❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و کوڕه‌ی ده‌ستدرێژی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-22 18:45:56

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832
WindowsXPMSIE

ئه‌و کوڕه‌ی ده‌ستدرێژی

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر كوڕێكی‌ تۆمه‌تباری‌ ته‌مه‌ن (20) ساڵ‌ له‌هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی‌ ده‌باشان‌و كانی‌ سپیكه‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ كردبووه‌ سه‌ر سێ‌ كچی‌ منداڵی‌ خوار ته‌مه‌ن (10)ساڵ‌، دواتر كه‌س‌وكاری‌ منداڵه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، پاشان له‌شه‌وی‌ 8-9ی‌ 1/ 2009 له‌گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ سپیكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌و كوڕه‌ كه‌ ناوی‌ (ر، ن، ف) له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ (1989) ده‌ستگیر ده‌كرێت، دواتر دان به‌تاوانه‌كانیدا ده‌نێت‌و داوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ بڕیارده‌دات به‌ڕاگرتنی‌ تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی‌ یاسایی‌ (393) له‌یاسای‌ سزا. ئه‌مه‌ كورته‌ی‌ ئه‌و راگه‌یاندنه‌ فه‌رمییه‌ بوو كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ له‌ڕۆژی‌ 12/1/2009 به‌سه‌ر ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندندا بڵاوی‌ كرده‌وه‌، بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌و تاوانه‌‌و ده‌ركه‌وتنی‌ راستییه‌كان‌و چۆنییه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كاره‌ له‌زمانی‌ تاوانباره‌كه‌ خۆیه‌وه‌ ژیانه‌وه‌ ورده‌كاریه‌كانی‌ ئه‌و رووداوه‌ ده‌خاته‌ روو. تاوانبار كێیه‌ ناوی‌ (ر، ن)‌و له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ (1989)ی‌ چوارباخه‌‌و هه‌تا پۆلی‌ چواری‌ سه‌رتایی‌ خوێندووه‌‌و له‌خێزانێكدا ده‌ژی‌ كه‌ بریتین له‌(11) كه‌س‌و شه‌ش براو دوو خوشكی‌ هه‌یه‌‌و كاری‌ رۆژانه‌ی‌ كرێكاری‌ گه‌چكارییه‌‌و خۆی‌‌و برایه‌كی‌ بژێوی‌ ئه‌و ماڵه‌ دابینده‌كه‌ن. بیركردنه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تایی‌ بۆ ئه‌و تاوانه‌ (ر، ن) سه‌ره‌تایی‌ ئاشنابوونی‌ به‌كاری‌ سێكسی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ‌ ئافره‌تێكدا ئاشنایه‌تی‌ په‌یدا كردووه‌‌و دواتر كاری‌ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ئافره‌ته‌دا ئه‌نجامداوه‌، ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی‌‌و وتی‌: ئه‌و ئافره‌ته‌ ماڵیان لای‌ ماڵی‌ خۆمانه‌وه‌ بوو، رۆژانه‌ ده‌هات بۆ ئه‌و دووكانه‌ی‌ لای‌ ماڵه‌وه‌ بۆ كڕینی‌ شتومه‌ك، رۆژێكیان ئه‌و ژنه‌ خۆی‌ سه‌یری‌ ده‌كردم ئیتر منیش له‌مێشكی‌ خۆمدا وتم با قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكه‌م، هه‌ر له‌خۆمه‌وه‌ پێموت ئه‌م كاته‌ت باش، ئه‌ویش وتی‌ هه‌مووكاتێكی‌ خۆت، دواتر پێمووت ده‌كرێت ژماره‌كه‌ی‌ خۆمت بده‌مێ‌؟ وتی‌ ئه‌ی‌ بۆ نا، ئیتر دوای‌ ئه‌وه‌ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو، رۆژێكیان له‌كرێكاریی‌ بووم، سه‌عات دوانزه‌ ئه‌و ته‌له‌فۆنی‌ بۆ كردم، پێیووتم له‌كوێیت، منیش وتم ئیش ده‌كه‌م له‌و بینایه‌، وتی‌ سه‌عات چه‌ند دێیته‌وه‌، وتم سه‌عات چوار ته‌واو ده‌بم، تاده‌گه‌مه‌ كانی‌ سپیكه‌ ده‌بێت به‌ پێنج، ئه‌و له‌وه‌ڵامدا پێیووتم كه‌ هاتیته‌وه‌ مه‌چۆره‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ وه‌ره‌ بۆ ماڵی‌ ئێمه‌ ئیشم پێته‌، منیش پێموت ده‌بێت بچمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ خۆم بگۆڕم، ئه‌و وتی‌ نا هه‌ر به‌جله‌ گه‌چاویه‌كانه‌وه‌ وه‌ره‌، دواتر چوم بۆ ماڵیان، ئه‌و وتی‌ وه‌ره‌ ژوره‌وه‌ مێرده‌كه‌م له‌وێ‌ نییه‌، ئیتر چووینه‌ ژوره‌وه‌‌و راسته‌وخۆ ده‌ستی‌ خسته‌ سه‌ر سنگم‌و بۆ یه‌كه‌مینجار ئاشنای‌ سێكس بووم. (ر، ن) باسی‌ كاریگه‌ریی‌ ئه‌و ژنه‌ی‌ ده‌كرد به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانی‌‌و وای‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ زیاد له‌سێ‌ جار ئه‌و كاره‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ژنه‌دا دووباره‌ كردووه‌ته‌وه‌‌و وتیشی‌ كه‌ خه‌ریكی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌بووم قسه‌مان زۆر نه‌ده‌كرد، ده‌چووینه‌ ژووره‌وه‌‌و كاره‌كه‌مان ئه‌نجامده‌دا، ئیتر دوای‌ ته‌واو بوون، ئه‌و پێیده‌وتم خێراكه‌‌و بڕۆ. ئه‌و ژنه‌ فێری‌ منداڵبازی‌ كردم (ر، ن) له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵیدا كراوه‌، ئه‌و ژنه‌ی‌ تۆمه‌تبار كردووه‌ كه‌ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی‌ خستۆته‌ مێشكییه‌وه‌، كه‌ كاری‌ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ‌ منداڵاندا بكات‌و ده‌یووت (كاتێك كه‌ من‌و (ش) به‌یه‌ك ده‌گه‌یشتین ئه‌و پێده‌وتم ئه‌و كاره‌ له‌گه‌ڵ‌ منداڵدا خۆشه‌). (ر، ن) وای‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ (من پێشتر خه‌یاڵم بۆلای‌ ئه‌وشتانه‌ نه‌ده‌چوو، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ (ش)دا بۆ جاری‌ دووه‌م جووت بووین ئه‌و وتی‌ (تۆ ده‌زانی‌ رابواردن له‌گه‌ڵ‌ منداڵدا زۆر خۆشه‌، ئیتر منیش نه‌مووت ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌نی‌ چه‌ند بێت، ئه‌ویش نه‌یووت، دواتر كه‌ چوومه‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ له‌مێشكمدا چه‌سپی‌). (ر، ن) وتیشی‌ منیش گه‌نج بووم كه‌ ئه‌و ژنه‌ وای‌ پێووتم قسه‌كه‌ی‌ ئه‌وم وه‌رگرت. یه‌كه‌مین منداڵ‌ له‌كانی‌ سپیكه‌ بوو (ر، ن) چیرۆكی‌ یه‌كه‌مین كاری‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كه‌م منداڵدا گێڕایه‌وه‌‌و وتی‌ (له‌گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ سپیكه‌ بووم، له‌لای‌ دووكانێك وه‌ستابووم كه‌ پێیده‌ڵێن (دووكانه‌ زه‌رده‌كه‌) ده‌مویست بڕۆم بۆ هه‌واری‌ شار، دواتر له‌ڕێگا له‌لای‌ بینایه‌كه‌وه‌ وه‌ستام كه‌ هێشتا ته‌واو نه‌كرابوو، ئه‌و بینایه‌ش كه‌سی‌ لێنه‌بوو چۆڵ‌ بوو، به‌یانی‌ زوو بوو كاتژمێر له‌نێوان 7بۆ 8بوو، ئیتر لای‌ بیناكه‌وه‌ وه‌ستام‌و جگه‌ره‌یه‌كم ده‌رهێنا‌و كێشام)، (ر، ن) وای‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ (ئه‌و كچه‌ یان ده‌چوو بۆ نانه‌واخانه‌ یان ده‌هاته‌وه‌، به‌ویادا تێپه‌ڕیوه‌‌و ئه‌ویش بانگی‌ كردووه‌ (ر، ن) وتی‌ (بانگم كرد پێمووت وه‌ره‌ بابچینه‌ ناو ئه‌و خانووه‌وه‌ هه‌ندێك مریشك‌و جوجكم له‌وێدا به‌ربوون باچین بیانهێنینه‌ ده‌ره‌وه‌، ئتر ئه‌ویش له‌گه‌ڵم هات‌و چووینه‌ هۆده‌ی‌ دواوه‌ی‌ بیناكه‌، منداڵه‌كه‌ نه‌هیچی‌ وت نه‌به‌ره‌نگاریشی‌ كردم، نه‌مده‌زانی‌ ته‌مه‌نی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ چه‌نده‌، به‌ڵام له‌وه‌ده‌چوو له‌نێوان 8بۆ9ساڵدا بووبێت، منداڵێكی‌ جوانكیله‌بوو، جلی‌ ماڵه‌وه‌ی‌ له‌به‌ردا بوو، سه‌ره‌تا ویستی‌ بگری‌، به‌ڵام دواتر من لێی‌ توڕه‌بووم ئیتر قسه‌ی‌ نه‌كرد، به‌و شێوه‌یه‌ من كاره‌كه‌ی‌ خۆم ئه‌نجامدا‌و پێمووت تۆ لێره‌ بمێنه‌ره‌وه‌ من ده‌ڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌، تۆ له‌دوای‌ من وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌، ئتر من به‌جێمهێشت‌و نه‌مزانی‌ ئه‌و چی‌ به‌سه‌ر هات). * (أ، م) له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1999یه‌‌و خوێندكاری‌ پۆلی‌ چواره‌می‌ سه‌ره‌تاییه‌. دووه‌مین منداڵ‌ له‌پرده‌كه‌ی‌ ده‌باشان بوو (ر، ن) باسی‌ دووه‌م منداڵی‌ كرد‌و وتی‌ (لای‌ پرده‌كه‌ی‌ ده‌باشان كۆمه‌ڵێك خانووی‌ تازه‌ دروستكراو هه‌یه‌، من له‌وێ‌ كارم ده‌كرد له‌یه‌كێك له‌و خانووانه‌دا، كاتژمێر له‌نێوان 10بۆ 11ی‌ به‌یانی‌ بوو، كچێك به‌وێدا تێپه‌ڕی‌ كه‌ جل‌وبه‌رگی‌ قوتابخانه‌ی‌ له‌به‌ردابوو، به‌هه‌مان شێوه‌ بانگم كرد، ئیتر ئه‌و هات له‌گه‌ڵم، چووینه‌ ژووره‌وه‌، ئه‌و خانووه‌ ژێر زه‌مینێكی‌ هه‌بوو، كه‌وانته‌رێكی‌ تێدا بوو، چووینه‌ لای‌ كه‌وانته‌ره‌كه‌وه‌، سه‌ره‌تا كه‌ جله‌كانیم داكه‌ند هیچی‌ نه‌وت، به‌ڵام دواتر ویستی‌ قسه‌بكات، پێمووت هیچ نه‌ڵێیت ئیتر ئه‌ویش هیچی‌ نه‌وت)، (ر، ن) له‌م كاره‌شیدا به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ كاری‌ یه‌كه‌م له‌دوای‌ ته‌واوبوون نه‌یهێشتووه‌ منداڵه‌كه‌ بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌‌و خۆی‌ پێش ئه‌و جێگه‌كه‌ی‌ به‌جێهێشتووه‌. * (ك، ن) ته‌مه‌نی‌ 7ساڵه‌‌و خوێندكاری‌ پۆلی‌ دووه‌می‌ سه‌ره‌تاییه‌. سێیه‌مین منداڵ‌ له‌ودیوو (تاڤگه‌وه‌) بوو (ر، ن) باسی‌ كاری‌ سێیه‌می‌ كرد‌و وتی‌ (ئه‌و رۆژه‌ له‌ماڵی‌ خۆمان بووم، ته‌له‌فۆنم بۆ هاوڕێیه‌كم كرد پێمووت له‌كوێیت، ئه‌ویش وتی‌ له‌بازاڕم، ئیتر منیش وتم باشه‌ دێم بۆ لات ماتۆڕه‌كه‌تم به‌رێ‌ ده‌چم سه‌رێك له‌ (وڵوبه‌) ئه‌ده‌م، ئه‌چم بۆلای‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م، پێیده‌ڵێم به‌دایكمم وتووه‌ ئه‌مڕۆ دێت بۆ ماڵتان بۆ خوازبێنیت، ئیتر ئه‌و وتی‌ باشه‌ ئه‌وه‌ ماتۆڕه‌كه‌ بڕۆ، دواتر كه‌ له‌وڵوبه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ دووباره‌ ته‌له‌فۆنم بۆ هاوڕێكه‌م كرد‌و وتم له‌كوێیت بۆئه‌وه‌ی‌ ماتۆڕه‌كه‌ت بۆ بهێنمه‌وه‌، وتی‌ له‌لای‌ دۆندرمه‌كه‌ی‌ سه‌رچنارم، چووم بۆلای‌ دووكانه‌كه‌، ئه‌و له‌وێ‌ نه‌بوو، ته‌له‌فۆنم بۆ كرده‌وه‌، وتی‌ ئه‌وه‌تام لای‌ تاڤگه‌وه‌، سێ‌ بیره‌م پێیه‌ ده‌یخۆمه‌وه‌، منیش وتم باشه‌ منیش سێ‌ بیره‌ ده‌هێنم پێكه‌وه‌ ده‌یخۆینه‌وه‌، كه‌ چووم بۆلای‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بیره‌‌و نیوێكی‌ خوارده‌وه‌، ماڵه‌وه‌یان ته‌له‌فۆنیان بۆ كرد‌و رۆیشت، دواتر من چوار بیره‌‌و نیوم خوارده‌وه‌‌و چوومه‌ ئه‌وده‌یوو تاڤگه‌ بۆ پیاسه‌، له‌بینایه‌كی‌ ته‌واونه‌كراو نزیك بوومه‌وه‌، له‌وكاته‌دا جگه‌ره‌یه‌كیشم به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، ئه‌و كچه‌ به‌لاما تێپه‌ڕی‌‌و منیش به‌پێكه‌نینه‌وه‌ بانگم كرد، پێمووت وه‌ره‌، ئیتر ئه‌ویش هات‌و ده‌ستمگرت‌و چووینه‌ هۆده‌ی‌ دواوه‌ی‌ بیناكه‌‌و به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ جاره‌كانی‌ تر كاره‌كه‌ی‌ خۆمم ئه‌نجامدا‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ته‌واو بووم، هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌‌و سواری‌ تاكسییه‌ك بوم‌و رۆیشتم بۆ بازاڕ، دوایی‌ چوومه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌‌و ئیتر نازانم ئه‌و كچه‌ چی‌ به‌سه‌ر هات. * (ه، ع،) له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1997ه‌‌و خوێنكاری‌ پۆلی‌ شه‌شه‌می‌ سه‌رتاییه‌. جگه‌ له‌منداڵه‌كان په‌یوه‌ندی‌ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ‌ سێ‌ ژنی‌ تردا هه‌بووه‌ (ر، ن) باسی‌ له‌وه‌ده‌كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ هه‌بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ (ش)دا به‌ڵام ئه‌وكارانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كاندا كردوویه‌تی‌ هیچ كاتێك لای‌ ئه‌و باسی‌ نه‌كردووه‌‌و وتیشی‌ (بۆمده‌ركه‌وت (ش) په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ‌ مندا نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ‌ زۆر گه‌نجی‌ تردا وابووه‌، ئه‌و ماڵیان لای‌ ماڵی‌ ئێمه‌وه‌ بوو، منیش بیرم كرده‌وه‌ وتم نه‌وه‌ك رۆژێك مێرده‌كه‌ی‌ بزانێت چونكه‌ چه‌ندجارێك ئه‌و پێیده‌وتم شه‌وان وه‌ره‌ بۆ لام، (ش) مێرده‌كه‌ی‌ (پ، م) بوو، جاری‌ وا هه‌بوو ده‌ شه‌و له‌ماڵه‌وه‌ نه‌بوو، ئیتر منیش ده‌ترسام نه‌مده‌وێرا شه‌وان بچم بۆ لای‌، بۆیه‌ وازم لێهێنا‌و قسه‌مان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتریدا نه‌ما)، هه‌روه‌ها (ر، ن) باسی‌ په‌یوه‌ندیی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ دوو ژنی‌ دیكه‌دا كرد‌و وتی‌ (جگه‌ له‌(ش) كاری‌ سێكسیم له‌گه‌ڵ‌ دوو ژنی‌ تردا كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وان یه‌كی‌ یه‌ك جار چووم بۆلایان، ئه‌و دوو كه‌سه‌م لای‌ ماڵی‌ خۆمانه‌وه‌ بینی‌‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنی‌ خۆمم دانێ‌، به‌ڵام هه‌ر زوو وازم له‌وان هێنا). (ر، ن) باسی‌ یه‌كێك له‌و دووانه‌ی‌ كرد‌و وتی‌ (یه‌كێكیان به‌ته‌واوه‌تی‌ كاری‌ سێكسیشم له‌گه‌ڵ‌ نه‌كرد، چونكه‌ نه‌ده‌چووه‌ دڵمه‌وه‌، ئه‌وی‌ تریشیان له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كۆڵانه‌كه‌یان قه‌ره‌باڵغ بوو، ته‌نها یه‌كجار چوم بۆلای‌ وتم نه‌وه‌ك بگیرێم). ته‌نها له‌مۆبایلدا فیلمی‌ سێكسی بینیووه‌ (ر، ن) وه‌ك خۆی‌ ده‌یووت (پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بده‌م، مه‌گه‌ر ته‌نها به‌سوتفه‌ له‌ڕێی‌ مۆبایلی‌ هاوڕێكانمه‌وه‌، سه‌یری‌ هه‌ندێك گرته‌ی‌ سێكسیم كردبێت، ده‌نا له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌و فیلمانه‌م نه‌بینووه‌)، ئه‌و باسی‌ ئه‌و كاتانه‌ی‌ ده‌كرد كه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ر یه‌كێكدا كاره‌كه‌ی‌ ته‌واو ده‌كرد هه‌ستی‌ به‌بێزاری‌ كردووه‌‌و ده‌یووت (خۆم دوو خوشكم هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكیان 11ساڵه‌‌و ئه‌وی‌ دیكه‌یان 12ساڵه‌، زۆركات كه‌ سه‌یری‌ ئه‌وانم ده‌كرد، منداڵه‌كانم بیر ده‌هاته‌وه‌‌و مێشكم جه‌نجاڵ‌ ده‌بوو، دواتریش ئاره‌قم ده‌كرده‌وه‌‌و بێتاقه‌ت ده‌بووم). (ش) حاشا له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی‌ خۆیی‌‌و (ر، ن) ده‌كات (ش) كه‌ ژنێكی‌ باڵا به‌رزی‌ ئه‌سمه‌ره‌‌و له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1984ه‌‌و خاوه‌نی‌ دوو منداڵه‌‌و ئێستا به‌و تۆمه‌ته‌ی‌ كه‌ (ر، ن) داویه‌ته‌ پاڵی‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌، (ش) حاشا له‌په‌یوه‌ندیی‌ نێوان خۆی‌‌و (ر، ن) ده‌كات‌و ده‌ڵێت (ئه‌و وتوویه‌تی‌ گوایه‌ من دوو تا سێجار كاری‌ سێكسیم له‌گه‌ڵ‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وقسانه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌، من سوێند ده‌خۆم هیچ كاتێك ئه‌و رێگایه‌م پیشان نه‌داوه‌، كه‌ پێی‌ بڵێم منداڵ‌ خۆشه‌‌و ئه‌و بچێت ده‌ستدرێژی‌ بكاته‌ سه‌ر سێ‌ منداڵ‌)، به‌ڵام (ش) نه‌یتوانی‌ حاشا له‌ناسینی‌ (ر، ن) بكات‌و وتی‌(وه‌ك ناسین ده‌یناسم به‌ڵام هیچ تێكه‌ڵاویه‌كی‌ خێزانیمان نییه‌، ئه‌و چوار كۆڵان له‌ئێمه‌وه‌ دوور بوو، من جارجار كه‌ ده‌چووم بۆئه‌وه‌ی‌ جۆزه‌ی‌ كاره‌باكه‌مان هه‌ڵده‌مه‌وه‌ ئه‌و پێده‌وتم، داده‌ (ش) چۆنی‌، منیش وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه‌، ئه‌و بۆ پیاسه‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوته‌مه‌نه‌كانی‌ خۆیدا ده‌هات بۆ گه‌ڕه‌كی‌ ئێمه‌، به‌ڵام (ش) باسی‌ له‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌ندێجار له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ مۆبایلی‌ نه‌بووه‌ چوووه‌ بۆ ماڵی‌ (ر، ن)‌و باوكی‌ (ر، ن) مۆبایله‌كه‌ی‌ خۆی‌ داوه‌تێ‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیی‌ له‌گه‌ڵ‌ مێرده‌كه‌یدا بكات، هه‌روه‌ك (ش) خۆی‌ ده‌یووت (من مۆبایلم نه‌بوو، مێرده‌كه‌شم (پ، م) بۆیه‌ ده‌چووم به‌مۆبایله‌كه‌ی‌ باوكی‌ (ر، ن) قسه‌م له‌گه‌ڵ‌ مێرده‌كه‌م ده‌كرد، به‌ڵام جارێكیان مێرده‌كه‌م كه‌ له‌ده‌وام هاته‌وه‌ پێیووتم (ئیتر من رازی‌ نابم بۆ مۆبایل بچیت بۆ ماڵان، مۆبایله‌كه‌ی‌ خۆیی‌ دامێ‌‌و ژماره‌ی‌ هاوڕێیه‌كی‌ خۆیی‌ پێووتم‌و وتی‌ له‌مه‌ودوا تۆ ته‌له‌فۆن بۆ من بكه‌). تێبینی‌/ جگه‌ له‌ناوی‌ تاوانبار سه‌رجه‌م وشه‌ی‌ ناوه‌كانی‌ دیكه‌ خوازراون.
ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه‌

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-23 11:47:05

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و کوڕه‌ی ده‌ستدرێژی

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net