.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئیعجاز له زانستی زه‌وی ناسیدا شێخ عه‌بدولمه‌جید زهنهدانیوهرگێڕانی: شوان غه‌ریب خوای گه‌وره فه‌رمانی به مسوڵمانان كردووه له نوێژهكانیانا ڕوو له‌یه‌ك ڕووگه بكه‌ن، ئه‌ویش كه‌عبه‌ی پیرۆزه له شاری مه‌ككه‌ی به‌ڕێز، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ فول وجهك شطر المسجد الحرام) واته: ڕوو له مزگه‌وتی حه‌ڕام بكه‌ن(2).به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ئه‌كاو به‌ته‌نها كه‌عبه ئه‌بینێ، ئه‌وه له‌سه‌ریه‌تی ڕووی لاشه‌ی له خودی كه‌عبه‌ی پیرۆز بكات.له ئیبن و عه‌باسه‌وه خوا لێی ڕازی بێت ئه‌فه‌رموێ: كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) هاته ماڵی خواوه له هه‌موو ته‌نیشت و لاكانیدا نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی كرد‌و نوێژی نه‌كرد هه‌تا چووه ده‌ره‌وه، كاتێكیش چووه ده‌ره‌وه دوو ڕكاتی ڕووه‌و كه‌عبه كرد‌و فه‌رمووی ئه‌مه كه‌عبه‌یه(3).قورتوبی ئه‌فه‌رموێ: زانایان كۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌عبه ئه‌بینێ فه‌رزه له‌سه‌رى ڕوو له خودی كه‌عبه‌ی پیرۆز بكات(4).جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌ماشاكردنی كه‌عبه‌ش چاكه‌یه‌و مسوڵمان پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رئه‌گرێ، وه‌ك ئیبن و مه‌سعود خوا لێی ڕازی بێت ئه‌فه‌رموێ(5): ئه‌و كه‌سه‌ى ڕووه‌و خودی كه‌عبه نوێژ ئه‌كات ڕووكردنه قیبله‌ی ته‌واوتره له كه‌سێكی تر.بۆیه كاتێك خه‌ڵكی یه‌مه‌ن به كۆمه‌ڵ هاتنه دینی خواوه(6)، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) مامۆستای بۆ ڕه‌وانه‌كردن تا دینیان فێربكه‌ن، له‌و مامۆستایانه؛ عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب، مه‌عازی كوڕی جه‌به‌ل، ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری، وه‌به‌ری كوڕی یوحنهس... هتد، خوای گه‌وره له هه‌موویان ڕازی بێت. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) كاتێك وه‌به‌رى كوڕی یوحنه‌سی به‌ره‌و سه‌نعا نارد فه‌رمانی پێكرد مزگه‌وتێكیان بۆ درووست بكات، كه دواتر به مزگه‌وتی سه‌نعا ناسرا، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) چۆنیه‌تی درووستكردنی مزگه‌وته‌كه‌ی بۆ دیاری كردن؛ جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه له سه‌نعا، هه‌روه‌ها قیبله‌ی مزگه‌وته‌كه ئه‌ویش به‌دیاریكردنی نیشانه‌یه‌كی دیار كه بریتییه له شاخی(ضین) كه نزیكه‌ی(30) كم له سه‌نعاوه دووره، هه‌تا ڕووه‌و ئه‌و شاخه مزگه‌وته‌كه درووست بكه‌ن و شاخهكهشی ڕووه‌و قیبله‌ی مزگه‌وتی حه‌ڕام دیاری كردووه، واته پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) گۆشه‌ی لاری نێوان مزگه‌وتی سه‌نعاو قیبله‌ی بۆ دیاری كردن. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) پارێزراوه له هه‌ڵه، هه‌ر ئه‌ویش چۆنیه‌تی درووستكردنی مزگه‌وته‌كه‌ی دیاریكردووه ـ وردی جێگاكه‌ی، گۆشه‌ی لاری و ئاڕاسته‌ی مزگه‌وته‌كه ڕووه‌و كه‌عبه ـ بۆیه خه‌ڵكی یه‌مه‌ن بێگومانن له‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه وردترین ڕووگه‌ی هه‌یه‌و هه‌تا ئێستا ئه‌و مزگه‌وته به چاكترین مزگه‌وته‌كانی یه‌مه‌ن دائه‌نێن، چونكه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و ڕێنشیاندهری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم ) درووست كراوه(7).هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی گرنگترین سیفه‌تی مزگه‌وتی سه‌نعا له ڕێكخستنی ڕووگهكهیدایه ڕووه‌و كه‌عبه، بۆیه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌بینین چۆن پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) چۆنیه‌تی و نیشانه‌كانی بۆ ئه‌م مزگه‌وته دیاریكردووه، چۆن میحرابی مزگه‌وته‌كه‌ی دیاریكردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی بینیبێ، كه ئه‌وه‌ش بێگومان له گرنگترین نیشانه‌كانی ته‌واوكاری درووستكردنی مزگه‌وته.