❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 7ساڵه‌ به‌ حه‌ز و ئاره‌زووی خۆی نان ناخوات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-19 09:21:09

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

7ساڵه‌ به‌ حه‌ز و ئاره‌زووی خۆی نان ناخوات

منداڵێكی به‌ریتانیایی له‌و رۆژه‌وه‌ی له‌دایك بووه‌ تاوه‌كو ئێستا ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كانی نه‌خواردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ خێزانه‌كه‌ی ناچارن له‌ رێگه‌ی سۆنده‌و به‌بێ ئاگایی خۆی شه‌وانه‌ شیری بده‌نێ.

ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی به‌ریتانیا "بی بی سی" بڵاویكردۆته‌وه‌، "تایله‌ر میل" 7 ساڵان و دانیشتووی "ئه‌دنبره‌" له‌ "سكوتله‌ندا" له‌و رۆژه‌وه‌ی له‌دایك بووه‌ تاوه‌كو ئێستا نانی نه‌خواردوو، به‌ڵام له‌پێناو مانه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان، دایك و باوكی ناچارن شه‌وانه‌ له‌ رێگه‌ی سۆنده‌وه‌ شیری بده‌نێ.

هه‌روه‌ها دایكی تایله‌ر "ئارلین میل"ی (41 ساڵ) بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ دواوه‌ و وتویه‌تی: تایله‌ر له‌رووی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستیه‌وه‌ هیچ گرفتێكی نیه‌، هه‌وڵێكی زۆریشمان له‌گه‌ڵداوه‌ تاوه‌كو ژه‌مه‌خۆراكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بخوات، به‌ڵام تایله‌ر وا ناكات.

ئارلین روونیكردۆته‌وه‌، كورِه‌كه‌ی هه‌ندێجار په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو ده‌خوات، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، بۆیه‌ شه‌وانه‌ له‌كاتی خه‌وتوویدا شیری ده‌ده‌نێ.

هه‌روه‌ها پزیشكه‌كان ئامۆژگاری دایك و باوكی ئه‌و منداڵه‌یان كردووه‌، كه‌ برِێكی كه‌م شیری بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ برسیه‌تی بكات و نان بخوات.

له‌ لێدوانێكدا بۆ "بی بی سی " تایله‌ر وتویه‌تی: هه‌رگیز حه‌ز له‌ خۆراك ناكه‌م كه‌ له‌ رێگه‌ی سۆنده‌وه‌ بیخۆم، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م گه‌شه‌بكه‌م تاوه‌كو  له‌ نێو هاورِێیانی پۆله‌كه‌مدا گه‌وره‌ دیاربم

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-19 16:02:17

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: 7ساڵه‌ به‌ حه‌ز و ئاره‌زووی خۆی نان ناخوات

ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان بۆ دانانی  ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-19 21:34:46

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: 7ساڵه‌ به‌ حه‌ز و ئاره‌زووی خۆی نان ناخوات

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net