❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاهه‌نگی‌ ژنهێنان له‌ مالیزیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-07 15:06:40

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ئاهه‌نگی‌ ژنهێنان له‌ مالیزیا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-712e33653a.jpg

سه‌ره‌تای‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات، پێشئه‌وه‌ی‌ بوك‌و زاوا بێن، هه‌موو جۆره‌ خواردن‌و میوه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه‌و میوانه‌كان خواردن ده‌خۆن. ئه‌م خواردنه‌ تا كۆتایی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌ركه‌سێك له‌ هه‌ركاتێكدا هات خواردن بخوات. ئاهه‌نگه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ 4 كاتژمێر به‌رده‌وامده‌بێت.
كاتێك بوك‌و زاوا دێن له‌ به‌رده‌می‌ هۆڵه‌كه‌دا ده‌وه‌ستن، مه‌لا چه‌ند دوعایه‌ك ده‌خوێنێت‌و له‌م كاته‌دا ده‌توانیت چه‌ند وێنه‌یه‌ك بگریت. ژماره‌یه‌ك كوڕو كچ له‌به‌رده‌م‌و له‌پشته‌وه‌ی‌ بوك‌و زاوا ده‌ڕۆن‌و هه‌مویان چه‌پكه‌ گوڵ یان پێیه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌خشێكدا كه‌ ره‌مزی‌ ئه‌و میلله‌ته‌یه‌.
به‌درێژایی‌ راڕه‌وی‌ هۆڵه‌كه‌ تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ بوك‌و زاوا، چه‌ند كوڕێك وه‌ستاون به‌ به‌رگی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و پێشوازییان لێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌و كوڕانه‌ نابێت پێڵاویان له‌پێدابێت.

به‌مشێوه‌یه‌ بوك‌و زاوا ده‌گه‌نه‌ شوێنی‌ خۆیان‌و داده‌نیشن. باوك‌و دایكی‌ زاوا لای‌ بوكه‌وه‌ داده‌نیشن‌و دایك‌و باوكی‌ بوك لای‌ زاوا. ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان دایك یان باوكی‌ نه‌بێت ئه‌وا باپیرو نه‌نك یان برا گه‌وره‌و خاڵ‌و مام ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ.
دوای‌ ئه‌مه‌ مه‌لا دێت‌و چه‌ند ئایه‌تێك ده‌خوێنێت‌و مه‌راسیمی‌ ماره‌كردن به‌م ئایه‌تانه‌ كۆتایی‌ دێت.
بێگومان ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ناو موسوڵمانه‌كاندا هه‌یه‌.

پاشان ئه‌وانیش نانده‌خۆن‌و ئاهه‌نگ ده‌ستپێده‌كات. ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه‌، وه‌ك: گۆرانی‌ بێژی‌ كوڕو كچ به‌شداریده‌كه‌ن به‌چه‌ند گۆرانییه‌ك. پاشان چه‌ند تیپێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ دێن‌و هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند به‌رهه‌مه‌ێكی‌ خۆماڵی‌ پێشكه‌شده‌كه‌ن به‌جلوبه‌رگی‌ خۆماڵییه‌وه‌و چه‌ندین جوڵه‌ی‌ سه‌یر سه‌یر ده‌كه‌ن له‌كاتی‌ گۆرانی‌ وتنه‌كه‌دا. هه‌ندێكیشیان چه‌ند سروتێكی‌ ئایینی‌ ده‌خوێنن.

له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا، پشوییه‌ك هه‌یه‌. لێره‌دا بوك‌و زاوا دێنه‌ خواره‌وه‌ له‌ شوێنی‌ خۆیان‌و ئه‌و پارچه‌كێكه‌ی‌ ئاماده‌كراوه‌ ده‌یشكێنن‌و یه‌كی‌ پارچه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌ده‌می‌ یه‌كتره‌وه‌.
دوای‌ ئه‌مه‌ ئه‌و شه‌كراوه‌ی‌ ئاماده‌كراوه‌ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر میوانه‌كاندا.
شیرینیه‌كه‌ له‌ پاكه‌تێكدایه‌ كه‌ چه‌ند ده‌نكه‌ نوقڵێكی‌ تێدایه‌ له‌گه‌ڵ (هێلكه‌)یه‌كی‌ كوڵاو. ئه‌م هێلكه‌یه‌ دابونه‌ریتی‌ كۆنی‌ مالیزییه‌كانه‌و بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ژن و مێرده‌ له‌ داهاتودا نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بخه‌نه‌وه‌، (واته‌ منداڵیان ببێت).
ئه‌و ئاڵتونه‌ی‌ بۆ بوك ده‌كرێت زۆر كه‌مه‌و ته‌نها شتێكی‌ ره‌مزییه‌ كه‌ له‌ ملوانكه‌یه‌ك یان دوو تاك بازن زیاتر نییه‌. ئه‌وه‌ی‌ لای‌ ئه‌وان گرنگه‌ رێزو خۆشه‌ویستی‌و بڕوابونه‌ به‌یه‌كتر.

کوردسات


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d72900ff68.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-779ebaac88.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c9ec5e0c46.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2f9d05a8ce.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c723a65e53.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8bd60ade68.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b484350138.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-75ed4d78fb.jpg

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-08 06:53:47

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئاهه‌نگی‌ ژنهێنان له‌ مالیزیا

dast xosh kaka yadgar gyan bo aw babata jwana bataibat wenakan zor sarnj rakeshn zor zor

sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net