❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاسانکاری و لێبوردن له‌ ئیسلامدا..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-28 14:17:56

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

ئاسانکاری و لێبوردن له‌ ئیسلامدا..


گومانی تێدا نیه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ى برِیار داوه‌ و نووسیویه‌تى كه‌ ئاینى ئیسلام هه‌رده‌م زیندوو بێت تا رِۆژى دوایى ، هه‌روه‌ك چۆن پێویستى كردووه‌ له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى كه‌ شوێنى بكه‌ون وملكه‌چى ئه‌حكامه‌كانى بن ، خواى گه‌وره‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت : [ إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ] ( سورة آل عمران : 19 ) ، واته‌ : ته‌نها ئیسلامه‌ ئایینى وه‌رگیراو له‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار .

وه‌ ده‌فه‌رموێت : [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] ( سورة آل عمران : 85 ) ، واته‌ : ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ئایینێك جگه‌ له‌ ئایینى ئیسلام بكات به‌ به‌رنامه‌ى ژیانى ئه‌وه‌ لێی وه‌رناگیرێت و له‌ دوارِۆژیشدا له‌ خه‌سارۆمه‌ندان ده‌بێت .

جا ئاینێك كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت ئه‌وا پێویست ده‌كات كه‌ هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندى وهه‌لومه‌رجى وه‌ها بێت كه‌ ببێته‌ هۆكار بۆ به‌رده‌وامى به‌خشین به‌و ئاینه‌ و له‌رِووى ئاسانكارى ونـزیكى له‌ژیرى یانه‌وه‌ بگونجێ له‌گه‌ڵ سرووشت و به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤه‌كان . وه‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ووردبینه‌وه‌ له‌ئیسلام وئه‌حكامه‌كانى ئه‌وا به‌رِوونى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئیسلام هه‌ڵگری هه‌موو ماناكانى سۆزو به‌زه‌یى وئاسانكارى ولێبورده‌ییه‌ ، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ ] ( سورة الأنبياء : 107 ) ، واته‌ : تۆ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ رِه‌وانه‌ كراویت كه‌ ببیت به‌ میهره‌بانى و رِه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو جهانیان .

وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ بۆشاییه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ڵكو كارى به‌دیهێنه‌رى جیهانیانه‌ كه‌ له‌هه‌موو كه‌س شاره‌زاتره‌ به‌ به‌نده‌ و دروستكراوه‌كانى خۆى ، هه‌ربۆیه‌ به‌رنامه‌یه‌كى ئاسان و رِوونى بۆ هه‌لبژاردوون كه‌ رِزگاریان ده‌كات له‌كۆت وبه‌ندى ئاینه‌كانى تر وداب ونه‌ریته‌ خراپه‌كانى كۆمه‌ڵگا .

وه‌ ئه‌گه‌ر برِوانینه‌ ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌وا ده‌بینین ووته‌و كرده‌وه‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ته‌واو رِه‌نگدانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانى قورئانن ، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : " إني لم أبعث باليهودية ولا بالنصرانية ولكني بعثت بالحنيفية السمحة " ( السلسلة الصحيحة : 1022 ) . واته‌ : من به‌ ئایینێك وه‌ك ئایینى گاور و خاچ په‌رستان نه‌نێردراوم ، به‌ڵكو ئایینێكى میانرِه‌و و ئاسانكار و لێبوورده‌م پێیه‌ .

یان ده‌فه‌رموێت : " إن خير دينكم أيسره " ( حديث حسن : الأدب المفرد : 124 ) . واته‌ : باشترین دیندارێتى كردنى ئێوه‌ ئاسانترینیانه‌ .

وه‌ ئه‌وه‌ش رِوونه‌ كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ( معاذ ) ى كورى ( جبل ) و ( أبو موسى الأشعري ) ـ رضي الله عنهما ـ ى نارد به‌ره‌و یه‌مه‌ن بۆ بانگه‌وازكردنى خه‌ڵكى بۆ ئیسلام ، پێیانى فه‌رموو : " يسرا ولا تعسرا ، وبشرا ولا تنفر " ( متفق علیه ) . واته‌ : شت له‌ سه‌ر خه‌ڵك سوككه‌نه‌وه‌ نه‌ك قورسى بكه‌نه‌وه‌ ، موژده‌ده‌ریش بن نه‌ك رِاونه‌ر .

