.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















عهبدولاَی كورِی ئیمامی عومه‌ر ( خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت له‌پێغه‌مبه‌ری خوام (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) بیستووه ده‌یفه‌رموو له‌سه‌رده‌می پێش ئێوه،جارێكیان سێ كه‌س ده‌بنه هاوڕێ له‌ڕێگا شه‌ویان لێ دادێت , بۆ حه‌وانه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌شكه‌وتێك پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌چنه ناوی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره ، له لوتكه‌ی چیاكه‌وه به‌ردێكی گه‌وره گل ده‌بێته‌وه و به‌ته‌واوه‌تی به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌گرێت,زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌رده‌كه‌یان بۆ ناجوڵێت.ناچار ده‌كه‌ونه پاڕانه‌وه و له‌ناو خۆیان دا ده‌كه‌ونه گه‌ڕان به‌دوای ڕێگه چاره‌یه‌كدا كهخۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن ، دوایی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك ده‌كه‌ون كه هه‌ریه‌كه‌یان باسی كردارێكی باشه‌ی خۆی بكات به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌زه‌یی پیایاندا بێته‌وه .
یه‌كه‌م ووتی: خوایه خۆ تۆ خۆت ده‌زانیت كه‌من باوك ودایكێكی زۆر پیرو پهككهوتهم هه‌بوو، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك تا ئه‌وانم تێر نه‌كردایه نهم ده‌هێشت كه‌س ده‌م له‌هیچه‌وه بدات , ڕۆژیكیان بۆ دارخڕكردنهوه زۆر دوور كه‌وتبوومه‌وه ئێواره‌یه‌كی زۆر دره‌نگ گه‌ڕامه‌وه ,كاتێك خواردنم بۆ بردن بینیم خه‌ویان لێ كه‌وتووه دڵم نه‌ده‌هات له‌خه‌و خه‌به‌ریان بكه‌مه‌وه و نهشمهێشت كه‌س پێش ئه‌وان نان بخوات.ئه‌وشه‌وه به‌دیار ئه‌وانه‌وه به‌پێوه ڕۆژم كرده‌وه قاپهكهشم هه‌ر به‌ده‌سته‌وه بوو ماڵ ومنداڵیش له‌برساندا هه‌ر زاكه زاكیان بوو.له‌گه‌ڵ سپێده‌ی به‌یان ، خه‌به‌ریان بۆوه ئیتر خواردنه‌كه‌م دانێ.خوایه ئه‌گه‌ر من ئه‌وه‌م له‌به‌ر خاتری تۆكردووه ، له‌م به‌رده،ڕزگارمان بكه.ئیتر به‌رده‌كه تۆزیك جوولاَو درزی تێكه‌وت.بهلاَم ئه‌وه‌نده نهبووكهمرۆڤ بتوانێ لێوه‌ی بێته ده‌ره‌وه.
دووه‌میان ووتی:
خوایه من كچه مامێكم هه‌بوو زۆر زۆرم خۆش ده‌ویست وه‌ك به‌هێزترین خۆشه‌ویستی نێوان ژن وپیاو هه‌میشه كه ده‌چووم بو لای لێم دوورده‌كه‌وته‌وه و بۆم نه‌رم نه‌ده‌بوو.تاساڵێكیان به‌هۆی نه‌هاتی و هه‌ژاریه‌وه په‌نای بۆ هێنام ، داوای یارمه‌تی لێكردم.منیش بیست دینارم دایه ، به‌و مه‌رجه‌ی چیم بوێت له‌گه‌ڵیدا بیكه‌م.ئه‌ویش به‌ناچاری ڕازی بوو كاتێك كه‌لێی نزیك بوومه‌وه ، ووتی له‌خوا بترسه و به‌ناحه‌ق ئابڕووم مهتكێنه ئیتر منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ههمووحهزو خۆشه‌ویستیه‌دا وازم لێ هێناو، پاره‌كه‌شم لێ نهستاندهوه.خوایه له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه‌و له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه ڕزگارمان بكه. به‌رده‌كه كه‌مێكی تر جوولاَ , بهلاَم دیسان ئه‌وه‌نده نهبووكهبتوانن لێی بچنه ده‌ره‌وه .
سێ یه‌م ووتی:
خوایه خۆت ده‌زانیت چه‌ند كرێكارێكم به‌كرێ گرت ئیشێكم بۆ بكه‌ن پاش ته‌واو بوونی ئیشه‌كه بێجگه له‌یه‌كێكیان كرێی هه‌موویانم دا , ئه‌وه‌یان كرێكه‌ی وه‌رنه‌گرت و ڕۆیشت .منیش ئه‌و پاره‌ی كرێیهم بۆ خسته ئیشه‌وه .گه‌شه‌ی كرد پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هاته‌وه و داوای كرێیه‌كه‌ی لێ كردم منیش پێم ووت ئه‌و هه‌موو حوشترو مه‌ڕو مالاَتهی ده‌یبینیت هه‌مووی هی خۆته فه‌رموو هه‌ڵیان گره بۆ خۆت ئه‌ویش ووتی وادیاره تۆ گاڵته‌م پێ ده‌كه‌یت ؟ ووتم نه‌خێر هه‌ر به ڕاستی ئه‌وانه هه‌موو هی تۆن و لهپارهكهی خۆت كه‌وتوونه‌ته‌وه. ئیتر پێش خۆی دان و ڕۆیشت.خوایه له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا تۆش به‌زه‌ییت پێمان‌دا بێته‌وه و ڕزگارمان بكه ئیتر به‌رده‌كه به‌ته‌واوی لاچوو، پیاوه‌كانیش به‌سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بوو.
( حديث صحيح متفق عليه)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش کاکه خه‌ڵات
چیرۆکێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو هه‌روه‌ها ئامۆژگاری زۆری تیدا بوو
له‌وانه:
(1) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى نیه‌ت پاكى له كرده‌وه‌دا (ئه‌گه‌رچى ته‌نها یه‌ك كردهوش بێت).
(2) كرده‌وه‌ى چاك و باش له‌كاتى خۆشی‌دا ئه‌نجامى بده‌یت سوودت پێده‌گه‌ێنێت له‌كاتى نارِهحهتى و سه‌ختیدا، وه
(3) پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان له كاتى پارِانهوهدا ته‌نها پشت به‌خوا بپه‌ستێت و داوا له جگه‌له خوا نهكاتء خۆى توشى هاوبه‌ش برِیاردان نه‌كات،
(4) دروسته بۆ موسڵمان به كرده‌وه چاكه‌كانى بپارِێتهوه به‌تایبه‌تى ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه له‌به‌ر خاترى خواى گه‌وره ئه‌نجامیداوه.
(5) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى چاكه‌كردن و باش بوون له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا.
(6) خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره پێش ده‌خرێت، به‌سه‌ر خۆشه‌ویستى نه‌فسى خۆت، بۆ هه‌واو ئاره‌زوو.
(7) هه‌ركه‌سێك واز له كارى خراپ بهێنێت به‌تایبه‌ت زینا، له‌ترسى خوا ئه‌وا خواى گه‌وره رِزگارى ده‌كات له نارِهحهتى.
(8) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى دانه‌وه‌و پاراستنى ئه‌مانه‌ت به‌خاوه‌نى.
(9) دروسته گه‌شه پێدانى پاره‌ى كرێكار، وه كارێكى چاكه به‌مه‌رجێك به‌رژه‌وه‌ندى خاوه‌ن پاره‌ى تێدابێت .
کامه‌ران بیت برا گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet hawre barez her bardawam bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت خوا پاداشتت باته‌وه..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه