.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






گوڵبژێرێک له هۆنراوه‌کانی
کاک سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ
به هیوای به دڵ بوونتان
به‌شی 3
ئه‌ی مامۆستا
ئه‌ی مامۆستا
به‌یانیان که ده‌ڕۆی بۆ قوتابخانه
ئاخ و سه‌د ئاخ
دیمه‌نێکی گه‌لێک جوانه
دوور له کامێرای شیعرمان
ئه‌و ساتانه
جوانه و جوانه
ئه‌وه دیمه‌نی غوربه‌تی ئیلهام هێنی شاعیرانه
ته‌ماشایی دار‌و دره‌خت که
ته‌ماشایی جێ و ئاسه‌واری شه‌وی سه‌خت که
له‌م شاره‌ی هه‌زاران مه‌م و زینی وه‌ک من و تۆی لێک جیا کرده‌وه
له ڕووخساری مرۆڤه‌کان ڕابمێنه
له که‌ناسێ
عه‌مه‌له‌یه‌ک
زبڵ ڕێژێک
مامۆستایه‌ک
له سواڵکه‌رێک
له هه‌موو شت ڕابمێنه
ته‌ماشایی چاره‌ی سه‌دان لاوی ژاکاوی بێ به‌خت که
ڕه‌نگه گیانه
هه‌ر له ڕێگه‌ی قوتابخانه
من یه‌کێک بم له‌و لاوه بێ تاوانانه
من یه‌کێک بم له‌و لاوه بێ ئاواتانه
که ڕادێۆکه‌ت ئه‌که‌یته‌وه
که گوێ بۆ چرپه‌کان ده‌گری
ئاگادار به
سه‌دای ئاهو په‌یامه‌که‌ی ئێواران و
ئه‌نگۆره‌ی په‌خشانی منت
له‌گه‌ڵ ڕابردووی تاریکی به بیرتدا نه‌هێنه‌وه
با چی دیکه زامی عه‌شق و سوتانی تۆ نه‌کولێنه‌وه
ئاگادار به
ئازارت پێوه دیار نه‌بێ
با ڕه‌گی ژانێکی نوێ
له دڵدا نه‌ڕوێنه‌وه
چونکه هه‌تاکو مردنیش
ئه‌م خه‌ڵکه ئه‌ستێر کوژانه‌ی
ئه‌م شاره بێ ئه‌مه‌که‌ی تۆ
منت له چاو ئه‌خوێنه‌وه
گیانه که بووی به مامۆستا
وه‌ک وئه‌وساکه پێم ووتی
ته‌خته‌ی ڕه‌شت له‌لا ببێت به مینبه‌ر و
وا بزانه فوتوا ئه‌ده‌ی
له سه‌کۆیه‌کی سه‌ربه‌ستدا
من چاوه‌ڕێی وانه‌ی عه‌شق و خۆشه‌ویستی کوردستان و هه‌ژاران و سواڵکه‌رانی هه‌موو جیهانت لێ ده‌که‌م
من چاوه‌ڕیی وانه‌یه‌کی سورت ئه‌که‌م
من چاوه‌ڕیی به‌ری ڕه‌نج و
ڕۆژگاری دوور لێ ئه‌که‌م
ئه‌ی مامۆستا
مامۆستا به له خوێندنه‌وه‌ی تاسه و هه‌ستا
له موتاڵای دڵی په‌ستا
له ناسینی مه‌رامی دڵ له مه‌به‌ستدا
مامۆستا به له ناسینی دڵی ڕه‌ش و دڵی سپی
له که‌سی خۆت
له ناکه‌س تا
بزانه بۆ ژیان ئه‌گری؟
له ژێر باری ڕۆژگاری خه‌م هێن و په‌ستا
هه‌ر که باسی ئه‌وین کرد
له بیر نه‌که‌ی
ماران گه‌سته‌ی ده‌ستی عه‌شقی
بڵێ هه‌تا وانه‌ی دادێ
باسی ئه‌وین لێره وه‌ستا
با لێێ گه‌ڕێن بۆ مامۆستا ترین مامۆستا
گیانه که چوویته ژووری پۆل
به یادی هه‌ر هه‌موو وانه‌ی عه‌شقی دوێنێ
با قوتابیه بچوکه‌کان دڵیان بۆ عه‌شق بخوێنێ
هه‌ر هه‌کێکیان چاوی بۆ ئاسۆی گه‌شبینی
ووشه‌ی زاری تۆ هه‌ڵێنێ
مناڵانی ووڵاته‌که‌م
له مێژه خۆریان نه‌دیوه
با له‌گه‌ڵ هیوای عه‌شقی تۆ
زه‌ڕنه‌قوته‌ی خۆر نه‌دیویان سه‌رده‌ربێنێ
ئه‌ی ئازیزترین مامۆستا
ساڵێک ڕۆی و تاکو ئێستا
چاوه‌ڕوانم بت خوێنمه‌وه
له‌ناو شادی یه‌ک هه‌ڵبه‌ست دا
تۆ وانه‌که‌ی خۆت بڵێوه و
منیش هێدی
ده‌ت که‌م به ووشه‌ی زه‌رده‌شتی و
ده‌تهاوێمه نێو نوێترین ئا‌ڤێستا
BORAN SHARBAZHERY


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش کاک بۆران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و هۆنراوه جوانه
ده‌ستی هۆنه‌ره‌که‌شی خۆش بێت .. ته‌مه‌ن درێژ بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh bet taman drezh bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده‌ست خۆش بێت کاك بۆران
ته‌مه‌ن درێژ بیت هاورێ

چى له خۆرى ئاسمان بکه‌م خۆ من دايمه ڕۆژم ڕه‌شه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان هۆنراوه‌یه‌کی جوانه،،، هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









DAST XOSH KAK BURAN BO AM HUNRWA JWANA HIWE SARKWTNT BO AXWAZM GYAN HAWREY HAMESHA YANA ......iLiaN...SARAB1


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستت خۆش کاکه بۆران گیان
هۆنراوه‌یه‌کی جوانه سه‌رکه‌وت و بیت
هیوادارم له‌و هۆنراوه جوانانه بێ به‌شمان نه‌که‌یت
خه‌مبار _ گوڵ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه