❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵته‌نگ مه‌به‌و ئه‌م بنه‌مایانه‌ بكه،،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-03 05:13:16

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

دڵته‌نگ مه‌به‌و ئه‌م بنه‌مایانه‌ بكه،،،


دڵته‌نگ مه‌به‌و ئه‌م بنه‌مایانه‌ بكه‌ ئاڕاسته‌ی ژیانت ؛

1. بزانه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌ سنووری ڕۆژه‌كه‌ی خۆتدا نه‌ژیایت، زه‌ینت په‌رت وبڵاو ده‌بێته‌وه‌، كاره‌كانت لێ تێك ده‌چن، غه‌م و په‌ژاره‌كانت زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت [إذا أصبحت فلا تنتظر المساء، وإذا أمسيت فلا تنتظر الصباح].
2. رابووردوو به‌وه‌ی تێیدابوو له‌ بیری بكه‌، گرنگیدان به‌وه‌ی كه‌ ڕۆی و له‌ ده‌ست چوو گه‌وجی و شێتییه‌.
3. خۆت به‌ داهاتووه‌و سه‌رقاڵ مه‌كه‌، ئه‌وه‌ له‌ جیهانی نادیاره‌، واز له‌ بیركردنه‌وه‌ بێنه‌ لێی تا خۆی یه‌خه‌ت پێ ده‌گرێت.
4. نه‌له‌رزیت به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌دا‌، جێگیربه‌، وه‌ بزانه‌ ره‌خنه‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ نرخ و به‌های تۆ.
5. باوه‌ڕ به‌ خواو كرده‌وه‌ی چاكه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ ژیانێكی به‌خته‌وه‌رو كامه‌ران و ئاسووده‌ییه‌.
6. هه‌ركه‌سێ هێمنی و ئیسراحه‌ت و ئارامی ده‌وێ، له‌سه‌ریه‌تی یادی خوا بكات.
7. له‌سه‌ر به‌نده‌ بزانیت كه‌ هه‌موو شتێك به‌ قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگاره‌.
8. له‌ هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕوانی سوپاس و پێزانین مه‌به‌‌.
9. ده‌روونی خۆت رابێنه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌ی خراپترین گریمان و موسیبه‌ت.
10. ره‌نگه‌ له‌وه‌ی كه‌ لێت روویدابێت خێری تێدا بێت بۆت.
11. هه‌موو قه‌زاو لێڕودراوێك بۆ موسلمان خێری تێدایه‌.
12. بیر له‌ نیعمه‌ت و سوپاسگوزارییه‌كان بكه‌وه‌.
13. تۆ به‌وه‌ی كه‌ لاته‌ له‌ سه‌روو زۆرێك له‌ خه‌ڵكییه‌وه‌یت.
14. له‌ كاتێكه‌وه‌ بۆ كاتێكی تر ده‌روو لێكرانه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌.
15. له‌ به‌ڵاو موسبه‌ته‌كانه‌وه‌ نزاو پاڕانه‌وه‌كانه‌ دێنه‌ بوون.
16. موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تییه‌كان مه‌رهه‌من بۆ به‌سیره‌ت و هێزن بۆ دڵه‌كان.
17. بێگومان به‌ له‌گه‌ڵ ته‌نگه‌شه‌یی و ناڕ‌ه‌حه‌تی ئاسانی و خۆشی دێت.
18. شتانی بێ كه‌ڵك و هیچ و پوچ له‌ ناوت نه‌به‌ن و هیوابڕت نه‌كه‌ن.
19. لێبورده‌یی په‌روه‌ردگارت فراوان و بێ سنووره‌.
20. توڕ‌ه‌ مه‌به‌، توڕه‌ مه‌به‌، توڕه‌ مه‌به‌.
21. ژیان نان و ئاو و سێبه‌رێكه‌، به‌ جگه‌ له‌وانه‌وه‌ خۆت عه‌وداڵ مه‌كه‌.
22. وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ.
23. زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی لێیان ده‌ترسیت ڕوو ناده‌ن.
24. پێشه‌نگ و قودووه‌ت ئه‌وانه‌ بن كه‌ تووش هاتون و گیرۆده‌ بوون و پاشانیش سه‌ركه‌وتو بوون.
25. خوا ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی خۆش ویست گیرۆده‌یان ده‌كات و تاقییان ده‌كاته‌وه‌.
26. به‌رده‌وام دوعاو نزای ده‌ردو به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تی بخوێنه‌وه‌.
27. له‌سه‌رته‌ كارو هه‌وڵی به‌رده‌وام و به‌ به‌رهه‌م، دوور كه‌وه‌ له‌ فه‌راغ و ده‌ست به‌تاڵی.
28. واز بێنه‌ له‌ قسه‌و قسه‌ڵۆك، به‌ شتی شائعات و هه‌لبه‌ستراو باوه‌ڕ مه‌كه‌.
29. ڕق و سوووربونت له‌سه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی خۆت ده‌گه‌یه‌نێت زیاتر له‌وه‌ی به‌ نه‌یاره‌كه‌ت.
30. هه‌رچییه‌ك تووشت دێت كه‌فاره‌ت و لابه‌ری تاوانه‌كانته‌...

ده‌نگی ئیسلام...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-03 19:51:40

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: دڵته‌نگ مه‌به‌و ئه‌م بنه‌مایانه‌ بكه،،،

ده‌ستاکانت خۆش بێت مامۆستا باخه‌وان .. ته‌مه‌ن درێژ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-05 11:42:59

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: دڵته‌نگ مه‌به‌و ئه‌م بنه‌مایانه‌ بكه،،،

dastakant xosh bet  hawrey aziz sarkawtw bet

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-05 12:06:48

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: دڵته‌نگ مه‌به‌و ئه‌م بنه‌مایانه‌ بكه،،،

ده سته كانت خوش بيت كيانه هيوادارم هه موان بتوانين به و شيوه يه بين ئه كه ر هه موشي نه بي به لام زورينه ي به يره و بكه ين  سه ركه وتو بيت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7074240679.gif

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-06 10:35:08

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: دڵته‌نگ مه‌به‌و ئه‌م بنه‌مایانه‌ بكه،،،

زۆر زۆر سوپاستانه‌که‌م هاوڕێیانم...

هیوادارم سوودتان لێ بینیبێت....

سه‌رکه‌وتوبن....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net