❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حوكمی نه‌پۆشینی حیجاب و گه‌وره‌یی تاوانی نه‌پۆشینی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-04 18:04:18

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

حوكمی نه‌پۆشینی حیجاب و گه‌وره‌یی تاوانی نه‌پۆشینی

حوكمی نه‌پۆشینی حیجاب و گه‌وره‌یی تاوانی نه‌پۆشینی

حیجاب واجبه‌ له‌ سه‌ر ئافره‌تی بالغی موسڵمان , واته‌ فه‌رزه‌ له‌سه‌ری نه‌ك سوننه‌ت بێت, كه‌واته‌ گه‌ر له‌به‌ری نه‌كات ئه‌وا تاوانبار ده‌بێت. به‌ڵكو تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه‌ واته‌ له‌ (كبائرة). وه‌ك له‌و به‌ڵگانه‌ی ئێستا ده‌یهێنینه‌وه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: صنفان من أهل النار لم أرهما بعد: قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونساء كاسيات عاريات، مائلات مميلات رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة، لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليو جد من مسيرة كذا وكذا) رواه مسلم. واته‌: دوو كۆمه‌ڵ له‌ خه‌ڵكی دۆزه‌خ نه‌م بینیون كۆمه‌لێكیان قامچیان پێ یه‌و وه‌ك كلكی مانگا وایه‌ پێ ی له‌ خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن, وه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریان ئافره‌تانێكن جلیان له‌به‌ردایه‌و ڕووتیشن، وه‌ هانی ئافره‌تانی تریش ئه‌ده‌ن بێنه‌ سه‌ر ڕێگه‌یان وه‌ له‌ ڕێگه‌ به‌ له‌نجه‌و لار بڕۆن تا سه‌رنجی پیاوان بۆلای خۆیان ڕابكێشن. قژیان ئه‌به‌ستن وكۆی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌قی سه‌ریان وه‌ك كۆپاره‌ی ووشتر (البخت)ی لێ ده‌كه‌ن، ئا ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌ ناچنه‌ به‌هه‌شت، به‌ڵكۆ بۆنیشی ناكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆنی چه‌نده‌ها ساڵ دورو درێژه‌و بۆنی ده‌ڕوات.

وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرای تیایه‌ بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حیجابی شه‌رعی ناپۆشن, یان  جلیان له‌به‌ردایه‌ به‌لاَم ڕووتن, واته‌ یان جله‌كانیان كورته‌ زۆر له‌ئه‌ندامه‌كانی له‌شی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت یان ته‌نكه‌ ولاشه‌ی دیاره‌ وه‌ یان ته‌سكه‌، بێ گومان دیاره‌ تاوانه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌. ئه‌گه‌ر نا چۆن به‌هۆی ئه‌م تاوانه‌وه‌ ناچنه‌ به‌هه‌شت. به‌ڵكو (سبحان الله) هه‌ر بۆنی به‌هه‌شتیش ناكه‌ن. جا له‌و هه‌ڕه‌شه‌ گه‌وره‌ تر هه‌یه‌. (په‌نا به‌خوای گه‌وره‌).

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (ثلاثة لا تسأل عنهم - يعني لأنهم من الهالكين- : رجل فارق الجماعة وعصى إمامه ومات عاصياً، وأمَة أو عبد أبق فمات، وامرأة غاب عنها زوجها، قد كفاها مؤونة الدنيا، فتبرجتْ بعده، فلا تسأل عنهم) رواه الحاكم وأحمد وسنده صحيح. واته‌: (له‌ ڕۆژی دوایی سێ جۆر له‌ خه‌ڵكی له‌ پشت گوێ ده‌خرێن وتیاچوونه‌, پیاوێك له‌ كۆمه‌ڵی موسڵمان دوور بكه‌وێته‌وه‌ سه‌رپێچی سه‌ركرده‌ی كردبێتت وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م سه‌رپێچی یه‌ مردبێت. وه‌ كۆیله‌یه‌ك ڕابكات له‌ژێر  ده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ تا ده‌مرێت. وه‌ ئافره‌تێك پیاوه‌كه‌ی بڕوات و سه‌فه‌ر بكات و هه‌موو پێویستی یه‌كانی بۆ دابین كردبێ له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌دا بچێت خۆی ده‌ربخات وجوانی خۆی بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م به‌ده‌ربخات.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌و شتانه‌ی كه‌له‌ سه‌ری به‌یعه‌تی له‌ ئافره‌تان وه‌رده‌گرت دووركه‌وتنه‌وه‌ بوو له‌ سفوری و جوانی ده‌رخستن وه‌ك له‌فه‌رمووده‌كه‌ی (امیمة بني رقیقة) هاتووه‌ كه‌ به‌یعه‌تی دا به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ی وه‌ دزی نه‌كه‌ی وه‌ زینا نه‌كه‌ی وه‌ مناڵه‌كانی خۆت نه‌كوژی وه‌ بوختان بۆ كه‌س هه‌ڵنه‌به‌ستی وه‌ هاوارو شین و ڕۆ ڕۆ نه‌كه‌ی وه‌ جوانی له‌شت به‌ده‌ر نه‌خه‌ی بۆ بێگانه‌). فه‌رمووده‌كه‌ ئیمام احمد گێڕایه‌تێوه‌.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ حیجاب ناپۆشن و سفورن به‌ دوو ڕوو ناویان ده‌بات وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (المتبرجات هُنّ النافقات). واته‌: به‌ڕاستی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جوانی له‌شی خۆیان به‌ده‌ر ده‌خه‌ن بۆ نامه‌حره‌م دوو ڕوون


سه‌رچاوه‌ :پاشای وێب

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-05 04:29:12

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPFirefox

Re: حوكمی نه‌پۆشینی حیجاب و گه‌وره‌یی تاوانی نه‌پۆشینی

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ... وه‌ مرۆڤی موسڵمان ده‌بێت پێشه‌كی له‌ خۆیه‌وه‌ ده‌ستی پێ بكات.. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر ئه‌م یاته‌ نه‌كه‌وێت كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ ياايها الذين آمنوا لم تقولون ما لا تفعلون * كبر مقتا عند الله أن تقولوا ما لا تفعلون }
داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موو لایه‌ك هیدایه‌ت بدات وله‌ تاوانه‌كانمان خۆش بێت.
دوو باره‌ ده‌س خۆشیت لێ ئه‌كه‌م2

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-06 20:16:50

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: حوكمی نه‌پۆشینی حیجاب و گه‌وره‌یی تاوانی نه‌پۆشینی

ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌رێزم سپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت..
ئامین خوای گه‌وره‌ له‌گوناهمان خۆش بێت و هیدایه‌تمان بدات..
سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-06 22:53:08

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: حوكمی نه‌پۆشینی حیجاب و گه‌وره‌یی تاوانی نه‌پۆشینی

dastakant xosh bet hawrekam sarkaw tw bet xwa let razi bet 
hewam waya hamw kchakani yanash  7ejab bkan  ta xwa leyan raze bet
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ffd3c84954.jpg

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net