بوو سه‌رێک بشکێنێ.
*زار و گوێچکه دوو دڵداری له مێژینه‌ن.
*موکریانی نانی به نانی ده‌خۆن،واته سهقیلن یان تێکوشیو ده‌که‌ن.
*ئاخر ئاردی موکریان چی دابوو له ئاشی بابان.
*پووڵت هه‌بێ هیچ مه‌زانه.
*ئاگات له دووکانه‌که‌ت بی،ئه‌و ئاگای له تۆیه.
*ئێمه هه‌موومان له‌سه‌ر رابردوو ده‌ژین،بۆ داهاتووش خۆمان دادهڕزێنین.
*پاره خزمه‌تکارێکی باشه وگهورهیهکی خراپه.
*دڵداری، ته‌نیا یه‌ک به‌شه له ژیانی پیاودا،به‌ڵام مێژووی ژنه به درێژایی ته‌مه‌نی.
هه‌موو شتێک پێویستی به ئه‌قڵ هه‌یه و ئهقلیش پێویستی به تاقیکردنه‌وه‌یه.
*بۆ دڵداری هه‌ر ئاسمان کۆن نابێ.
*کۆلکه داری پشت که‌ندوان هه‌ڵی بگره بۆ هه‌رمێ پشکوان.
*هه‌ر که‌س له‌سه‌ر سه‌بران بێ له سه‌ر خێرانه.
*ئه‌وه‌ی زۆر سوێند بخوا ،درۆزنه.
*زۆر کار بکه‌ن با به که‌ڵک بێن.
به‌شی کابرای شاخدار هه‌ر تێهه‌ڵدانه.
*پیاوی خوێڕی په‌تی له مل ده‌که‌ن که‌چی گووی سه‌گ وه‌ک هه‌ڵوا ده‌خوا.
*خودا ئه‌گه‌ر غه‌زه‌بی له مێرووله گرت،باڵی ده‌داتی و به قاچاغچیش جیب گاڵانت.
*ئه‌گه‌ر پاڵپشتت چیا بێت ،پشتت به که‌س ناشکێ.
*من کاڵهبابم پێ له ساعه‌ت باشتره،چون قه‌دیم و جه‌دیدی نییه.
*پووڵ له ده‌ستی ژن‌دا ده‌بێته پووڵه‌که.
*ئه‌وانه‌ی که نانی ئازاد ده‌خۆن ،که‌متر ده‌وڵه‌تی بیر ده‌که‌نه‌وه.
*له به‌ر فه‌قیری و نه‌داری هه‌ر خۆی ده‌خوارده‌وه.
*کاتێ لێوی خۆی گه‌زی که ددانی له لێو دانه‌مابوو.
*ئێشقی ئه‌فلاتوونی یانی ئه‌وینداری دوو خه‌تی مه‌وازی.
*بۆ بۆن کردنی گوڵ ده‌بێ له دڕک ئیزن وه‌رگرین.
*ژن جۆره پیاوێکه که هه‌یبه‌ته‌که‌ی به خۆوه‌یه‌تی،به‌ڵام سمێڵ و منداڵه‌که‌ی به مێرده‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ.
*ئێمه بۆیه له گه‌ڵ مردووه‌کانمان ده‌ژین ،چونکه ده‌ترسین له گه‌ڵ ئه‌وان بمرین.
خۆزگه‌م به شوان کهدنیاکهی به قه‌د پرێسکه‌ی سه‌ر شانیه‌تی.
*له ئاوی خور مه‌ترسه،له ئاوی مه‌ند بترسه.
*به گوڵیان کوت:بۆ واگهشی؟کوتی:باغهوانهکهم مه‌رده.
*هه‌ر ده‌وه‌نه ده‌بێ به دار، له بنی داده‌نیشێ فه‌قیر و هه‌ژار.
*هیچ گه‌نجێک بێ مار نییه،هیچ گوڵێک بێ خار نییه.
*مریشک و ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له ماڵ دوور خرانه‌وه گوم ده‌بن.
*ده‌عبای گۆشت خۆر ده‌ندووکی خواره.
*ده‌عبای زیره‌ک به ده‌ندووک پێوه ده‌بێ.
*مێژوو ئه‌وه‌یه که روو ده‌دات نه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌مانه‌وێ.
*ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی تێره.
*له هه‌ورازێ مه‌ڵێ کوتنێ،له‌به‌ر بایه مه‌کێشه تووتنێ،مه‌چۆوه سه‌ر ماڵه بابی ژنێ.
*سه‌رچاوه‌ی چۆمی درۆ نزیکه.
