.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ڕوداوێكی ڕاستەقینە كە مامۆستای نوژدار(خالید الجبیر) بۆمان دەگێرێتەوە ناوبراو لە بەشی ڕاوێژكاری برین پێچی دڵ و سیەكان پسپۆرەو لە وتارێكی دا بە ناوی (هۆكارەكانی لە بیرچونەوە) ئەم چیرۆكەمان بۆ دەگێرێتەوە، بە سەرنجەوە گوێ بگرن بۆ ئەم چیرۆكە كاریگەرە، پشتیوان بە خوا وانەو پەندی زۆری تێدایە بۆ ئێمەی بێ ئاگا.
دكتۆر دەڵێ:ڕۆژێكیان نەشتەرگەریەكمان ئەنجامدا بۆ منداڵێك كە تەمەنی دووساڵ و نیو بوو، ئەو ڕۆژە ڕۆژی سێ شەممە بوو، ڕۆژی چوارشەممە منداڵەكە تەندروستی مام ناوەند بوو، بۆ ڕۆژی پێنج شەممە كاتژمێر(11،15) خولەك كە هەرگیز ئەو كاتەم لە بیر ناچێتەوە بۆ ئەو كارەساتەی ڕویدا، ئەوە بوو یەكێك لە پەرستارەكان پێ ی ڕاگەیاندم كە دڵ و هەناسەی منداڵەكە لە كاركەوتون، بێ سێ ودوو ڵێ كردن و بە پەلە بەرەو منداڵەكە ڕۆیشتم و یەكسەر بڕیارمدا نەشتەرگەری دڵی بۆ بكەم، ئەم ڕوداوە(45) خولەكی خایاندو بە درێژایی ئەو ماوەیە منداڵەكە دڵی لە لێدان كەوتبوو، بەڵام دوای ئەو ماوەیە خوای پەروەردگار دڵەكەی بە گەر خستەوەو سوپاس بۆ خوا ژیان بۆ منداڵەكە گەڕایەوە، پاشان ڕۆیشتم تاكو كەس و كاری منداڵەكە لەوەی ڕویدا ئاگاداربكەمەوە، هەروەكو خۆیان دەزانن چەند ناخۆش و ئاستەمە كاتێك كەسوكاری نەخۆشێكی تەندروست خراپ ئاگادار دەكەیتەوە لە خراپی تەندروستی نەخۆشەكەیان ئەمە ناخۆشترین شتە لای پزیشك، بەڵام كارێكی پێویستیشە، لە باوكی منداڵەكە گەڕام و پرسیم كوا باوكی، بەڵام نەمدۆزیەوە، بۆیە ناچار دایكی منداڵەكەم بینی و پێم گوت، بە هۆی لەكار كەوتنی دڵی كوڕەكەت خوێن بەربونێك ڕویداوە لە(قورگیەوە) بۆیە نازانم ئەم لەكاركەوتنە بە هۆی چیەوەیە، لەبەر ئەوە پێشبینی دەكەم مێشكی كوڕەكەیان مردبێ، پێشبینی دەكەن ئەم ئافرەتە چ وەڵامێك بداتەوە؟ لە هۆش خۆی دەچێ؟ لە خۆی دەدا و دەقیژێنێ؟ یان پێم دەڵێ تۆ هۆكاری ؟ نەخێر هیچی نەگوت، تەنها گوتی سوپاس بۆ خوا، یەكسەر بە جێ ی هێشتم و ڕۆیشت، دوای (10) ڕۆژ، منداڵەكە دەستی بە جم و جۆڵ كرد، بۆیە سوپاسی خوامان كرد، بۆشمان ڕون بوەوە كە مێشكی منداڵەكە زۆر باشە و توشی هیچ گرفتێك نەبوە، بەڵام دوای (12) ڕۆژ جارێكی دیكە بە هۆی خوێن بەربونە ناوەكیەكەوە دڵی منداڵەكە دیسان وەستاو لە كاركەوتەوە، بۆ یە بۆ ماوەی(45) خولەك هەڵساین بە (تدلیك) كردنی دڵی بەڵام ئەمجارەیان نەكەوتەوە كار، بۆیە یەكسەر بە دایكیم ڕاگەیاند ئەمجارە هیچ ئومێدێكمان نیە بۆ مانی كوڕەكەت دایكی (سوپاس بۆ خوا)، خوایە گیان ئەگەر چاك بونەوەی كوڕەكەم خێر و چاكەی تێدایە شیفای بۆ بنێرێ، یەكسەر دڵی منداڵەكە كەوتەوە كاركردن، بەڵام دواتر لە كاركەوتەوە تاوەكو بوە شەش جار بەگەر كەوتن و لە كاركەوتن، دواتر توانرا نەشتەرگەریەكی خێرای بۆ بكرێ و بە ئەمری خوای گەورە خوێن بەربونەكەی وەستاو دڵی كەوتەوە كاركردن، سێ مانگ و نیو تێپەڕی منداڵەكە لە بەشی