.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








بسم ألله ألرحمن ألرحیم
ألحمدلله نحمده ونستعینه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سیئات أعمالنا من یهده ألله فلا ضل له ومن یضلل فلا من هادي ولانصیر وأشهد أن لا اله الا ألله وأشهد أن محمدا رسول ألله أما بعد
به‌ڕێزان له‌گه‌ڵماندا بن با کورته‌یه‌ک له سه‌ر ژیانی شێخی پایه‌به‌رز به‌سه‌ر به‌رین به‌ڕێزان من زۆر له‌وه بچوکترم بتوانم باسی شێخ به‌ته‌واوه‌تی بکه‌م بۆیه ته‌نها باسی دڵۆپێك له ده‌ریا ده‌که‌ین داوا له‌خوای گه‌وره ده‌که‌م یارمه‌تی ده‌رمان بێت ئامین
ناوی محمد ناصر ألدین حاج نوح ألالبانیه له شاری ئه‌شقوده پایته‌ختی ئه‌لبانیایی ئه‌وسه‌رده‌مه له ساڵی 1333ك ڕێکه‌وت 1914 ز له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاری ئایین په‌روه‌ره له‌دایك بووه.
زانست زاڵ بووه به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌یدا هه‌روه‌ها باوکی مورشدو زانای ناوچه‌که بووه.
شێخی پایه‌به‌رز دوای ئه‌وه‌ی شای ئه‌لبانیا أحمد زاغو لای دا به‌لای عه‌لمانیه‌تی ئه‌وروپا ناچار له‌گه‌ڵ باوکی‌دا کۆچ بکه‌ن بۆ سوریا.
هه‌ر له‌دیمه‌شق په‌نای برده به‌ر خوێندن له‌قوتابخانه‌ی (ألاسعاف ألخیري) به پله‌یه‌کی باش قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واوکرد.
له‌گه‌ڵ ڕێگری باوکی له‌قوتابخانه‌ی نیزامی له‌باره‌ی ئایینه‌وه بڕیاری دا که داببڕێت له‌قوتابخانه‌ی نیزامی..هه‌روه‌ها باوکی مه‌نهه‌جێکی زانستی بۆ داڕشت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م مه‌نهه‌جه‌وه فێری قورئان و ته‌جویدونه‌حووصه‌رف و فقهی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بوو.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌ستی باوکی خه‌تمی قورئانی پیرۆزی کرد‌و له‌به‌ری کرد..
شێخ له‌سه‌رده‌ستی چه‌ند زانایه‌ك زانست فێر بوو وه‌کو زانای پایه‌به‌رز ألشیخ سعید ألبرهاني
له‌فقهی حه‌نه‌فی وهه‌ندێك کتێبی زمان‌و به‌لاغه..
هه‌روه‌ها له‌وکاته‌ش زۆر گرنگی ده‌دا به موحازه‌ره‌کانی ألعلامة بهجت ألبیطار
له‌سه‌ر ده‌ستی باوکی فێری پیشه‌ی سه‌عات چییه‌تی بوو تاوه‌کو ناوبانگی له‌وه‌ش ده‌رکرد بژێوی خۆی له سه‌ر سه‌عات چاك کردن به‌ده‌ست ده‌هێنا هه‌روه‌ها ئه‌م پیشه‌یه زۆر یارمه‌تی ده‌ری بوو چونکه کاتی زۆری هه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوکی زۆر ڕێنمای ده‌کرد له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بێت وزۆر ئاگادار بێت له زانستی فه‌رمووده‌وانی ،،به‌ڵام شێخ زۆر مه‌یلی به‌لای فه‌رمووده‌وانی ده‌ڕۆشت ،،فێری زانستی فه‌رمووده‌وانی بوو له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا زۆر کاریگه‌ر بوو به گۆڤاری ألمنار
له ده‌رهێنانی ألشیخ محمد رشید رضا
رحمه ألله یه‌که‌م کاری شێخ کتێبێکی زانای پایه‌به‌رز حافظ ألعراقي
رحمه ألله به‌ناوی ألمغني عن حمل ألاسفار في تخریج في ألاحیاء من ألاخبار
ئه‌م کاره کاردانه‌وه‌یه‌کی پڕ پاداشت بوو بۆشێخ وای لێهات زۆر گرنگی بدات به فه‌رمووده‌وانی..تا وای لێهات له‌نێوزانایانی دیمه‌شق ناوبانگی ده‌رکرد..تاوه‌کو وای لێهات له کتێبخانه‌ی ظاهریه
له دیمه‌شق ژوورێکیان بۆ ته‌رخان کرد بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی به‌سود.جگه له‌مه کلیلێکیان پی به‌خشی هه‌رساتێك خۆی ئاره‌زوی لێیه سه‌ردانی کتێبخانه بکات..
باس له موئه‌له‌فاتی شێخ بکه‌ین له‌سه‌رده‌می لاوی‌دا ده‌ستی کردووه به‌نوسین یه‌که‌م موئه‌له‌فاتی فقهی زانستی به‌ناوی تحذیر ألساجد من اتخاذ القبور مساجد
چه‌نده‌ها جار له‌چاپ دراوه،،کارکردنی شێخ له‌باره‌ی فه‌رمووده‌وانی وای له‌شێخ کرد که له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌فی صالح بڕوات.ئه‌مه‌ش وای له‌شێخ کرد زۆر گرنگی بدات به‌کتێبه‌کانی شێخی ئیسلام ابن ألتمییه و قوتابیه‌که‌ی ابن ألقیم
وه‌زانایانی سه‌له‌فی.
شێخ هه‌ڵگری په‌یامی بانگه‌واز بۆ یه‌کتا په‌رستی و سوننه بوو له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌ف له‌سوریا.وای لێهات هه‌موو زانایان به کۆمه‌ڵ سه‌ردانیان ده‌کردو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کرد ده‌رباره‌ی توڕه‌بوونی مه‌زهه‌بی و بیدعه...
شێخ نایاری بۆ په‌یدا بوو له سوفیه‌کان و خورافات چییه‌کان و بیدعه چییه‌کان.زۆریان له‌سه‌ر شێخ ده‌گوت بوختان و قسه‌ی ناشرین پێیان ده‌گوت وهابي ضال
وه خه‌ڵکیان ئاگادار ده‌کرده‌وه که توخنی شێخ نه‌که‌ون.
له‌وکاته‌دا زۆربه‌ی زانایانی ئایینی پشتگیری شێخیان کرد له دیمه‌شق له‌و پایه‌به‌رزانه‌ی که پشتیوانی شێخیان ده‌کرد ألعلامه بهجت ألبیطار و ألشیخ عبد ألفتاح ألامام سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی موسڵمانانی سوریا وشێخ توفیق ألبرزه و جه‌نده‌ها زانایی که رحمهم ألله.
له‌کاره پیرۆزه‌کانی شێخ
وانه‌ی ده‌گوته‌وه هه‌فته‌ی دووڕۆژ که مامۆستایانی زانکۆوقوتابیانی زانستی شه‌رع ئاماده ده‌بوون له‌و کتێبانه‌ی له‌وانه‌کان ده‌یووته‌وه
1-ألروضه ألنویه شرح ألدرر ألبهیه للشوکاني شرح صدیق حسن خان.
2-فتح ألمجید لعبد ألرحمن بي حسن بن محمد بن عبد ألوهاب.
3-اصول ألفقه لعبد ألوهاب خلاف
4-ألباعث ألحثیث شرح اختصار علوم ألحدیث لابن کثیر شرح أحمد شاکر.
5-منهاج ألاسلام في ألحکم لمحمد ژسد.
6-فقه ألسنه لسید سابق
بێجگه له‌م وانه هه‌موو مانگێك هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی شار‌و شارۆچکه‌کانی سوریای ده‌کرد هه‌روه‌ها سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌رده‌نیشی کردووه به‌ر له‌وه‌ی له‌وێ نیشته‌جێ بێت لایه‌نگرانی زیادی کرد بۆیه نایاره‌کانی بوختانی ئه‌وه‌یان بۆ کرد که بانگه‌وازی مه‌زهه‌بی ئه‌لبانی ده‌کات بۆیه زیندانی کرا ...
به‌ڕێزان لێره‌دا دێمه کۆتای به‌شی یه‌که‌م چونکه له‌یه‌ك په‌یامدا جێگای نابێته‌وه داوای لێبوردن ده‌که‌م بۆیه ناچار بیکه‌م به دوو به‌ش دڵسۆزتان گه‌رمیانی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن kuri germyan (2008-02-05 06:20:12)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


به‌ڕێزان لێره به‌شی دووه‌م ده‌س پێده‌که‌ین
خۆڕاگری شێخ له ئازار‌و کۆچ کردن
له‌سه‌رده 1960ز شێخ که‌وته ژێر چاودێری حکومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێخ دوور بوو له سیاسه‌ت.به‌ڵام دووجار زیندانی کرا له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا یه‌که‌م جار له‌ساڵی 1967ز بۆ ماوه‌ی مانگێك له زیندان مایه‌وه له‌قه‌ڵای دیمه‌شق ،،له‌کاتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێ 1967ز ده‌وڵه‌تی سوریا بڕیاری دا هه‌موو زیندانه سیاسیه‌کان ئازاد بکات شێخ‌یش ئازاد کرا.،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌ڕ به‌ته‌واوی شێخ بۆ جارێكی که زیندانی کرا ئه‌م جاره‌یان بۆ ماوه‌ی 8 مانگ له‌زیندان مایه‌وه..
وه‌سیه‌ت نامه‌ی شێخ بۆ موسڵمانان
ان ألحمد لله نحمده ونستعینه ونستغفره،ونعوذبالله من شرور أنفسنا ومن سیئات أعمالنا،من یهده ألله فلا ضل له ومن یضلل فلا هادي له وأشهد أن لااله الا ألله وان محمدا عبده ورسوله وبعد؛
وه‌سیه‌تم بۆ هه‌موو موسڵمانێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌تایبه‌تی ئه‌وبرایانه‌ی که هه‌ڵگری په‌یامی بانگه‌وازی کتاب و سوننه‌ن له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌ف.
وه‌سیه‌تی ئێوه‌و خۆم ده‌که‌م بۆ په‌رستنی خوای میهره‌بان یه‌که‌م وه هه‌وڵی زیاد بده‌ن بۆ زانست و ڕیگه پیشاندان خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت وأتقوا ألله ویعلمکم ألله
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندی بانگه‌واز بۆ کتاب و سوننه له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌ف بۆ هه‌موو خه‌ڵكی تا ده‌توانن هه‌وڵ به‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته با نه‌بێته حوجه له‌سه‌رتان،،با حوجه بێت له‌سه‌ر ئه‌وان له ڕؤژێك نه‌ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان نه منداڵ فریای که‌س ناکه‌وێت ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که خوای گه‌وره به دڵێکی بێگه‌رد ده‌یانهێنێت..هه‌روه‌ها ئاگاداری هه‌موو موسڵمانان بکه‌نه‌وه به‌شداری کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌ی ئه‌هلی بیده‌ع و ده‌رچوان له ڕێبازی سه‌له‌ف نه‌که‌ن.به‌ڵێ ئه‌وانه ده‌رچوون له ڕێبازی سه‌له‌ف زۆریش لایان داوه.
ئاخر وه‌سیه‌تی شێخ
وه‌سیه‌تی خێزان و منداڵ و هاوڕێ و هه‌موو خۆشه‌ویستانم ده‌که‌م داوا بکه‌ن له‌خوا له‌تاوانه‌کانم خۆش بێت.
یه‌که‌م به‌ده‌نگی به‌رز بۆم نه‌گرین و شینم بۆ مه‌که‌ن.
دووه‌م په‌له بکه‌ن له ناشتنم وه که‌س ئاگادار مه‌که‌ن ته‌نها ئه‌وانه‌ی نه‌بێت له‌م ناوجه‌یه ئاماده‌ن وه با عزت خضر أبو عبدألله هاوڕی ودرواسێی خۆشه‌ویستم بمشوات یان ئه‌و که‌سێك هه‌ڵبژێرێت بۆ شوشتنم.
سێیه‌م جێگایه‌کی نزیك دیاری که‌ن بۆ ناشتنم با خه‌ڵکی ماندو نه‌بن به هه‌ڵگرتنی مه‌یته‌که‌م..ئه‌گه‌ر له جێگایه‌کی دو‌ریش منتان ناشت مه‌یته‌که‌م بخه‌نه ناو ئۆتۆمبیل وه هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ش با به‌سواری ئۆتۆمبیل بێن..هه‌روه‌ها له‌گۆڕستانێکی کۆن بمنێژن.هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که له‌وناوچه‌یه ده‌بن که لێی ده‌مرم گه‌ر منداڵه‌کانم له‌وێ نه‌بوون ئاگاداریان نه‌که‌نه‌وه نه‌وه‌ك سۆز‌و خۆشه‌ویستی زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا ناشتنم دوا بکه‌وێت.
وه‌سیه‌تی کتێبخانه‌که‌م هه‌مووی ئه‌وانه‌ی له چاپ دراون یان ته‌سویر کراون یان به‌نوسین نوسراون به‌خه‌تی خۆم یان به خه‌تی هه‌ر که‌سێکی که بیبه‌ن بۆ کتێبخانه‌ی ألجامعة ألاسلامیة له مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره یادگاریم زۆره له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و کتێبانه‌ی بانگه‌وازی کتێب و سوننه له‌سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌ف کاتێك له‌وێ مامۆستا بووم.
داوا له‌خوای گه‌وره ده‌که‌مسودی هه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی ده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه ڕۆژانێك خاوه‌نه‌که‌ی سودی ده‌به‌خشی به قوتابیه‌کانی ..
له 26 جه‌مادی یه‌که‌م 1410 کۆچی دوای کرد رحمه ألله
به‌ڕیزان وه‌کو زۆربه‌مان ده‌زانن له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت هاتووه ده‌فه‌رمووێت هه‌موو 100 ساڵ جارێك که‌سێك دێت کاره‌کانی دین تازه ده‌کاته‌وه به شاهدی چه‌ند زانایه‌ك وا ده‌ڵێن که ئیمامی ئه‌لبانی مججدی ئه‌و سه‌د ساڵه‌ی ڕابردوو بوو وه‌کو زانایانی پایه‌به‌رز ابن باز و ابن ألعثیمین و ابن ألجبرین رحمهم ألله چونکه ئه‌گه‌ر به ساڵی کۆچی بیژمێرین ده‌که‌وێته سه‌ده‌یه‌که‌وه ئه‌گه‌ر به زایینیش هه‌ر ده‌که‌وێته سه‌ده‌یه‌که‌وه چونکه پێش ساڵی 2000 کۆچی کرد خوایه له‌گه‌ڵ سه‌له‌فی ساڵح وپێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست درودی خوای له‌سه‌ر بێت جه‌معیان بکه‌ی له فه‌رده‌وسی ئه‌علا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان ئامین
و ألسلام علیکم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دةست خؤش بيت بةراستى بابةت و ژيان نامةيةكى جوان نووسيوه هةر بژيت كورى گةرميانةكةم ....
................
................
dosty-jaf

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


زۆر سوپاس بۆ به‌شداریکردنت هاوری
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده‌ست خۆش براکه‌م خوای په‌روه‌ردگار پاداشتی خێرت بداته‌وه
به‌راستی له ژیانی ئه‌م که‌ڵه‌زانایه تاباس بکه‌ین که‌مه من کتێبێکم لایه باسی ژیانی شێخ ئه‌لبانی ئه‌کات ابومسلم الاریانی کردویه‌تی به کوردی نازانم تۆش هه‌ته یان نای
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه