❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆماتیسم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-06 18:56:07

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

رۆماتیسم

[color=red] 

له‌ کوره‌دواری دا زۆر جار ده‌بیستین ووشه‌ و نه‌خۆشی باداری. به‌ڕاستی ئێستاش بۆ زۆر له‌ خه‌ڵکان دیار نیه‌ و زۆر ئاڵۆزه‌ که‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ و نه‌خۆشییه‌ چیه‌؟ ئینجا بۆیه‌ به‌ کوورته‌یه‌ک و به‌ پووخته‌یه‌ک  به‌شێک له‌ ئه‌م بابه‌ته‌  ده‌خه‌مه‌ به‌ر چاوی به‌ڕێزانی خوێنه‌ر.

ڕۆماتیسم ناوی گشتییه‌ بۆ کۆمه‌ڵێک له‌ نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی جوڵانه‌وه‌ وه‌کو:جمگه‌کانjoint / ، ڕه‌گه‌کان/           

Ligamentو ده‌ماره‌کان که‌ جمگه‌کان به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌/ pees/tendon و ماسوولکه‌کان.



نزیکای 200 جۆر نه‌خۆشی ڕۆماتیسمی دۆزراونه‌ته‌وه‌. که‌ زیاترینیان جۆری Arthrose و Artritis که‌ توشی مرۆڤ ده‌بن.

ئێمه‌ جارێ کورته‌ باسێک له‌ Artritis  ده‌که‌ین به‌ڵام به‌ به‌رفراوانی باسی Arthros  ده‌که‌ین.



Artritis

له‌ نه‌خۆشی artritis  دا التهاب /   inflamation  و ڕووکێشی کۆتای ئێسکی  جمگه‌که‌ التهاب ده‌کات، که‌ به‌ ئه‌م هۆکاره‌ ئێسک/ئێسقان و کرۆژکرۆژه‌که‌ Curtilage و خودی ڕووکێشی کۆتای ئێسکی جمگه‌ زیانمه‌ند ئه‌بێت.

ئه‌م جۆره‌ Reuma یه‌ نه‌ک، به‌ ساڵان چووان هه‌ر وه‌ها  گه نجانیش توشی ئه‌بن.له‌ ناو خه‌ڵکان دا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ و Reuma  تێکه‌ڵ ده‌که‌ن یان به‌ یه‌کی دائه‌نێن به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆسیه‌ یه‌کێکه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌کانی Reuma  .



Arthrose 

له‌ ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیه‌دا، کرۆژکرۆژه‌ی نێوان جمگه‌کان ئه‌سوه‌ رێن(سووان).

مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کرۆژکرۆژه‌ی نێوان جمگه‌کان له‌ چۆنیه‌ت(که‌یفیه‌ت)/kwality به‌ ره‌و لاوازی ئه‌ڕوات، واتا: باریکتر،ناسکتر و نه‌رمتر ئه‌بێت.

ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ئه‌بێت/ئه‌شێت له‌ گشت جمگه‌کاندا ڕوو بدات، به‌ڵام زیاترینیان ئه‌م جمگانه‌ توش ئه‌بن وه‌کو: جمگه‌ی مل،به‌شی خواره‌وه‌ی پشت، ئه‌ژنۆکان،حه‌وز، په‌نجه‌/قامکی گه‌وره‌ی ده‌ست و پێیه‌کان/قاچه‌کان.

ئه‌م نه‌خۆشیه‌ یه‌کێکه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌کان(مزمن) chronic  رۆماتیسمی که‌ به‌ره‌ به‌ره‌ ‌به‌ راو ته‌شه‌ننا کردن ئه‌ڕوات. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌خۆشیه‌که‌ ڕاناوه‌ستێت به‌ڵکو له‌ به‌ینچوونی کرۆژکرۆژه‌ی نێوان جمگه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ و وورده‌ وورده‌ لا ده‌چێت.

هه‌ندێک جار دووای ئه‌م پرۆسه‌یه‌، ئێش و ئازار و ناخۆشیه‌کانی له‌ ئاکامی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌ر ئه‌که‌وێت.ڕێژه‌ی تووشبووانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ژنان دا زیاتره‌ تاکو له‌ ناو پیاوان.

جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی به‌ ساڵانداچووان یه‌کسانه‌، له‌ پیاوان  و ژنان دا. 

هه‌ندێک خه‌ڵک پێیان وایه‌ که‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ نه‌ خۆشی ''پیرییه‌" و سووانه‌ یانی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ دووچاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بووه‌ وه‌کو که‌سێکی پیر و په‌ککه‌وتووه‌ و سوووراو بێت! نه‌خێر وانیه‌ و یان ئه‌وان پێیان وایه‌ که‌ ئه‌م سووانه‌ هیچ چارێکی نیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش وانیه‌.هه‌ر چه‌نده‌ ناتوانێت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ین به‌ڵام ئه‌توانی کارێکی له‌ گه‌ڵ بکه‌یت.









Arthrose  چۆن درووست ئه‌بێت؟

به‌ڕاستی به‌ هه‌موو شێوه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی که‌ کراو تا ئێستاش به‌ ته‌وای هۆکاره‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ دیار نیه‌ به‌ڵام هه‌ندێک بۆچوون و ئه‌گه‌ر هه‌ن که‌ به‌ شێوه‌ی خوواره‌وه‌ن:

-ئه‌گه‌ری ویراسی:

له‌ ناو هه‌ندێک خێزان/خانه‌واده‌  دا arthrose زیاتره‌ تاکو خێزانی تر.

-ئه‌گه‌ری بارگرانی /سه‌نگینی هه‌بوون له‌ سه‌ر جمگه‌کان:

یه‌کێک له‌ فاکتۆره‌کانی تری په‌یدا بوونی ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیه‌، به‌ردووامی هه‌بوونی بارگرانی/سه‌نگینی له‌ سه‌ر جمگه‌کاندا وه‌کو: وه‌زنی زۆر(قه‌ڵه‌وی)، کار و باری هه‌ڵگرتن و به‌رزکردنه‌وه‌ی کێشی زۆر/ باری گران، زیاده‌ له‌ سنوور وه‌رزش کردن بۆ نموونه‌؛  meniscusletsel   ئه‌وه‌ ده‌ره‌نجامی arthrose  نایه‌ت به‌ڵام ئه‌بێت به‌ هۆکارێک بۆ درووستبوونی arthrose  .

-ناسرووشتیه‌کان/گۆڕانکاریه‌کانی تری جمگه‌کان:

کرۆژکرۆژه‌ به‌ هه‌ندێک هۆکاری تری نه‌خۆشیه‌کانی تری جمگه‌کانیش تووشی نه‌خۆشی ئه‌بێت وه‌کو: Reumatoïde arthritis. ، gout(به‌ هۆڵه‌ندی jicht ) به‌ فارسی ئه‌ڵێن  نه‌خۆشی نقرس یان نه‌خۆشی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و pseudo-jicht .



له‌ نه‌خۆشی arthrose چی گۆڕانکاریه‌ک په‌یدا ئه‌بێت؟

بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ ، پێشه‌کی ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک ئه‌که‌ین له‌ سه‌ر جمگه‌ی ساغ و جمگه‌ی ساغ چۆنه‌؟

جمگه‌ چیه‌؟

جمگه‌ پێکهاتووه‌ له‌ دوو ئێسک که‌ یه‌کرتیان له‌ کۆتاییه‌که‌یاندا  گرتۆته‌وه‌.(1 )، که‌ ئه‌وانه به‌ هاوکاری/‌به‌رانبه‌ری یه‌کتردا ئه‌توانن بجۆڵێنه‌وه‌ یان کار بکه‌ن.

ئه‌م دوو کۆتاییه‌ ئیسکانه‌ که‌ یه‌کتریان گرتۆته‌وه‌،داپۆشراون (2 ) ، که‌ وه‌ک توێلکێک/ڕووکێشێک  له‌ سه‌ریا/ به‌ده‌وریا هه‌یه‌.

ئه‌م ڕووکێشه‌/ توێلکه‌ کاریگه‌ره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هاورده‌ ته‌زووی کاره‌بای/ئێله‌کتڕۆنیه‌کان بکووژێنێته‌وه‌/به‌رگری بکات و هه‌روه‌ها کاریگه‌ره‌ له‌ سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی جمگه‌ هه‌یه‌. ئه‌م دوو  ئێسکه‌ که‌ کۆته‌ییه‌کانی یه‌کتریان گرتۆته‌وه‌ به‌ یارمه‌تی ره‌گی(سپی /زه‌رد ڕه‌نگ) جمگه‌ و (3) په‌ته‌کانی /pees-tendon جمگه‌ به‌سته‌راونه‌ته‌وه‌.

ناوه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌گه‌ی جمگه‌یه‌ داپۆشراوه‌ به‌  چه‌رمێک/ توێخێکی ناسک و ته‌نک/ mucous membran  که‌ پێی ئه‌ڵێن:

Synovium  (4). کاری ئه‌م چه‌رمه‌ یان توێخه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌ڕایی /ئاو درووست بکات بۆ تێ هه‌ڵسوونی جمگه‌.



Ligamenten /ڕه‌گه‌کان و ماسوولکه‌کان به‌ یه‌که‌وه‌ کار ده‌که‌ن بۆ پایه‌دار کردن و به‌هێز ڕاگرتنی جمگه‌کان.








گۆڕانکاری له‌ جمگه‌دا

له‌ نه‌خۆشی Arthrose دا به‌ هه‌ر هۆیه‌ک بێت، کرۆژکرۆژه‌ Curtilage (5) تێک ئه‌چێتیت یان  زیانمه‌ند ئه‌بێت.

باشیه‌که‌ی به‌ره‌و دوواوه‌ ئه‌چێت،یانی: به‌شی سه‌رووی زبر و  ووشک ئه‌بێت و هه‌روه‌ها درزی/تیکی تێدا په‌یدا ئه‌بن. کرۆژکرۆژه‌ زیانمه‌نده‌که‌/تێکچووه‌که‌ ئیتر باش نابێته‌وه‌ و هێدی هێدی  به‌ ره‌و نه‌مان ئه‌چێت.

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کرۆژکرۆژه‌ که‌م ئه‌بێته‌وه‌،ئیتر جمگه‌ش که‌متر ته‌زووه‌کانی جووڵانه‌وه‌ وه‌ر بگرێت. کۆته‌ییه‌که‌نی دوو ئێسکی که‌ یه‌کتریان گرتۆته‌وه‌، که‌متر به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسان و باش ئه‌جووڵێنه‌وه‌. ئینجا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ گۆڕانێک دێته‌ دی بارگارنییه‌کی‌  ئێسکه‌کان ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر کرۆژکرۆژه‌. ئێنجا ئێسک هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌م بارگارنیه‌ گه‌وره‌یه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ و ده‌ره‌نجام ئێسک گه‌وره‌تر /پانتر ئه‌بێت.ئینجا له‌ کۆتایی ئێسک دا له‌ سه‌ر لێواره‌کانیدا، هه‌ندێک ئێسکۆکه‌ی بچووک درووست ئه‌بن که‌ خۆیان بۆ ده‌ره‌وه‌ ی ئێسک به‌رز ئه‌که‌نه‌وه‌(6 ).

ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ له‌ جمگه‌ دا یانی نه‌مانی کرۆژکرۆژه‌ و پانتر بوونی کۆتای ئێسکه‌ هۆکارێکن بۆ ناڕێکی ڕاوه‌ستانی جمگه‌ یان شێوه‌یه‌کی ناسرووشتی به‌ خۆیه‌وه‌ بگرێت.ئینجا arthrose  به‌ لاتینیش پێی ئه‌ڵێن: Arthrosis deformans 

واتا: گۆڕانێکی ناسروشتی/ نائاسای.

زیانماندیه‌که‌/تێکچوونه‌که‌ ئیتر کۆتاییه‌ بۆ کرۆژکرۆژه‌، ئه‌و کرۆژکرۆژه‌ی که‌ تێک چووه‌ ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ غۆناغی سه‌ره‌تای و سروشتی خۆی.



التهاب له‌ جمگه‌دا

جمگه‌ به‌س توشی گۆڕان و تێکچوون نابێت به‌ڵکو تووشی التهابیش ئه‌بێت. به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ڕووی سه‌رووی کرۆژکرۆژه‌ ناڕێک ئه‌بێت،ئینجا جمگه‌ به‌ باشی/ئاسانی ناسووڕێت یان ناگرێته‌وه‌ و داناخرێت/ناچه‌مێته‌وه‌.ئینجا به‌ ئه‌م هۆیه‌ وه‌ التهاب درووست ئه‌بێت. ئه‌شکرێت/ئه‌بێت که‌ هه‌ندێک به‌شی زۆر بچووکی کرۆژکرۆژر کر ڕنراون و جیا بوونه‌وه‌ بکه‌ونه‌ ناو قۆڵایی جمگه‌وه‌.

ئینجا ئه‌وتوێخه‌/ په‌رده‌یه‌ که‌ له‌ ناو جمگه‌ دایه‌ ‌(Synovium ) ناچار ئه بێت ئه‌م پاشماوه‌ زیادانه‌ (وورده‌ کرۆژکرۆژه‌)

کۆ بکاته‌وه‌.ئینجا ئه‌م توێخه‌/ڕووکێشه‌ التهاب ئه‌کات و ده‌ره‌نجام ئاو درووست ئه‌کات.ئینجا جمگه به‌ هۆی ئاو/ ته‌ڕایی‌ ئه‌ستوور ئه‌بێت.

ئه‌م جۆره‌ التهابه‌ی جمگه‌ ئه‌که‌وێته‌ پاڵ نه‌خۆشی arthrose و ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ Reumatoïde artritis  بێت.



شێوه‌یه‌کی تری جمگه

له‌ گۆڕانکاری جمگه‌ دا که‌ له‌ قۆناغێکی زۆر ته‌شه‌ننا بوو دایه‌ چۆنییه‌تی ئێسکیش ئه‌گۆڕێت. ئینجا داواکاری کاری زیاتر له‌ ڕه‌گه‌کان و ماسوولکه‌کان که‌  جووڵان  به‌ ئێسک ئه‌که‌ن ئه‌بێت .ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ زیاد بوونی کێشگرانی/بارگرانی و ماندووبوون و ئازار و گرژ بوون/ڕه‌ق بوونی جمگه‌.
چۆن نه‌خۆشییه‌که‌ دیاری ده‌کرێت؟Diagnose

بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ، پێشه‌کی دکتۆر داستانی نه‌خۆش وه‌رده‌گرێت(anamnese ) و پشکنینی جه‌سته‌ی نه‌خۆش ده‌کات.ئینجا به‌ گوێره‌ی کێشه‌که‌/ئازار زیاتر به‌ دووای ده‌که‌وێت. هه‌ندێک جار دکتۆر وێنه‌ یان Röntgen Foto’s  ده‌گرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ ش هه‌موو کاتێک به‌ باشی زانیاری پێویست به‌ مرۆڤ  نادات. له‌ وێنه‌کاندا ئه‌شێت گۆڕانکاری یان زیانمه‌ندی دیار دات، هه‌رچه‌نده‌ نه‌خۆش که‌متر کێشه‌ یان ئازاری هه‌بێت، به‌ پێچه‌وانه‌ش ئه‌شێت که‌ وێنه‌کان گۆڕانکاری نیشان نهده‌ن هه‌رچه‌نده‌ که‌ نه‌خۆش به‌ڕاستی کێشه‌ و ئازاری هه‌بێت.

مابه‌ینی نێوان دوو کۆتای ئێسکه‌کانی جمگه‌، نیشانه‌ی ئه‌ستووری کرۆژکرۆژه‌یه‌، به‌ڵام چۆنیه‌تی/تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌م کرۆژکرۆژه‌ باشه‌؟ ئه‌وه‌ له‌ وێه‌که‌دا دیار ناکرێت/نابیندرێت. واتا ئه‌گه‌ر نه‌خۆش کرۆژکرۆژه‌ی خراپ/زیانمه‌ندی هه‌‌بوو که‌  هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ستووریش بێت ، هه‌ر ئه‌بێته‌ هۆکاری کێشه‌ و ئازار.



خوێن پشکنین



Arthrose خۆی به‌ پشکنینی خوێن ده‌ر ناکه‌وێت به‌ڵام دکتۆر پشکنینێکی گشتی خوێن ده‌کات بۆ لێ نزیک بوونه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ و بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێک نه‌خۆشی تر وه‌کو:

Reumatoide Artritis,Jicht(Gout)،  Hemochromatose (په‌ستانی ئاسنی ناو خوێن) .



نیشانه‌کانی Artheose  کامه‌ن؟



ئازار

یه‌که‌م کێشه‌ ئازاره‌. ئازار نیشانه‌یه‌که‌ که‌ له‌ گشت جمگه‌کان که‌ تووشی Arthrose په‌یدا ئه‌بێت.

ئه‌م جۆره‌ ئازاره‌ هێدی هێدی و له‌ گه‌ل جووڵانه‌وه‌ و بارگرانی/کێش خستنه‌ سه‌ر جمگه‌ په‌یدا ئه‌بێت.

ئازاره‌که‌ ته‌شه‌ننا ده‌کات به‌ درێژای ڕۆژه‌وه‌. ه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک دووای حه‌سانه‌وه‌/پشوودانیش له‌ وانه‌یه‌ که‌ ئازاره‌که‌ له‌ وێڕای جووڵانه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌:ئه‌وه‌ پێی ئه‌ڵێن ده‌ستپێکی ئازار. له‌ قۆناغی ته‌شه‌ننا کراو دا جمگه‌ به‌ ئاسانی ناچه‌مێته‌وه‌ یان ناجووڵێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌  کاتی شه‌ویش دا کاتێ ئسراحه‌ت دا ئازار کاریگه‌ر بێت.







گرژ یان ڕه‌ق بوونی جمگه‌ /Stiffness

بێجگه‌ له‌ ئازار، زۆر خه‌ڵک کێشه‌ی  جمگه‌ شیان هه‌یه‌، به‌ته‌یبه‌تی دووای ماوه‌ی حه‌سانه‌وه‌.

بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ سه‌ر یه‌ک لاته‌نیشت دانیشتبیت، گیانت ڕه‌ق بووه‌ ، که‌ هه‌ڵسایت: ئه‌وه‌ش پێی ئه‌ڵێن

ده‌ستپێکی جمگه‌ ڕه‌قبوون.ئیتر به‌ ئاسانی ناتوانی هه‌ڵبستیه‌وه‌ .یان که‌ جمگه‌ی مل ڕه‌ق ئه‌بێت،ناتوانیت ده‌سته‌کانت به‌ ئاسانی به‌رز بکه‌یته‌وه‌. جمگه‌ ڕه‌قبوون دووای جووڵانه‌وه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ لا ده‌چێت.



سنوورداری له‌  جووڵانه‌وه‌ دا

جمگه‌ به‌ ئازاره‌کان و ڕه‌قه‌کان که‌متر ئاسانن بۆ جووڵانه‌وه‌.یان هه‌ندێک جووڵانه‌وه‌ سنووردار ئه‌کرێن، ئه‌ویش په‌یوه‌سته‌ به‌ کام جمگه‌یه‌ تووش بووه‌ به‌ Arthrose . بۆ نموونه‌ به‌ ناخۆشی مل سووڕاندن، شان یان باسک/قۆڵ بجووڵێنیت ، ئه‌ژنۆ بچه‌مێنیت یان ڕایکێسیت، و یان پنجه‌ گه‌وره‌که‌ی پێ خووار بکه‌یته‌وه‌.

سنوورداری له‌ جووڵانه‌وه‌دا ئه‌شێت له‌ گشت جمگه‌کاندا ڕوو بدات یان ئه‌م کێشه‌یه‌ گشت جمگه‌کان بگرێته‌وه‌.



ئاوسان/ئه‌ستووربوونی جمگه‌Swelling

هه‌ندێک جار جمگه‌ ده‌ئاوسێت/ئه‌ستوور ده‌بێت. ئه‌مه‌ بۆ هۆی التهاب Inflamation (ئه‌م ناوه‌ لاتینیه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستت به‌ چه‌قۆ ببڕێت،یان زه‌رده‌واڵه‌ پێته‌وه‌ بدات یان دوو کۆتای ئێسکی جمگه‌ له‌ یه‌کتر بسوون ئه‌وا جۆرێک ئاوسان،ئازار،سووربوونه‌وه‌....درووست ئه‌بێت یان هه‌ستی پێ ده‌که‌ی که‌ ئه‌مه‌ پێس بوون نیه‌ به‌ڵکو Inflamation ه‌ که‌ به‌داخه‌وه له‌ زمانی کوردیدا ‌هیچ ووشه‌یه‌کم بۆی نه‌توانی بده‌ۆزمه‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ووشه‌دانی هه‌مابنه‌ بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژار ووشه‌ی ''هه‌و '' هاتووه‌ به‌ کێم،زوخ) که‌ inflamation  جیاوازه‌ له‌ کێم و زۆخ،چۆنکه‌ ئه‌م زامانه‌ پیس نین.



گۆڕانکاری له‌ چۆنییه‌تی ڕاوه‌ستان/ڕۆیشتن یان دانێشتن دا

له‌ قۆناغی دووای ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا، شێوه‌ی  ڕاوه‌ستانی ئێسکه‌کانیش ئه‌گۆڕێت،ده‌ره‌نجام شێوازی ڕاوه‌ستانیش ئه‌گۆڕدرێت، بۆ نموونه‌ ئه‌ژنۆکان بۆ ناوه‌وه‌ بچنه‌وه‌.

چۆن و له‌ چییه‌وه‌ ئازار دێت؟

Arthrose  له‌ مل و پشت دا ، ئازارێکی شوێنیه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری جمگه‌ تووشبووه‌که‌دا.ئه‌م ئازاره‌ له‌ هۆکاری ڕاکشانی چه‌رمه‌که‌ی سه‌ر ئێسک، ده‌مار و  ڕه‌گه‌کانی که‌ دوو ئێسکی جمگه‌ به‌ یه‌که‌وه‌ ئه‌به‌ستێته‌وه‌، هه‌روه‌ها  به‌ هۆی ئێسکه‌ ووردیله‌کانی که‌ به‌ زیاده‌ درووستبووه‌ن له‌ سه‌ر لێواری ئێسکی جمگه‌کان، ئه‌وانه‌ ئه‌بن به‌ هۆکاری په‌ستان له‌ سه‌ر ده‌ماری عه‌سه‌بی، ئینجا ئازار درووست ئه‌کات.

ئازار له‌ جمه‌گه‌کانی تر په‌یدا ئه‌بێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێسکه‌ زیان پێگه‌یشتووه‌که‌ی که‌ له‌ ژێر کرۆژکرۆژه‌ دایه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی تر په‌ستانی ئه‌که‌وێته‌ سه‌ر. ئه‌و ئێسکه‌ ووردیلانه‌ی که‌ له‌ لێواری ئێسک په‌یدا بوون، چه‌رمی یان ئه‌و په‌رده‌یه‌ی که‌ له‌ سه‌ر ئێسک هه‌یه‌،ڕایده‌کێشن. ئینجا ده‌مار و ڕه‌گه‌کانی که‌ جمگه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌به‌ستنه‌وه‌ ، زیاد له‌ هێزی خۆیان ڕاده‌کێشرێن به‌ هۆی باش نیشته‌جێ نه‌بوونی جمگه‌ خۆی( جمگه‌ جووڵه‌ی ئه‌بێت).ده‌ره‌نجام چه‌رمه‌ ته‌نک و ناسکه‌که‌ی که‌ به‌ ده‌وری ئه‌و شوێنه‌ دایه‌ تووشی التهاب Inflamation  ئه‌بێت و ده‌ست به‌ ئه‌ستوور بوون و ئازار ده‌کات.

له‌ به‌ر هه‌بوونی ئازار جمگه‌ تووشبووه‌که‌ که‌متر به‌کار ده‌هێندرێت، له‌ ئاکامی ئه‌وه‌دا ماسوولکه‌کانی ده‌وری جمگه‌ لاواز ئه‌بن و هێزی خۆیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن.

چۆنکه‌ هێزی ماسولکه‌ لاواز ئه‌بێت، ئینجا په‌ستانی زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر جمگه‌، ده‌ره‌نجام کرۆژکرۆژه‌ زیان پێگه‌یشتووه‌که‌ جارێکی تر په‌ستانێکی  زیاتری دێته‌ سه‌ر.



ئه‌گه‌ر هات ئازار  و کێشه‌کان به‌ره‌و زیاتر بوون چوون؟

هه‌ر کاتێ بوواره‌که‌ به‌ره‌و خراپتر چوون، ئه‌وه‌ دیاره‌ که‌ ئازاریش زیاتر ئه‌بێت، و ئیتر بکار هێنانی گه‌رمی و جه‌سته‌ خاوکردنه‌وه‌ له‌ گرژی و خۆڕاهێنان........هیچ سوودێکی نابێت بۆ کێشه‌که‌.

هه‌ندێک جار چاره‌سه‌ری به‌ ڕێگای Fysiotherapy (علاج طبیعی) که‌ بریتیه‌ له‌ گه‌رماپێبه‌خشین، جووڵاندنه‌وه‌،ته‌زووی سووکی ئه‌لێکتڕۆنی و شێلان......

هه‌روه‌ها هه‌ندێک جار به‌ دارو ده‌رمان کێشه‌که‌ به‌رگری پێ ده‌که‌ن، به‌ڵام ئاگه‌ر هات و ئێسک له‌ شێوه‌ی سرووشتی خۆی گۆڕا و زۆر کێشه‌ درووست ده‌کات(ئازاری زۆر) ، ئینجا قۆناغی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست پێ ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری.



نیشانه‌کانی زه‌نگی خه‌ته‌ر  ئه‌وانه‌ن:

له‌ ده‌ستدانی هێز و سڕبوون و هه‌ستی ته‌زوو له‌ باسکدا(قۆڵ)، ده‌ست و هه‌روه‌ها ناتوانی به‌ باشی به‌ کاری بهێنی.ئینجا لێره‌دا یه‌ک یان دوو رێشه‌ی عه‌سه‌ب چه‌ماونه‌ته‌وه‌ و ڕێگایان لێ گیراوه‌.ئه‌گه‌ر وابێت نابێت زۆر چاوه‌ڕوان بی و پێویسته‌ سه‌ردانی دکتۆره‌که‌ت بکه‌یت ، ئه‌ویش پێویسته‌ به‌ڕێت بکات بۆ لای دکتۆری پسپۆرNeuroloog   .



