.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













پڕۆسه‌ی خۆڕزگارکردنی ژنی لێدراو له ده‌ست مێردی لێده‌ر (2)
مه‌رزه جه‌وانمه‌رد
پرۆسه‌ی په‌سه‌ندکردن و داکۆکیکردن
لێکۆڵێنه‌رانی ئه‌م دیارده‌یه که‌م و زۆر له‌م ڕوانگه‌وه به‌یه‌که‌وه کۆکن که لێدانی پیاو له ژن ستروکتورییه و، له سه‌ر پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی پیاو به‌سه‌ر ژن‌دا دامه‌زراوه. هه‌روه‌ها ڵێکۆڵێنهران له ڕووی ئه‌و وتووێژانه‌ی له‌گه‌ڵ ژنانی لێدراو کردوویانه، به‌م ئاکامه گه‌یشتوون که هه‌لسوکه‌وتی توندوتیژانه‌ی پیاو له سه‌ر ژن هیچ به‌م شێوه باوه‌ی که ده‌ڵێن نییه که، توندوتیژی کوتوپڕ ده‌قه‌ومێ، نییه. به‌ڵکوو به پێچه‌وانه پیاو ده‌توانێ به‌سه‌ر تووڕه‌یی و توندوتیژی خۆیدا زاڵ بێ هه‌تا ئه‌و ساته‌ی که کات، شوێنی گونجاوی بۆ ده‌ره‌خسێ. ته‌نانه‌ت پیاو حیسابی ئه‌وه‌ش ده‌کا له‌سه‌ر چ که‌سێک تووڕه بێ و، تا چ ڕاده‌یه‌ک توندوتیژی خۆی بنوێنێ.
یه‌کێک له‌م لێکۆڵێنهرانه "ئێڤا لوندگرێن"ه. به باوه‌ڕی ئه‌و، ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتێکی ستروکتورییه که بڕیار له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان ژن وپیاو ده‌دا و، هه‌م له لایه‌ن پیاو و هه‌م له لایه‌ن ژنه‌وه ده‌چته نێو پلانێک که وه‌ک به به‌شێک له خۆ و، به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگا دابندرێ. لۆندگرێن، باس ده‌کا چۆن ژنانی لێدراو وه‌رده‌ورده "توندوتیژی، ئه‌نگیزه‌ی و، داواکارییه‌کانی پیاو بۆ توندوتیژییه‌که‌ی له‌سه‌ر ژن"، ده‌که‌ن به به‌شێک له خۆیان. ژن باوه‌ڕی به مێرده‌که‌یه‌تی و ده‌یهه‌وێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ری بێ، تاکوو هه‌م مێرده‌که‌ی حاڵی خۆش بێ و، هه‌م نێوانی خۆیان خۆشتربێ. لێره‌دا ژن بێئه‌وه‌ی خۆی بزانێ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م پێوه‌ندییه ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و، "خۆی به چاوی پیاوه‌که‌ی ده‌بینێ". لوندگرێن به‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌گا؛ کاتێک ئه‌م پێوه‌ندییه ده‌بێته به‌شێک له خۆ و بابه‌تێکی ڕۆژانه، وه‌های لێدێ که به شتێکی "ئاسایی" ته‌مه‌شا بکرێ و بخسترێته نێو پرۆسه‌ی په‌سه‌ند کردنه‌وه. ئه‌م په‌سه‌ندکردنه نه ته‌نیا ژنه وه‌ها لێده‌کا باوه‌ڕه به پیاوه‌که بکا به‌ڵکوو، زۆر جار داکۆکیشی لێ‌بکا و لای پیاوه‌که‌ی بمێنێته‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌ی لوندگرێن، ده‌کرێ بڵێن له پرۆسه‌ی توندوتیژی له پێوه‌ندی ژنومێردایه‌تیدا ژن ناچالاکه.
ده‌رونناسانی شاره‌زای باردۆخی ژنانی لێدراو ئه‌م حاڵه‌تدا به "مردنی سایکۆلۆژی" ناو ده‌به‌ن، چوونکو له‌م قۆناخه‌دا ژنه ته‌نیا لێکدانه‌وه‌کانی پیاوه‌که‌ی له نێو خۆیدا گه‌شه‌پێده‌دا. هه‌ر کات باوه‌ڕی ژنه له ئاست لێکدانه‌وه‌کانی پیاوه گومانی تێبکه‌وێ ئه‌وه ئه‌و کات ژنه ده‌ست به داکۆکیکردن له خۆی ده‌کا. له نێو کورده‌واری خۆماندا کاتێک ژنێکی لێدراو ده‌ست به داکۆکیکردن له خۆی ده‌کا ده‌ڵێن؛ جاران زمانی نه‌بووی، ئێستێ زمانی کردووته‌وه و، هتد.
