❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆکاره‌کانی هه‌ره‌س هێنانی خێزان و ته‌ڵاق ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-28 16:10:32

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

هۆکاره‌کانی هه‌ره‌س هێنانی خێزان و ته‌ڵاق ...

هه‌ره‌س هێنانی خێزان و دیارده‌ی ته‌ڵاق به‌ کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌تایه‌کی ترسناک دا‌ده‌نرێت له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌ دا ، ته‌ڵاق دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوه‌ له‌ زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکاندا ، وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیشدا ده‌ستی به‌ بڵاو بوونه‌وه‌ کردوه‌ ، بۆیه‌ به‌باشم زانی ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ربگێڕمه‌ سه‌ر زمانی شیرینی کوردی ،


ده‌ست بخه‌مه‌ سه‌ر برینه‌کان و هاوسه‌ران و ئه‌وانه‌ش که‌ ده‌یانه‌وێت ژیانی هاوسه‌ری پێک بهێنن ئاگادار بکه‌مه‌وه‌ له‌و هۆکارانه‌ ..
له‌ خوای گه‌وره‌ داوا ده‌که‌م که‌ سودێکی باشی هه‌بێت ...
چرپه‌یه‌ک بۆ هه‌موو ژن و مێردێک ، وه‌ بۆ هه‌موو خوشک و برایه‌ک که‌ ژیانی هاوسه‌ری پێک ده‌هێنن که‌ ئاگاداری خۆتان بن و پاپۆڕی خێزانیتان له‌ نوقم بوون بپارێزن ... باس له‌و هۆکارانه‌ ده‌که‌ین که‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی جیابوونه‌وه‌ و ته‌ڵاق ، پشتیوان به‌ خوای باڵا ده‌ست کاریگه‌ریان‌ له‌ سه‌ر ژیانی خێزانیتان ده‌دۆزنه‌وه‌ ....

هۆکاره‌کانیش ئامانه‌ن ...
• ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ سه‌ره‌تای زه‌واجه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وانیش :

1- زۆر کردن له‌ کوڕ یان کچ بۆ زه‌واج به‌ که‌سێک که‌ نایه‌وێت .
2- گرنگی نه‌دان به‌ هه‌ڵوێستی شه‌رع بۆ زه‌واج و موراعات نه‌کردنی تێگه‌شتنی ده‌روونی نێوان کوڕ و كچ.
3- باش هه‌ڵنه‌بژاردن له‌سه‌ره‌تاوه‌ ( هه‌ڵنه‌بژاردنی که‌سی خاوه‌ن دین و ڕه‌وشت ) .
4- جیاوازی زۆر له‌ نێوان ته‌مه‌نی هه‌ردوولادا .

• ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ کوڕه‌ که‌وه‌ هه‌یه‌ :

1- هه‌ڵبژاردنی ئافره‌تێک له‌ پێناو جوانی یان سامانه‌که‌ی ، به‌بێ گوێ دانه‌ ڕه‌وشت و دینه‌که‌ی .
2- خۆپه‌رستی که‌ له‌ هه‌ندێ پیاودا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ و ماڵ و منداڵ فه‌رامۆش ده‌کات .
3- سه‌رقاڵ بوونی مێرد به‌ هاوڕێکانی و دوور که‌وتنه‌وه‌ی له‌ پێویستیه‌کانی هاوسه‌رێتی .
4- خێراکردن له‌ بڕیاردان و له‌ده‌ست دانی ژیری و ئارامی له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی خێزانه‌که‌ی ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی به‌ خێرایی بیر له‌ جیابوونه‌وه‌ بکاته‌وه‌.
5- گه‌شت کردنی مێرد بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی وشکی و لاوازی په‌یوه‌ندی ژن و مێرد .
6- هێنانی زیاتر له‌ ژنێک که‌ دادپه‌روه‌ری بوونی نه‌بێت.

• ئه‌و هۆکارانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئافره‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ :

1- گرنگی نه‌دان به‌ جوانی و پاکی ماڵ یان جوان ڕانه‌گرتنی خۆی ، وه‌یان هه‌ردووکیان .
2- داواکاری زۆری ئافره‌ت بۆ که‌مالیات له‌ کاتێکدا مێرده‌که‌ی باری دارایی باش نیه‌ .
3- ئارام نه‌گرتن له‌سه‌ر باری هه‌ژاری و ئیشی مێرده‌که‌ی .
4- سه‌رپێچی کردنی مێرده‌که‌ی و گوێ ڕایه‌ڵی نه‌کردنی.
5- خۆشبه‌سه‌ربردن و نازو مه‌کری ئافره‌ته‌که‌ که‌ تیایدا بووه‌ پێشتر .
6- که‌مته‌ر خه‌می و که‌م و کورتی ئافره‌ت له‌ ‌په‌روه‌رده‌ی منداڵ یان پشت به‌ستن به‌ خزمه‌تکار له‌ په‌روه‌رده‌کردنیان.
7- که‌مته‌رخه‌می له‌ ئاماده‌کردنی خواردن و چێشت لێنان .
8- سه‌رقاڵ بوونی ئافره‌ت به‌ ئیشه‌که‌ی و به‌ جێنه‌هێنانی پێویستیه‌کانی ماڵ و مێرد و منداڵه‌کانی به‌باشی .
9- نه‌بوونی شاره‌زایی له‌ زه‌واج ، له‌کاتێکدا ئافره‌ت ئه‌و داواکاریه‌ زۆرانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌می که‌ پێشتر به‌ مێشکیدا نه‌هاتووه‌ .
10- به‌راوردکردنه‌کانی ئافره‌ت به‌ مێردی هاوڕێکانی به‌وه‌ی که‌ دیاری بارانی خێزانه‌که‌ی ده‌کات و به‌ سۆزه‌ بۆی وه‌ ... وه‌ ... ، به‌رامبه‌ر به‌‌ خێزانه‌که‌ی خۆی که‌ ناوی ده‌بات به‌ دۆزه‌خێک که‌ ئارام گرتنی بۆ نیه‌ .
11- داواکردنی ئافره‌ت و زۆر دووباره‌کردنه‌وه‌ی به‌ جدی یان ناجدی له‌ داوای ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ له‌ مێرد که‌ ده‌بێته‌ هۆی ته‌ڵاق و ئه‌و کاته‌ش هه‌ست به‌ په‌شیمانی ده‌کات که‌ سوودی بۆی نیه‌ .
12- زانینی ئافره‌ت به‌‌ ژنی دووه‌می مێرده‌که‌ی ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانێت ئارام بگرێ به‌ هۆی غیره‌ کردنه‌وه‌ بێت یان هه‌ست کردن به‌ ئیهانه‌یه‌ک که‌ لێ خۆشبوونی بۆنیه‌.

• ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژن و مێرده‌که‌وه‌ هه‌یه‌ :

1- نه‌زانینی ژن و مێرد به‌ کاریگه‌ری ته‌ڵاق و دوای ته‌ڵاق .
2- ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ند له‌ هه‌ردوولا وه‌ک : زۆر ووتن ، موناقه‌شه‌کردن ، به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگ ..... .
3- داوای کامڵی له‌ ژن یان مێرددا.
4- نه‌پاراستنی نهێنی و باس کردنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ.
5- هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن ژن یان پیاوه‌وه‌ .
6- لاوازی ئیمان له‌ هه‌ردوولا یان له‌ یه‌کێکیان دا .
7- ئیهانه‌کردن و ئازاردانی هاوسه‌ران بۆ یه‌کتر ، بریندار کردنی هه‌ست و کۆنترۆڵ نه‌کردنی ئنفیعالات ، به‌کارهێنانی وشه‌ی ناپه‌سه‌ند له‌ نێوانیان که‌ قوڕه‌که‌ خه‌ستتر ده‌کاته‌وه‌ ، ڕێزنه‌گرتنی به‌رامبه‌ر ده‌بێته‌ هۆی له‌ ده‌ست دانی خۆشه‌ویستی و له‌ کۆتایشدا ڕق لێبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لا بۆ یه‌کتر.
8- ئیهمال کردنی مافه‌کانی هاوسه‌رێتی .
9- گومان و غیره‌ی زیاد له‌ پێویست له‌ نێوانیان دا.
10- گوێ گرتن له‌ ڕای یه‌کتر بێ ئه‌وه‌ی باش و خراپ له‌یه‌ک جیا بکه‌نه‌وه‌.
11- جیاوازی ئاستی فێر بوون و ڕۆشنبیری هه‌ردوولا .
12- زۆر چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی پیاو یان ژن بۆ کارێک که‌ پێویست نه‌بێت .
13- ئارام نه‌گرتن له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی پیاو یان ژن .
14- نه‌زانینی ژن یان پیاو به‌و ڕۆڵ و به‌رپرسیارێتیه‌ی هه‌یانه‌ له‌ ناو خێزاندا یان به‌رامبه‌ر که‌سانی تر .
15- هه‌وڵدانی ژن و پیاو ، زیاتر پیاوان بۆ فه‌رز کردنی که‌سایه‌تی خۆی به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دا ، به‌ جۆرێک هه‌ر شتێک خۆی ده‌یه‌وێت ده‌بێت ئه‌وه‌ بێت .
16- ئنفیعالی و خێرا تووڕه‌ بوون و خۆ کۆنترۆڵ نه‌کردن .
17- نه‌بوونی سه‌راحه‌ت له‌ نێوانیان دا.
18- خووی ناپه‌سه‌ند که‌ ژن یان پیاو پێی هه‌ڵده‌سێت ، وه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری و هه‌وڵ نه‌دان بۆ واز هێنان .
19- زۆر سه‌رقاڵ بوون و خۆ خه‌ریک کردن به‌ شتێکه‌وه‌ وه‌ک سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن یان ئه‌نته‌رنێت .
20- ئیعجابی ژن یان پیاو به‌ که‌سایه‌تیه‌کی وه‌همی و ناڕاست بۆ خۆی .
21- ئیهمال کردنی ڕاگرتنی پاک و خاوێنی له‌لایه‌ن ژن یان پیاو ، به‌تایبه‌تی بۆنی ده‌م ، عاره‌ق کردنه‌وه‌ .... .
22- جیاوازی بیرکردنه‌وه‌ و جیاوازی بیر و ڕا .
23- ڕه‌قی و نواندنی هێز له‌ مامه‌ڵه‌کردندا : زۆر جار ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی کێشه‌ نانه‌وه‌ و دواتریش ته‌ڵاق دان .

• ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ سۆز و په‌یوه‌ندی جنسیه‌وه‌ هه‌یه‌ :

1- له‌ده‌ست دان یان نه‌گونجان له‌ ڕووی سۆزی و گیانیه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا.
2- غافڵ بون له‌ تێر بوونی سۆز و خۆشه‌ویستی هه‌ردوولا.
3- عه‌جزی جنسی له‌ پیاودا ، یان سارد وسڕی له‌ ژن دا.

• ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رپێچی کردنه‌وه‌ هه‌یه‌ :

1- خیانه‌تی زه‌وجی .
2- جگه‌ره‌ کێشان و بۆنه‌ ناخۆشه‌که‌ی.
3- خواردنه‌وه‌ی کهول.
4- به‌کارهێنانی مادده‌ی بێهۆشکه‌ر.
5- یاری قومار و شتی تر .

• ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ داواکاری فکری له‌ناو به‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ :
1- داواکردنی‌ یه‌کسانی و ئازادی ژن له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ ، وه‌ بانگه‌شه‌کردن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ نه‌چیته‌ ژێر رکێڤی پیاوه‌وه‌ یان سه‌ربه‌خۆیی ژن .

• ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ لایه‌نی ماددیه‌وه‌ هه‌یه‌ :

1- گرانی ماره‌یی و ته‌کلیفه‌کانی ژن هێنان ، زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بکه‌وێته‌ ژێر قه‌رزه‌وه‌ ، دوای زه‌واجیش ده‌بێته‌ کێشه‌ی نێوانیان و دواتریش ته‌ڵاقی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.
2- لاوازی باری دارایی مێرد و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ باری دارایی خۆی و که‌س و کارو خزمه‌کانی که‌ له‌ حاڵێکی باشدان.

• ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ که‌س و کاری هاوسه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌ :

1- ته‌داخولی که‌س و کاری ژن و مێرد له‌ ژیانیان.
2- په‌نا نه‌بردنه‌ به‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌کان چ که‌سی مێرد یا ئافره‌ته‌که‌.

• ئه‌و هۆکارانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ منداڵه‌وه‌ هه‌یه‌ :

1- دروست بوونی خیلاف و جیاوازی یان ڕێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌کانه‌وه‌.
2- لادانی منداڵ ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌ و به‌رپرسیارێتیه‌که‌ بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ئه‌وی تردا.

ئه‌و خاڵانه‌ی باس کران هه‌ندێکن له‌و هۆکارانه‌ی که‌ خێزان هه‌ڵده‌وه‌شێنن .
به‌ هیوای پته‌و بوونی په‌یوه‌ندی خێزانی و ئاسووده‌یی و باخته‌وه‌ری بۆ هه‌موو لایه‌ک .

و اخر دعوانا ان الحمد لله‌ رب العالمین ..

ن : محمد شندی الراوی - و : سایه‌ فار

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-28 17:11:07

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: هۆکاره‌کانی هه‌ره‌س هێنانی خێزان و ته‌ڵاق ...

dastt xosh bet hawre gian
sarkawtw bet hewadarm bardawam bet
dastt xosh bet
***************************
****************
********
alan

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-28 17:22:55

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: هۆکاره‌کانی هه‌ره‌س هێنانی خێزان و ته‌ڵاق ...

زۆر سوپاس هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net