به‌م وه‌سفه ورده‌ش پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) هێڵێكی ڕاستی له نێوان مزگه‌وتی سه‌نعاو كه‌عبه‌ی پیرۆز له مزگه‌وتی حه‌ڕام له شاری مه‌ككه‌ى به‌ڕێز كێشاوه.ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ كێشانی هێڵێك له نێوان دوو شاری دوور له‌یه‌كتر بریتین له:ماوه‌ی دووری نێوان هه‌ردوو شاری سه‌نعاو مه‌ككه نزیكه‌ی(815 كم) ئه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هێڵێكی ڕاست له نێوانیاندا بكێشین ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌م پێویستیانهمان هه‌بێت:1ـ بوونی نه‌خشه‌یه‌كی پشت به‌ستراو به وێنه‌ی ڕاست بۆ ڕووی زه‌وی، به فڕۆكه‌كان یان مانگه ده‌ستكرده‌كان گیرابێتن، هه‌تا بتوانین جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌و جێی مه‌ككه به وردی دیاری بكه‌ین.2 ـ ئه‌بێت هێڵه‌كانی درێژی و هێڵه‌كانی به‌رینی سه‌ر ڕووی زه‌وی بزانرێ، هه‌تا گۆشه‌ی لاری نێوان دوو جێگه‌كه به‌نیسبه‌ت باكووری موگناتیسییه‌وه بزانین.3 ـ ئه‌بێت بڕی به‌رزی مه‌ككه‌و سه‌نعا له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه بزانرێ، هه‌تا پله‌ی چه‌مانه‌وه كه به‌هۆی گۆیی ڕووی زه‌وییه‌وه درووست ئه‌بێت بزانین.نه‌خشه‌ی ته‌خت بۆ ڕووی زه‌وی شێوه‌یه‌كی ڕاست نابه‌خشێ، چونكه زه‌وی گۆییهو ته‌خت نییه، بۆیه نه‌خشه‌ی ته‌خت هه‌رچه‌ند به وردیش دانرابێ، هه‌ر ئه‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی له نێوان هه‌ردوو جێگه دووره‌كه‌ی سه‌ر ڕووی زه‌ویدا دووری یان ئاڕاسته‌مان لێ ون بكات.جا ئایا كه‌ی مرۆڤ توانی ئه‌م مه‌رجانه به‌ته‌واوی به ده‌ست بهێنێت:1ـ مرۆڤ ته‌نها له سه‌ده‌ی(20 ز) توانی نه‌خشه‌ی ورد بۆ زه‌وی دابنێ، ئه‌ویش دوای درووستكردنی فڕۆكه‌كان و مووشه‌كه دوور هاوێژه‌كان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری مانگه ده‌ستكرده‌كان و ئامێری فۆتۆگرافی ورد‌و ... هتدن.2 ـ مرۆڤ ته‌نها له سه‌ده‌ی(20 ز) توانی هێڵه‌كانی درێژی و هێڵه‌كانی به‌رینی به وردی بۆ زه‌وی دابنێ، ئه‌ویش دوای كێشانی نه‌خشه‌ی ورد بۆ هه‌موو ڕووی زه‌وی ـ به ده‌ریاكان و دوورگه‌كان و كیشوه‌ره‌كانه‌وه ـ .3 ـ مرۆڤ ته‌نها له سه‌ده‌ی(20 ز) توانی به‌رزی و نزمی ڕووی زه‌وی بزانێ، ئه‌ویش دوای درووستكردنی ئامێره ورده‌كان كه ئه‌توانن به‌رزی هه‌موو شاخێك و نزمی هه‌موو شیوێكی ڕووی زه‌وی دیاری بكه‌ن.جا ئایا له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ئه‌و پێویستییانه له‌به‌ر ده‌ستدا بوون؟وه‌ڵام نه‌خێر... بێگومان هه‌موو هۆشمه‌ندێك ئه‌م وه‌ڵامه ئه‌زانێ چ جای لێكۆڵهرهوهو پسپۆڕه‌كان، سه‌یری یه‌كه‌م نه‌خشه‌ی زه‌وی كه(ئیدریسی) له ساڵی(1154 ز) ی دایناوه، واته نزیكه‌ی(5 سه‌ده‌و نیو) دوای هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) له نه‌خشه‌كه‌یدا ئه‌بینی(یه‌مه‌ن) ی له خوارووی خۆرهه‌ڵات و(عومان) یشی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی داناوه. هه‌روه‌ها سه‌یری نه‌خشه‌كه‌ی( جیوفانی لردو) كه به(3 سه‌ده) دوای ئیدریسی دایناوه، سه‌یری نه‌خشه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بیش كه له مانگه ده‌ستكرده‌كان وه‌رگیراوه، هه‌تا جیاوازی نێوان جێی مه‌ككه‌و جێگه‌ی سه‌نعا له یه‌مه‌ن بزانیت.كه‌واته ئیدریسی و جیوفانی لردو له دوای سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك هاتوون، بۆ زانیاریش هه‌ردووكیان به پێشڕه‌وه گه‌ڕیده‌كانی مرۆڤ دائه‌نرێن له كێشانی نه‌خشه‌ی زه‌ویدا.به‌ڵێ بێگومان وه‌ڵام نه‌خێره... چونكه مرۆڤ توانای دیاریكردنی ئه‌حداسیاتی بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌كی ڕووی زه‌وی به وردی نه‌بوو، هه‌تا بتوانێ هێڵێكی راست له نێوان دوو شاری دوور له‌یه‌كتر بكێشێ ته‌نها دوای: درووستكردنی فڕۆكه‌كان و ئامێره فۆتۆگرافیه ورده‌كان، هه‌روه‌ها دانانی هێڵه‌كانی درێژی و هێڵه‌كانی به‌رینی و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی ئه‌توانن بڕی به‌رزی شاره‌كان له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه دیاری بكه‌ن، درووستكردنی مووشه‌كه دوور هاوێژهكانیش كه ئه‌توانن مانگه ده‌ستكرده‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای زه‌وی.هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه‌ش ته‌نها له دوای 14 سه‌ده له ناردنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) له به‌رده‌ستی مرۆڤه‌كاندا بوون.تێبینی:ڕووسیا یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌ناوی سپوتنیك(Sputnik) له ساڵی(1957ز) دانا.ئه‌مریكاش یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی خۆی به‌ناوی(دۆزه‌ره‌وه) له ساڵی(1958 ز) دانا.پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) ئهحداسیهكان و قیبله‌ی مزگه‌وتی سه‌نعای دیاری كرد:واته پێش 14 سه‌ده له زه‌مان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ئه‌حداسیاتی مزگه‌وتی سه‌نعای دیاریكردووه، ئه‌ویش كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) شوێن و جێگه‌و گۆشه‌ی لاری مزگه‌وته‌كه‌ی به نیسبه‌ت مه‌ككه‌وه هه‌روه‌ها قیبله‌ى به وردی ڕووه‌و كه‌عبه دیاری كردووه.مزگه‌وتی سه‌نعاو فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) به درووستكردنی:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا هاتووه:ته‌به‌رانی له( المعجم الاوسط)دا(8) ئه‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌فه‌رموێ فاجعله عن يمين جبل يقال له ضين) به‌وه لاری مزگه‌وته‌كه‌ی ڕووه‌و كه‌عبه به وردی دیاری كردووه. دووه‌م: ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی مێژوودا هاتووه:حافیزی ڕازی(11) له كتێبه‌كه‌یدا(تاریخ الصنعاء) ئه‌فه‌رموێ في المسجد قدِم أبان بن سعيد فأسس المسجد على هذه الصفة في بستان باذان في أصل الصخرة واستقبل به ضيناً) واته: پاشان ئابانی كوڕی سه‌عید هاتوو له بێستانی بازاندا له به‌رده‌كه‌ی كۆشكی غهمهدان بناغه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی دانا‌و ڕووگه‌كه‌شی كرده شاخی(ضین).ڕازی ئه‌فه‌رموێ فمر ببناء المسجد له‌م في بستان باذان من الصخرة التي في أصل غمدان) واته: فه‌رمان به درووستكردنی مزگه‌وتێك بكه له بێستانی بازاندا بۆیان، له‌و به‌رده‌ش درووستی بكه كه له كۆشكی غه‌مه‌داندایه، هه‌روه‌ها كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) له نووسراوه‌كه‌یدا بۆ وه‌به‌ر ئه‌فه‌رموێ واستقبل به الجبل الذي يقال له ضين) واته: مزگه‌وته‌كه‌ش ڕووبكهره ئه‌و شاخه‌ی پێی ئه‌ڵێن(ضین) یان كه ئه‌فه‌رموێ فأجعله عن يمين جبل يقال له ضين) واته: ئه‌وه به لای ڕاستی شاخێكه‌وه درووستی بكه پێی ئه‌وترێ شاخی ـ ضین ـ .پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ئاڕاسته‌ی كهعبهشی بۆ خه‌ڵكی سه‌نعای كۆن به وردی دیاری كرد، كاتێك نیشانه‌یه‌كی دیار‌و ئاشكرای بۆ به‌كارهێنان ئه‌ویش شاخی(ضین) بوو.كاتێكیش سه‌رده‌می فڕۆكه‌كان و مووشه‌كه‌كان و مانگه ده‌ستكرده‌كان هاتنه پێشه‌وه، شاره‌كان و شاخه‌كان و ده‌ریاكانیان وێنه‌گرت، وێنه‌یه‌كی ڕاستیان بۆ هه‌ر سێ جێگه‌كه ـ مزگه‌وتی سه‌نعاو شاخی(ضین) و كه‌عبه ـ كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) ڕوونی كردبووه‌وه پێشكه‌ش كرد، ئه‌بینین هه‌ر سێ جێگه‌كه ئه‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵی ڕاست ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دووری ماوه‌و خڕی زه‌وی و نه‌بوونی مه‌رجه‌كان و هۆكاره زانستییه‌كان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم).هه‌موو ئه‌وه‌ش كه باسكرا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئاسان و نیشانه‌یه‌كی ئاشكرا‌و دیار ده‌ری بڕیوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و ته‌واو دیاری كردووه

له‌سه‌ر هێڵ نییه