❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجرِاكێش بی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-02 07:32:38

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجرِاكێش بی


- شاره‌زایان ده‌ رێگای ئاسانیان دیار كردووه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یانه‌وه‌ مرۆڤ سه‌رنجرِاكێش ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێكی سه‌كه‌وتوو و روح سووك بیت و به‌ زوویی بچیته‌ هه‌موو دلێكه‌وه‌ ئه‌م (10) رێگه‌یه‌ په‌یرِه‌ بكه‌.


سه‌رنجرِاكێشی و جوانی دوو چه‌مكی جیاوازن، مرۆڤ له‌وانه‌یه‌ جوان بێت به‌ڵام سه‌رنجرِاكێش نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجرِاكێش بیت ئه‌وا هه‌وڵبده‌:

1- خۆت له‌گه‌ڵ ناخی خۆت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین و ته‌ندروستت هه‌بێت، چونكه‌ هه‌ر خۆت ده‌بیته‌ پاڵپشت بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانت.

2- وته‌ به‌نرخه‌كه‌ له‌ بیر مه‌كه‌ كه‌ ده‌ڵێت:"بێ ده‌نگی چه‌كه‌، كه‌م گوتن زێرِه‌، زۆر بڵێی به‌ڵایه‌". بێ ده‌نگی و كه‌م وتن بۆ دروست بوونی تێكه‌ڵاوی و سه‌رنجرِاكێشی كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه‌، به‌ڵام بێ ده‌نگی نابێت له‌ رووی شه‌رم و بێ متمانه‌یی به‌خۆبوون بێت، چونكه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌ سه‌رنجرِاكێشیت كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

3- هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ سه‌رنجرِاكێشیمان ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ به‌نه‌رم و نیانی و له‌ سه‌رخۆ قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین. چونكه‌ نه‌رم و نیانی پێگه‌یه‌ بۆ سه‌رنجرِاكێشی به‌ پێچه‌وانه‌ی مرۆڤی توندوتورِه‌ كه‌ هه‌رگیز بۆ په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاوی ناگونجێت و سه‌رنجرِاكێش نابێت.

4- ئاكار و ره‌وشتی جوان ده‌توانێت هانده‌ره‌ بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمان و سرنجی ئه‌وان به‌ره‌و لای خۆت كه‌مه‌ندكێش ده‌كه‌یت.

5- كه‌ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستی سروته‌كان له‌ بیر مه‌كه‌ چونكه‌ ئه‌وان گیانی برِوا بوون به‌ خۆتت لا به‌هێز ده‌كه‌ن و  برِۆ بۆ شوێنێكی ئارام و به‌ ده‌نگێكی نزم نزا بكه‌ و بڵێ:(خودایه‌ خۆشحاڵم و ده‌مه‌وێ شادومان و سه‌رنجرِاكێش بم و ته‌ندروستیم زۆر باش بێت و سه‌ركه‌وتن له‌ ژیان به‌ده‌ست بهێنم) له‌دوای ئه‌وه‌ بێده‌نگ مه‌به‌، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌و هه‌نگاو بنێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ویستانه‌ت.

6- له‌ ژیانتدا هه‌میشه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێوانت بێت، ره‌نگه‌ زۆر  پێكه‌نین و گاڵته‌ی بێ هۆ له‌ سه‌رنجرِاكێشیت كه‌م بكاته‌وه‌."

7- برِوات به‌خۆت بێت و ئامانجه‌كانت دیاری بكه‌یت، چونكه‌ مرۆڤی خاوه‌ن بیرو برِوا و كۆششكار به‌رده‌وام به‌رنامه‌یه‌كی رێكوپێكی بۆ ژیانی هه‌یه‌ و زۆر سه‌رنجرِاكێشه‌.

8- هه‌نگاوه‌ مه‌زنه‌كه‌ (دیاری به‌خشین)ت له‌ یاد بێت، به‌خشینی دیاری گرنگترین هه‌نگاوی نزیكبوونه‌وه‌ داده‌نرێت. به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت چاوه‌رِوانی هیچ دیارییه‌ك نه‌بێت لێت و ئاگاداری بایه‌خی دیارییه‌كه‌ نه‌بێت و نه‌زانێت بۆ چ مه‌به‌ستێكه‌، ئه‌و شێوازه‌ی دیاری ده‌بێته‌ هۆی بایه‌خدان به‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر و تێكه‌ڵاو بوون به‌ رۆحییه‌تی سه‌رنجرِاكێشی.

9- قسه‌و بیرورِایه‌كانت بایه‌خی تایبه‌تیان هه‌یه‌، به‌ قسه‌ی شیرین و جوان گیانی خۆت به‌ هێزو شاد بكه‌، دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ وشه‌ی (ناتوانم، نابێت، نه‌خێر،.....هتد) له‌گه‌ڵ دڵته‌نگی و بێزاری و روگرژی له‌ به‌رامبه‌ره‌كانمان دوورمان ده‌خه‌نه‌وه‌.
10- هه‌میشه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌وه‌، كه‌ ده‌ته‌وێت ژیانێكی خۆش و پرِ له‌ كامه‌رانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت و هاورِێكانت و به‌رامبه‌ره‌كانت به‌سه‌ر به‌ری.
pna

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net