چاره‌سه‌ری Treatment

چاره‌سه‌ری Arthrose چۆنه‌؟

چۆنکه‌ هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ دیار نیه‌، بۆیه‌ Arthrose هێشتا چاره‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ناکرێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ ناڵێین که‌ چاره‌سه‌رییه‌کی باش هیچ سوودێکی نیه‌: کێشه‌کانی وه‌کو ئازار و ڕه‌ق و گرژ بوونی جمگه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌کرێن و هه‌روه‌ها  کار بکه‌ن له‌ سه‌ر به‌کارڕاگرتنی جمگه‌ و له‌ کار نه‌وه‌ستانی.

لێره‌دا  چاره‌سه‌ری به‌ شێوه‌ی خۆڕاهێنان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کار کردنی ماسوولکه‌کان و جمگه‌ به‌رده‌وام بکات، هه‌روه‌ها دارو و ده‌رمان هه‌یه‌ له‌ دژی ئازار و ره‌ق و گرژ بوون.

له‌ کۆتاییدا ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ گه‌یشته‌ قۆناغی ته‌شه‌ننا، ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ری به‌ شێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌.

له‌ ئه‌وانه‌ش زیاتر، ویستی خۆی نه‌خۆش مه‌رجه‌ بۆ ده‌ستپێ کردن بۆ چاره‌سه‌ری و له‌ ئه‌م کێشه‌ خه‌مساردنه‌بوونی ده‌وێت.

چاره‌سه‌ری به‌ ده‌رمان Medicine/medicijnen 

ده‌رمانێک نیه‌ که‌ هۆکاریArthrose  لاببات. یان ده‌رمان پێویسته‌ و چه‌نده‌ پێویسته‌ بۆ هه‌ر که‌سێک جیاوازه‌.

ده‌رمان به‌کار دێت بۆ: ئازار ، ڕه‌ق بوون و به‌رگریکردن له‌ التهاب Inflamation .ئه‌گه‌ر کێشه‌ و ئازار که‌م بێت،ئه‌وه‌ پێویست به‌ ده‌رمان ناکات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ یان ئازار زۆر بوو و درێژخایه‌ن بوو ، ده‌رمان به‌کار هێنان پێویسته‌ و له‌وانه‌شه‌ به‌کارهێنانی به‌رده‌وام بێت.



ده‌رمانه‌کانی ئازارشکێن

زیاترین جۆری ده‌رمانی دژه‌ ئازار حه‌بی پاراستامۆڵه‌. پاراستامۆڵ ئه‌توانێت ئازار به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی  ده‌شکێنێت.

ئینجا جمگه‌ باشتر به‌ کار دێت، ئه‌م حه‌به‌ باش له‌ ناو مه‌عیده‌ دا وه‌رده‌گیرێت و کێشه‌ بۆ مه‌عیده‌ درووست ناکات.

جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ حه‌به‌کان باشتر وایه‌ که‌ به‌ کاتی خۆی بیانخۆیت:ئه‌گه‌ر به‌ کاتی خۆی به‌ کار نێیه‌ت، ئه‌وه‌ ئازار ئه‌شکێنێت و دیسان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی له‌ کاتی خۆی و بێ پچڕان بێت ئه‌وه‌ ئازار ناگه‌ڕێته‌وه



ئازارشکێن پاڕاستامۆڵ ئه‌کرێت به‌ هێزتر بکرێت، به‌ هه‌وێنکردنی کۆده‌ینه  Codeïne. به‌ڵام له‌ به‌کار هێنانی ماده‌ی کۆده‌ین ئه‌ىیت ئه‌وه‌ بزانی که‌ تووشی ڕاهاتنت ئه‌کات(مۆعتاد)بوون و هه‌روه‌ها  مرۆڤ تووشی قه‌بزی/باش کار نه‌کردنی زگ ئه‌کات به‌ تایبه‌تی له‌ ته‌مه‌نی به‌رزدا/به‌ساڵانچووان.

هه‌روه‌ها هه‌ندێک که‌س ئه‌م ده‌رمانه‌ی پێ ناکه‌وه‌ێت(حه‌ساسیه‌ت) درووست ئه‌کات.



ئازارشکێنه‌کانی التهاب ڕاگر(دژه‌ به‌ التهاب)

ئه‌گه‌ر جمگه‌ تووشی التهاب بوو و پاراستامۆڵ ئازاری نه‌شکاند، ئه‌وه‌ دکتۆر ئازارشکێنه‌کانی که‌ دژه‌ به‌ التهاب کار ده‌که‌ن پێشنیار ده‌کات که‌ پێیان ده‌ڵێن:NSAID’S

  یان ناوه‌ته‌واوه‌که‌ی:

Non-Steroidal Anti-Inflammatory Drugs

ئه‌م ده‌رمانانه‌ التهاب ڕاده‌گرن وکاریگه‌رن له‌ سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی  کێشه‌کانی که‌ له‌ ئاکامی ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا دێنه‌ کایه‌وه‌ وه‌کو: ئازار،ڕه‌ق و گرژ بوونی جمگه‌ و ده‌وروبه‌ری جمگه‌ و ئه‌ستووربوونی جمگه‌.

به‌ڵام ئه‌وانه‌ هه‌ندێک کێشه‌ی تر درووست ده‌که‌ن وه‌کو: کێشه‌ و ئازاری مه‌عیده‌ و ڕیخۆڵه‌کان(گه‌ده‌کان).

ئه‌م کێشه‌یه‌ دیسان له‌ مرۆڤ تا مرۆڤه‌وه‌ و له‌ جۆری ده‌رمان تا ده‌رمانی تره‌وه‌ جیاوازه‌.

به‌کارهێنانی هه‌ندێک له‌ NSAID’S  کان بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌ سه‌ر تێک دانی گوورچیله‌کان؛ هه‌رچه‌ند ماوه‌ ژاره‌ک ئه‌بێت لێکۆڵێنه‌وه‌ و پشکنینی گوورچیله‌کان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن کار ده‌که‌ن.

نموونه‌ی ئازارشکێنه‌کان/ دژه‌ به‌ التهاب NSAID’S کان: حه‌بی Diclofenac, naproxen , Ibuprofen .

ئه‌م ده‌رمانانه‌ به‌ پێچه‌وه‌انه‌ی پاڕاستامۆڵ به‌ ڕاچیته‌ی دکتۆر وه‌رده‌گیرێن. ئه‌و ده‌رمانه‌ دژه‌ التهاب ی که‌ که‌متر به‌ هێزن/سووکن له‌ درۆگیست دا ده‌توانی به‌ بێ ڕاچیته‌ بیانکریت.ئینجا دیاره‌ که‌ ئه‌وان بێهێزترن له‌ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ ڕاچیته‌ وه‌رده‌گرێن وه‌کو:   .Aleve® , Brufen®





هه‌ڵبژارده‌ Cox-2  به‌رگره‌کان

هه‌ڵبژارده‌ Cox-2 به‌رگره‌کان نوێن. ئه‌وانه‌ که‌متر زیان ده‌گه‌یه‌نن به‌ مه‌عیده‌ و لووی ناو مه‌عیده‌ و ڕیخۆڵه‌ درووست ده‌‌که‌ن به‌ نسبه‌ت ده‌رمانه‌که‌نی تر.به‌ڵام ئه‌وانه‌ش به‌ نۆبه‌ی خۆیان هه‌ندێک کێشه‌ هه‌ر درووست ده‌که‌ن.(عوارض).

کرێم Crème

دژ به‌ Arthrose هه‌روه‌ها ده‌توانی کرێم به‌کار بێنی که‌ ئه‌ویش له‌ پێکهاته‌کانی ئازارشکێنی دژه‌ التهاب ی تێدایه‌ واتا NSAIDS .

ئه‌م کرێمه‌ کار له‌ سه‌ر پێست ده‌کات له‌ سه‌ر ئه‌م شوێنه‌ی که‌ لێی ئه‌درێت. ئه‌توانی ئه‌م کرێمه‌ بۆ هه‌ر جمگه‌یه‌ک به‌کار بێنیت، به‌ڵام لایه‌نه‌ که‌متر باشه‌

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-06 19:11:53

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: رۆماتیسم

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان   بابه‌تێکی زۆر به‌ سووده‌.. هه‌ر بژیت به‌ هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-06 19:28:19

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: رۆماتیسم

dastakant xosh bet baqwrban zor baswada sarkaw tw bet

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-07 14:54:01

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: رۆماتیسم

Zrian
به‌رێزم ده‌ست خۆشی بۆ به‌رێزتان بۆ ئه‌م په‌یامه‌تان هیوادارم سودتتا وه‌رگرتبێت
ته‌مه‌ن درێژ بیت



rahandazizm
ده‌ست خۆش بۆ به‌شداری کردنه‌که‌ت هیواخوازم به‌خته‌وه‌ر بیت چاوه‌که‌م

دووباره‌ سه‌رکه‌وتوو بن له‌ کاره‌کانتان هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌ سود گه‌یاندن و وه‌رگرتن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-07 14:57:05

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: رۆماتیسم

dast xoshbe baswdbw sarkawtwbyt


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2fcf2655e5.jpg

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-07 18:02:09

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: رۆماتیسم

papula87

ده‌ست خۆشی بۆ تۆی به‌رێز هیوادارم سودتتان لێوه‌رگرتبێت
ته‌مه‌ن درێژ بیت و هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net