جوانترین نموونه‌ى ئاسانكارى ولێبورده‌ییش له‌ژیانى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم رِووداوى ئه‌و ده‌شته‌كیه‌ بوو كه‌ له‌به‌ر نه‌زانى له‌ناو مزگه‌وت وله‌پێش چاوى پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان میزى كرد ، ئه‌مه‌ش واى له‌ هاوه‌ڵان كرد كه‌ په‌لامارى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى میزه‌كه‌ى پێ ببرِن ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى میهره‌بانى صلى الله عليه وسلم پێى فه‌رموون كه‌ وازى لێ بهێنن وپاشان دۆڵكه‌ ئاوێك به‌ سه‌ر میزه‌كه‌یدا بكه‌ن ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم باش ده‌زانێت كه‌ توورِه‌بوون له‌ كه‌سێكى وه‌ها وله‌ حاڵه‌تێكى وه‌هادا خراپه‌ى گه‌وره‌ترى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ، و ئاشكراشه‌ كه‌ میز رِاگرتن شتێكى گرانه‌ ، دووریش نه‌بوو كه‌ به‌ توورِه‌بون دڵى له‌ئیسلام وهه‌ڵكرانى برِه‌نجایه‌ و ببوایه‌ته‌ هۆى هه‌ڵگه‌رِانه‌وه‌ى له‌ ئیسلام له‌وه‌ش جوانتر ئه‌وه‌بوو كاتێك كه‌ كابرا لێ بووه‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بانگى كردو به‌نه‌رم و نیانى بۆى رِوون كرده‌وه‌ كه‌ مزگه‌وت شوێنى میزكردن و پیسى كردن نیه‌ ، به‌ڵكو شوێنى زیكر و نوێژ و قورئان خوێندنه‌ .

ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ بڵێین كه‌ مه‌به‌ستى ئێمه‌ له‌ باسكردنى ئاسانكارى ولێبورده‌یى له‌ ئیسلامدا بریتیه‌ له‌ ده‌رخستنى رِاستیه‌كان و پیشاندانى ئیسلام وه‌ك خۆى نه‌ك ئه‌وه‌ى ببێته‌ هۆكار و رِیخۆشكار بۆ كه‌سانى ئیمان لاواز وئاره‌زوو په‌رست كه‌ به‌ناوى ئاسانكاریه‌وه‌ هه‌موو حه‌رامێكیان بۆ خۆیان حه‌ڵال كردووه‌ و به‌ناوى لێبورده‌ییه‌وه‌ گاور و جوله‌كه‌ و بێباوه‌رِانیان كردووه‌ به‌ پشت و په‌نا و براى خۆیان .

گومانیشى تیدا نیه‌ كه‌ یاسا و رِیساى ( المشقة تجلب التيسير ـ بارگرانى ئاسانكارى وفراوانى دێنێت ) كه‌ شاره‌زایانه‌ له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌ دانراوه‌ ، ئه‌وا ئه‌م ئاسانكارییه‌ نابێت سنوورى شه‌رعى خودا ببه‌زێنێت ، چونكه‌ له‌وكاته‌ ده‌بێته‌ حه‌رام و شوێن كه‌وتنى ئاره‌زوو نه‌ك ئاسانكارى ، به‌وویستى خوا له‌ داهاتوودا به‌نموونه‌وه‌ ئه‌م باسه‌ زیاتر رِوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

تێبینى : هه‌موو باسه‌كان له‌ په‌رتووكى ( صور من سماحة الإسلام ) ى ( عبدالعزيز عبدالرحمن الربيعة ) وه‌رگیراوه‌ ، ئێمه‌ش پوخته‌ى باسه‌كه‌مان وه‌رگێرِاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى .


فلاح حسن : زمانى ئینگلیزى / ز . صلاح الدین

به‌هه‌شت

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net