*تا له‌پی ده‌ستت ره‌ش نه‌بێ،تامی زارت خۆش نابێ.
*کێوێک ده‌رووخێ و که‌نده‌ڵانێک پڕ ده‌بێته‌وه.
*سه‌ر چۆپیان دا به گامێشێ هه‌ر بۆ لای کادێنی ده‌کێشێ.
*ئاسنی سارد به فوو گه‌رم نابێ.
*مه‌ڕ پێ له به‌رخی خۆی نانێ.
*هه‌موو هه‌ورێک بارانی پێوه نییه.
ده‌ست ئه‌گه‌ر شکا خواری ده‌گرێته‌وه.
*به‌ڕه‌ی خه‌ڵکی ئاخری ده‌بێ هه‌ستی له‌سه‌ری.
*نه به پێکه‌نینی ئاغا تێکه‌وه و نه به خۆشی زستان.
*به په‌له ژن مه‌هێنه تا به شێنه‌یی په‌شیمان نه‌بیه‌وه.
*قه‌ت خوێن نابێ به ئاو.
*هه‌ر ته‌یرێک له ره‌وه‌ی خۆی دابڕێ،باڵی ده‌شکێ.
*ده‌ستی به په‌له له باتی ماسی بۆق ده‌گرێ.
*هه‌تا جێگای سنگ نه‌که‌یه‌وه،دای مه‌کوته.
*زاری پڕ له خوین له لای که‌س مه‌که‌وه.
*پیاوی خۆ هه‌ڵکێش وه‌ک سواری بێ ئه‌سپه.
*نه سه‌ری تووری نه بنی گێزه‌ری.
*به‌رز مه‌فڕه با نه‌وی نهنیشی.
*له هه‌نبانه‌ی خۆت گوێز ببژێره.
*پیاو کۆڵه‌که‌ی ماڵه.
*گۆزه هه‌موو جارێک به ساغی له کانی ناگه‌ڕێته‌وه.
*چۆمیش ئه‌گه‌ر به‌ری نه‌گری وشک ده‌بێ.
*گیا ئه‌وه‌یه به ده‌می بزن خۆش بێ.
*ئاوی سارد له چێشتی کوڵیو مه‌که.
*کهنگرو ماست به واده‌ی خۆی.
*باری خوار ناگاته مه‌نزڵ.
*ژیانی ژێر ده‌ستی گوڵێکی بێ بۆنه.
*هه‌موو شتێک له باریکیهوه ده‌پسێ به‌ڵام زوڵم له ئهستووریهوه.
*شانامه ئاخره‌که‌ی خۆشه.
*ئازایه‌تی بێ زانین وه‌ک ئاگری بێ رووناکییه.
*یه‌کێ زگی دێشا ده‌ستیان به پشتی دادێنا.
*سه‌گ و مزگه‌وتیان نه‌کوتووه.
*هه‌تا نه‌گه‌یه چۆمی ده‌لینگان هه‌ڵمه‌که.
*گا له داخی که‌ر پیر ده‌بێ.
*شێر ئه‌گه‌ر له برسان بمرێ،جێی ده‌می رێوی ناخوا.
*مراوی له ئاو ده‌ترسێنی.
*ژن له مشک ده‌ترسێ،مشک له پشیله وپشیله له سه‌گ وسه‌گ له پیاو و پیاویش له ژن.
*هه‌موو که‌س ده‌یه‌وێ زۆر عومر بکا،به‌ڵام نایه‌وێ پیر بێ.
*ئازادی بۆ مرۆڤ نایه‌ته خواره‌وه،پێویسته مرۆڤ بۆی سه‌ر که‌وێ.
*ئه‌و که‌سه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆش ده‌وێ،خوێنه‌که‌ی تۆوی ئازادییه.
*قه‌له قشقه‌ڕه به خۆڕایی بن کلکی گامێش ناخورێنێ.
*زۆره ملی ،مل که‌چی به دواوه‌یه.
*که‌وچک به ده‌ستی کابان ته‌قه‌ی نایه.
*جۆگه له به‌ر ئاره‌زووی خۆی ده‌ڕوا.
*سه‌بر تاڵه به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌ی شیرینه.
*سه‌ری بێ ئه‌قڵ وه‌کوو میوه‌ی سه‌رما بردوو وایه.
*سامان تا سه‌ر هاوڕێ نییه،به‌ڵام هاوڕێی باش تا سه‌ر سامانه.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Zizou (2009-01-06 18:08:32)

زیـــــزۆم
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بژیت سوپاس گیانه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه