❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لێوێكی‌ ناسك‌و سه‌رنج راكێشت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 15:53:51

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

لێوێكی‌ ناسك‌و سه‌رنج راكێشت

لێوێكی‌ ناسك‌و سه‌رنج راكێشت هه‌یه‌
‌  http://awene.com/Wenekan_Awenekan/jwani-05.gif
لێوه‌كانت وه‌ك هه‌موو به‌شه‌كانی‌ تری‌ روخسارت پێویستیان به‌گرنگیپێدان هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانیت به‌شێوه‌یه‌كی‌ جوان‌و سه‌رنج راكێش بیانهێڵیته‌وه‌ فه‌رامۆشیان مه‌كه‌، شاره‌زایانی‌ بواری‌ ماكیاژ‌و جوانكاری‌ ئه‌وه‌ روون ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت له‌رێی‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ چه‌ند هه‌نگاوێكه‌وه‌ هه‌میشه‌ خاوه‌نی‌ لێوێكی‌ ناسك‌و سه‌رنج راكێش بیت

نهێنییه‌كانی‌ جوان راگرتنی‌ لێوه‌كانت:

* هه‌میشه‌و پێش سوراوكردنی‌ له‌رێی‌ قه‌له‌مێكی‌ لێو كه‌ ره‌نگێكی‌ ناسكی‌ هه‌بێت چوارچێوه‌ی‌ لێوه‌كانت دیاریی‌ بكه‌، پاشان با سوراوه‌كه‌ت ره‌نگێكی‌ كاڵ یان سورێكی‌ تۆخ بێت به‌گونجاندنی‌ له‌گه‌ڵ ره‌نگی‌ پێستت.

* هه‌رگیز نه‌كه‌ین ره‌نگی‌ قاوه‌یی‌ یان قۆخی‌ یان سورێك كه‌ به‌سه‌ر ره‌شدا بڕوانێت به‌كار بهێنیت، چونكه‌ ئه‌م ره‌نگانه‌ عه‌یبه‌كانی‌ لێو ده‌رده‌خات.

* ئه‌گه‌ر لێوه‌كانت چرچی‌ زۆر تێدایه‌ چه‌ند جارێك سوراوه‌كه‌ بهێنه‌ به‌سه‌ر لێوه‌كانتدا.

* ئه‌گه‌ر لێوه‌كانت ساف‌و پانن، به‌په‌نجه‌ی‌ ده‌ست له‌ماكیاژی‌ پشتی‌ چاوی‌ ره‌نگی‌ بێجی‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانت دابنێ‌.

* ئه‌گه‌ر لێوه‌كانت زۆر ته‌نكن به‌قه‌ڵه‌می‌ تایبه‌ت قه‌راغه‌كانی‌ لێوت دیاریی‌ بكه‌ به‌مه‌رجێك ئه‌و دیاریكردنه‌ له‌ملیمه‌ترێك تێنه‌په‌ڕێت.

* بۆ ئه‌و لێوانه‌ی‌ ته‌ڕو پاراون جۆری‌ تازه‌ی‌ سوراو به‌كاربهێنه‌ كه‌بریسكه‌دار بێت.

* بیری‌ ئه‌وه‌ت نه‌چێت كه‌ ده‌بێت گرنگی‌ بده‌یت به‌چوارده‌وری‌ ده‌مت‌و شێوه‌ی‌ ناشرین نه‌بێت.

* ئه‌گه‌ر لێوه‌كانت زۆر وشك بوون، ئه‌و گیراوانه‌ به‌كاربهێنه‌ كه‌ له‌رووه‌ك دروست كراون، چونكه‌ په‌رده‌ی‌ سه‌ر لێو ئه‌ستورتر ده‌كات‌و ته‌ڕایی‌ له‌خانه‌كاندا ده‌هێڵێته‌وه‌.

له‌و كاتانه‌ی‌ سوراو ده‌كڕیت

ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت كه‌ ده‌بێت ره‌نگێك هه‌ڵبژێریت كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ره‌نگی‌ پێستدا ده‌گونجێت، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت ره‌نگێك بێت كه‌ وشك‌و بڵاو نابێته‌وه‌و به‌رده‌وام ته‌ڕو دیار ده‌ركه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ره‌نگی‌ پێستت نابات‌و نایه‌ته‌ خواره‌وه‌ به‌جۆرێك هه‌وڵبده‌ ره‌نگێك بێت نه‌گۆڕێت‌و وه‌ك خۆی‌ بمێنێته‌وه‌.
ره‌نگه‌كانی‌ په‌مه‌یی‌‌و پرته‌قاڵی‌‌و ئه‌وانه‌ی‌ لێوه‌ی‌ نزیكه‌ بۆ كه‌سانی‌ پێست سپی‌‌و قژ زه‌رد گونجاوه‌، ره‌نگی‌ سورو وه‌نه‌وشه‌یی‌ گونجاوه‌ بۆ كه‌سانی‌ خاوه‌ن پێستی‌ ئه‌سمه‌رو قژ ره‌ش. ره‌نگی‌ بێجی‌‌و قاوه‌یی‌ كاڵ بۆ كه‌سانی‌ گه‌نم ره‌نگ‌و قژ ره‌ش گونجاوه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ره‌نگی‌ قژیان سوره‌، باشتره‌ سوراوی‌ ره‌نگ برۆنزی‌‌و قاوه‌یی‌ كاڵ به‌كاربهێنن.

چۆن سوراو ده‌كه‌یت؟

* پێش ئه‌وه‌ی‌ سوراو بكه‌یت كه‌مێك له‌ماده‌ی‌ فاسلین بكه‌ره‌ سه‌ر پارچه‌ لۆكه‌یه‌كی‌ پاك‌و لێوه‌كانتی‌ پێ چه‌ور بكه‌و بۆ ماوه‌ی‌ دوو ده‌قیقه‌ به‌لێوه‌كانتدا بیهێنه‌.

* ده‌وری‌ لێوه‌كانت دیاریی‌ بكه‌ به‌قه‌ڵه‌مێك كه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ نزیك بێت له‌و ره‌نگی‌ سوراوه‌ی‌ به‌كاری‌ ده‌هێنیت.

* به‌جۆرێك سوراوه‌كه‌ بكه‌ كه‌ هه‌موو به‌شه‌كانی‌ لێوت بگرێته‌وه‌.

* سوراوكردن له‌ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ بۆ قه‌راغه‌كانی‌ لێو.

* پارچه‌یه‌ك كلێنس بكه‌ره‌ نێوان لێوه‌كانت‌و بۆ ماوه‌یه‌ك قه‌پاتیان بكه‌ تا زیاده‌ی‌ ئه‌و سوراوه‌ لێبێته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ندێ‌ شوێن تۆپه‌ڵ بووه‌.

چۆن گرنگی‌ به‌لێوه‌كانت ده‌ده‌یت؟

* بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سوراوه‌ی‌ ده‌فرۆشرێت باشتره‌ له‌سه‌ر له‌پی‌ ده‌ستت تاقی‌ بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ پێستی‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ ده‌ست زۆر نزیكه‌ له‌ره‌نگ‌و پێكهاته‌ی‌ لێوه‌كانته‌وه‌.

* له‌كاتی‌ كڕیندا ئه‌و ماركانه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ باشن‌و لێوه‌كانت تووشی‌ وشك هه‌ڵاتن ناكه‌ن.

* ئه‌گه‌ر شێوه‌یه‌كی‌ هیلاكت هه‌بوو، ئه‌و ره‌نگانه‌ی‌ سوراو هه‌ڵبژێره‌ كه‌ بریسكه‌داران به‌تایبه‌تی‌ له‌ره‌نگه‌كانی‌ په‌مه‌یی‌ كراوه‌و هاوشێوه‌كانی‌.

* خۆت به‌دوور بگره‌ له‌لێو كرۆشتن‌و ته‌ڕكردنیان، چونكه‌ دواتر تووشی‌ لێوهه‌ڵاتن‌و شه‌ق بوون‌و برینیان ده‌كات.

* كرێمی‌ ئه‌ساسی‌ تایبه‌ت به‌كاربهێنه‌ كه‌ له‌تیشكی‌ رۆژ ده‌یپارێزێت.

* دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌موچاوت ده‌شۆیت به‌زوویی‌ لێوه‌كانت به‌په‌ڕۆیه‌كی‌ ته‌ڕ به‌ئاوی‌ گه‌رم بسڕه‌ره‌وه‌و پاشان كرێمی‌ نه‌رمكردنی‌ لێبده‌و بۆ ماوه‌یه‌ك بیهێڵه‌ره‌وه‌.

* فڵچه‌یه‌كی‌ دانی‌ زۆر نه‌رم به‌كاربهێنه‌و به‌شێوه‌ی‌ بازنه‌یی‌ به‌سه‌ر لێوه‌كانتدا بیهێنه‌ تا ئه‌و خانه‌ مردووانه‌ بڕوات كه‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانتن.

* هه‌موو شه‌وێك لێوه‌كانت به‌زه‌یتی‌ تایبه‌ت چه‌ور بكه‌، به‌ڵام نه‌هێڵیت ئه‌و زه‌یته‌ ماده‌ی كیمیایی‌ تێدا بێ



ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-09 17:53:29

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: لێوێكی‌ ناسك‌و سه‌رنج راكێشت

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-19 14:47:59

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604
WindowsXPMSIE7

Re: لێوێكی‌ ناسك‌و سه‌رنج راكێشت

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئاریا خان گیان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net