❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه‌نگی زه‌لاقه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-07 17:54:34

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502

جه‌نگی زه‌لاقه‌

جه‌نگی زه‌لاقه‌



ده‌سته‌ڵاتی (به‌نوزونون) به‌سه‌ر شاری (توله‌یتوله‌) كه‌ له‌ ژێر فه‌رمان ڕه‌وایان دابوو له‌ ماوه‌ی پاد‌شایه‌تی تایفه‌گه‌ری كه‌ (78)ساڵی خایاند . ده‌سته‌ڵاتداریان ڕوو خێندرا به‌ ده‌ستی (ئه‌لعه‌نونسو) پادشای (قشتاله‌)ی دیان ،له‌ ساڵی 478ك به‌هاریكاری ئه‌لموعته‌مه‌د ئیبن عیباد ده‌سته‌ڵاتداری (ئیشبیلیة) دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانه‌كانی (302)ساڵ فه‌رمان ڕه‌واییان كرد . وه ‌روخانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ ته‌قینه‌وه‌یێكی توند بوو ، وه‌ ناڕه‌حه‌تی موسڵمانه‌كان به‌ده‌ستی گاوه‌ره‌كان په‌ره‌ی سه‌ندو‌ به‌هێزبوو .وه‌تێكۆشانی (فونسو)ی شه‌شه‌م پادشای (قشتاله‌) كه ‌فه‌رمان ڕه‌وابوو به‌سه‌ر (جه‌لیقیه‌)و به‌شێك له‌ (برتغال) یه‌كی گرت له‌گه‌ڵ (سانشۆ)ی یه‌كه‌م پادشای (ئه‌راجون)و(نافارا)وه ‌ (ئه‌لكونت برنجا ریمون )ده‌سته‌ڵاتداری (به‌رشلونه‌)و (ئۆرجل) ئه‌مانه‌ به‌سوپایێكی هاوبه‌ش كه‌وتنه ‌ڕی و ده‌وره‌ی چه‌ند شارو قه‌ڵایێكیان گرت و چه‌ند دێهاتێكیان داگیركرد وه ‌زه‌ویێكی زۆریان سووتاند.

كوڕی عه‌باد هۆشیار بووه‌وه‌ له‌ كاره‌ هه‌ڵه‌كه‌ی به‌ یارمه‌تیدانی دیانه‌كان بۆیه‌ ‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌نده‌لوس له‌ (ئه‌شبیلیه‌) و (قوڕتوبه‌‌)كۆبووه‌وه‌ وه‌ڕێككه‌و‌تن كه‌ نوێنه‌رێكی خۆیان بنێرن بۆ لای (یوسفی كوڕی تاشیفینی)پادشای (ده‌وڵه‌تی موڕابیتین) له‌ مه‌غریب و جه‌زائیر و تونس  و مۆریتانیا داوای لێ بكه‌ن كه‌ یارمه‌تیان بدات و به‌ هانایانه‌وه‌ بێت.

            وه‌ نوێنه‌رێكی زۆری جه‌ماوه‌ری له‌ شاری مه‌ڕاكیش هاتن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئینجا كوڕی تاشفینی ڕاوێژی به‌ ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكاری كرد ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ربڕی به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ ئه‌نده‌لوسییه‌كان (دورگه‌ی خه‌زڕا)یان پێ ببه‌خشن تاچه‌كی قوڕس و سه‌ربازه‌كانی لێ نیشته‌جێ بكه‌ن و بیكه‌نه‌ قه‌ڵایێك بۆ خۆ پاراستن و په‌یوه‌ندی نه‌پچڕانیان به‌ (ئه‌فریقا).

            له‌گه‌ڵ توندبوونی فشاری (فونسو) له‌سه‌ر موسڵمانه‌كان له‌(ئه‌ندلوس) كار به‌ده‌سته‌كان سه‌رانه‌یان پێ دان یا هه‌ندێك قه‌ڵایان دانه‌ ده‌ست وه‌ (كوڕی عباد) كه‌نداوی خه‌زڕای به‌خشی به‌ (مورابیته‌كان) وه‌به‌ كوڕه‌كه‌ی وت : ئه‌ی كوڕم سوێند به‌خوا نابێت كه‌ من ‌و‌ڵات (ئه‌ندولس)بگێڕمه‌وه بۆ وڵاتی كوفرو بێ باوه‌ڕی یا بیده‌مه‌ ده‌ست دیانه‌كان تا نه‌فره‌تی خودا برژێندرێ به‌رسه‌رما له‌ مینبه‌ركانی ئیسلاما هه‌روه‌ك ڕژێندرا به‌ سه‌ر كه‌سانی ترا ، وه‌ وتی :ئه‌گه‌ر ده‌وره‌ دراوین به‌ناحه‌زه‌كانمان ده‌بێت كامه‌یان زیانی كه‌متره‌ ئه‌و هه‌ڵبژێرین ئه‌ویش فه‌رمانی (مولثه‌مین)كه‌نازناوی (مواڕابیته‌‌كان) بوو وه‌ مناڵه‌كانی ئێمه‌ حوشتره‌وانی ئه‌وان بن خۆشتره‌ له‌لای من نه‌ك شوانی به‌رازه‌كانی (فرنجییه‌كان بن)  وه‌ بۆ هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه‌ لێی نزیكبوون وتبووی له‌م كاته‌ی كه‌ ده‌یانترساند به‌ (كور تشفینی) سوێند به‌خوا من له‌وه‌ڕاندن حوشتره‌كانی پادشای مه‌ڕاكیش هه‌ڵده‌بژێرم له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی ببمه‌ پاشكۆی  پادشای دیانه‌كان و سه‌رانه‌ی بده‌مێ حوشتره‌وانی زۆر چاكتره‌ له‌ شوان بون بۆ به‌رازه‌كان.

            كوڕی تاشفینی بانگهێشته‌كه‌ی په‌سند كرد دوای ئاماده‌باشی فه‌رمانی دا به په‌ڕاندنه‌وه‌ی حوشتره‌كان له‌ (ره‌بیع الاول) له‌ ساڵی 479 ك كوڕی تاشفینی به‌سوپایه‌كه‌ی له‌ (سبتة) به‌ڕێكه‌وت به‌ڵام هێشتا كه‌شتییه‌كان په‌رده‌ی سه‌ریان به‌ته‌واوی به‌رزنه‌كردبووه‌ كه‌ ده‌ریا ده‌ستی به‌شه‌پۆلی به‌هێز كردوو به‌رز ده‌بونه‌وه‌ بۆ پێشه‌وه‌‌ی كه‌شتییه‌كان جا كوڕی تاشفین ده‌سته‌كانی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ ئاسمان به‌دڵسۆزیه‌وه‌ وتی :ئه‌ی خودایه‌ تۆ ده‌زانی ئه‌گه‌ر گوزه‌رمان له‌م ده‌ریایه‌ دا خۆش و چاكه‌ی موسڵمانانی تێدایه‌ كار ئاسانیمان بۆ بكه‌و‌ ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ نه‌بێت ئه‌ی خودایه‌ گرفتیوامان بۆ دروست بكه‌ كه‌ نه‌توانین گوزه‌ربكه‌ین شه‌پۆله‌كان هێو‌ر بونه‌وه‌ و كه‌شتییه‌كان به‌په‌له‌ گوزه‌ریان كرد كاتێ كه‌ گه‌یشتنه‌ كه‌ناری ئه‌نده‌لوس كورنوش و نزایان بۆ خودا برد

كوڕی تاشیفینی (كه‌نداوی خظراء)ی وه‌رگرت وه ‌فه‌رمانی دا كه‌ باچاكترین شێوه‌ قایم بكرێت وه‌ كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری هه‌ڵبژاردراوی دیاركرد تاچاودێریێكی باشی بكه‌ن . وه‌ پڕیكرد له‌ خواردن و پێداویستیه‌كانی تایببه‌ت داڵده و په‌نایێكی ئارام بۆ رووتێكردن ئه‌گه‌ر شكان وسه‌ر نه‌كه‌وتن .

دوای ئه‌م سوپایه‌كه‌ی به‌رێ كرد بۆ (اشبیلیه‌)و په‌یمانی له‌ هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندلوس وه‌رگرتبو كه‌هه‌رچی له‌ توانایاندا هه‌بێت له‌سه‌ر بازو پێداویستییه‌كان بیبه‌خشن وه‌ بچن بۆ شوێنی دیاریكراو له‌كاتی دیاریكراودا ، كوڕی تاشیفینی له‌ (اشبیلیه‌) (8) ڕۆژ مایه‌وه‌ تا هێزه‌كانی رێك بخاو ژماره‌ی پێویست ئاماده‌بێت ، كوڕی تاشفینی ڕۆژ به‌ ڕۆژو بوو وه‌ شه‌وانیش شه‌و نوێژی ده‌كرد وه‌كاری چاك وخێری زۆر ئه‌نجام ده‌دا.

دوای ئه‌م خۆڕێكخستنه‌ (اشبیلیه‌)ی به‌جێ هێشت به‌ره‌و (بطلیوس) كه‌وته‌ ڕێگا پێشینه‌ی سوپای سواره‌كان پێشه‌وا (ابوسلێمان داود كوڕی عائیشه‌)بوو ژماره‌یان (10)هه‌زار كه‌س بوو دوایی هێزی ئه‌نده‌لوس به‌ پێشه‌وایه‌تی (المعتمد كوڕی عباد) به‌ ڕۆژێك له‌ دوای ئه‌مانه‌ هێزی موڕابیته‌كان هات كاتێ گه‌یشتنه‌ (به‌تلیۆس) سێ ڕۆژ مانه‌وه‌. له‌م كاته‌ی كه‌ (فونسۆ) گوێ بیستی هاتنی سوپای مرابطین بوو وه‌ دوره‌ی (سرقسطه‌)ی دا بوو هاو په‌یمانیێكی به‌ست له‌گه‌ڵ پادشای (أراجون) و (الكونت ریموند) و دایانه‌ پاڵی  وه‌‌ هه‌ندێك سوارچاك له‌ سوپای فه‌ڕنسا په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن. وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هێزو پشتیوانی بۆ هات له‌ پادشاكانی (ئه‌وڕوپا) ده‌ورێكی گه‌وره ‌یان بینی له‌ڕێنووێنی دیانه‌كان و ‌هان دانیان بۆ به‌شداربوون له‌ شه‌ڕه‌كه‌ .

سوپای موسڵمانه‌كان (48) هه‌زار بوون كه‌ نیوه‌یان له‌ ئه‌نده‌لوسییه‌كان بوون نیوه‌ی تریان له‌(مواربطین) به‌ڵام سوپای (فونسو) سه‌د هه‌زار پیاده‌و (80)هه‌زار سوار بوون كه‌ چل هه‌زاریان خاوه‌ن چه‌كی گران بوون ئه‌وانه‌ی ترچه‌كی سووك هه‌ردوو سوپاكه‌ له‌نزیك (بطلیوس) له‌شیوێك كه‌  ناوه‌ ناوه‌ شه‌ڕی بچووكی تێدا ده‌كرا عاره‌به‌كان ئه‌م شوێنه‌یان ناوزه‌دكرد به‌ (زه‌لاقه‌) وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو سوپاكه‌ رووبارێكی بچووك هه‌بوو (كوڕی تاشفینی) سوپایه‌كه‌ی له‌پشت ته‌پۆلكه‌یێكی به‌رز جێگیركرد به‌جیا له‌ سوپای ئه‌نده‌لوسییه‌كان وه‌ سوپای ئه‌نده‌لو‌سییه‌كان به‌ره‌وڕووی دیانه‌كان بوونه‌وه‌ سێ ڕۆژ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كترا مانه‌وه‌ جا كوڕی تاشفینی نوێنه‌ری خۆی نارده‌ لای دیانه‌كان سێ خاڵی خسته‌ به‌رده‌میان یان موسڵمان بوون یان سه‌رانه‌ بده‌ن یاشه‌ركردن ئه‌وانیش سێ هه‌مه‌یان هه‌ڵبژارد.

سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو سوپاكه‌ نامه‌ گۆڕیان ده‌كرد وه‌ له‌یه‌كێك له‌ نوسراوه‌كان (فونسو) ئه‌مه‌ (( به‌یانی ڕۆژی جومعه‌یه‌و ڕۆژی موسڵمانا‌نه‌ وه‌ من به‌باشی نابینم بۆ شڕ تێداكردن وه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌م ڕۆژی دیانه‌كانه‌ بۆیه‌ من پێشنیار  ده‌كه‌م كه‌ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌مان ڕۆژی دووشه‌مه‌ بێت چونكه‌ له‌م رۆژه‌دا هه‌ریه‌كێك له‌ ئێمه‌ ‌و ئێوه‌ ده‌توانی شه‌ڕبكات به‌ هه‌موو هێز وه‌ توانایێكه‌وه‌ بۆبه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن بێ ئه‌وه‌ی  له‌ ڕێزی ڕۆژه‌كان كه‌م بكرێته‌وه‌  كوڕی تاشفین پێشنیازه‌كه‌ی په‌سندكرد له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی پێشنیاره‌كه‌ش موسڵمانان خۆیان ته‌واو ئاماده‌كردبوو گومانیان هه‌بوو له‌ نیازی پادشای (قشتاله‌) بۆیه ‌(كوڕی عباد) چاودێرو پاسه‌وانه‌كانی ده‌نارد تا چاودێری جموجۆڵی دیانه‌كان بكه‌ن ئه‌مانیش بینیان وا سوپای دیانه‌كان له‌ ئاماده باشیدان بۆ هێرشكردن بۆیه‌ به‌په‌له‌ ئه‌مه‌یان گه‌یانده‌(كوڕی عباد) ئه‌میش له‌لای خۆیه‌وه‌ كوڕی تاشفین ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ ناپاكی (فونسو) كوڕی تاشفینی كه‌ به‌مه‌ی زانی خۆی ئاماده‌كرد به‌شێك له‌ سوپاكه‌ی نارد بۆ خه‌ریككردنی (فونسو) و سوپاكه‌ی (مورابطین) به‌رنامه‌یێكی زۆر ڕێك و جوانیان داڕشت به‌م شێوازه‌ی كه‌ كه‌نداوی خظرایان كرده ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یان وه‌ سوپایێكی یه‌ده‌گیان دانابوو كه‌ باشترین و ئازاترین‌ سه‌ربازی تێدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست بدات به‌سه‌ر دوژمنا وه‌ تا شه‌ڕكردنیان به‌م شێوازه‌ رێك و پێكه‌ ببێته‌‌ هۆی شێوانی دیانه‌كان ئه‌مه‌ش ڕێكی ڕژێمی شه‌ڕی ڕیزبه‌ندو یه‌كگرتووی جێگرتووه‌ له‌كاتی شه‌ڕدا له‌م كاته‌شدا دیانه‌كان فێری ته‌نها شه‌ڕی تاكایه‌تی  بوون .

هه‌ردوو لایه‌ن ئاماده‌بوون بۆ جه‌نگ (فونسۆ) به‌شی یه‌كه‌می سوپاكه‌ی به‌ سه‌ركردایه‌تی (جارسبان) و(روویك) ئاماده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه‌ هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ئه‌نده‌لوسییه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی المعتمد به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌بێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ترس و بیم له‌ناو ریزی موسڵمانه‌كان به‌ڵام كاتێك كه‌ هێرشیان بردو‌ ڕوو به‌ڕووی سوپای مورابطین بونه‌وه‌ كه‌ژماره‌یان (10) هه‌زار سوار چاك بوو به‌سه‌ركردایه‌تی (داود كوڕی عائیشه‌) ئازاترین سه‌ركرده‌كانی سوپای (تاشفین)كوڕی عائیشه‌ نه‌یتوانی خۆڕاگربێ له‌به‌ر زۆری سوپای دیانه‌كان و توندو تیژی هێرشه‌كه‌یان به‌ڵام توانی توندو تۆڵی هێرشه‌كه‌یان تێك وپێك بدا ساردیان بكاته‌وه‌ و شه‌هیدێكی زۆری له‌به‌ره‌نگاری ئه‌م هێرش به‌خشی . كاتێ ئه‌نده‌لوسییه‌كان  چاویان كه‌وت به‌ دیانه‌كان هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌نیان ڕایان كرد به‌ڵام سوار چاكه‌كان (اشبیلیه‌) به‌سه‌ركردایه‌تی كاربه‌ده‌سته‌ ئازایه‌كه‌یان (المعتمد كوڕی عباد) توانی له‌به‌رامبه‌ریان بوه‌ستێ و شه‌ڕێكی شێرانه‌یان كرد به‌ پشتیوانی كوڕی عائیشه‌و سه‌ربازه‌كانی .

