.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه گۆڕانكاری له‌هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌كاندا وه‌ك كه‌م خواردنی گۆشت و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شتی بازرگانی و ره‌زامه‌ندبوون به‌گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان هاوكارن بۆ به‌رگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای گۆی زه‌وی.
نووسینگه‌ی راوێژكاری ماككینسی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان بتوانن گۆڕانكاری له هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌یاندا بكه‌ن تا ساڵی 2030 ده‌توانرێت به‌ر له ده‌ركرده‌ی گازی دوانۆكسیدی كاربۆن بگرن به رێژه‌ی 3.5 بۆ 5 ملیار ته‌ن بۆ ناو هه‌وا.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه پێشكه‌شی ستافرۆس دیماس كۆمیسیاری ئه‌وروپا بۆ كاروباری ژینگه كراوه و راگه‌یه‌نراوه كه گۆڕانكاری له هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان كارێكی ئاسان نی‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه 200 هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤی هه‌ژماركردووه كه ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌یانه‌وه به‌ر له‌ده‌ركرده‌ی ئه‌و گازانه بگیرێت كه ده‌بنه هۆی قه‌تیسبوونی گه‌رما وه‌ك دوانۆكسیدی كاربۆن و سنووردانان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی دوو پله‌ی سه‌دی گه‌رما تا ساڵی 2030.
له‌و كارانه‌ش كه لێكۆڵینه‌وه‌كه دیاریكردووه كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شته بازرگانییه‌كان و به‌كارنه‌هێنانی هۆكاری گواستنه‌وه‌ی تایبه‌ت و به‌كارهێنانی هۆكاری گشتی گواستنه‌وه‌ی وشكانی و هێڵی ئاسنین و كه‌م به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌رمكردنه‌وه‌و فێنككردنه‌وه له زستان و هاویندا و كه‌م خواردنی گۆشت، به‌ڵام هه‌وڵی یه‌كه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر كاریگه‌ری وزه‌كان له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و بیناكاری و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی تری وزه وه‌ك وزه‌ی با و وزه‌ی ئه‌تۆمی و وه‌رگرتن و خه‌زنكردنی گازی دوانۆكسیدی كاربۆن و وزه‌ی زیندوو و رێگرتن له له‌ناوبردنی دارستانه‌كانه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه تێچووی ئه‌و هه‌وڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ئێستاوه تا 2030 ساڵانه نزیكه‌ی 200 بۆ 350 ملیار یۆرۆی ده‌وێت، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌م هه‌وڵه ده‌بێته هۆی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی 38 ملیار ته‌ن گازی دوانۆكسیدی كاربۆن له هه‌وادا له‌و ماوه‌یه‌دا.
كۆمیسیاری ئه‌وروپا بۆ كاروباری ژینگه جه‌ختی له‌و زانیارییانه نه‌كردووه، به‌ڵام به‌ڵێنیدا بایه‌خی ته‌واوی پێبدات و رایگه‌یاند كه كۆمیساریا پێشنیاره‌كانی له‌وباره‌یه‌وه ئاماده‌ده‌كات و پێشكه‌شی لوتكه‌ی كۆبنهاگنی ده‌كات كه بۆ وتووێژكردن له‌باره‌ی كه‌شوهه‌واوه بڕیاره له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا سازبكرێت.
دیماس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راوێژكاری ماككینسی هاوتایه له‌گه‌ڵ ئاماره‌كانی كۆمیساریادا، به‌ڵام له هه‌موو رێگه‌چاره‌كاندا له‌گه‌ڵیاندا نین به‌تایبه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی و به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌ی باشی نازانین بۆ پاراستنی ژینگه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمیساریا راسپارده‌كانی پێشكه‌ش بكات بۆ زیادبوونێكی پله‌به‌پله‌ی پرۆژه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بگاته 175 ملیار یۆرۆ له 2020دا كه 30 ملیاری بۆ هاوكاریكردنی وڵاته هه‌ژاره‌كانه له‌و بواره‌دا.
dengubas
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Tilinaz_85 (2009-01-31 20:54:32)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
