❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵه‌که‌ت فێری خوێندنه‌وه‌ بکه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-17 15:59:09

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

منداڵه‌که‌ت فێری خوێندنه‌وه‌ بکه‌

منداڵه‌که‌ت فێری خوێندنه‌وه‌ بکه‌


شاره‌زایانی بواری په‌یوه‌ندی منداڵ جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ خوێندنه‌وه‌ی توانای تێگه‌یشتنی منداڵ به‌هێز ده‌کات و خه‌یاڵدانی فراوان ده‌کات و له‌بواری خوێندنیشدا یارمه‌تی ده‌دات ،زۆرجار له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی خوێندن که‌سوکاری منداڵ پێیان وایه‌ پێویست ناکات منداڵه‌که‌یان  خوی به‌خوێندنه‌وه‌ی ((لاوه‌کی))ه‌وه‌ سه‌رقاڵ بکات و پێیان وایه‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی به‌سه‌ ،ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ و منداڵه‌که‌ له‌خوێندنه‌وه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌ .
ته‌مه‌نێکی دیریکراو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ تیایدا ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ بکات، منداڵ له‌ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵییه‌وه‌ گرنگی به‌ کتێب ده‌دات، چه‌ند جار دایکیان ئه‌وه‌یان به‌دی کردووه‌  که‌ منداڵه‌که‌یان په‌ڕه‌کانی کتێبێک هه‌ڵده‌داته‌وه‌ سه‌یری وێنه‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی ده‌کات، یان چه‌ند جار روویداوه‌ منداڵه‌که‌یان په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک هه‌ڵبگرێت و هه‌وڵی تێگه‌یشتنی بدات، کتێب بۆ منداڵ سه‌رچاوه‌یه‌که‌ بۆ ئاشکرا کردنی  ئه‌و شتانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری رووده‌ده‌ن ، ڕاهێنانی منداڵ له‌ته‌مه‌نێکی زووه‌وه‌ له‌سه‌ر خوێندن کۆمه‌کی زۆری ده‌کات  بۆ باشبوونی زمان  و فراوان بوونی خه‌یاڵی ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایک و باوکی به‌هێز ده‌کات ، چونکه‌ کاتێک دایک یان باوک منداڵه‌که‌ی ده‌خاته‌ باوه‌ش و کتێبی بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌ ، ئه‌وکاته‌ منداڵه‌که‌ هه‌ست به‌ گه‌رمو گوڕی سۆزی زیاتر ده‌کات، به‌مه‌ش متمانه‌ به‌خۆی په‌یدا ده‌کات  ده‌بێته‌ مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌روونی و ڕه‌فتاری ، تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت منداڵ داوا له‌دایک و باوکی ده‌کات  که‌ چه‌ند جارێک هه‌مهان کتێبی بۆ بخوێننه‌وه‌  و چه‌ند پرسیارێکی جیاوازی له‌سه‌ر ده‌کات، چونکه‌ هه‌موو جارێک شتێکی جیاوازی تیا ده‌دۆزێته‌وه‌ .
پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ، ئایا به‌ته‌نها  ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ دایک و باوک وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ بده‌نه‌وه‌ پێش خه‌وتن کتێبێک بۆ منداڵه‌کانیان بخوێننه‌وه‌؟ ئایا که‌سوکار چۆن ده‌توانن منداڵه‌که‌یان هانبده‌ن پاش ئه‌وه‌ی چووه‌ خوێندنگا کتێب گۆڤار  بخوێنێته‌وه‌؟
له‌وه‌ڵامیشدا ده‌وترێ،خوێندنه‌وه‌ی کتێب بۆ منداڵ پێش خه‌وتنی کارێکی پێویسته‌، به‌ڵام له‌وه‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ منداڵه‌که‌  له‌مانای وشه‌کان تێبگات بۆئه‌وه‌ی چێژیان لێببینێت زپر جار دایکت ده‌پرسێ ئایا  منداڵه‌که‌ی  ئه‌و کاته‌ی شتی بۆده‌خوێنێته‌وه‌ و له‌باوشیدایه‌ و سه‌یری  وێنه‌کان ده‌کات ، ئاخۆ سوودی چییه‌؟
منداڵ به‌ته‌ماشاکردنی شێوه‌ی پیته‌کان له‌ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ و له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ زۆر شت فێر ده‌بێت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی فێری زمانی تازه‌ ده‌بێت که‌ئه‌ویش زمانی نوسینه‌ و جیاوازه‌ له‌و زمانه‌ی رۆژانه‌  پێی ده‌دوێ ، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌خه‌یاڵی منداڵدا ده‌مێنێته‌وه‌ تا دوای ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی که‌ئه‌و کاته‌ خۆی ده‌توانێت کتێبه‌ ئاسانه‌کان بخوێنێته‌وه‌ ، خوێندنه‌وه‌ش به‌ته‌نها به‌س نییه‌ یه‌کێک له‌کێشه‌کانی منداڵ ئه‌وه‌یه‌ به‌ئاسانی له‌ده‌قی نوسینه‌کان تێ ناگات ، بۆیه‌ ده‌بێت له‌و ڕووه‌وه‌  دایک و باوک هاوکاری بکه‌ن وشه‌کانی بۆڕوون بکه‌نه‌وه‌ له‌لای ڕۆشن نین.
شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵ ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ روو که‌ ئه‌و منداڵانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌ خوێندنگا حه‌زێکیان بۆ کتێب هه‌یه‌، له‌بواری خوێندنا ئاستیان زۆر به‌رزه‌ و به‌زوویی تێده‌گه‌ن ، بۆیه‌ کاتێک چووه‌ خوێندنگا هانی بده‌ بۆئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ بخوێنێته‌وه‌، لانی که‌م ماوه‌ی نیو سه‌عات پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ جێگای خه‌وتنی ، هه‌وڵبده‌ ئه‌و کتێبانه‌ی بۆ هه‌ڵبژێره‌ که‌نزیکه‌ له‌وانه‌ی  له‌خوێندنگا ده‌یخوێنێت ، ئه‌وه‌ش ده‌زانیت که‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ خوێندنگا ده‌یخوێنێت زانیاری کورتن، تۆ هه‌وڵبده‌ درێژه‌ی له‌رێی خوێندنه‌وه‌ فێر بکه‌یت، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ پاش ته‌واوکردنی  کتێبێک گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ت بکه‌یت له‌باره‌ی ئه‌و باسه‌ی خوێندوێتییه‌ته‌وه‌ ته‌ئه‌مه‌ش زیاتر هانی ده‌دات و متمانه‌ی زیاتر به‌خۆی په‌یدا ده‌کات.