(فونسۆ) دڵنیابوو له‌سه‌ر كه‌وتن له‌م كاته‌ی بینی به‌رنگار بوونه‌وه‌ی (موعته‌مدی) به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت ئا ‌له‌م ساته‌ ناسك‌و ناخۆشه‌دا هێزی مواڕابیطه‌كان ، هاتنه‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه‌ كه‌ خۆیان شاردبۆوه‌ له‌ پشت ته‌پۆلكه‌ به‌رزه‌كه‌ . وه كوڕی‌ تاشفین چه‌ند به‌شێكی تری سوپاكه‌ی هه‌نارد بۆ یارمه‌تیدانی (موعته‌مه‌د).

وه‌ كوڕی تاشفینی به‌ خۆی و پاسه‌وانه‌كانی‌ زۆر به‌زوویی هێرشی برده‌ سه‌ر سوپای (فونسۆ) وه‌ توانی له‌ پڕێكا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاگادار بن بدات به‌ سه‌ریانا هه‌تا پێش گه‌یشتنی ئه‌مانه‌ی كه‌ ناردبوونی بۆ پشتیوانی موعته‌مه‌د كه ‌سوپای (فونسۆ) به‌ دوایانه‌وه‌ بوون ڕاویان ده‌نان .

له‌م ساته‌دا (فونسۆ) ده‌بینی وا چه‌ند كۆمه‌ڵ و تاقمێك له‌ دیانه‌كان ڕاده‌كه‌ن وه‌زانی كه‌ (كوڕی تاشفینی) ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر سوپای دیانه‌كان و زۆر به‌ی پاسه‌وانه‌كان كوژراون و شته‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌  ڕه‌شماڵه‌كانیان سووتێندراوه‌ ئاگر له‌ شوێنه‌كان به‌رزده‌بووه‌وه‌‌ . جاهه‌ر كه‌ (فونسۆ)ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێ گه‌یشت وازی له‌ ڕاوه‌ دونان ئه‌نده‌ لوسییه‌كان هێنا به‌ره‌و پاشه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی رزگاربكات له‌ له‌ناوچوون وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوپاو شوێنه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه ‌ژێر ده‌ستی خۆی. وه‌ جه‌نگان له‌گه‌ڵ سوپای مورابطه‌كان زۆر به‌توندی وه‌ (كوڕی تاشفینی )هانی ئیماندارانی ده‌دا له‌سه‌ر تێكۆشان وه‌ بۆخۆی ده‌جه‌نگاو له‌پێشه‌وه‌ی رێزكان له‌ناو گه‌رمه‌ی شه‌ڕكه‌دا بوو سێ ئه‌سپی له‌ژێردا كوژرا وه‌موسڵمانه‌كانیش شه‌ڕێكی وه‌ك شێر ده‌جه‌نگان وه‌ ‌داوای شه‌هیدبوون و مردنیان به‌ئاوات  .

ئه‌م شه‌ڕه‌ چه‌ند كاتژمێرێكی خایاند و به‌هه‌زاران كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌ له‌مانه‌ی كه‌یه‌كیان گرتبوو له‌ دژی موسڵمانه‌كان و به‌ شمشێری مورابیطه‌كان دوورانه‌وه‌‌  ئه‌م ڕووداوه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ پێشهاتنی تاریكی بوو (كوڕی عباد) و (كوڕی عائیشه‌) له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و (بطلویس) بینیان وا (فونسۆ) به‌دوایانه‌وه‌ نه‌ماوه‌ جا زانیان سه‌ركه‌وتنی به‌لای (كوڕی تاشفین) داشكاوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ هێزه‌كانیان كۆكردوه‌ و به‌ره‌و گۆڕه‌پانی شه‌ڕ جارێكی تر وه‌ (فونسۆ) به‌ خۆی و سوپا‌كه‌ی كه‌وته‌ نێوان چه‌كوشی كوڕی عبادو (سندانی) (كوڕی تاشفین).

وه‌ لێدانی شه‌ڕی كۆتایی ئه‌وه‌بوو كه‌ (یوسف كوڕی تاشفین)به‌ خۆی و پاسه‌وانه‌كانی كه‌ چوار هه‌زار كه‌س بوون هاتنه‌ ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه‌و یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كانی توانی بگاته‌ پادشای (قشتاله‌) (فونسۆ) خه‌نجه‌رێك بدات له‌جه‌سته‌ی له‌م كاته‌دا ڕۆژ به‌ره‌‌و ئاوابوون ده‌چوو ( فونسۆ) و سه‌ركرده‌كان زانیان كه‌ مردن به‌ره‌و ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ له‌ ژێر چه‌تری تاریكی شه‌وا به‌ خۆی و كه‌مێك له‌ هاوه‌ڵه‌كانی به‌ره‌و دواوه‌ خۆیان گه‌یانده‌ ته‌پۆلكه‌یێكی نزیك وه‌له‌ ژێر په‌رده‌ی تاریكی خۆیان گه‌یانده‌ شاری (قوریه‌).

له‌ سوپای قشتاله‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كه‌یان ته‌نها چوارسه‌د یان پێنج سه‌د كه‌س رزگاریان بوو كه‌ ئه‌وانیش زۆر به‌یان بریندار بوون . وه‌پاش ماوه‌ی سوپاكه‌ی (فونسۆ) ده‌رنه‌چوون ته‌نها به‌هۆی هاتنی تاریكی شه‌وا جا( كوڕی تاشفینی) فه‌رمانی دا كه‌ ڕاوه‌دونانی دوژمن ڕابگرن وه‌ نه‌گه‌یشتنه‌ (طلیطله‌)  ته‌نها (100) ئه‌سپ سوارێك نه‌بێت .

ئه‌مه‌ی ڕابرد هه‌موو له‌ 13 ره‌جه‌ب له‌ ساڵی (479ك) بوو‌ موساڵمانان شه‌ویان به‌سه‌ربرد له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕا سرودی سه‌ركه‌وتنیان ده‌گوت وه‌ك سوپاس گوزه‌رانی بۆ خودا به‌ به‌دیاركه‌وتنی سپێده‌ نوێژی به‌یانیان له‌ شێو‌ی(زه‌لاقه‌) به‌ئه‌نجام گه‌یاند له‌دوای نوێژ كۆمه‌ڵێ زۆر دیل وگیراوایان كۆكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ك و ده‌ستكه‌وته‌كانیان جا كوڕی تاشفینی فه‌رمانی دا كه‌ سه‌ری كوژراوه‌كان له‌ شێو‌ی (زه‌لاقه‌ ) له‌سه‌ر  (هه‌ڕه‌م) كۆبكرێنه‌وه‌ دوای فه‌رمانی دا كه‌بانگی نویژ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ته‌پۆلكه‌كان بدرێ وه‌ ژماره‌ی سه‌ره‌كان  كه‌متر نه‌بوو له‌ (20) هه‌زارسه‌ر

جا هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی بڵاوبووه‌وه‌ مژده‌ ڕاگه‌ێندرا له‌ هه‌موو مزگه‌وته‌كان وه‌ موسڵمانان ژیانێكی نوێی پڕ به‌خته‌وه‌ریان به‌سه‌ر برد له‌ ئه‌نده‌لوس بۆ ماوه‌ی (4) سه‌ده‌ی تر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-21 17:19:34

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: جه‌نگی زه‌لاقه‌

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net