❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مۆبایله‌ شیعر عه‌شق یان كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-07 07:36:56

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

مۆبایله‌ شیعر عه‌شق یان كات

مۆبایله‌ شیعر عه‌شق یان كات


ڕاوێژ كامه‌ران، ده‌نگوباس - له‌گه‌ڵ هاتنی‌ مۆبایل و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، شتێكی‌ تازه‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ مۆبایل به‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو و به‌تایبه‌تیش له‌ناو گه‌نجاندا بڵاوبوویه‌وه‌، ره‌نگه‌ هه‌موومان ناوی‌ مۆبایله‌ شیعرمان بیستبێت، له‌ئێستادا به‌ده‌یان دیوانی‌ مۆبایله‌ شیعر له‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا به‌دی‌ ده‌كرێن، ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ پرسیاره‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا تاچه‌ند ده‌توانرێت مۆبایله‌ شیعر وه‌كو به‌شێك له‌ ئه‌ده‌ب دابنرێت، ئایا مۆبایله‌ شیعریش هه‌ر وه‌كوو ئه‌ده‌ب ده‌مێنێته‌وه‌؟

(رازی‌ نیم بچییه‌ دوكانی‌ هیچ گوڵفرۆشێك، نه‌وه‌كو له‌جیاتی‌ گوڵ‌ بتفرۆشێت)
ئه‌مه‌ یه‌كێك له‌و مۆبایله‌ شیعریانه‌یه‌ كه‌ هێرش (19ساڵ‌) رۆژانه‌ و به‌به‌رده‌وامی‌ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌نێرێت، هێرش له‌باره‌ی‌ مۆبایله‌ شیعره‌وه‌ وتی‌ "وه‌كو چۆن له‌ناو شیعری‌ شاعیرانی‌ گه‌وره‌و ناوداریشدا شیعری‌ باش و خراپ هه‌یه‌، له‌ مۆبایله‌ شیعریشدا شیعری‌ باش و خراپ هه‌یه‌، هه‌ندێكیان له‌ هه‌ستێكی‌ قوڵی‌ عاشقانه‌وه‌ نووسراون و ئێمه‌ش له‌ په‌یوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌كانی‌ خۆماندا سوودێكی‌ زۆری‌ لێده‌بینین، من به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مدا شیعر ئاڵوگۆڕده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر دیوانی‌ مۆبایله‌ شیعر نه‌بێت ته‌نانه‌ت نازانین چی‌ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان بنووسین، بۆیه‌ من پێموایه‌ كه‌ مۆبایله‌ شیعر ئاسانكارییه‌كی‌ زۆرباشی‌ بۆ گه‌نجان كردووه‌ و شیعرێكی‌ تایبه‌ته‌، هه‌بوونی‌ زۆر پێویسته‌".
شاعیرانی‌ بواری‌ مۆبایله‌ شیعر كاره‌كه‌یان به‌ هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتێكی‌ تازه‌ ناوده‌به‌ن، وه‌رزێر جه‌زا كه‌ به‌ قسه‌ی‌ خۆی‌ یه‌كێكه‌ له‌ داهێنه‌رانی‌ مۆبایله‌ شیعر و خاوه‌نی‌ یه‌كه‌مین دیوانی‌ مۆبایله‌ شیعره‌ له‌ باره‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ شیعره‌وه‌ وتی‌ "له‌گه‌ڵ هاتنی‌ هه‌موو شتێكی‌ نوێدا به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی‌ چه‌ندین قسه‌و تێڕوانینی‌ جیاواز ده‌بێته‌وه‌و هه‌ندێك خه‌ڵك ره‌خنه‌ی‌ لێده‌گرن و هه‌ندێكی‌ دیكه‌ش به‌شتێكی‌ باشی‌ ناوده‌به‌ن و ده‌ستخۆشی‌ ده‌كه‌ن، مۆبایله‌ شیعریش به‌و پێیه‌ی‌ به‌رهه‌مێكی‌ تازه‌یه‌ كه‌ هاتۆته‌ كوردستانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ چه‌ندین قسه‌ی‌ جیاواز بۆته‌وه‌، من یه‌كه‌مین كه‌سبووم ئه‌م به‌رهه‌مه‌م به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا هێنایه‌ كوردستانه‌وه‌و یه‌كه‌مین دیوانی‌ مۆبایله‌ شیعرم ده‌ركردووه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌هات كه‌ به‌شداریم له‌ پێشانگایه‌كدا كرد كه‌ له‌و پێشانگایه‌دا چه‌ندین كتێبی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئینگلیزیم بینی‌ كه‌ به‌شێوازی‌ شیعری‌ كورت به‌رهه‌مهێنرابوون بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ له‌ناو عاشقان و خۆشه‌ویستاندا ئاڵوگۆڕ بكرێت، بۆیه‌ منیش دیوانێكی‌ تایبه‌تم به‌ مۆبایله‌ شیعر بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌ پێشوازییه‌كی‌ زۆری‌ لێكراو بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین به‌رهه‌می‌ دیكه‌شی‌ به‌دوادا بێت كه‌ بێگومان ره‌خنه‌شی‌ زۆر لێگیراوه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌ستخۆشییه‌كی‌ زۆری‌ لێكراوه‌."

پردی خۆشه‌ویستی
سه‌ردار محه‌مه‌د كه‌ شاعیرێكی‌ لاوه‌و دیوانێكی‌ شیعری‌ به‌ناوی‌ (ئاوابوونی‌ خه‌نده‌) هه‌یه‌ له‌باره‌ی‌ مۆبایله‌ شیعره‌وه‌ وتی‌ "هه‌ر له‌گه‌ڵ فراوانبوونی‌ مۆبایل له‌ هه‌رێم مۆبایله‌ شیعر داهاتووه‌ و من بۆخۆم زۆر زۆر خۆشحاڵ ده‌بم كه‌ تێكستێكی‌ شیعری‌ من ببێته‌ مایه‌ی‌ پردی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان دوو خۆشه‌ویست."
هه‌رچه‌نده‌ شاعیران مۆبایله‌ شیعر به‌ ئه‌ده‌بیاتێكی‌ ته‌واوه‌تی‌ شیعر دانانێن، به‌ڵام بوونیشی‌ به‌شتێكی‌ خراپ نازانن.
له‌تیف هه‌ڵمه‌تی‌ شاعیر له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی‌ "بوونی‌ مۆبایله‌ شیعر شتێكی‌ زۆر ئاساییه‌، له‌پاڵ ده‌ریایا رووبار هه‌یه‌ و له‌پاڵ رووباردا جۆگه‌له‌ هه‌یه‌ و هه‌ریه‌كه‌ی‌ ده‌وری‌ خۆی‌ ده‌بینێت، مۆبایله‌ شیعر گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران حه‌زیان لێیه‌تی‌ و شتێكی‌ ئاساییه‌ با بوونی‌ هه‌بێت، شتێكیش نییه‌ كه‌ رێگه‌ی‌ لێبگریت، ئایا تۆ حه‌ز ده‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌نده‌ دكتاتۆر بیت كه‌ نه‌هێڵیت خه‌ڵك هه‌ست و ئیحساساتی‌ خۆی‌ ده‌ربڕێت، بالێگه‌ڕێین خه‌ڵكی‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ هه‌ست و نه‌ستی‌ عاشقانه‌ی‌ خۆی‌ ده‌رببڕێت."
وه‌رزێر جه‌زا پێی‌ وابوو كه‌ مۆبایله‌ شیعر بۆ گه‌نج گرنگه‌ "گه‌نجی‌ ئێستای‌ ئێمه‌، گرنگی‌ به‌خۆشه‌ویستی‌ ده‌دات، له‌ ئێستاشدا به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مۆبایل هاتۆته‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌وه‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌كاندا زۆر به‌كار ده‌هێنرێت، بۆیه‌ گه‌نجێك پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ كه‌ شتێك بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ بنێرێت، له‌كاتێكدا خۆی‌ نازانێت بینووسێت سوود له‌ مۆبایله‌ شیعر وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ‌ هاتنی‌ هه‌موو شتێكی‌ تازه‌شدا شتی‌ دیكه‌ش به‌دوای‌ خۆیدا ده‌هێنێت، هاتنی‌ مۆبایل مۆبایله‌ شیعریشی‌ به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌، وه‌كو وتم بۆ گه‌نجان شتێكی‌ پێویسته‌،" به‌ڵام ئازاد به‌رزنجی‌ نووسه‌ر و شاعیر پێوابوو كه‌ مۆبایله‌ شیعر یه‌كێكه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌گه‌تیڤه‌كانی‌ ته‌كنۆلۆژیا ئه‌و وتی‌ "له‌گه‌ڵ هاتنی‌ ته‌كنۆلۆژیا و ده‌سكه‌وته‌ ته‌كنۆلۆژییه‌كاندا، گۆڕانێك به‌سه‌ر رۆڵی‌ شیعردا هات، ئه‌وه‌ی‌ نكوڵی‌ لێ‌ ناكرێ‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌كنۆلۆژیا پانتایی‌ مه‌سه‌له‌ رۆحییه‌كانی‌ له‌سه‌ر حیسابی‌ مه‌سه‌له‌ ماتریاڵییه‌كان به‌رته‌سك كرده‌وه‌، به‌مه‌ش عه‌رشی‌ شیعر ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌ی‌ جارانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ و له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ هه‌ندێ‌ له‌م ده‌سكه‌وته‌ ته‌كنۆلۆژیانه‌دا هه‌ندێ‌ جۆری‌ ساكار و كاڵ و كرچی‌ شیعر هاتنه‌ گۆڕێ‌ كه‌ له‌ رۆحی‌ راسته‌قینه‌ی‌ شیعره‌وه‌ گه‌لێ‌ دوورن و له‌ رواڵه‌تپه‌رستی‌ و ئاستێكی‌ نزمی‌ چێژ و ره‌هه‌ندی‌ ئیستاتیكییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن. یه‌كێك له‌ نموونه‌كانی‌ ئه‌مجۆره‌ شیعره‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن (مۆبایله‌ شیعر)"

