.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئۆباما گوڵی ئه‌وروپایه
كۆمپانیایه‌كی هۆڵه‌ندی جۆره گوڵێكی تایبه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌ناوی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "باراك ئۆباما"، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆمپانیایه ناوی ئۆبامای له بواری بازرگانی به‌كارهێنابێت.
ئاژانسی هه‌واڵ (دی پی ئه‌ی) ئه‌ڵمانیا بڵاویكردۆته‌وه، كۆمپانیایی "رۆیاڵ ڤان زانتن"ی هۆڵه‌ندا له شاری "ڤالكینبۆرگ" جۆره گوڵێكی تایبه‌تی ئاڵتونی به‌ناوی "ئۆباما" به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌مانگی داهاتوودا ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
له لێداونێكدا بۆ ئاژانسه‌كه، كارمه‌ندێكی ئه‌و كۆمپانیایه به‌ناوی "تۆن گریكسبۆر" وتویه‌تی، پێشبینی ده‌كرێت 250 ملیۆن گوڵی ئۆباما له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا بفرۆشرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ناوی ئۆباما بۆ ئه‌و گوڵه، تۆن روونیكردۆته‌وه، به‌هۆی تایبه‌تمه‌نییه‌كانی ئۆباما هه‌ر له هیوا و هێز و توانایی و خۆشه‌ویستی ئه‌م گوڵه به‌رهه‌م دێت، وه ره‌نگی سپیش كه هێمایی ئاشتیه ره‌نگی سه‌ره‌كی گوڵه‌كه ده‌بێت.
كۆمپانیایی "رۆیاڵ ڤان زانتن"ی هۆڵه‌ندی یه‌كه‌م كۆمپانیایه ناوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئۆباما له بواری بازرگانیكردن به‌كار بێنێت.
جێی ئاماژه‌یه، پێشتر ئه‌م كۆمپانیایه ناوی "ریگان" و "بووش"ی له چه‌ند گوڵێك نابوو، به‌ڵام هه‌ر زوو كۆمپانیاكه گوڵی (بووش)ی له بازاڕدا كۆكرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س خواستی كڕینی نه‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه گوڵی ریگان خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بوو به‌جۆرێك كۆمپانیا"رۆیاڵ ڤان زانتن"ی هۆڵه‌ندایی توانی بڕی 500 ملیۆنی لێ بفرۆشێت.
به يامنير


له‌سه‌ر هێڵ نییه