.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








پسپۆرانی تەندروستی رادەگەیەنن كە گەمەی ئەلكترۆنی لەگەڵ ئەوەیدا كە كاریگەریان باشیان لەسەر زەینی منداڵ هەیە، ئەوەندەش كاریگەری خراپیان لەسەر دەروون و جەستەی منداڵ هەیە. توێژەرەوانی بواری دەروونی منداڵان دەڵێن تەلەڤزیۆن و كتێب و كۆمپیوتەر كەسایەتی مرۆڤەكانی داهاتوو پێك دێنن، بۆیە ئەو گەمە ئەلكترۆنییانەی كە لەسەر توندوتیژی و كوشتن دەڕۆن، دەكرێ كەسایەتی منداڵەكە لە داهاتوودا بكەنە مرۆڤێكی تێكدەرو دوور لە رەوشی كۆمەڵایەتی و كەلتووری توندوتیژی پەرە پێبدا.
منداڵان پێویستە گەمەی ئەلكترۆنی بكەن، بەڵام گەمەكان دەبێ ئەو خاڵانەیان وەبەرچاوگرتبێ.
-1 زیاتر گەمەكان مەتەڵ بن و پەیوەندیان بە بیركردنەوەی منداڵەكەوە بێت.
-2 گەمەكان بە كۆمەڵ بكرێن، چونكە ئەگەر گەمەكان بە تەنیا بكرێن، منداڵ زیاتر خۆی پێوە خەریك دەكات و درەنگتر لەسەر یارییەكە لادەچێ.
-3 دایك و باوكان نابێ یارییەكانیان لێ تێك بدەن، بەڵكو دەبێ جارجارش بەشداری بكەن لە یارییەكانی منداڵەكانیاندا تاكو لە گۆشەگیری دەریان بێنن و كارێك بكەن بە شێوەیەكی وردبینانە منداڵەكەیان لە گەمەكە دووربخەنەوە.
گوڵان


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