له‌كوێی‌ ئه‌ده‌بدایه‌؟
ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جێگه‌ی‌ گومان و پرسیاری‌ سه‌ره‌كییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا مۆبایله‌ شیعر ده‌چێته‌ بواری‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ شیعره‌وه‌ یاخود نا؟ هێرش وه‌كوو گه‌نجێك كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر مۆبایله‌ شیعر به‌كار ده‌هێنێت پێیوابوو كه‌ مۆبایله‌ شیعریش به‌شێكی‌ دانه‌بڕاوه‌ له‌ ئه‌ده‌ب‌و وتی‌ "هه‌روه‌كوو چۆن شیعری‌ ئازاد و شیعری‌ كلاسیكی‌ و چوارینه‌ هه‌یه‌ و شیعر له‌ چه‌ندین جۆری‌ جیاواز پێكهاتووه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش مۆبایله‌ شیعر به‌شێكه‌ له‌ ئه‌ده‌ب و شیعر و من هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا نابینم، بگره‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ ئێستاشماندا به‌شێكی‌ زۆر گرنگی‌ ئه‌ده‌به‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ‌ پێداویستی‌ خه‌ڵكدایه‌."
وه‌رزێر جه‌زا له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی‌ "من مۆبایله‌ شیعر ده‌خه‌مه‌ قاڵبی‌ شیعره‌وه‌ و هیچ كه‌موكورتییه‌كی‌ تری‌ نییه‌ له‌ ئه‌ده‌ب و شیعر، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ستایلێكی‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ شیعری‌ دیكه‌ فیكر و ئه‌ندێشه‌یه‌كی‌ زۆری‌ تێدا نییه‌، هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ندێك پێیانوایه‌ مۆبایله‌ شیعریش به‌شێك نییه‌ له‌ ئه‌ده‌ب بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م له‌ناو ئێمه‌دا شتێكی‌ تازه‌یه‌ و جارێ‌ رانه‌هاتوون له‌گه‌ڵیدا."
رای‌ له‌تیف هه‌ڵمه‌تی‌ شاعیر له‌مباره‌یه‌وه‌ "ئه‌م جۆره‌ شیعرانه‌ ناچێته‌ خانه‌ی‌ شیعری‌ ئه‌ده‌بی‌ نه‌مره‌وه‌، به‌ڵام شیعرێكی‌ رۆژانه‌یه‌، خۆ هه‌یه‌ شیعری‌ زۆر و درێژیش ده‌نووسێت، به‌ڵام له‌ ئاستێكی‌ ئه‌ده‌بی‌ زۆر خراپیشدایه‌ و ئاستی‌ مۆبایله‌ شیعر باشتره‌، له‌كۆتایشدا شتی‌ باش ده‌مێنێته‌وه‌ و شتی‌ خراپیش با ده‌یبات."
به‌ڵام ئازاد به‌رزنجی‌ پێیوابوو كه‌ مۆبایله‌ شیعر له‌ناو ئه‌ده‌بیاتدا جێگه‌ی‌ نابێته‌وه‌ "له‌ راستیدا ئه‌مجۆره‌ نووسینه‌ هه‌رشتێكی‌ تربێت، شیعر نییه‌و له‌ رۆحی‌ راسته‌قینه‌ی‌ شیعره‌وه‌ دووره‌و پتر بریتییه‌ له‌ هه‌ندێ‌ ده‌ربڕینی‌ ساده‌ی‌ دڵدارانه‌ی‌ سه‌روادار، یان هه‌ندێ‌ راگوزه‌ری‌ سه‌رپێیی‌ كێش و سه‌روادارو لاساییكردنه‌وه‌ی‌ رووكه‌شانه‌ی‌ هه‌ندێ‌ ئه‌زموونی‌ تر، هه‌ربۆیه‌ ئه‌مجۆره‌ نووسینه‌ گه‌لێ‌ دوورتره‌ له‌وه‌ی‌ پێی‌ بوترێ‌ شیعر، ئه‌و شیعره‌ی‌ له‌ رۆحی‌ فه‌لسه‌فه‌و مۆسیقاو گه‌مه‌یه‌كی‌ قووڵی‌ زمانه‌وانییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت."

