.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













كورد نه‌خۆشی ده‌روونی نییه؟
ده‌نگوباس - نه‌خۆشه دهرونیهكانیش به هه‌مان شێوه‌ی نه‌خۆشه‌یه جه‌سته‌یه‌كان ڕوو له زیاد بوونه، پسپۆڕانیش ئه‌و زیادبوونه بۆ هۆكاری جۆراو جۆر ده‌گێڕنه‌وه.
نه‌خۆشی دروونی بریتیه له تێك چوونی عه‌قڵی و سلوكی له كه‌سێكدا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه ڕۆژانه وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی مامه‌ڵه نه‌كات له‌گه‌ڵ دهورووبهرهكهیدا.
نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان: ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه تا ئێستا له ناو زۆرێك له هاولاَتیاندا به شاراوه‌ی ماوه‌نه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ناو خه‌ڵكی كوردستاندا ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه به "عه‌یبه" سه‌یرده‌كرێن.
به‌پێ ستانداری ده‌روون پزیشكی جیهانی، ڕێژه‌ی توشبوونی نهم نه‌خۆشیانه به‌پێ جۆری نه‌خۆشیه‌كان جیاوازه، نه‌خۆشی شیزۆفرینیا %1 خه‌ڵكی تووشی ده‌بێت، نه‌خۆشی خه‌مۆكی %10_%15 خه‌ڵكی توشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێ (قه‌له‌ق) % 10 خه‌ڵكی تووشی ده‌بێت
به‌پێ ووته‌ی پسپۆرانی بواری ده‌روونی له ملیۆنیكدا كه‌س دا 200 هه‌زار كه‌س حاڵه‌تی ده‌روونین هه‌یه، پێویسته بۆ هه‌ر 200 كه‌سیكدا دكتۆرێكی ده‌روونی هه‌بێت.
كورد‌و نه‌خۆشی ده‌روونی
به‌هۆی بهعهیبزانی ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه له كوردستاندا، كه‌متر تووشبوانی نه‌خۆشی ده‌روونی روو له به‌شی ده‌روونی ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌پێ ووته‌ی پسپۆڕانی بواری ده‌روونی. به‌پێ ئه‌و داتایانه‌ی كه ده‌ست هه‌فتانه كه‌تووه، ساڵی 2006 ژماره‌ی توشبووان به نه‌خۆشی ده‌روونی 369 كه‌س بووه، 186 ڕه‌گه‌زی نێر و 183 ڕه‌گه‌زی مێ بووه.
ئه‌م ڕیژهیش به‌رانبه‌ر به 2007 ڕوو له زیاتر بوون كردووه كه 447 حاڵه‌ت بووه، پسپۆڕانی ده‌روونی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه سالاَنه ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
ڕێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌رونیانه‌ی كه له ساڵی 2007 تۆماركراوه، ته‌مه‌نیان 1-50 ساڵ، له‌به‌شی ده‌روونی شاری سلێمانی به‌م شێوه‌ی بووه.
سه‌رع 66 نێر 52 مێ بووه، كۆی گشتی 118 كه‌س بووه.
نه‌خۆشیه ده‌روونی و عه‌قلیه‌كان، ، 141 نێر‌و 147 مێ بووه،كۆی گشتی توشبوان 288 كه‌س بووه.
پاركینسۆن، 8نێر و، 2 مێ، ژماره‌ی توشبووان 10 كه‌س بووه.
دا‌و شقیقه (جۆرێكه له سه‌ر ئێشه) 15 حاڵه‌ت بووه ، 1 حاڵه‌تی پیاو ، 14 حاڵه‌تی مێ. (دا‌و خرف) دوو حاڵه‌ت بووه له ڕه‌گه‌زی نێر.
14 حاڵه‌تی نه‌خۆشی (امراچ عچویه)، 9 نێر بووه، 5 مێ بووه.
كۆی گشتی حاڵه‌تی توشبوون له ساڵی 2007 دا 447 بووه، كه زیاترین ڕه‌گه‌زی نێره 227، ڕه‌گه‌زی مێ 220 حاڵه‌ت بووه.
ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن
له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی(كانووی دوه‌م_ئاب) ساڵی 2008 به‌م شێوه‌ی بوو:
سه‌رع 22 نێر 9 مێ بووه، كۆی گشتی 31 كه‌س بووه.
نه‌خۆشیه ده‌روونی و عه‌قلیه‌كان، ، 125 نێر‌و 173 مێ بووه،كۆی گشتی توشبوان 298 بووه، له كاتێكدا له ساڵی ڕابردوودا 288 كه‌س بووه.
نه‌خۆشی شیزۆفرینیا، 35 حاڵه‌ت بووه، 23 نێر و 12 مێینه بووه.
پاركینسۆن،1 حاڵه‌ت بووه له نێردا.
دا‌و شقیقه 6نێر و 13 مێ بووه ، 19 حاڵه‌ت به هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
(دا‌و خرف) دوو حاڵه‌ت بووه له ڕه‌گه‌زی نێر.
5حاڵه‌تی نه‌خۆشی (امراچ عچویه)، 2نێر بووه،5 مێ بووه.
كۆی گشتی حاڵه‌تی توشبوون له هه‌شت مانگی ڕابردوودا 392 كه‌یس بووه كه زیاترین ڕه‌گه‌زی مێینه‌یه 212 حاڵه‌ت ونێر 179بووه .
له ماوه‌ی دووساڵی و 8 مانگی ساڵی 2008 ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌سه‌ردانی به‌شی ده‌رونیان كردووه توشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون، ژماره‌یان 1208 بووه، 592 له ڕه‌گه‌زی نێرینه بووه، 615 له ڕه‌گه‌زی مێینهبووه. 

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه








بژیت کاکه گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت بهونیازهین هاوڵاتیانمان له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان به‌دوور بن و که‌س سه‌ری لێنهشیوێت و ژیانێککی کامه‌ران به‌رینه سه‌ر...
دووباره ده‌ستت خۆش ..
یه‌ک تێبنی کاکه ئالان له کۆتای هه‌ربابه‌تێک ئاماژهبده به‌سه‌ر چاوه‌ی بابه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مافی که‌سان و ماڵپه‌ر و رۆژنامه‌ی تر پێشیل نه‌که‌ین له‌گه‌ڵ رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوپاس هاورێ گیان ده‌ستت خۆش بیت بۆ په‌یامه‌كه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێداوه نوسراوه (ده‌نگوباس)
سوپاس برا جوانه‌كه‌م هه‌موو بابه‌ته‌كانم ئاماژه‌م پیداوه
هیوادارم به دڵت بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه