❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرتنی سێ هونه‌رمه‌ند و ئابڕوچوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ناکامڵ.. !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-02 12:10:35

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

گرتنی سێ هونه‌رمه‌ند و ئابڕوچوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ناکامڵ.. !

سه‌یره‌ ڕاستیان ووتوه‌ : ( هه‌تا بژیت شتی سه‌یر ده‌بینیت ) . به‌ڕاستی کاره‌ساته‌ که‌باوکێک نه‌توانێ ماڵ و منداڵی به‌رێ به‌ڕێوه‌ و له‌ناوماڵه‌که‌شدا هه‌ر بیه‌وێت ئاغا بێت ، شتی وانی یه‌ و عه‌قڵ نایگرێ و نابێت . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ کاڵ و کرچه‌ی کوردستانی باشور وه‌ک و ئه‌و باوکه‌ وایه‌ و خراپتریش ، که‌ئه‌ڵێم خراپتریش به‌واتای ئه‌وه‌ی که‌ئه‌و باوکه‌ هه‌رچه‌ند خراپیش بێت منداڵه‌کانی سۆزێکیان بۆی هه‌یه‌و هه‌ر باوکه‌و... هتد . به‌ڵام ئه‌م ئیداره‌و ده‌سه‌ڵاته‌ لاوازو که‌م زانیاری یه‌ ‌نه‌سۆزی هه‌یه‌و نه‌ میلله‌تیش کۆکه‌ له‌گه‌ڵیا، چونکه‌ پانزه‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر عانه‌یان نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌ملیۆن قسه‌ ئه‌که‌ن . ناوزڕاندن و که‌م کردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خه‌ڵک به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان کارێکی هه‌ر ئاوا ئاسان نی یه ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتێکی نامه‌عریفی و بازاڕی‌ ئه‌وه‌شێته‌وه‌ چونکه‌ ‌هه‌موو کاره‌کانیان هه‌رئاوا به‌شپرزه‌یی و هه‌ڵه‌ بردۆته‌سه‌رو هه‌میشه‌ ویستویانه‌ هه‌ڵه‌ی خۆیان وه‌ک و ڕۆن و ده‌ستی چه‌وریان به‌خه‌ڵکی بسڕن، به‌ڵام بۆشیان نه‌چۆته‌ سه‌ر چونکه‌ ئێستا خه‌ڵک به‌ئاگایه‌ و هۆشیارو ڕۆشنبیری‌ ( الوعی الثقافی ) هه‌یه‌. بڕوابکه‌ن شوره‌یی نی یه‌ و ئازایه‌تی یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بێنه‌ سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌کان و ڕۆژنامه‌و گۆڤارو ته‌له‌فیزیۆنه‌کان بڵێن نازانین بیبه‌ین به‌ڕێوه‌ و خۆمان ئابڕوی خۆمان زیاتر بردوه‌ وه‌ک له‌بێگانه‌و دوژمن . زۆر باشتره له‌وه‌ی میلله‌تێکی بێچاره‌ی هه‌ژاری ماندوی وه‌ک ئه‌م میلله‌ته‌ به‌وه‌فایه‌ چه‌واشه‌ بکه‌ن و ژیانی تاڵ بکه‌ن . باشه‌ بۆ پرسیارێ له‌خۆتان ناکه‌ن و ته‌ماشاکه‌ن و ڕاپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تی یه‌کان بخوێننه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان که‌ عێراق و کوردستانی باشور هه‌تا ساڵی 1990 پاکترین و بێخه‌وشترین ووڵات بووه‌ له‌ جیهاندا له‌باری ماده‌ بیهۆشکه‌ره‌کانه‌وه‌ . که‌واته‌ له‌دووای ئه‌م به‌رواره‌وه‌ کێ له‌ناوچه‌که‌ باڵا ده‌ست بووه..؟ هه‌موو ده‌زانین که‌ خۆتان له‌ دووای مانگی سێی 1991 له‌ناوچه‌که‌ن ، ئه‌مه‌ خاڵێکی گرنگه‌ ئه‌گه‌ر تێبگه‌ن و بیبه‌نه‌ سه‌ر خۆتان . له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌  ‌که‌ئێوه‌ خۆتان پۆلیسی سنورتان هه‌یه‌ و به‌قه‌ولی خۆتان کۆنترۆڵیان باشه‌و پاسه‌وانی ووڵاتن و کون له‌جه‌رگیاندا نی یه‌ ( کون له‌گیرفانیاندا هه‌یه‌)  ئه‌ی که‌واته‌ کێ ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان ڕه‌وانه‌ی ناو ووڵات ده‌کات...؟. ئه‌شێ ئه‌و بوختانه‌ش بکه‌ن بڵێن له‌به‌غاوه‌ دێت ئه‌مه‌شیان وانی یه‌ هه‌موو دنیا ئه‌زانێ که‌ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ دێ که‌یه‌که‌م دۆستی خۆتانه‌ پرسیارێکی تر که‌له‌وانی دی گرنگتره‌ باشه‌ بۆ سێ تاچوار جاره‌ گروپی له‌م چه‌شنه‌و بازرگانانی تلیاکی گه‌وره‌شی تێدابووه‌ گیراون، که‌چی‌ ناوتان نه‌بردوون و نه‌تان زڕانون و هه‌تا ئێستاش که‌س نازانێ کێن..؟ بۆ نمونه‌ گروپی ده‌که‌سی یه‌که‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان، چونکه‌ له‌خۆتان بوون و ده‌ستی لێپرسراوی خۆتانی تیابوو به‌ئاسانی لێفه‌یه‌کتان پیادا .. وه‌چه‌ندینی تر .. هتد .

باشه‌ پرسیارێکی دی دێته‌ ئاراوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، کێ دادگایی کێ ده‌کات..؟ ئێوه‌ که‌ لێپرسراوی خه‌ڵکن خۆتان تلیاک و ماده‌ی بێهۆشکه‌ر ده‌هێنن و خۆشتان ده‌یفرۆشن و ده‌یکێشن ناوی چه‌ندین لێپرسراوم له‌لایه‌ که‌شه‌وانه‌ هه‌تا به‌ره‌به‌یان جڕت و چه‌قه‌نه‌یه‌ که‌به‌لای ماڵه‌کانیشیاندا ده‌ڕۆی بۆنی تلیاک به‌ئاشکرا لوتی ناوه‌ به‌ئاسمانه‌وه‌ و گه‌ڕه‌کی هه‌راسان کردووه‌و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی‌تردا تابه‌یان تلیاک و سه‌ماو گۆرانی تێکه‌ڵ به‌جۆشو خرۆشتان ده‌که‌ن، ئێوه‌ به‌چ یاسایه‌ک جیاوازی خه‌ڵک ده‌که‌ن..؟ ئه‌وه‌ بۆ دواڕۆژی خۆتان خراپه‌ ده‌با به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش میدیا حسێن تۆزێک نه‌رم بونایه‌ چونکه‌ خاوه‌نی شه‌هیده‌و پیاوێکی به‌وه‌فا بوو بۆتان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لای ئێوه‌و‌ وه‌فا کوجامه‌رحه‌با ، ده‌با به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ند کامه‌ران عومه‌رو به‌ختیار ساڵح سۆزێک یان هیچ نه‌بێ هاوزمانی یه‌ک یان هاوشاری یه‌ک یان هه‌ر هیچ نه‌بوایه‌ به‌م په‌له‌په‌له‌ ناوتان نه‌زڕاندنایه‌، ئاخر ئێوه‌ ئه‌و سێ هونه‌رمه‌نده‌تان کوشت باشه‌ ئه‌ی کێ ئێوه‌ بکوژێ..؟ به‌ڵام خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ بێ وه‌فا نییه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ خۆش و هونه‌ره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌یاد بکات . ئه‌و زوڵمه‌ی ئێوه‌ش قه‌د له‌یاد ناچێ وابه‌ئاسانی ناوی خه‌ڵکی هه‌ژار ئه‌زڕێنن و خۆتان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچن. ئه‌بێ ئه‌وه‌ بزانین هه‌موومان له‌به‌رچاویشمان بێت که‌ ڕۆژان ڕۆژی له‌دووایه‌ و ته‌مه‌نی غه‌در کورته‌ .

به‌داخه‌وه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ک وئه‌و قه‌سابه‌ وان که‌ چووه‌ سه‌ر دوکانێکی به‌رگ دورین ( خه‌یات )  کردی به‌مه‌زادخانه‌ چونکه‌ ئه‌و قه‌سابه‌ کاری به‌رگ دووری نازانێت،  له‌دیدی من و هه‌زارانی وه‌ک و من ئێوه‌ ئه‌و قه‌سابه‌ن و دوکانی به‌رگ دروه‌که‌ش کوردستانه‌. ئێوه‌ سێ مرۆڤتان کوشت به‌ناوزڕاندن ئه‌ی کێ دادگایی ئێوه‌ بکات و ناوتان بکاته‌ ته‌نه‌که‌ی خۆڵی شه‌رمه‌زاری یه‌وه‌..؟ باشه‌ بۆ هه‌تا ئێستا که‌ئه‌م  هه‌موو دزی و درۆزنی یه‌ ئه‌کرێ و ماڵ و موڵکی خه‌ڵکی داگیر ده‌کرێ و ته‌مه‌نی پانزه‌ ساڵ به‌رتیل و خوای گه‌نده‌ڵین له‌جیهاندا.. ئه‌ی بۆ هه‌تا ئێستا ناوی وه‌زیرێکی خۆتان ‌نه‌برد که‌ زۆربه‌یان به‌ئاشکرا خوێن و ماندوبوونی ئه‌و میلله‌ته‌ قوت ئه‌ده‌ن و ده‌به‌ن، یان ناوی لێپرسراوێک ناهێنن که‌بازرگانی تلیاکه‌و خۆیشی و دۆسته‌کانی فێری تلیاک کێشان کردووه‌و شه‌و تابه‌یانی گۆرانی و سه‌مایه‌ که‌چی که‌س ناتوانێ پێی بڵێ به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه‌‌ یان ئه‌وه‌ چی یه ده‌یکه‌ی‌ ..؟ بچوکترین کادێرتان به‌ملیۆن قسه‌ئه‌کات و ئۆتۆمبیله‌کانیان هه‌مووی نرخی خه‌یاڵی یه‌ کاره‌کانیشتان گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌ی زۆر به‌رزی ناڕه‌زایی خه‌ڵک و له‌باتی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ووڵات و دڵ نه‌وایی خه‌ڵکی ڕه‌شووڕوتی ناوچه‌که‌ خۆتان سه‌رگه‌رمی قۆنته‌رات و کۆمپانیاو زه‌وی جۆراوجۆرو ئه‌بێ ڕوکنیش بێت زه‌وی یه‌که‌ ئه‌گینا نایانه‌وێت، به‌چه‌پ و ڕاست پاره‌و موڵک کۆکردنه‌وه‌... هتد. خه‌ڵکتان هه‌مووی توشی نه‌خۆشی ده‌رونی کردووه به‌وه‌ش ڕازی نابن و به‌ربوونه‌ته‌ ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و به‌ردادگایان لێ ده‌گرن و دووایش ژیانیان ده‌خه‌نه‌‌ مه‌ترسی یه‌وه‌، بۆیه‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ( جۆرج بوش ) له‌مانشێتی ڕۆژنامه‌یه‌کی گه‌وره‌ ی واشنتنی ووتبوی ( ئه‌گه‌ر منیش ڕۆژنامه‌نوس بوومایه‌ له‌کوردستان ئێستا گیرابووم ). به‌ڕاستی ئێوه‌ شه‌رمه‌زارتان کردوین له‌به‌رچاوی هه‌موو جیهان و دوژمنیشتان پێ خۆش کردوین . به‌م چه‌ند خاڵه‌یخواره‌وه‌ دڵی خه‌مخۆرانی میلله‌ته‌که‌مان سارد بۆته‌وه‌و که‌سیش هه‌ست به‌ هاووڵاتی بوونی خۆی ناکات و باره‌که‌ ڕۆژ له‌دووای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و پێویسته‌ ئاوڕێک له‌خۆتان بده‌نه‌وه‌و سۆزێکیش بده‌ن به‌و میلله‌ته‌ هه‌ناسه‌ سارده‌ و گرنگترینی ئه‌و خاڵانه‌ش ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌ :


١.شه‌ڕی ناوخۆ به‌شێوه‌ی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ و ماڵ وێرانی و دوژمنایه‌تی یه‌کی زۆر له‌ناو خه‌ڵک و چینی هه‌ژاردا .
٢.نه‌مان و بردنی ماڵ و موڵکی خه‌ڵکی و گه‌نده‌ڵی یه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ .
٣.ناشاره‌زایی له‌به‌ڕێوه‌ بردن و نه‌خوێنده‌واری لێپرسراوان .
٤.گوێ نه‌دان به‌هه‌ژارانی ووڵات و خه‌ریکی ئاهه‌نگ گێڕان و بۆنه‌کانی خۆتانن .
٥.دژایه‌تی کردنی  نوسه‌ران و ڕۆشنبیران که‌خه‌مخۆری ئه‌م نیشتمانه‌ن .
٦.خزم خزمێنه‌و ته‌خشان و په‌خشانی موڵکی میلله‌ت بۆ کاری تایبه‌تی .
٧.به‌ئاشکرا کێشه‌ی چینایه‌تی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤی کورد به‌تایبه‌ت چینی ژێره‌وه‌ .


  زوڵم کۆتایی به‌زوڵم دێت و ڕاپه‌ڕینی پێ له‌دایک ئه‌بێ پێداچونه‌وه‌ کاری مه‌ردایه‌تی یه‌ و ژیان و پله‌وپایه‌ تاسه‌ر بۆکه‌س نی یه‌.‌ له‌و نیشتمانه‌ وێرانه‌ی که‌دڵ و هه‌ستی مرۆڤی تیا ئه‌کوژرێ که‌ ‌به‌قه‌ولی خۆتان ( پیاو کوشتن و ئاو خواردنه‌وه‌ وه‌ک و یه‌که‌ ) حه‌یف و سه‌د مخابن که‌ مرۆڤی کورد شانازی به‌کارێکه‌وه‌ بکات که‌بۆ دوواوه‌ی ببات و پێی بچێته‌ دووای گه‌لانی دنیا. زۆر به‌داخه‌وه که‌کورد واحاڵی بووه‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی یان کێشانی ‌تلیاک کارێکی خراپه‌، ئه‌وه‌ کارێکی تایبه‌ته‌ به‌ مرۆڤه‌که‌ خۆی و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ئه‌و مرۆڤه‌ی که ‌مه‌ی یان ماده‌ی بێهۆشکه‌ر به‌کاردێنێ ئه‌وه‌ کاری تایبه‌تی یه‌ و که‌س بۆی نی یه‌ بچێته‌ ناو ژیانی که‌سێکی دی به‌مه‌به‌ستی ئازاردان یان لێپرسینه‌وه‌ به‌ شه‌رتێ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ مه‌ی یان تلیاک به‌کاردێنێ ‌یان هه‌ر کارێکی تر زیان به‌خش نه‌بێت بۆ خه‌ڵک. مه‌ی خواردنه‌وه ‌و تلیاک کێشان زۆر له‌ درۆو پیاو کوشتن و دزی و ماڵ تاڵان کردن باشتره‌، ئه‌گه‌ریش ئه‌تانه‌وێ به‌م کاره‌ی که ‌ناوی خه‌ڵک ئه‌زڕێنن ڕوی خۆتان سپی که‌ن ئه‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ حاڵی بوون. هه‌تا ئێستا مێژوو ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی گه‌نده‌ڵی وه‌ک و ئێوه‌ی به‌ خۆوه‌ نه‌دیوه‌، باشتر وایه‌ واز بێنن و له‌کۆڵی خه‌ڵکی ببنه‌وه‌ ئه‌گینا له‌باتی ڕێزو خۆشه‌ویستی پێشکه‌ش به‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بکه‌ن و ئه‌جریان بده‌نه‌وه‌ که‌له‌ڕه‌حمه‌تی نه‌بوونی و بێ کاره‌بایی و بێ ئاوی ئێوه‌دا ئه‌ژین دێن به‌بێ بیرکردنه‌وه‌ ڕۆحیان ده‌کوژن، ئاسانه‌ لای خه‌ڵکی بازاڕی تیرو توانج و قه‌شمه‌ری ، هه‌ر ئه‌ربابی هونه‌ره‌ مه‌زن و داهێنانه‌ بۆ ژیان.

ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که‌ئێوه‌ هه‌روا به‌بێ هه‌مێتی و بێ ڕێزی ناوتان زڕاندن له‌داخی کارو پیشه‌تان و نه‌داری و ناڕه‌حه‌تی ژیانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئه‌و کاره‌، پێویسته‌ له‌پێشا خۆتان دادگایی بکرێن نه‌ک ڕۆشنبیران که‌ڕه‌خنه‌تان لێده‌گرن یان هونه‌رمه‌ندان که‌تلیاک ده‌کێشن. له‌هه‌ندێ ووڵاتی دنیا تلیاک به‌قه‌باره‌ی 100 گرام ئازاده‌و سوکایه‌تیش به‌خه‌ڵک ناکرێت و ئه‌و ووڵاته‌ش گه‌نده‌ڵ نی یه‌ و له‌و ووڵاتانه‌ی که‌سه‌رتۆپکی ئازادی یه‌ و هێنده‌ی لای ئێمه‌ دزی و درۆی تیا ناکرێ و ماڵی خه‌ڵکیش به‌تاڵان نابرێ ئه‌ویش ووڵاتی ( هۆڵه‌ند )ه‌یه‌، که‌سیش باوه‌ڕناکات ئێوه‌ هێندی ووڵاتی هۆڵه‌ندا دڵسۆزبن بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌تان . به‌داخێکی گرانه‌وه‌ مرۆڤ زۆر هه‌رزانه‌ لای ئێمه‌ به‌ڵام کورد وه‌ته‌نی قه‌دری زێڕ لای زه‌ره‌نگه‌ره‌ ئێمه‌ش که‌قه‌درمان لای ئه‌مانه‌ نی یه‌ واتای ئه‌وه‌ نی یه‌ بێ قه‌درین به‌ڵکو ده‌سه‌ڵات خۆی که‌م و کوڕی هه‌یه‌ و ناکامڵ و کاڵ و کرچه‌ و چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ره‌و نادیار ده‌بات . هیوادارم خه‌ڵکی به‌وه‌فاو هونه‌ر دۆست به‌چاوی ڕێزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بکات و به‌رگریان لێبکات چونکه‌ هه‌موو که‌سێک ئازاده‌ له ‌ژیاندا چی ئه‌کات و چی ئه‌پۆشێ ته‌نها زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بێ بۆخه‌ڵکی ده‌وروپشت کورد وه‌ته‌نی هه‌رکه‌س ئه‌چێته‌ قه‌بری خۆی ئه‌گه‌ر له‌قه‌بره‌که‌ش واز له‌م مرۆڤه‌ هیلاکه‌ بێنن ..! 

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز 


سه‌رچاوه‌:  giareng.com

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ‌ShazadA_Shane (2009-02-02 12:16:51)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-02 12:25:39

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: گرتنی سێ هونه‌رمه‌ند و ئابڕوچوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ناکامڵ.. !

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێی به‌ڕێز،،زۆر راسته‌ و له‌جێی خۆیه‌تی به‌لام مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆیان بکه‌ن به‌ خاوه‌نی ئه‌و قسانه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-04 10:57:33

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: گرتنی سێ هونه‌رمه‌ند و ئابڕوچوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ناکامڵ.. !

dast xosh bo aw babata jwanat sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net