❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-03 19:51:57

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌

( كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌)

عه‌بدولاَی كورِی ئیمامی عومه‌ر ( خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت له‌پێغه‌مبه‌ری خوام (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) بیستووه‌ ده‌یفه‌رموو له‌سه‌رده‌می پێش ئێوه‌،جارێكیان سێ كه‌س ده‌بنه‌ هاوڕێ له‌ڕێگا شه‌ویان لێ دادێت , بۆ حه‌وانه‌وه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ ئه‌شكه‌وتێك پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌چنه‌ ناوی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ ، له‌ لوتكه‌ی چیاكه‌وه‌ به‌ردێكی گه‌وره‌ گل ده‌بێته‌وه‌ و به‌ته‌واوه‌تی به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ده‌گرێت,زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌رده‌كه‌یان بۆ ناجوڵێت.ناچار ده‌كه‌ونه‌ پاڕانه‌وه‌ و له‌ناو خۆیان دا ده‌كه‌ونه‌ گه‌ڕان به‌دوای ڕێگه‌ چاره‌یه‌كدا كه‌خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن ، دوایی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێك ده‌كه‌ون كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان باسی كردارێكی باشه‌ی خۆی بكات به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ به‌زه‌یی پیایاندا بێته‌وه‌ .

یه‌كه‌م ووتی: خوایه‌ خۆ تۆ خۆت ده‌زانیت كه‌من باوك ودایكێكی زۆر پیرو په‌ككه‌وته‌م هه‌بوو، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك تا ئه‌وانم تێر نه‌كردایه‌ نه‌م ده‌هێشت كه‌س ده‌م له‌هیچه‌وه‌ بدات , ڕۆژیكیان بۆ دارخڕكردنه‌وه‌ زۆر دوور كه‌وتبوومه‌وه‌ ئێواره‌یه‌كی زۆر دره‌نگ گه‌ڕامه‌وه‌ ,كاتێك خواردنم بۆ بردن بینیم خه‌ویان لێ كه‌وتووه‌ دڵم نه‌ده‌هات له‌خه‌و خه‌به‌ریان بكه‌مه‌وه‌ و نه‌شمهێشت كه‌س پێش ئه‌وان نان بخوات.ئه‌وشه‌وه‌ به‌دیار ئه‌وانه‌وه‌ به‌پێوه‌ ڕۆژم كرده‌وه‌ قاپه‌كه‌شم هه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌ بوو ماڵ ومنداڵیش له‌برساندا هه‌ر زاكه‌ زاكیان بوو.له‌گه‌ڵ سپێده‌ی به‌یان ، خه‌به‌ریان بۆوه‌ ئیتر خواردنه‌كه‌م دانێ.خوایه‌ ئه‌گه‌ر من ئه‌وه‌م له‌به‌ر خاتری تۆكردووه‌ ، له‌م به‌رده‌،ڕزگارمان بكه‌.ئیتر به‌رده‌كه‌ تۆزیك جوولاَو درزی تێكه‌وت.به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌ نه‌بووكه‌مرۆڤ بتوانێ لێوه‌ی بێته‌ ده‌ره‌وه‌.

دووه‌میان ووتی:

خوایه‌ من كچه‌ مامێكم هه‌بوو زۆر زۆرم خۆش ده‌ویست وه‌ك به‌هێزترین خۆشه‌ویستی نێوان ژن وپیاو هه‌میشه‌ كه‌ ده‌چووم بو لای لێم دوورده‌كه‌وته‌وه‌ و بۆم نه‌رم نه‌ده‌بوو.تاساڵێكیان به‌هۆی نه‌هاتی و هه‌ژاریه‌وه‌ په‌نای بۆ هێنام ، داوای یارمه‌تی لێكردم.منیش بیست دینارم دایه‌ ، به‌و مه‌رجه‌ی چیم بوێت له‌گه‌ڵیدا بیكه‌م.ئه‌ویش به‌ناچاری ڕازی بوو كاتێك كه‌لێی نزیك بوومه‌وه‌ ، ووتی له‌خوا بترسه‌ و به‌ناحه‌ق ئابڕووم مه‌تكێنه‌ ئیتر منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووحه‌زو خۆشه‌ویستیه‌دا وازم لێ هێناو، پاره‌كه‌شم لێ نه‌ستانده‌وه‌.خوایه‌ له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌و له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ ڕزگارمان بكه‌. به‌رده‌كه‌ كه‌مێكی تر جوولاَ , به‌لاَم دیسان ئه‌وه‌نده‌ نه‌بووكه‌بتوانن لێی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ .

سێ یه‌م ووتی:

خوایه‌ خۆت ده‌زانیت چه‌ند كرێكارێكم به‌كرێ گرت ئیشێكم بۆ بكه‌ن پاش ته‌واو بوونی ئیشه‌كه‌ بێجگه‌ له‌یه‌كێكیان كرێی هه‌موویانم دا , ئه‌وه‌یان كرێكه‌ی وه‌رنه‌گرت و ڕۆیشت .منیش ئه‌و پاره‌ی كرێیه‌م بۆ خسته‌ ئیشه‌وه‌ .گه‌شه‌ی كرد پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هاته‌وه‌ و داوای كرێیه‌كه‌ی لێ كردم منیش پێم ووت ئه‌و هه‌موو حوشترو مه‌ڕو مالاَته‌ی ده‌یبینیت هه‌مووی هی خۆته‌ فه‌رموو هه‌ڵیان گره‌ بۆ خۆت ئه‌ویش ووتی وادیاره‌ تۆ گاڵته‌م پێ ده‌كه‌یت ؟ ووتم نه‌خێر هه‌ر به‌ ڕاستی ئه‌وانه‌ هه‌موو هی تۆن و له‌پاره‌كه‌ی خۆت كه‌وتوونه‌ته‌وه‌. ئیتر پێش خۆی دان و ڕۆیشت.خوایه‌ له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا تۆش به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌ و ڕزگارمان بكه‌ ئیتر به‌رده‌كه‌ به‌ته‌واوی لاچوو، پیاوه‌كانیش به‌سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بوو.

( حديث صحيح متفق عليه)


سه‌رچاوه‌: رێگای ڕاستی

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-04 12:02:39

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPFirefox

Re: كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌

ده‌ستت خۆش ..خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-04 12:09:08

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌

dast xosh be gyana ..beguman har chaka amenetawa bo har dw dnyaman ...sarkawtwby

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-def67ff668.jpg

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-04 13:09:27

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌

ده‌ستت خــۆش شازاده‌ گیان
به‌داخه‌وه‌ کێ له‌م زه‌مانه‌ ئه‌وشــتانه‌ ئه‌کات
به‌هیوای زیاتر له‌م بابه‌تانه‌ ئزیزم

Kurdzhin
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-04 15:12:39

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPFirefox

Re: كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌

ئه‌م به‌سه‌رهاته چه‌ند وانه‌یه‌‌كی تێیدایه‌، له‌وانه‌:

١-ڕێگای رزگاربوون له‌كاتی ته‌نگانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌یه‌بۆ لای خوای گه‌وره‌ودوعاكرنه‌لێی. چونكه‌هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌هه‌موو شتێكی به‌ده‌سته‌ووه‌ڵامی به‌نده‌كانی ده‌داته‌وه‌له‌كاتی خۆشی ناخۆشی.

٢ - نیاز پاكی وخۆیه‌كلاكردنه‌وه‌بۆ خوای گه‌وره‌له‌كاتی ئه‌نجامدانی كردوه‌، شوێنه‌واری گه‌وره‌ی هه‌یه‌له‌لابردنی ناخۆشی وته‌نگانه‌دا.

٣-ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان كرده‌وه‌ی چاكی هه‌بێت له‌كاتی خۆشیدا، بۆ ئه‌وه‌ی فریای كه‌وێت له‌كاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا.

٤ - له‌م به‌سه‌رهاته‌وه‌بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا نه‌بوونی و هه‌ژاری شوێنه‌واری خراپی ده‌بێت سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و فاحیشه‌؛ چونكه‌ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌له‌م فه‌رموده‌یه‌هاتوه‌نیازی نه‌بووه‌خراپه‌كاری بكات، به‌ڵام هه‌ژاری وای لێی كرد كه‌ئاماده‌بێت كچێنی خۆی له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام خوای گه‌وره‌پاراستی..بۆیه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام  به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی هه‌ژاری ده‌كات و، زه‌كاتی فه‌رز كردوه‌له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌ژاران بده‌ن .

٥-‌هه‌ر میلله‌تێك ڕه‌وه‌شتی جوانی تێیدا بڵاو بێته‌وه‌،‌ئه‌و میلله‌ته‌سه‌ركه‌وت و سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت.

له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیمان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئایته‌كانی قورئانی پیرۆز و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ـ صلى الله عليه وسلم ـ جێ به‌جێ بكه‌یین به‌ باشترین شێوه‌.
سه‌رچاوه‌،ئیسلام هاوس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-04 16:35:53

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌

ده‌ستتان خۆش هاورێێان زۆر سپاس  بۆ په‌یامه‌کانتان   به‌هیوای سود وه‌رگرتنمان له‌ بابه‌تاکان..
هیوادارم هه‌موو مرۆڤێک له‌مدنیایه‌دا کردوه‌ی باشه‌ بکات چونکه‌ هه‌رباشه‌ باشه‌ بۆ هه‌ردوو دنیامان ئه‌مێنێته‌وه‌...
سه‌رکه‌وتو بن و ته‌مه‌ن درێژ بن..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-02-04 17:58:47

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌

dastt xosh bet xwa padashtt batawa

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-02-06 20:42:38

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: كاری چاكه‌ بۆ رِۆژی ته‌نگانه‌

ده‌ستی تۆش خۆش بێت خوای گه‌وره‌ پاداشتی سه‌رجه‌م موسڵمانان بداته‌وه‌...
سه‌رکه‌وتن بۆئێوه‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net