❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماده‌ی‌ "بوتوكس" بۆ جوانكاری‌ ئه‌نجامی‌ كوشنده‌ی‌ هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-21 20:41:01

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

ماده‌ی‌ "بوتوكس" بۆ جوانكاری‌ ئه‌نجامی‌ كوشنده‌ی‌ هه‌یه‌

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌نه‌دا هۆشداریدا له‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ بوتوكس و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ مه‌ترسیدار و بكوژی‌ هه‌یه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند: " دوای‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی بوتوكس بۆ جوانكاری‌ مه‌ترسی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌به‌شه‌كانی‌ له‌شدا و ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازی‌ ماسولكه‌كان و گرانی‌ قوتدانی‌ خوارده‌مه‌نی‌ و هه‌وكردنی‌ سییه‌كان و دروست بوونی‌ كێشه‌ له‌كاتی‌ قسه‌كردن و تێكچوونی‌ ته‌ندروستی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان".
وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌مه‌ودا له‌سه‌ر به‌رگی‌ پاكه‌تی‌ ئه‌و ماده‌یه‌دا ئه‌و نیشانانه‌ ده‌نووسرێن و تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی‌ له‌وجۆره‌ له‌ كه‌نه‌دادا تۆمار نه‌كراوه‌.
پێشترو له‌ مانگی‌ شوباتی‌ 2008دا وه‌زاره‌تی‌ خۆراك و ده‌رمانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هۆشداریدا بوو له‌به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ماده‌یه‌.
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌نه‌دا ئامۆژگاری‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی‌ كرد كه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ كۆئه‌ندامی‌ ده‌ماغ و ناڕه‌حه‌تی‌ له‌ شت قوتداندا و كێشه‌ له‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌داندا به‌وه‌ی‌ به‌وپه‌ڕی‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ماده‌یه‌دا بكه‌ن.
هه‌فته‌نامه‌ی‌ "فوكس"ی‌ ئه‌ڵمانی‌ له‌ ئابی‌ 2008دا ئاشكرایكرد ئاژانسی‌ ئه‌وروپا بۆ داووده‌رمان زیاد له‌ 600 حاڵه‌تیان تۆماركردووه‌ كه‌ ئه‌و ماده‌یه‌یان به‌كارهێناوه‌و كاریگه‌ری‌ سلبی‌ هه‌بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 28 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ماده‌ی‌ بوتوكس له‌لایه‌ن ملیۆنان كه‌سه‌وه‌ له‌ جیهاندا به‌كاردێت به‌مه‌به‌ستی‌ كاری‌ جوانكاری‌ و نه‌هێشتنی‌ چرچی‌ ده‌موچاو، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا بوتوكس ماده‌یه‌كی‌ ژه‌هراوییه‌ و له‌ زه‌رنیخ مه‌ترسیدارتره‌.
بوتوكس یان ژه‌هری‌ بوخس به‌كتریایه‌ك ده‌ری‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ ژاراویبوون به‌ بوخس كه‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ كوشنده‌یه‌ و له‌كاتی‌ خواردنی‌ خۆراكی‌ له‌قوو توونراوی‌ به‌سه‌رچوودا مرۆڤ تووشی‌ ده‌بێت.

                 dengubas

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4e0cac16be.jpg

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net