هیچ ژنێک نه چاوه‌ڕوانه و نه پێی خۆشه که مێرده‌که‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی توندوتیژانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌بێ، هه‌ربۆیه کاتێک ڕووبه‌ڕووی ڕفتاری ناڕوا و، توندوتیژی مێرده‌که‌ی ده‌بێته‌وه هه‌ست به ئازار ده‌کا. کاردانه‌وه‌ی ژنه له به‌رامبه‌ر ڕفتاری تووندوتیژی مێرده‌که‌ی ده‌توانێ به دوو شێوه خۆی نیشان بدا؛ یان سه‌ره‌ڕای ئازارکێشانهکه هه‌ڵسوکه‌وتی مێرده‌که‌ی په‌سه‌ند بکا و هیچ نه‌ڵێی، یان ده‌ست به داکۆکیکردن له خۆی بکا.
ژن هه‌یه هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه له مێرده‌که‌ی ده‌ترسێ و، ناوێرێ هێچ بهرههڵستیک له به‌رامبه‌ر مێرده‌که‌ی نیشانبدا، ته‌نانه‌ت تێناگا که له‌ته‌ک لێدانێکی نه‌فسی ڕووبه‌ڕوو بووته‌وه. ژنه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و، کۆتاییهێنان به تووندوتیژی پیاوه‌که‌ی هه‌وڵی خۆی ده‌دا که به پێی ویستی پیاوه‌که‌ی خۆی بگونجێنێ. هه‌ربۆیه زۆر جار که ژن ڕووبه‌ڕووی تووندوتیژی مێرده‌که‌ی ده‌بێته‌وه، خۆی سه‌رزه‌نیشت ده‌کا و ده‌ڵێی؛ ئه‌گه‌ر من وام نکردبایه، ئه‌ویش ئاوای نه‌ده‌کرد. ئه‌مه‌ش به‌م مانایه‌یه که نه‌یتوانیوه به پێی پێویست خۆی بگونجێنێ تاکوو مێرده‌که‌ی لێی ڕازی بێ، هه‌ربۆیه توندوتیژیی پیاوه‌که به سووچی خۆی ده‌زانێ.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ژنه، پیاوه‌که داکۆکی له هه‌ڵسووکه‌وتی خۆی ده‌کا و ژنه به به‌رپرس داده‌نێ. لوندگرێن له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه به هۆی ئه‌م خۆگونجاندنانهیه که ژن ورده‌ورده ده‌بێته قوربانی. بێجگه له‌م تاقمه ژنه که بێ هیچ داکۆکیکردنێک له خۆ توندوتیژی وه‌ک بوونێک له پێوه‌ندی ژنومێردایه‌تی ده‌بینن، زۆر ژنیش هه‌یه وێڕای ئه‌وه‌ی خۆیان دهگوونجێنن جاروبار بوێری ده‌که‌ن و، به پێی توانایان ناڕه‌زایه‌تیش ده‌رده‌بڕن. ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕین ده‌توانێ دوو ده‌رئه‌نجامی لێبکه‌وێته‌وه، یان ژنه ترسی بشکێ و سه‌ره‌تای ستراتێژی خۆڕزگارکردن ده‌ست پێبکا و، یان له‌ته‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی وه‌ها ده‌ڕه‌ندانه له لایه‌ن پیاوه ڕووبه‌ڕوو ببێته که کۆتایی به داکۆکۆیکردن له خۆی بهێنێ. ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ژنه له به‌رامبه‌ر توندوتیژی پیاودا یه‌که‌م هه‌وڵی ژنه که ده‌یهه‌وێ پیاوه تێبگهێنێ گۆڕانکاری به‌سه‌ر خۆیدا بهێنێ و، پێوهندییکهیان باشتربێ و،هه‌روه‌ها پێبسهلمێنێ ژێرده‌سته نییه. ژن چ له قۆناخی په‌سه‌ند کردن و خۆگونجاندن و، یان داکۆکیکردندا، ویستی مانه‌وه له پێوهندێیکهدا به‌لاوه گرینگه.
لێکۆڵێنه‌ران له‌م پێوه‌ندییه‌دا خۆگونجاندن و دژایه‌تیکردن به دوو ستراتێژی به‌رچاو داده‌نێن و، ده‌ڵێن به گشتی دژایه‌تیکردن هه‌م ده‌کرێ وه‌ک هه‌وڵدان بۆ ڕاگرتنی پێوه‌ندییه‌که و، هه‌م وه‌ک نیشانه‌ی خۆڕزگارکردن چاوی لێبکرێ. زۆر جار چوارچێوه‌ی دژایه‌تیکردنه‌که له ده‌ستی خودی پیاوه‌که دایه، ئه‌وه ده‌زانێ تا چ ڕاده‌یه‌ک ژنه خۆی بۆ دژایه‌تیکردنی ئاماده‌کردوه، چه‌نده بۆڵه یان داکۆکی له خۆی ده‌کا و، ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێ ژنه ئارام بکاته‌وه. بۆچوونی لێکۆڵێنه‌ران له ئاست ستراتێژی خۆگونجاندن ئه‌م پرسیارانه تاوتوودهکا؛ ئایا خۆی گونجاندن "هه‌نگاوه به‌ره‌و وه‌ڕیکه‌وتن"، یان هه‌نگاوه به‌ره‌و "مردنی نه‌فسی". ئایا خۆگونجاندن وه‌ها ده‌کا که پێوه‌ندی ژنه به پیاو ته‌واو به‌هیزتر بکا، یان ئه‌وه‌ی کاتێک ژن نهفسهن مردووه و که‌وتووه، به‌رزده‌بێته‌وه و توانا وه‌ده‌ست دێنێته‌وه.
لۆندگرێن باسی ئه‌و شێووهکۆنتڕۆڵانه ده‌کا که پیاو له به‌رامبه‌ر ژنه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌با تاکوو بتوانێ ژنه‌ی له‌ژێر چۆکی خۆیدا بنێ و، کۆنتڕۆڵی بکا. شێوه ناسراوه‌کانی کۆنتڕۆڵکردن بریتین له، لهپهڕاوێزهاویشتن، هاتووچوو له نێوان میحیبهت و تووندوتیژی و، توندوتیژی.
- له پهراوێزهاویشتن
مێرده هه‌وڵده‌دا به شێوه‌ی جۆراوجۆر ژنه له دونیای ده‌ورووبه‌ری بترسێنێ و دووری بکاته‌وه و، به‌ری پێبگرێ که پێوه‌ندی له ته‌ک هاوڕێ و که‌س و کاری هه‌بێ یان، به ته‌واویی له ژیانی پێشوو و به‌ر له هاوسه‌ری دایبڕێ. مێرده به سنووردارکردن و بچووککردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی پێوندی ژنه له‌ته‌ک ده‌ورووبه‌ری هاسانتر ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ژیانی ژنه وه‌ده‌ستبهێنێ و گۆشه‌گیری بکا. مێرده ئه‌م بریارانه‌ی خۆی به ئاسایی و به مافی خۆی ده‌زانێ و، چاوه‌ڕوانه ژنه‌ش هه‌ر ئاوا په‌سه‌ندی بکا. هه‌رچه‌ند که‌سانی ده‌وروبه‌ر هه‌ست به‌م دوورخستنه‌وه ده‌که‌ن به‌ڵام، ناتوانن کاریگه‌رێکی ئه‌وتۆیان هه‌بێ تاکوو ئه‌و ده‌مه‌ی ژنه خۆی به‌م تێگه‌یشتنه نه‌گا بریاری مێرده‌که‌ی له ئاست لهپهراوێزهاوێشتنی ئاکارێکی توندوتیژانه‌یه نه‌ک خۆشه‌ویستانه، له بازنه‌ی داڕێژراوی مێرده‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه. لهپهراوێزهاویشتنی ژن له لایه‌ن پیاوه‌وه هیچ له هه‌ستی خۆشه‌ویستییه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ به‌ڵکوو، له ده‌سه‌ڵات و کونتڕۆڵکردنی پیاو به سه‌ر ژنه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ.
هاتووچو له نێوان میحیبهت و توندوتیژی
ئه‌م شێوه ڕه‌فتاره به ڕاده‌یه‌کی به‌رز له نێو پێوه‌ندی ژنومێردایه‌تیدا وهبهرچاودهکهوێ. ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته تام و چێژێکی ئێرۆتیکی به پیاوه ده‌به‌خشێ و، ژنه‌ش له باری ئیحساسیهوه گیرۆده‌ی پیاو ده‌کا. هاتووچوو له نێو بازنه‌ی میحیبهت و توندووتیژی کایه‌کی ناسالمه که بینه‌ری ئه‌م کایانه واتا منداڵ، له باری نه‌فسیه‌وه به قووڵی بریندار ده‌کا. به‌ڵام به‌داخه‌وه به گشتی به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگا ئه‌مه به پێوه‌ندییه‌کی ئاسایی داده‌نێ.
تێوری فێمێنیستی، ڕه‌فتاری هاتوچوو له نێوان میحیبهت و توندوتیژیدا به به‌شیک له ستراتێژیی کۆنتڕۆڵی پیاو داده‌نێ.
- پرۆسه‌ی توندوتیژی
"مارگارێتا هێدێن" پرۆفسۆری کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆتهراپی، له پێوه‌ندی توندوتیژی پیاو له ئاست ژن‌دا، دابونه‌ریت به‌رزده‌کاته‌وه و به تێکه‌ڵاوێک له پرۆژه‌ی ژیانی تاکه‌که‌سی و، پرۆژه‌ی هاوبه‌شی هاوسه‌ری ده‌زانێ که هه‌م به یه‌که‌وه پێوه‌ندیان هه‌یه و، هه‌م پێوه‌ندیانه نییه. هێدێن له پرۆسه‌ی توندوتیژی له پێوه‌ندی وه‌ک ژنومێردایه‌تی وه‌ک "لۆندگرێن" ژن به ناچالاک نابینێ. ئه‌و ئه‌م پرۆسه توندووتیژی به سێ قۆناخ؛ به‌ر له ڕووداو، ڕووداو و، دوای ڕووداو دابه‌شده‌کا:
به‌ر له ڕووداو
زۆرتر وه‌ک ده‌ربڕێنی ناره‌زایه‌تی و دمه‌ته‌قه و دمبه‌دمه له لایه‌ن ژنه‌که یان پیاوه‌که دهستپێدهکرێ، لایه‌نێک، لایه‌نه‌که‌ی دیکه به بێ‌نرخ، لاواز، تووڕه یان که‌سێکی ناته‌واو داده‌نێ و دڵئێشه سازده‌بێ. هێدێن ده‌ڵێی دمه‌ته‌قه و دمبه‌دمه‌ی به‌ر له ڕووداو ده‌توانه ببێته‌وه هۆی ئه‌وه که لایه‌نی سووکایه‌تی پێکراو بخاته بیری تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه، یان جیابوونه‌وه.
ڕووداو "توندوتیژی"
هێدێن که باس له‌م قۆناخه ده‌کا، ده‌ڵێ ده‌کرێ بڵێین زۆرجار له قۆناخی بهرلهڕووداودا ژن و پیاوهاوشانن. به‌ڵام کاتێک ده‌گاته قۆناخی توندوتیژی و پیاو تووندوتیژی ده‌نوێنێ، دۆخه‌که له ژن ده‌گۆڕێ.
دوای ڕووداو
به هۆی هه‌ڵسووکه‌وتی توندووتیژانه‌ی پیاوه که گومان و نیگه‌رانی لای ژنه سازده‌بێ. ژن گومان ده‌کا له پێوه‌ندییه‌که‌دا به‌رده‌وام بێ یان کۆتایی پێبهێنێ. له لایه‌کی دیکه‌وه کاتێک پیاو هه‌ست به مه‌ترسی ده‌کا که له وانه‌یه ژنه بریاربدا و به جێیبهێڵێ ده‌ست به پاکانه بۆ ئاکار و ڕه‌فتاری خۆی ده‌کا و، زۆر جار له‌م کاره‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ و ده‌توانێ بریاری به‌جێهێشتن به ژنه بگۆڕێ. له ده‌ورانی بریاردانی ژنه‌دا ڕۆڵ و نه‌خشی پیاو بۆ مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی ژن به‌رچاوه. ئه‌گه‌ر پیاو بکه‌وێته نێو به‌رپرسیاریه‌تی و هه‌ست بکا دوا ڕۆژی له‌به‌رده‌ستی ژنه دایه و ده‌بێ دۆخی باڵاده‌ستی بگۆڕێ، ژنه‌ش بریاری کۆتاییهێنان به پێوه‌ندییه‌که ده‌گۆڕێ و له لای ده‌مێنێته‌وه.
renas

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه