.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ژان ژاك رۆسۆـ له خێزانێكی به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسایی له ساڵی 1712 له شاری جنێفی سویسرا له دایك بووه، له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه ژیانی ژان ژاك رۆسۆ پڕ بووه له ناخۆشی و ده‌رده‌سه‌ری ژان كاتێك ته‌مه‌نی یه‌ك هه‌فته بووه دایكی كۆچی دوایكردووه و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی كهوتوۆته ئه‌سۆی كه‌سانی دیكه . ژان له كێتێبی (دانپیانان) دا ده‌ڵێت به‌لاوازی و نه‌خۆشی له دایك بووم ، دایكم ژیانی خۆی له‌بری له دایكبوونی من به‌خشی ، ئه‌و له دایك بوونه سه‌ره‌تای ناخۆشییه‌كانی من بووه. ژان له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا بووه باوكی فێری خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك و رۆمان و كتێبه فه‌لسه‌فییه‌كانی كردووه، باوكی خۆشه‌ویستی نیشتمان و بیر فراوانی تێدا ناشتووه .
ژان ژاك رۆسۆـ له قه‌شه‌یه‌كه‌وه كه كاری په‌روه‌رده‌كرنی ئه‌وی له ئه‌ستۆ بووه، وانه‌یه‌كی زۆر باش فێربووه له‌باره‌ی ژیانی ناو داران و فه‌یله‌سوفه‌كانه‌وه له مێژودا كه له پاشدا كاریگه‌رییه‌كی زۆریان بۆ سه‌ر رۆسۆ هه‌بووه له روی هزرییه‌وه ، ئه‌و روداوانه‌ی كه له ئینگلته‌ره‌و له رابردوشدا له سه‌ر ده‌می ئه‌فلاتون و سوكرات و ئه‌رستۆ دا روویداوه زۆر كاریگه‌ریان له سه‌ر رۆسۆ هه‌بووه .
ژان ژاك رۆسۆـ به یه‌كێك له‌و كه‌سانه داده‌نرێت له سه‌ر ده‌می خۆیدای كه ئازادی خوازێكی گه‌وره‌و فه‌یله‌سوفێكی كۆمهلاَتی بێوینه بووه ، كتێبه‌كانی ژان پاش مردنی خۆشی رۆلێكی گه‌وره‌یان له ههلاَیسانی شۆرشی فه‌ره‌نسا گێراوه، له‌و باره‌یه‌وه ناپلیۆن بۆنابارت ووتویه‌تی (ئه‌گه‌ر ژان ژاك رۆسۆ نه‌بوایه هه‌ڵگیرسانی شۆرشی فهرهناسا شتێكی مه‌حاڵ ده‌بوو) ، كتێبه‌كانی ژاك وای له‌م كهسایهتیهكردووه له پێشه‌نگی رووناكبیرو فه‌یله‌سوفه‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا بێت، كتێبی په‌یمانی كۆمهلاَیهتی و ئیم‌یل و دان پیانان به گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری ئه‌ده‌بیی داده‌نرێن بۆ سه‌ر ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسایی وه‌ك ده‌لێن سه‌ره‌تای هونه‌ری نوسینی كورته چیرۆك بوون
كاتێك هه‌ردوو كتێبی په‌یمانی كۆمهلاَیهتی و ئیم‌یل له ساڵی 1762 دا چاپ كران هه‌ردوو حكومه‌تی فه‌ره‌نساو جنێف رێگه‌یان له بلاَو بكردنهوهیان گرت‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ژان له‌و ولاَته ده‌ركرا، بهلاَم ئه‌و ئاواره بوونه‌ی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی دنیا ببینێت ، رۆسۆ له ساڵی 1766 دا چووه ئینگلته‌راو له‌ویش مایه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له‌یه‌كێك گونده جوانه‌كانی ئه‌و ولاَتهدا دواین ماڵئاوایی لێكردین، له‌پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی فه‌ره‌نسا شۆرشگێره‌كان زۆر به رێزه‌وه ته‌رمه‌كه‌یان بردوه بۆ فه‌ره‌نسا له‌دوای 16 ساڵ له مردنی پاشان له گۆڕستانی ناوداراندا له مه‌راسیمێكی پڕشكۆدا جارێكی دیكه له گۆڕنرایهوه .


له‌سه‌ر هێڵ نییه








supas bo payamakat liza giyan barezit
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








supas juwamer barezit
له‌سه‌ر هێڵ نییه