بوژانەوەی دڵ لە ژێرچاودێری دابوو، لەو ماوەیەدا هیچ جولەیەكی نەكرد، دوای ئەو ماوەیە دەستی بە جولە كرد، بەڵام ئەمجارەیان دوچاری بەربونی كێم و زوخاوێكی زۆر بوو كە لە سەریەوە دەردەچوو، بۆیە بە دایكیمان گوت كوڕەكەت ئەمجارە بێ هیچ گومانێك مردوە خۆ ئەگەر لە وەستانی دڵی بۆ چەند جارێك دەربازبوو، ئەمجارە لەم نەخۆشیە دەرباز نابێ، بە هەمان شێوە دایكی منداڵەكە گوتی سوپاس بۆ خوا، پاشان بە جێ ی هێشتم و ڕۆیشت . دوای ئەمە یەكسەر منداڵەكەمان ڕەوانەی بەشی نەخۆشیەكانی مێشك و ئە عصاب كرد، لەوێ توانرا چارە سەری بكرێ، دوای سێ هەفتە بەویستی خوا منداڵەكە شیفای بۆ هات و لەم نەخۆشیە كوشندەیەش دەرباز بوو، بەڵام هیچ جوڵەی نەبوو، دووهەفتەی تری بەسەر چوو ئەمجارەیان دوچاری ژەهراوی بونێكی زۆر سەیر بوو لە خوێنی، بەجۆرێك پلەی گەرمی لەشی بۆ (41،2) پلەی سەدی بەرز بوەوە، بە دایكیم گوت مێشكی منداڵەكەت لە مەترسی دایە، ئەمجارەیان ئومێدی ڕزگار بونی كەمە، زۆر بە ئارامی و دڵنیایی یەوە گوتی:سوپاس بۆ خوا!!! خوایە ئەگەر چاك بونەوەی خێر و چاكەی تێدایە، شیفای بۆ بنێری، ئەو منداڵە لەسەر قەڕەوێڵەی ژمارە(5) بوو، چووم بۆ ئەوەی چاوم بكەوێ بەو منداڵەی لە تەنیشت ئەوان لە قەڕەوێڵەی ژمارە(6) كەوتبوو، بینیم دایكی هاوار هاواریەتی یەك بە دەنگی خۆی ڕۆڵە ڕۆیەتی، كە نزیك بومەوە بانگی كرد، دكتۆر گیان، دكتۆر گیان فریامان كەوە دكتۆر گیان پلەی گەرمی لەشی كوڕەكەم (37،6) پلەی سەدیە، بە خوا دەمرێ، بە خوا دەمرێ، بەسەر سوڕمانەوە پێم گوت سەیری دایكی ئەم منداڵە بكە كە لەسەر قەڕەوێڵەی ژمارە(5) ڕاكشاوە، پلەی گەرمی لەشی كوڕەكەی(41) پلە بەسەرەوەیە و ئارامی گرتوە و سوپاسی خوا دەكات، بەڵام ژنەكە قسەكەی پێ بڕیم و گوتی ئەو ژنە نە عەقلی هەیە و نەهۆش بەڵام ئەو تەنها بە دوو ووشە وەڵامی دایەوە كە ئێمە و ژنەكەشی هەژاند، ئەویش فەرمایشتێكی خۆشەویستمانە كە دەفەرموێ (طوبی للغرباء) واتە:ـ (درەختی گوبا كە لە نێو بەهەشتە خەڵاتە بۆ ئەوانەی ئارام گرن لە موسوڵمانان). لەماوەی (23) ساڵدا لە كاری پزیشكیم و لەژیانمدا جگە لەو ئافرەتە و ئافرەتێكی تریش ئەوها ئارامگرو سوپاسگوزارم نەبینیوە. دوای ماوەیەك منداڵەكە هەردوو گورچیلەی لە كاركەوتن، بۆیە بە دایكیمان گوت ئەمجارەیان هیچ ئومێدی ڕزگاربونی نیە، بەڵام هەر وەكو هەموو جارێك دایكی منداڵەكە بەو پەڕی ئارامگری و پشت بەستن بە خوای گەورەوە گوتی(سوپاس بۆ خوا)، پاشان ڕۆیشت. گەیشتینە هەفتەی كۆتایی لە مانگی چوارەم، سوپاس بۆ خوا منداڵەكە شیفای بۆ هات و لە ژەهراوی بونی خوێنەكەی ڕزگاری بوو، بەڵام كاتێك گەیشتینە مانگی پێنجەم منداڵەكە دوچاری نەخۆشیەكی دیكە بوو كە لە ژیانمدا شتی وام نە بینیبوو، نە خۆشیەكەش بریتی بوو لە هەوكردنێكی توند لە پەراسوەكانی و ماسولكەی سینگ و قەفەزەی سینگیشی بە تەواوی گرتەوە، ئەم نەخۆشیە كوشندەیە وای لێ كردم و ناچاری كردم كە سینگی منداڵەكە