.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













خێزان بۆ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟
ده‌نگوباس - له‌گه‌ڵ دروستبوونی مرۆڤایه‌تیدا خێزانیش بوونی هه‌یه، خۆشبه‌ختی و پێكه‌وه‌گونجانی خێزانیش هه‌رگیز به ماده نه‌كراوه‌و ناكرێت، خێزان بۆ هه‌ڵده‌وشێته‌وه؟ نهێنی سه‌ركه‌وتنی خێزانه‌كان چین؟
به‌و پێیه‌ی كه خێزان بنچینه‌ی دروستبوونی كۆمه‌ڵه، بێگومان كۆمه‌ڵیش به‌پێی خێزان ده‌گۆڕێت و ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ری خۆی ده‌رده‌خات له دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه تا چه‌ند ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌نێوان خێزانه‌كاندا پته‌و توندوتۆڵ و (پۆزه‌تیڤ) بێت، گومانی تێدا نییه ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا پته‌وتر ده‌بێت، به هه‌مان شێوه تا چه‌ند خێزان لێكههڵوهشاو بێت، ئه‌وا به هه‌مان شێوه سلبیاتی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگایه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی سلبی، چونكه خێزان ژێرخانی دروستبوونی كۆمه‌ڵه و خێزانی ته‌ندروست كۆمه‌ڵی ته‌ندروست دێنێته كایه‌وه.
كێشه خێزانییه‌كان
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان به زۆری له شاره‌كاندا خێزانه‌كان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێداویستی و خواستانه‌ی كه خێزان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كان هه‌یانه له‌سه‌ر شته‌كان و جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و پێداویستییانه له‌لایه‌ن به‌خێوكه‌ری خێزان ئه‌و دیارده‌ی لێبكه‌وێته‌وه، كه ده‌رئه‌نجام ره‌نگدانه‌وه‌ی نادروست و خراپی له‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگا و گشت بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هێمنی ده‌روونی ده‌بێت و به هه‌رشێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خێزان و كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه ده‌بنه دووانه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی نه‌بوونی سه‌قامگیری و توندوتیژی و دوژمنكاری ده‌روونیدا ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌مه‌ش رێگا خۆش ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی نادروست له رووی سایكۆلۆژی و سۆسیۆلۆژییه‌وه.
بۆیه باسكردنی هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان گرنگه‌و لێره‌دا تیشك زیاتر ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه زیاتر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و تێكچوونانه‌ی كه رێگاخۆش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و لێكترازانه:-
- تێكچوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان دایك و باوك.
- ئالووده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان كه ئه‌و باوكانه‌ی هۆگری مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون له‌وانه (كحول، تلیاك، هیرۆین، مۆرفین، .... هتد) گومانی تێدانییه ئه‌مانه جۆره كه‌سانێكن هیچ پهیوهندیدارییهكیان بۆ خێزان و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان نامێنێت.
- گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی خراپ وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، گۆشه‌گیركردن، نایه‌كسانی نێر‌و مێ و جیاوازی له‌نێوان گه‌وره و بچوكدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و تێكچوونانه‌ی كه له‌نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كانیان رووده‌دات كه ئه‌مه‌ش جیاوازه له تێكچوونی دایك و باوك، به‌ڵكو له‌م تێكچوونانهدا منداڵه‌كانیش به‌شدارده‌بن.
پێكه‌وه نه‌گونجان
ئه‌وه‌ی زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان خراپ له یهكنهگهیشتن و نه‌گونجانه له‌نێوان ژن و مێردا، چونكه ژیانی هاوسه‌رگیری ته‌نها پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه ماددییه‌كان نییه له‌وانه (خشڵ و ناوماڵ... هتد)، به‌ڵكو ده‌بێت تێركردنی لایه‌نی رۆحی و سۆزداریشی له‌گه‌ڵدابێت.
- ئاماده‌نه‌بوونی دایك یان باوك به‌هۆی جیابوونه‌وه یان هه‌ر هۆكارێكی تره‌وه بێت مه‌به‌ستمان پێشه‌وای خێزانه.
چۆن خێزانه‌كه‌ت ده‌پارێزیت؟
به‌رنامه‌ی رۆشنبیری و رێنمایی هاوسه‌رگیری.
رێزگرتنی دایك و باوك و خۆشه‌ویستی بۆ منداڵه‌كانی كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی منداڵه‌كانی ده‌دات كه دڵنیابێت و دووربێت له هه‌ڕه‌شه و ئه‌م خۆشه‌ویستی دایك و باوكه بۆ منداڵه‌كانیان وا ده‌كات منداڵه‌كانیان هه‌ست به خۆشی بكات و دووربێت له رووخان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه منداڵ هه‌ست ده‌كات نرخی هه‌بێت له رووی سۆز و ئیشكردن له به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین تێگه‌یشتن له‌نێوان خێزانه‌كاندا بۆ رزگاربوون له‌و ته‌نگژانه‌ی كه هه‌یانه و ئاڕاسته‌كردنی پێداویستییه ده‌روونییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان و ئیشكردن له‌سه‌ر باشتركردنی كه‌شوهه‌وای خێزانی. 

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه