❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نةووى(قومبه له زرى)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-11 10:03:04

توانا هه ريرى
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه رير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-21
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 148
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

نةووى(قومبه له زرى)

بۆمبى نيوترۆجینی يه‌كێكه‌ له‌ جۆره‌كانى چه‌كى كۆمه‌ڵ كوز كه‌ ره‌حم به‌هيچ شتێك ناكات له‌سه‌رزه‌وى ، ئه‌م چه‌كه‌ دوو جۆرى هه‌يه‌(ناوكه‌ يه‌كبوونFISSION,) و ( ناوكه‌ كه‌رتبوون , FUSION ) ,سه‌ره‌تا جۆرى (FISSON ) دۆزرايه‌وه‌ له‌لايه‌ن هه‌ندێ زاناى ئه‌وروپى و ئه‌مريكى وه‌ ئاشكرايان كرد كه‌ كه‌رتكردنى ناوه‌كى يۆرانيۆم وزه‌يه‌كى زۆر ده‌به‌خشێ ئه‌مه‌ش به‌ كه‌رت كردنى ناوكى يۆرانيۆمه‌كه‌, وه‌ له‌2- 8-1939 زاناى به‌ناوبانگ ئه‌لبێرت ئه‌نيشتاين نامه‌يه‌كى بۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاناردوو ترسناكى ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ى رِاگه‌ياند و پێشنيارى بڵاوبونه‌وه‌ى به‌ ولاَتانى جيهان كرد, وه‌ ديزاينى يه‌كه‌م يه‌كه‌م بۆمبى ئه‌تۆمى له‌لايه‌ن زاناى ئه‌مريكى ( Oppenbeiner J.Robert) ه‌ وه‌ دانرا و دروستكرا . بۆمبى ئه‌تۆمى به‌هۆى له‌تبوونى ناوه‌كى ( يۆرانيۆم – 235، يۆرانيۆم - 238) ه‌وه‌ ووزه‌يه‌كى زۆر دروست ده‌كات وه‌ ئه‌و عه‌مه‌ليه‌ش له‌ زنجيره‌ كارلێكێك دا رووده‌دات تا بێكه‌ڵكبوونى مادده‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ئه‌نجامدا گه‌رديله‌يه‌ك له‌ سيزيۆم104 و رِابيديۆم93 دروست ده‌كاتو دوو نيوترۆنيش زياد ده‌بێ , كه‌ ووزه‌ى گه‌رمى و شه‌پۆلى له‌راندنه‌وه‌ و تيشكى گاما و په‌ستانى شه‌پۆلى و ره‌شه‌باى به‌هێز درووست ده‌بێت وه‌ تيشكى گاما ئاو و خاك پيس ده‌كات و ئه‌گه‌رى بڵاوبونه‌وه‌شى به‌ جيهاندا هه‌يه‌ . وه‌ جۆرى دووه‌م كه‌ پێى ده‌وترێت بۆمبى هايدرۆجينى(fusion) كه‌ چه‌ندجار به‌هێزتره‌ له‌ بۆمبى ( fission) ئه‌م بۆمبه‌ له‌ساڵى 1950 دۆزرايه‌وه‌ دوو گه‌رديله‌ هايدرۆجن يه‌ك ده‌گرن و له‌ ئه‌نجامدا گه‌رديله‌يه‌ك هيليۆم دروست ده‌كاتو يه‌ك نيوترۆنيش زياد ده‌بێ, ئه‌م جۆره‌يان تا ئێستا له‌ شه‌ردا به‌كارنه‌هاتوه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ برِێكى زۆر پله‌ى گه‌رمى به‌رز دروست ده‌كات وه‌ ئێستاش زۆرترين جۆرى چه‌كى هه‌ڵگيراو له‌ جيهان دا له‌م جۆره‌يه‌, يه‌كه‌م بۆمبى (fission) كه‌ تاقيكرايه‌وه‌ ناوى (Trinty) بوو وه‌ هێزى 20000 ته‌نTNT هه‌بوو كه‌ به‌قه‌ده‌ر قه‌باره‌ى سێوێك يۆرانيۆمى تێدابوو وه‌ به‌تيره‌ى 18 كم له‌سه‌ر زه‌وى ته‌قيه‌وه‌ و له‌سه‌ر زه‌وى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى به‌ رِوبه‌رى بازنه‌يه‌كى تيره‌ (18km)ى بلاَوبۆوه‌ وه‌ دوكه‌ڵه‌كه‌شى ( m9000) به‌رزبۆوه‌ . يه‌كه‌م بۆمبى ئه‌تۆمى له‌ جه‌نگى جيهانى دووه‌م دا له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكيه‌كانه‌وه‌ به‌شارى هيرۆشيما ى ياباندا ته‌قێنرايه‌وه‌ له‌ 6-8-1945 دا كه‌ 10 كم دووجا ى گرته‌وه‌ و زياتر له‌ 100000 كه‌سى كوشت له‌ماوه‌ى كه‌تر له‌ خووله‌كێك دا ئه‌و بۆمبه‌ش ئاوى ( منداڵى بچوك بوو) وه‌ دووه‌م بۆب به‌ شارى ناكازاكى يابان دا ته‌قێنرايه‌وه‌ ناوى (پياوى قه‌ڵه‌و)بوو , زياتر له‌ 70000 كه‌سيى له‌ناوبرد له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ ده‌قه‌يه‌كدا وه‌ سێ به‌شى شاره‌كه‌شى رِوخاند, هه‌تا ئێستاش كاريگه‌رى ئه‌و دوو بۆمبه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوو شاره‌ ماوه‌ و پاك نه‌بۆته‌وه‌

Kurdzhin
دونــيـــا بــه هـشـتــى شـه يــتـــانـــــه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net