❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت ویندۆزێكی‌ نوێ‌ به‌رهه‌م دێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-31 09:44:28

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

کۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت ویندۆزێكی‌ نوێ‌ به‌رهه‌م دێنێت

http://dengubas.net/Img/News/windows_7_240109.jpg

ده‌نگوباس - كۆمپانیای‌ (مایكرۆسفت)ی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌بواری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ پڕۆگرامی‌ كۆمپیوته‌ریدا، بۆیه‌كه‌مجار نوسخه‌یه‌كی‌ ئه‌زموونی‌ له‌ تازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ بواری‌ "ویندۆز"دا خسته‌ بازاڕه‌وه‌.
ستیف باڵمری‌ سه‌رۆكی‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌ سه‌رجه‌م ئاره‌زومه‌ندانی‌ ئه‌م ویندۆزه‌ تازه‌یه‌ كه‌ ناوی‌ (ویندۆز7)ه‌ ده‌توانن له‌ رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ببنه‌ خاوه‌نی‌ نوسخه‌یه‌ك له‌ ویندۆزه‌كه‌ و سوود له‌ تازه‌ترین پێشكه‌وتنه‌كانی‌ ئه‌م بواره‌ وه‌ربگرن.
ویندۆزه‌كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ چه‌ندین زمانی‌ وه‌كوو ئینگلیزی‌ و عه‌ره‌بی‌ و ئه‌ڵمانی‌ و یابانی‌ و هیندی‌ پێشكه‌ش ده‌كات.
مایك نشی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمپانیای‌ (مایكرۆسۆفت) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌  ئه‌وان بۆ ناونانی‌ ئه‌و ویندۆزانه‌ی‌ كه‌ هه‌تا ئێستا به‌رهه‌میان هێناوه‌، چه‌ندین شێوازی‌ جیاجیایان به‌كارهێناوه‌، بۆ نموونه‌ كاتی‌ ده‌رچوونه‌كه‌ی‌، (ویندۆز 98) یاخود ناوی‌ دیكه‌ی‌ وه‌كوو (ویندۆز ئێكس پی‌ و ڤێستا)، ناوی‌ ئه‌م ویندۆزه‌ش له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ حه‌وته‌مین ویندۆزه‌ هه‌تا ئێستا كۆمپانیاكه‌ به‌رهه‌می‌ هێناوه‌.

ده‌نگو باس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net