چۆن هانی منداڵه‌که‌ت ده‌ده‌یت؟

١.بیبه‌ بۆ کتێبخانه‌ی گشتی و چه‌ند هه‌فته‌ جارێک ئه‌مه‌ دووباره‌ بکه‌ره‌وه‌ .
٢.به‌ده‌نگی به‌رز بۆی بخوێنه‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌تی چیرۆکه‌ سه‌رنج ڕاکێشه‌کان.
٣.گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌دایک و باوکه‌که‌ خویان بخوێننه‌وه‌ تا منداڵه‌کانیش لێیانه‌وه‌ فێربێت.
٤.وابکه‌ خوێندنه‌وه‌ ببێته‌ شتێکی تایبه‌تی ، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ژداری هه‌بێت له‌گۆڤارێکی منداڵاندا.
٥.گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی  ئه‌یانخوێنیته‌وه‌.
٦.ئه‌ومنداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌تره‌ لێیان بگه‌ڕێ  خۆیان بابه‌تی خوێندنه‌وه‌ هه‌ڵبژێرن.
٧.لێبگه‌ڕێ منداڵه‌که‌ت ڕۆلی پاڵه‌وانی ئه‌و چیرۆکه‌ ببینێت که‌ده‌یخوێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر زیاتر له‌منداڵێک بوو باڕۆله‌که‌ پێکه‌وه‌ ببینن ، به‌مه‌ش زمانی زیاتر ده‌بێت.
٨.هانی بده‌ نمه‌ بۆهاوڕێکانی بنوسێت و چه‌ند ڕسته‌یه‌کی تیابێت که‌خۆی هه‌ڵیبژێرێت.
٩.کتێبێکی بۆ هه‌ڵپژێره‌ که‌له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا بگونجێت.
١٠.کتێبێکی بۆهه‌ڵپژێره‌ که‌له‌ته‌مه‌نی ئه‌وه‌وه‌ نزیکه‌ ،زۆر گرنگه‌ ئه‌وکتێبه‌ یان  ئه‌و گۆڤاره‌ وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی تێدابێت.


[b]نوسینه‌وه‌ی:شه‌نێ ، به‌خوا په‌نجه‌کانم پێه‌وه‌ نه‌ما ، هیوادارم ببێته‌ هۆی سود وه‌رگرتنتان.
سه‌رچاوه‌: گۆڤاری ئاوێنه‌کان.
[/b]

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-18 20:09:48

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: منداڵه‌که‌ت فێری خوێندنه‌وه‌ بکه‌

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-19 10:58:25

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839
WindowsXPFirefox

Re: منداڵه‌که‌ت فێری خوێندنه‌وه‌ بکه‌

ده‌ستت خۆشبێت و  ماندوو نه‌بیت

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-01-20 05:57:06

standard
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2009-02-15
په‌یامه‌كان: 18
WindowsXPAvantBrowser

Re: منداڵه‌که‌ت فێری خوێندنه‌وه‌ بکه‌

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-01-20 10:47:12

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: منداڵه‌که‌ت فێری خوێندنه‌وه‌ بکه‌

dastt xosh bet zor baswda sarkawtw bet shany gian  3

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-01-20 13:13:04

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: منداڵه‌که‌ت فێری خوێندنه‌وه‌ بکه‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت شه‌نێ گیان .. ماندوو نه‌بیت گوڵه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net