ئاینده‌ی‌ مۆبایله‌ شیعر
ئه‌گه‌ر مۆبایله‌ شیعر به‌رهه‌مێكی‌ تازه‌بێت، ئایا ئاینده‌ی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌ چۆن ده‌بێت؟
داهاتوی‌ ئه‌م شیعره‌ به‌كوێ‌ ده‌گات؟
وه‌رزێر جه‌زا، پێی‌ وابوو كه‌ مۆبایله‌ شیعر ئاینده‌یه‌كی‌ رۆشنی‌ ده‌بێت "له‌ سه‌ره‌تای‌ داهاتنیدا مۆبایله‌ شیعر پێشوازییه‌كی‌ زۆری‌ لێكرا، ته‌نها له‌ به‌رگی‌ یه‌كه‌می‌ دیوانه‌ شیعریه‌كه‌مدا 40 هه‌زار دانه‌ی‌ لێ فرشرا كه‌ ئه‌مه‌ش بۆخۆی‌ مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆبایله‌ شیعر جێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ دڵی‌ خوێنه‌رانی‌ ئه‌ده‌بدا كردۆته‌وه‌و وه‌كوو ئه‌ویش ده‌مێنێته‌وه‌."
هه‌روه‌ها سه‌ردار محه‌مه‌د وتی‌ "هه‌تا كرانه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ فراوان بێت، مۆبایله‌ شیعریش به‌ره‌و كرانه‌وه‌و مانه‌وه‌ ده‌چێت، بۆیه‌ پێموانییه‌ به‌هیچ جۆرێك به‌سه‌ر بچێت و به‌رده‌وامیش له‌ گه‌شه‌سه‌ندندا ده‌بێت."

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-63a7f3e375.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن alan3 (2009-02-07 07:41:06)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-07 12:41:32

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: مۆبایله‌ شیعر عه‌شق یان كات

ده‌ستت خۆش بێت کاک ئالان  بێگومان هه‌موو شتێکێ نوێ به‌ر ڕه‌خنه‌ و

   ده‌ستخۆشی ئه‌که‌وێ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین بزانین بۆ کوێ گوزه‌ر ده‌کات،،

                    هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-07 18:04:17

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: مۆبایله‌ شیعر عه‌شق یان كات

dastt xosh bet zrian gian
hewadarm ba dlt bet supas
sarkawtw bet basaka
**********************************
********************
***********
alan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net