هەڵبدڕم و دڵی بە دیاربخەم، بە جۆرێك هەركاتێك جێگاكەت هەڵدەدایەوە، دەتبینی بە ئاشكرا دڵی منداڵەكە لە دەرەوەی لاشەیەتی و بەردەوامە لە لێدان، كاتێك تەندروستی منداڵەكە گەیشتە ئەو قۆناغە، بە دایكیم گوت: ئیتر تەواو ئەمجارەیان هیچ چارەسەریەكی نیە و هیچ ئومێدی چاك بونەوەشی لێ ناكرێ، بەڵام وەكو هەموو جارێك دایكەكە تەنها بە (سوپاس بۆ خوا) وەڵامی دایەوەو هیچی تری نەگوت. شەش مانگ و نیو تێپەڕی بەسەر ئەوكاتە منداڵەكە لە بەشی بوژانەوەی دڵ دەرچوو، بەڵام چۆن؟ هیچ قسە ناكا، هیچ نابینێ، هیچ نابیستێ، جوڵەی نیە، پێ ناكەنێ، سینگیشی كراوەتەوە و دەتوانی بە چاوی سەر دڵی ببینی كە لێدەدات بەرامبەرت. دایكەكەش تەنها خۆی خەریكی پاك كردنەوە و چاودێری كردنی منداڵەكەیە بەوپەڕی ئارامگریەوە، دەزانن دوای چی ڕویدا ؟ بەر لەوەی پێتان بڵێم، ئێوە پێشبینی چی دەكەن ؟ منداڵێك بەو هەموو ئازارو دەردەسەریەوە بۆ ئەو ماوە دورودرێژە تەندروستی بەم شێوەیە بێت ؟ ئەی چی پێشبینی دەكەن لەم دایكە ئارامگرە كە هەمیشە كوڕەكەی لەسەر لێواری گۆڕدا دەبینێ ؟ بەڵام هەمیشە لە پارانەوەدابوو لە خوای پەروەردگار،دەزانن دوای دوومانگ و نیوی دیكە چی ڕویدا و ئەو منداڵەی دڵی لە دەرەوەبوو لە ناو سینەی هێنرابوە دەرو بەرامبەرت لێ ی دەدا؟!!! مندڵەكە بە تەواوی چاك بوەوە بەویست و بەزەیی خواو بە هۆی پاڕانەوەی ئەو دایكە ئارامگر و چاكە خوازەی، ئێستا منداڵەكە هەمیشە لە ڕۆیشتن دا خەریكی پێشبركێ یە لەگەڵ دایكی و بە پێ ی خۆی بە ڕدا گوزەر دەكات وەك بڵێ ی هیچی بەسەر نەهاتبێ، چیرۆكەكە تەواو نەبووە، ئەوەی منی گریاند ئەو چیرۆكە نەبوو، بەڵكو ئەوەی ئێستا بۆتان دەگێرمەوە كاریگەری زیاتر بوو لە سەرم و منی گریاند، ساڵ و نیوێك دوای دەرچونی منداڵەكە لە نەخۆشخانە، برایەك پێ ی ڕاگەیاندم ئەو كاتە لە بەشی نەشتەرگەری بووم كە پیاوێك و ئافرەتێك دوومنداڵیان لە گەڵدایە و دەیانەوێ تۆ ببینن، گوتم كێن ؟ گوتی نایانناسم !، ڕۆیشتم بۆ بینینیان، بینیم باوك و دایكی ئەو منداڵەن كە ژمارەیەك نە شتەرگەریمان بۆی ئەنجامدا، منداڵەكەشیان لەگەڵ دابوو، تەمەنی (5) ساڵ بوو هەر وەكو گوڵێكی گەش دەكەوتە بەر چاوان، هەر وەك بڵێ ی هەرگیز دوچاری هیچ نەخۆشیەك نەبوبێ وابوو!!! منداڵێكی تریشیان لە باوەش بوو كە تەمەنی (4) مانگ دەبوو، زۆر بە گەرمی پێشوازیم لێ كردن، بە گاڵتەوەش پیرۆزبایی منداڵە تازەكەم لێ كردن، بەبۆچونی خۆم بە منداڵی ژمارە (13 یان 14) تێ گەیشتم، بەڵام باوكەكە بە زەردە خەنەیەكی سەیرەوە تەماشای كردم پاشان پێ گوتم : بەڵكو ئەمە منداڵی دووەممانە، منداڵی یەكە میشمان ئەو منداڵەیە كە خۆت پێشتر ژمارەیەك نەشتەرگەریت بۆی ئەنجامدا، ئەوەش بزانە ئەو یان یەكەم منداڵمان بوو دوای (17) نەزۆكی خوای گەورە پێ ی بەخشین، بەڵام دووساڵ و پێ ی ئاگادار بووی،.. خۆم بۆ نەگیراو فرمێسك بە چاوەكانم دا هاتە خوارەوە، بە دەست خۆم نەبوو دەستی پیاوەكەم گرت و ڕامكێشا بۆ ژوری تایبەتی خۆم و پرسیارم لێ ی كرد دەربارەی هاوسەرەكەی، پێم گوت ئەمە ژنەكەی تۆ چ ئافرەتێكە؟ هێندە بە ئارام و پشو درێژبوو بە دیار منداڵەكەتەوە لە كاتێكدا هەروەك خۆت دەلێ ی دوای(17) ساڵ ژیانی هاوسەریتان ئینجا ئەم منداڵەتان بوە؟، بێ گومان دڵی هاوسەرەكەت پێ دەچێ پڕاو پڕبێت لە باوەڕ و ئیمانێكی پتەو بە خوای پەروەردگار! دەزانن پیاوەكە چی گوت؟ بێ دەنگ بن و لەگەڵ من گوێ شل كەن براو خوشكانم بۆ وەڵامی ئەو پیاوە! گوتی:ـ پێش 19 ساڵ بەر لە ئێستا من ئەو ئافرەتەم خواست، بەڵام بە درێژایی ئەو چەند ساڵە خێزانەكەم دەست بەرداری شەو نوێژ و هەڵسانەوە و زیندو كردنەوەی شەوان نەبوە، تەنها مەگەر عوزرێكی شەرعی هەبوبێ، تا ئێستاش نە زەمكردن و نە دوزمانی و نەدرۆم لێ نە بینیوە، هەركاتێكیش لە ماڵ دەرچوبم و گەرابمەوە ماڵ خۆی دەرگای لێ كردومەتەوە و بەو پەری خۆشحاڵی و بە ڕوی زەردەخەناوی و خۆڕازاندنەوە بۆ من پێشوازی لێ كردوم و كە هاتومەتەوە ژوور سەیرم كردوە ماڵێكی پاك و خاوێن و بۆنی خۆش سەراپای ژورەكانی پڕكردوە، بۆیە دكتۆر گیان خۆشەویستی ئەو ئافرەتە بوەتە شتێك سەراپای جەستەمی داگیر كردوە، منیش پێم گوت لە وەش زیاتری پێویستە.. وتەكانی دكتۆر خالید الجبیر كۆتایی هات منیش پێتان دەڵێم براو خوشكانی بەرێز، ئەم چیرۆكەتان ڕەنگە زۆر لا سەیر بێت، بە تایبەتی ئارامگرتنی ئەو ئافرەتە، بەڵام باش بزانن دەبێ هەرتاكێك لە ئێمە كە دەڵێ بڕوادارم، دەبێ بڕواكەی تەواو تەواو بێت بێ كەم و كوڕی، بەو پەڕی دڵنیایشەوە دەبێ تەنها پشت بە خوا ببەستێ و تەنهاش كاری چاكە بكات، ئەو كاتە دەتوانێ لە كاتی ناخۆشی و ناهەمواری و تەنگە تاوی دا ئارام بگرێت و پشوو درێژ بێت. ئەم ئارام گرتنەش شتێكە خوا دەیدات بەو بەندانەی كە خۆیان دەیانەوێت.. خوای پەروەردگار دەفەرمووێ...(ولیبلونكم بشئ من الخوف و الجوع و نقص من الاموال والانفس والثمرات و بشر الصابرین الذین إذا اصابتهم مصیبە قالو إنا للە و إنا الیە راجعون، اولئك علیهم صلوات من ربهم ورحمە واولئك هم االمهتدون).. سورەتی البقرە .. وەهەر وەها پێغەمبەر(صلی اللە علیە وصلم) دەفەرمووێ(مایصیب المسلم من نصبٍ ولا وصبٍ ولاهم ولا خزن ولا اذی ولا غمٍ حتی الشوكە یشا كها إلا كفی اللە بها خطایاە).
س // ئاسووده


لهسهر هێڵ نییه








dastt xosh betw mandw nabet xwa padashtt batawa
لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بهریزم ههربژیت
لهسهر هێڵ نییه



dastakant khosh bet baraste mn ka am basarhatam khwendawa khom pe nagera yaksar chawm pr bu la frmesk
khwae gawra jazae khert batawa khwae gawra rahmman pe bkat emash aramgr been daem inshaallah.
لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بهریزم ههربژیت
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن halabjah (2009-01-29 06:55:00)
لهسهر هێڵ نییه