.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















به‌خته‌وه‌ری ئه‌و گه‌نجینه شاراوه‌یه‌یه كه هه‌موو به‌دواییدا وێڵین، چونكه ده‌ستكه‌وتنی به‌خته‌وه‌ری ده‌بێته‌هۆی به‌خشینی ئارامی به مرۆڤ و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆ و نائارامییه‌كی ده‌روونی.
مرۆڤه‌كان له دۆزینه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ریدا بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌ش رێگای جیاواز به‌كارده‌هێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سانێك به‌خته‌وه‌ری له ساماندا ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام كه‌سانیتر له دروستكردنی ژیانی هاوسه‌ریدا و هه‌رچی كۆمه‌ڵی سێیه‌مه به‌خته‌وه‌ری له لێوێكی به خه‌نده‌دا ده‌بیننه‌وه.
هه‌تا ئه‌م ساته‌ش كه‌سانێك واهه‌ست ده‌كه‌ن كه ده‌ستكه‌وتنی به‌خته‌وه‌ری به‌ویستی مرۆڤه‌كه خۆیه‌تی، چونكه هه‌موو كه‌س ده‌زانێ به‌خته‌وه‌ری له كوێوه دێت، به‌ڵام نازانن كه بۆماوه (وراسه) كاریگه‌ری هه‌یه، وه‌ك چۆن له دیاریكردنی ره‌گه‌ز و شێوه‌دا.
له بانگه‌وازێكی زانستیدا بۆ گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا و بۆ رزگاركردنی نه‌وه‌كانی داهاتوو له گۆشه‌گیری و خه‌م، توێژه‌ره‌وان پێشنیاری چه‌ند ره‌نگێكیان كرد وه‌ك شین و سه‌وز و پرته‌قاڵی و په‌مه‌یی كه ئه‌مانه هه‌ستی به‌خته‌وه‌ری زیاد ده‌كه‌ن.
ده‌زگای "مایند لاب" له بریتانیا كه كۆمه‌ڵێك زانا له‌خۆده‌گرێت توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ ژماره‌یه‌ك له ره‌نگ و تیشكه‌كان، سه‌یریان كرد كه ره‌نگی شین و سه‌وز كاریگه‌ری به‌خته‌وه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر پیاوان، به‌ڵام بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ره‌نگه‌كانی وه‌ك شین و پرته‌قاڵی و په‌مه‌یی كاریگه‌ریان هه‌یه.
هه‌رچی ره‌نگه‌كانی (سوور و شین)ه ئاستی متمانه به‌خۆ بوون له‌لای پیاوان ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام شین و په‌مه‌یی هه‌مان كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، هه‌روه‌ك توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه ره‌نگی دره‌وشاوه به گشتی سوودی بۆ سه‌ر ده‌روون هه‌یه.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م ئه‌نجامانه زانایان كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشیان به‌كارهێنا، ده‌ركه‌وت له تاقیكردنه‌وه ناوه‌كییه‌كاندا به رێژه‌ی 25% خێراتر بوون، سه‌رباری به‌هێزبوونی توانای بیركه‌وتنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له‌ژێر كاریگه‌ری ره‌نگی گه‌شدا بوون توانایان له‌وانی تر زیاتر بوو.
دكتور دیفید لویس باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ره‌نگانه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن له وه‌زری زستاندا هه‌ست به خه‌مباری نه‌كه‌ین، توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخست كه زۆربه‌ری ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون ره‌نگی شینیان وه‌ك باشترین هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام ژنان له هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه‌یان دیاری كردووه ره‌نگی شین كه سێبه‌ری سووری له‌سه‌ربێت، به‌ڵام پیاوان ره‌نگی شینی نزیك له سه‌وزیان هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانای بایۆلۆجی ژنان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه ره‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر له پیاوان له نێوان ره‌نگی سوور و شین‌دا.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی
ره‌نگه‌كان ده‌بنه هۆی دروست كردنی هه‌ستی ئارامی و به‌خته‌وه‌ری به‌تایبه‌ت له‌ناو ماڵدا، هه‌ندێكی ره‌نگه‌كان ده‌بنه هۆی فراوان كردنی روبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ی كه تیایدا ده‌ژیت، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان واده‌كه‌ن هه‌ست به گه‌رمی بكه‌یت.
له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته له زمان و تایبه‌تمه‌ندی ره‌نگه‌كان بگه‌ین، ئه‌گه‌ر ره‌نگه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رونمان دروست ده‌كه‌ن و هانمان ده‌ده‌ن بۆ كاركردن و پشوومان پێده‌به‌خشن له هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاشه‌مان هه‌یه، بوونی یه‌ك ره‌نگ له شوێنێكدا ده‌بێته هۆی ماندووكردنی چاومان، هه‌رچی ره‌نگه گه‌رمه‌كان (سوور و پرته‌قاڵی و زه‌رد) كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن، به‌ڵام ره‌نگه سارده‌كان (سه‌وز و شین و ره‌ش) به پێچه‌وانه‌وه.
ره‌نگی گه‌رم و ره‌نگی سارد
ئم زاراوه‌یه له‌سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانه‌وه دروست بوو كه مه‌به‌ست ته‌نها دابه‌ش كردنی ره‌نگه‌كان بوو بۆ دوو كۆمه‌ڵه، مه‌به‌ست لێی ناوه‌ڕۆكی ره‌نگه‌كان نی‌یه، ره‌نگه گه‌رمه‌كان به رۆژ و ئاگر ده‌چوێنرێت و سارده‌كانیش به ئاسمان و ئاو و كێڵگه سه‌وزه‌كان.
dengubas


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









sozi xan spas bo to hawreykem
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastakant xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه