❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / # سێبه‌ری پیاو # چنار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-23 13:43:25

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

# سێبه‌ری پیاو # چنار

]سێبه‌ری پیاو

                    - 1 - 


له‌و ڕۆژه‌وه‌ ...

پیاو سێبه‌ری خۆی ناسیوه‌،

من سێبه‌رێکی بێده‌نگم به‌ دواته‌وه‌ .

به‌ بێده‌نگی هه‌نگاوه‌کانت ده‌ژمێرم ،

له‌ ناو دڵما به‌ نهێنی ده‌تشارمه‌وه‌ ،

کچێنی خۆم به‌ ئاره‌زووی تۆ ده‌سپێرم ،

شوێن پێکانت به‌ حه‌رامی ده‌سڕمه‌وه‌ ،

له‌ سێبه‌رێشدا به‌ختێکی ڕه‌شم هه‌یه‌ !

من هه‌میشه‌ له‌ دواته‌وه‌م ..،

نه‌ دێمه‌ لای شانی ڕاستت ..،

نه‌ دێمه‌ لای شانی چه‌پت ..،

هه‌رگیز ناکه‌ومه‌ پێشته‌وه‌ .


                    2

تۆ ده‌زانی ...

جیاوازی نێوان من و بت له‌ چیدایه‌ ؟؟

بت خۆیی و سێبه‌ره‌که‌شی هه‌ر بێده‌نگن  ،

هه‌تا په‌یکه‌رتاش ناوێکیان بۆ داده‌نێ ..

بێ ناسنامه‌و، ناونیشانن،

من سه‌رم ..

له‌ په‌یکه‌رتاشی بته‌کانیش شێواندووه‌ ،

تۆ ئاسمانت به‌ سه‌ر خه‌مه‌کانی مندا ..

رووخاندووه‌،

داب و نه‌ریت ، شه‌رع و یاسا ..،


جێگه‌ی هه‌نگاوی پیاوێکیان ..

وه‌ک ناوی خۆم به‌ سه‌ر مندا سه‌پاندووه‌ .



3

تۆ ده‌زانی ...

له‌ نێوانی پیاوه‌تی تۆو ..،

تاریکی منی سێبه‌ردا ..

خاڵێکی جیاوازی هه‌یه‌ !

به‌ختی منه‌ و ڕه‌ش کراوه‌ .

له‌ نێوانی ..

حه‌زه‌کانی پیاوه‌تی تۆو

خه‌مه‌کانی ژنێتی من ،

ته‌وقێکی ژه‌نگاوی هه‌یه‌

له‌ گه‌ردنی من ئاڵاوه‌،



4

لای پیاو وایه‌ ...

له‌ ساتێکدا ژن فریشته‌و ..

ساتێ دۆست و ساتێ دوژمن

لای زۆرێ پیاو ، ژن پشیله‌ و

لای که‌مینه‌ شنه‌ی بایه‌.

پیاو پێی وایه‌ ...

ژنی شه‌رمن شازاده‌یه‌ و

تاجی ئاڵتونیی وڵاتی ..

شه‌رم و حه‌یای له‌ سه‌ردایه‌ ،

پیاو پێی وایه‌ ...

بێده‌نگی ژن به‌هره‌ی


خۆشه‌ویستی خوایه‌



   محمد پاکژ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ChNaR (2009-01-23 13:56:54)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-23 14:02:07

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

wow dastt xosh bet chnar gian sarkawtw bet hawre gian 8

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-23 16:25:45

derin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-07
دواترین سه‌ردان: 2013-08-02
په‌یامه‌كان: 497
WindowsXPMSIE

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

ده ست خوش هه ربزيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-01-24 11:28:03

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

زۆر سوپاس هاوڕێ به‌ڕێزه‌کانم  .. خۆشحاڵم که‌ به‌ دڵتانه‌ .. سه‌رکه‌وتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-01-24 11:38:30

Hemin_NaqShbandi
شاعیر
شوێن: koln_Almanya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 459
WindowsXPMSIE7

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

dast xoshi la xawan penusi karama akam wa har waha dast xoshi la janabit bo danani am honrawa jwana ..har bzhit ba hewam twanat le nabret..

Kurdzhin
خۆشه‌ویستی لای شاعیر ووڵاتێکی پڕ به‌ ها یه‌...سه‌رمایه‌ی دنیا له‌ جوانی دێڕێ شیعردایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-01-24 14:12:23

Karkuk_dlma
خونچەی نوێ
شوێن: که‌رکوک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-10
دواترین سه‌ردان: 2009-05-13
په‌یامه‌كان: 44
WindowsXPOpera

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

ده‌سته‌کانت خۆش به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-01-24 14:50:47

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

دەستت خۆش بێت چنار گیان بۆ دانانی ئەم هۆنراوە جوانانە ... هەر سەرکوتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-01-24 15:04:39

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

زۆر زۆر سوپاس هاوڕێ شیرینه‌کانم ..خۆشحاڵتان کردم به‌ په‌یامه‌ ڕازاوه‌کانتان

               ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت .. ته‌مه‌ن درێژ بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-01-25 16:08:34

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

ده‌ستت خۆش بێت چنارخان بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ ،، هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-01-25 17:52:53

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

دەستت خۆش بێت چنار گیان

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-01-26 21:48:47

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: # سێبه‌ری پیاو # چنار

زۆر سوپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت ..سه‌رکه‌وتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net