.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









چیرۆكی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی (عید الحب )
جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به‌یه‌كێك له‌جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه‌بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له(17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه‌و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه‌له‌چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه‌بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه‌و خورافیاتی له‌پشته‌وه‌یه‌كه‌لای رِۆمانه‌كان و میراتگره‌گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه، له‌وانه؛ رِۆمانه‌كان باوه‌رِیان وایه‌كه(رِۆملیۆس)ی دامه‌زرێنه‌ری شاری (رِۆما) رِۆژێك له‌رِۆژان گورگێك شیریداوه‌تێ و ئه‌مه‌ش هێز و بیرتیژی پێبه‌خشیووه، ئیدی له‌و رِۆژه‌به‌دواوه‌رِۆمانه‌كان به‌هۆی ئه‌و رِووداوه‌وه‌له‌ناوه‌رِاستی مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا ئاهه‌نگیان گێرِاوه.
په‌یوه‌ندی (ڤاله‌نتین)ی قدیس به‌جه‌ژنی خۆشه‌ویستییه‌وه
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت و هاتنی رِۆمانه‌كان بۆ ناو ئاینی مه‌سیحیه‌ت، رِۆمانه‌كان به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئاهه‌نگ گێرِان به‌بۆنه‌ی (جه‌ژنی خۆشه‌ویستی)یه‌وه، به‌ڵام له‌چه‌مكه‌بتپه‌رستییه‌كه‌ی خۆیان (خۆشه‌ویستی ئیلاهی) گواستیانه‌وه‌بۆ چه‌مكێكی تر‌و به‌گه‌واهیده‌رانی خۆشه‌ویستی گوزارشتیان لێده‌كرت.. له‌و ساته‌دا و له‌سه‌ده‌ی (3)ی زایینی‌دا ئیمبراتۆری رِۆمانی (كلۆدیۆسی دووه‌م) حوكمرِانی رِۆمانییه‌كانی ده‌كرد و به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به‌جه‌نگه‌وه، ژنهێنانی له‌سه‌ربازه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری جه‌نگه‌كان بكه‌ن و به‌ژن هێنانه‌وه‌سه‌رگه‌رم نه‌بن، به‌ڵام (ڤاله‌نتین)ی قدیس رِووبه‌رِووی برِیاره‌كه‌ی ئیمبرِاتۆر بووه‌وه‌و ژێربه‌ژێر و به‌نهێنی گرێبه‌ستی ژنهێنانی بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامده‌دا، پاش ئه‌وه‌ی ئیمبرِاتۆر به‌وه‌یزانی ده‌ستگیریكرد و خزاندیه‌نێو كونجی زیندان و برِیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردادا و له‌رِۆژی (14/2/270)ی زایینی كوژرا، دواتر پاپا رِۆژی كوژرانی (ڤاله‌نتین)ی قدیس -كه‌بانگه‌وازی بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتی كرد و له‌و پێناوه‌دا كوژرا-ی كرده(جه‌ژنی خۆشه‌ویستی) و پێشی ده‌وترێت (جه‌ژنی عاشقان).
له‌ساڵی 350ی زایینی له‌رِۆما به‌مه‌به‌ستی به‌رز رِاگرتنی ناوی (ڤاله‌نتین) ویادكردنه‌وه‌ی، له‌و شوێنه‌ی كه‌تێیدا كوژرا كه‌نیسه‌یه‌ك دروست كرا؛ دواتر پیاوانی ئایینی مه‌سیحی دژ به‌م دیارده‌یه‌وه‌ستانه‌وه‌و به‌شێوێنه‌ری رِه‌وشتی كچ وكورِانی لاویان له‌قه‌ڵه‌مداو، له‌ناو خودی ئیتاڵیادا كه‌پێی به‌ناوبانگ بوو ئه‌م جه‌ژنه‌هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی (18و 19)ی زایینی‌دا دووباره‌زیندووكرایه‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه‌ته‌نها وڵاتانی خۆرئاوای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و خۆی هاویشته‌نێو وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه‌و كچان و كورِانی موسڵمانیش گیرۆده‌ی ئه‌و داوه‌بوون و بوونه‌چاولێگه‌ر و شوێن پێهه‌ڵگری دوژمنانی خودا و ئیسلام و موسڵمانان و ده‌ستیان كرد به‌جێبه‌جێكردنی داب و نه‌ریت و دروشمه‌كانی ئه‌وان و به‌بۆنه‌ی جه‌ژن و یاده‌كانی ئه‌وانه‌وه‌ئاهه‌نگ و خۆشی ده‌رده‌برِن، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (( لتَتَّبِعُنَّ سُنَنَ الذین من قبلكم شبراً بشبرٍ او ذراعاَ بذراعٍ حتَّى لو سلكوا جُحْرَ ضبٍّ ڵسَلكْتُمُوه، قالوا الیهود والنصارى؟ قال: فَمَنْ؟)) ...
ئیسلام هاوس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه