.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئایا زینا لێخۆشبوونی هه‌یه ؟
وه‌ڵام
پێشه‌كی ئه‌وه بزانه كه‌وا زیناكردن و داوێن پیسی یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان و كارێكی زۆر نابه‌جێ و ترسناكه ، خوای گه‌وره له قورئاندا فه‌موویه‌تی :[وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً] [سورة الإسرا‌ء : (32) ] .
واته : نزیكی زینا مه‌بنه‌وه چونكه زیناكردن كارێكی زۆر ناشیرینه و رِێگایهكی خراپه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك شه‌یتان هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاند و نه‌فسی به‌دكاری خیانه‌تی لێ‌كرد و ئه‌م كاره زۆر ناشیرینه‌ی كرد ئه‌وا پێویسته له سه‌ری ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامدات بۆ ئه‌وه‌ی خوا لێی خۆشببێت :
1 ـ ته‌وبه كردن و په‌شیمان بوونه‌وه و گهرِانهوهیهكی رِاستهقینه بۆ خوا :
[وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا (68) يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا (69) إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (70)] [سورة الفرقان] .
واته : وه ئه‌وانه‌ی كه‌وا له گه‌ڵ خوادا په‌رستراوێكی تر ناپه‌رستن و هاواری تێناكه‌ن و كه‌سێك ناكوژن كه‌وا خوا كوشتنی حه‌رام كردبێت ئیللا به حه‌ق نه‌بێت و زینا و داوێن پیسی ناكه‌ن .. وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه بكات ئه‌وا تاوانبار ده‌بێت و سزای تاوانه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه و له رِۆژی قیامه‌تدا سزاكه‌یان بۆ چه‌ند قات ده‌كرێته‌وه و به سهرشۆرِی هه‌تاهه‌تایی تێدا ده‌مێنێته‌وه .. ئیللا كه‌سێك نه‌بێت كه‌وا ته‌وبه ده‌كات و ئیمان و باوهرِ ده‌هێنێت و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كات ، ئا ئه‌وانه خوا خراپه‌كانیان بۆ دهگۆرِێتهوه به چاكه ، وه خوا لێبورده و به به‌زه‌یى یه .
وه مه‌رجه‌كانی تهوبهكردنیش بریتین له :
أ / په‌شیمان بوونه‌وه له تاوان .
ب / وازهێنان له تاوان .
ج / برِیار دان بۆ ئه‌نجامنه‌دانی له داهاتوودا .
2 ـ خۆ ستر كردن و ئاشكرا نه‌كردنی ئه‌و تاوانه :
عن أبي هريرة قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ((كل أمتي مُعافـى إلاَّ الـمجاهرون ، وإنَّ من الـمجاهرة أن يعمل الرجل عملا بالليل ثم يصبح وقد ستره الله فيقول : يا فلان عملت البارحة كذا وكذا ، وقد بات يستره ربه ويصبح يكشف ستر الله عنه)) [متفق عليه] .
واته : هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م عه‌فو ده‌كرێت و چاوپۆشی لێده‌كرێت ئیللا ئه‌وانه نه‌بێت كه‌وا تاوانه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ، وه بهرِاستی به‌شێك له تاوان ئاشكرا كردن ئه‌وه‌یه كه‌وا پیاو به شه‌و كارێك بكات و ئه‌نجا به‌یانی ـ له كاتێكدا كه خوا دایپۆشیوه ـ بڵێت : ئه‌ی فڵان من شه‌وی رِابردوو ئه‌و كاره و ئه‌و كاره‌م كردووه ، له كاتێكدا كه له شه‌ودا خوای په‌روه‌ردگار دایپۆشیوه ، كه‌چی خۆی به‌یانی خۆی ئاشكرا ده‌كات و ستر و په‌رده‌ی خوا له سه‌ر خۆی هه‌ڵده‌ماڵێت .
3 ـ ده‌ستكردن به چاكه‌كاری و نزیك بوونه‌وه و تێكه‌ڵاوی كردنی چاكه‌كاران و دوور كه‌وتنه‌وه له خراپه‌كاری و خراپه‌كاران :
چونكه له ئایه‌ته‌كانی (سورة الفرقان)دا خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : [... إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا ...] [سورة الفرقان] .
واته : ئیللا كه‌سێك نه‌بێت كه‌وا ته‌وبه ده‌كات و ئیمان و باوهرِ ده‌هێنێت و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كات .
وعن أبي طويل شطب الممدود أنه أتى النبي صلى الله عليه وسلم فقال : ((أرأيت من عمل الذنوب كلها ولـم يترك منها شيئا وهو في ذلك لم يترك حاجة ولا داجة إلاَّ أتاها ، فهل لذلك من توبة ؟ قال :فهل أسلمت ؟ قال : أما أنا فأشهد أن لا إله إلا الله وأنك رسول الله ، قال : تفعل الخيرات وتترك السيئات فيجعلهن الله لك خيرات كلهن ، قال : وغدراتي وفجراتي ؟ قال : نعم ، قال : الله أكبر ، فما زال يكبر حتى توارى)) [صحيح الترغيب رقم : (3164) والصحيحة رقم : (3391)]
واته : (أبي طويل) هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و وتی : هه‌واڵم بده‌رێ سه‌باره‌ت به كه‌سێك كه‌وا هه‌موو تاوانه‌كانی كردبێت و هچیانی به جێ نه‌هێشتبێت وه ئه‌و كه‌سه له تاونكاریدا هیچی به جێ نه‌هێشتبێت ئیللا كردبێتی ، ئایا ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه ته‌وبه بكات ؟
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : ئایا تۆ موسڵمان بوویت ؟
وتی : من شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌وا هیچ په‌رستراوێك نىیه شایسته‌ی په‌رستن بێت ئیللا خوا نه‌بێت و تۆش پێغه‌مبه‌ری خوایت .
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر كاری خێر و چاكه بكه‌یت و وازبێنیت له خراپه و تاوانه‌كان ئه‌وا خوا هه‌موویت بۆ ده‌كات به چاكه .
وتی : ئه‌ی غه‌در و خیانه‌ت و تاوانكارى یهكانمیش ؟
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : به‌ڵێ .
وتی : خوا چه‌ند گه‌وره‌یه (الله أكبر) .
له به‌ر ئه‌مه ئه‌و كابرایه به‌رده‌وام ده‌یوت : خوا چه‌ند گه‌وره‌یه (الله أكبر) تاوه‌كو له پێش چاو وون بوو .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : ((اتق الله حيثما كنت ، وأتبع السيئة الـحسنة تـمحها ، وخالق الناس بخلق حسن)) [صحيح سنن الترمذي رقم : (355)] .
واته : له خوا بترسه و خۆپارێزی بكه له تاوان له هه‌ر كوێك هه‌بیت ، وه به دوای تاون و خراپه‌دا خێر و چاكه‌یه‌ك بكه بۆ ئه‌وه‌ی بیسرِێتهوه ، وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه له گه‌ڵ خه‌ڵدا به رِهوشتی چاك و جوان .
وه ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه به‌م تاوانه و جگه له‌مه‌ش گرفتار بوون كه‌وا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رِزگاریان ببێت له تاوانه‌كانیان :
1 ـ وازهێنان و دوور كه‌وتنه‌وه و به جێهێشتنی هاوه‌ڵ و براده‌ری خراپ و تاوانبار و دوور له خوا ، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه نزیك بوونه‌وه و تێكه‌ڵاوی كردنی هاوه‌ڵ و براده‌ری خوا ناس و چاكه‌كار ، چونكه هاوه‌ڵ و براده‌ر كاریگه‌ریان هه‌یه بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له تاوان به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تی ( إنَّما مَثَلُ الـجَليس الصالـح والـجليس السو‌ء : كحاملُ الـمسك ونافخ الكيـر ، فحاملُ الـمسك إمَّا أنْ يُـحْذِيَكَ ، وإمَّا أنْ تَبْتاعَ منه ، وإمَّا أنْ تَجِدَ منهُ رِيـحاً طَيِّبةً ، ونافِخُ الكِيـر إمَّا أنْ يُحرِقَ ثيابَكَ ، وإمَّا أنْ تَجِدَ منه رِيـحاً خَبيثةً)) [صحيح البخاري رقم : (2101) و (5534) وصحيح مسلم رقم : (2628) من حديث أبـي موسى ، واللفظ الـمذكور لـمسلم] .
واته : نموونه‌ی هاوه‌ڵی چاك و هاوه‌ڵی خراپ : وه‌كو هه‌ڵگری بـۆنـی میسك (واته بۆن فرۆش) و فۆكار به كووره‌دا (واته ئاسنگه‌ر) وایه ، جا هه‌ڵگری بۆنی میسك یان له‌و بۆنه‌ت پێ ده‌به‌خشێت یان لێی دهكرِیت یان بۆنی خۆشی لێ ده‌بینیت و هه‌ڵیده‌مژیت ، به‌ڵام فۆكار به كووره‌دا یان جله‌كانت ده‌سوتێنێت یان بۆنی پیسی لێ ده‌بینیت و هه‌ڵیده‌مژیت .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ((لا تُصاحِبْ إلاَّ مؤمناً ، ولا يأكلْ طعامك إلاَّ تَقي)) [صحيح أبي داود رقم : (4832)] .
واته : هاوه‌ڵێتی ئیماندار نه‌بێت نه‌یكه‌یت ، وه با كه‌س خواردنت نه‌خوات ئیللا كه‌سێكی له خوا ترس و خۆپارێز له تاوان نه‌بێت .
2 ـ دوور كه‌وتنه‌وه و به جێهێشتنی ئه‌و شوێن و جێگایه‌ی كه‌وا تاوانی تێدا ده‌ست ده‌كه‌وێت ، به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا سه‌د كه‌سی كوشت و پاشان ته‌وبه‌ی كرد : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) پێی فه‌رموو : ((اخرُجْ من القرية الـخبيثة التي أنت فيها إلى القرية الصالحة قرية كذا وكذا [فإنَّ بـها أُناسا يعبدون الله] فاعبدْ ربك [معهم] فيها ، [ولا ترجعْ إلى أرضك فإنَّها أرض سوء ])) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (2640)] .
واته : ده‌رچوو له‌و گونده پیسه‌ی كه تۆ تێیدا ده‌ژیت و برِۆ بۆ ئه‌و گونده چاكه‌ی كه‌وا خه‌ڵكانێكی تێدایه خوا ده‌په‌رستن و تۆش له گه‌ڵ ئه‌واندا خوای په‌روه‌ردگارت بپهرسته تێیدا ، وه نهگهرِێیتهوه بۆ زه‌ویه‌كه‌ی خۆت چونكه خه‌ڵكه‌كه‌ی خراپه .
3 ـ ئه‌م خاڵه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا تووشی تاوانی زینا ده‌بنه‌وه .. بۆ رِزگار بوونیان له‌م تاوانه ده‌بێت :
أ / خۆپارێزی بكه‌ن له نه‌زه‌ر كردن و تێكه‌ڵاوی ئافره‌تان و به ته‌نها مانه‌وه له گه‌ڵ ئافره‌تی بیگانه و نامه‌حره‌مدا ..
ب / ژن هێنان ، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ((يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لـم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء)) [متفق عليه] .
واته : ئه‌ى كۆمه‌ڵى لاوان هه‌ر یه‌كێك له ئێوه تواناى ژن هێنانى هه‌بوو با ژن بهێنێت ، چونكه زیاتر چاو ده‌پارێزێت له بینینى نارِهوا ، و پارێزه‌ریشه له كه‌وتنه داوێن پیسیه‌وه ، ئه‌وه‌ش تواناى ژن هێنانى نه‌بوو ، با په‌نا به‌رێته به‌ر رِۆژوو گرتن ، چونكه رِۆژوو پارێزه‌ره بۆی .
له لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه


له‌سه‌ر هێڵ نییه