❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاریگه‌رییه‌كانی "Endorphin" له‌سه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-14 11:08:25

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

كاریگه‌رییه‌كانی "Endorphin" له‌سه‌ر

Endorphin
"كاریگه‌رییه‌كانی "Endorphin" له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ
ی به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن له‌شی مرۆڤه‌وه به‌ته‌نها هه‌ستێكی ئاسووده له‌لای وه‌رزشه‌وانان به‌جێناهێڵێت، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤیشی بۆ سه‌ر دڵ هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك "Eric Dickson" له زانكۆی "Iowa"یه‌وه ئاشكرای ده‌كات. به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، كه وه‌رزش به‌ته‌نها هۆكاری جوڵاندنه‌وه و چالاككردنی سووڕی خوێن نییه، به‌ڵكو "Endorphin"ی به‌رهه‌مهاتووی له‌ش به‌و كاره گرنگه هه‌ڵده‌ستێت.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به به‌راوركردن له‌نێوان ئه‌و جرجانه‌ی به‌درێژایی ڕۆژ ده‌جوڵان و ئه‌و جرجانه‌ی هیچ جووڵه‌یه‌كیان نه‌بوو. لێره‌دا توێژه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ویستراو هه‌ڵسان به له‌كارخستنی ماسولكه‌كانی دڵی (acute myocardial infarction) جرجه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیان به دڵی ئاژه‌ڵه‌ به‌شداربووه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌. هه‌روه‌ها توێژه‌ران هه‌ڵسان به بلكۆكردنی گه‌یه‌نده‌ره‌كان، ئه‌وانه‌ی "Endorphin"ی پێوه ده‌نووسێن، تا كاریگه‌رییه‌كانی مه‌شقی وه‌رزشی له‌سه‌ر دڵ زیانبه‌خش نه‌بن. لێره‌وه بۆ توێژه‌ران ده‌رده‌كه‌وێت، كه "Endorphin"ی به‌رهه‌مهاتوو هۆكاری سوودمه‌ندی ته‌ندروستییه بۆ وه‌رزشه‌وانان.

توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ڕاستی ئه‌وه‌ی، كه وه‌رزش له خانه‌ی ماسولكه‌كانی دڵدا چالاكی جینه‌كان ده‌گۆڕێت، ئه‌وانه‌ش به‌رامبه‌ر قۆناغه‌كانی هه‌وكردن و مردنی خانه‌كان لێپرسراون.

ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه باشترین نموونه‌ی سوودمه‌ندییه‌كانی ڕۆیشتن بۆ دڵ نیشان ده‌دات. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، كه ڕۆیشتن ده‌بێته هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مردنی ماسولكه‌كانی دڵ و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ له‌ژیاندا به‌رز ده‌كاته‌وه. بێگومان سوودمه‌ندییه‌كانی ڕۆیشتن بۆ ته‌ندروستییه‌كی باش زۆرن: ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك ده‌جوڵێن، كه‌متر دووچاری نه‌خۆشییه‌كانی "Atherosclerosis" و "نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك"‌ و "نۆبه‌ی دڵ" و "خه‌مۆكی" ده‌بنه‌وه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
xozga

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-30 16:45:31

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: كاریگه‌رییه‌كانی "Endorphin" له‌سه‌ر

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net