.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






کاوڕ :
لە 21 ی ئادار تا 20 ی نیسان ، ساڵی سەرکەوتنە بەسەر کۆسپ و تەگەرە و زەحمەتییەکان ، ئەگەر هەر هەڵەیەکت لەچوارمانگى یەکەمى ساڵ ئەنجامدا ئەوا لە مانگى نیسان هەموو شتەکان بەئاسایی دەگەرێنەوە ، و خۆت لە بارودۆخێکى باشتر دەبینیتەوە ، هەروەها هاتنە ژوورەوەى هەسارەى ساتورن بۆ کەلووى تەرازوو لەگەل مانگى تشرینى یەکەم ، ماندووبوونێکى فیکریت بۆ دەخولقێنێ وچەند کۆسپێکت دێتە پێش کە تا مانگى تشرینى دووەم بەردەوام دەبن ، و لە مانگەکانى سەرەتا لە باشترین بارو دۆخ دەبیت بەلام پێویستە ئاگادار بیت لە دوو مانگى کۆتایی ساڵ ، لەساڵى 2009 چەندین پرۆژە و هاتوچۆ و ئەم لاو ئەولا و چاوپێکەوتنی نوێ و بەرنامەى ئارەزومەندانەت لا دەبێت ، لەلایەنى عاتیفییەوە ، دروست کردنی پەیوەندییەک یاخود جیابوونەوەیەکه ، چونکە هەسارەى ڤینۆس لە کەڵووەکەیدایە هەر لەمانگى شوبات تا حوزەیران ، سەرەراى ئەوەى وەک هەمیشە لە مانگێک زیاتر نامێنێتەوە بۆیە چارەنووسی کاوڕی عاتیفی دەگۆڕێت ، زۆر شتى سودفەى لا دەبێت کە رۆلی گرنگ دەگێڕن لە ژیانیدا ، سەرەراى ئەوانەش زۆر موفاجەئاتت بۆ دێنە پێش .
گا :
لە 21 ی نیسان تا 20 ى ئایار ، ئەمسال بۆتۆ کەمێک ماندووبوونی تێدایە بەلام ساڵی کارکردن و بەجێهێنانى کەسیی دەبێت ، پێویستە لەسەرت کار بکەیت و پشت بەهیچ کەسێک نەبەستیت ، و بەپێی ئەو کارەى دەیکەیت دەگەیتە شوێنێکی دیاریکراو و ئەگەر کارت نەکرد ئەوا ناگەیتە هیچ ئامانجێک ، بۆیە ،، ساڵەکە بۆتۆ ماندووبوونی تێدایە بەلام لەهەمان کاتیشدا باشە چونکە تیایدا پشت بەویستی خۆت و هەلبژاردەکانى خۆت دەبەستیت لە رێگەى بەدیهێنان و هەڵسوکەوتەکانت ، ئەمەش ماناى وایە ئەگەر هەلبژاردنى راستت هەلبژارد ئەوا سەر دەکەوی و ئەگەر هەلبژاردەى هەڵەت هەلبژارد ئەوا دەیدۆڕێنیت ،، هەردوو هەسارەى ساتورن و بلۆتۆن پاڵپشتىت لێ دەکەن بەلام لە بەرامبەردا جوبیتیر پاڵپشتیت لێ ناکات چونکە لە چوارچێوەیەکى پیچەوانەیە ، چەند ئەزموونێکى دەبێت کە بۆ یەکەم جارە ئەنجامى دەدات و پێشتر نەیدەزانى سەرەراى سەرکەوتنەکان کە دەیخانە ناوەندى لوتكهی کارەکانى ، زۆر سەفەر و هاتوچۆ کردنی لەپێشە بۆ دەرەوە و زۆر دەرەنجامى باش بەدەست دێنێ ئەگەر بزانێ زۆر کار دەکات بەلام لەبەرامبەریشدا زۆر بەرپرسیارییەتى گەورەى لە ئەستۆدایە و کارەکان لەسەر یەک کەلەکە دەکەن و پاڵەپەستۆى دەخەنە سەر ، ئامۆژگارى لەلایەن هاورێیەکانەوە پێ دەدرێت و لە ئاسۆیەکى دوورەوە سەرکەوتن بەدەست دێنێ بەلام پێویستە ئاگاداری ئەو کەسانە بێت کە وەهمەکان دەفرۆشن و ماستاو دەگرنەوە ، گا دەچێتە شوێنێکى نوێ یان خانووێکى نوێ یانیش ولاتێکى دیکە یان شوێنگە و نووسینگە و ناوەندێکى نوێی تر ، گرنگ ئەوەیە گواستنەوە روو دەدات لەم ساڵەدا ، لەگەل هاوڕێیەكی نوێ و لەوانەیە نیوەكهی ترى بدۆزێتەوە ئەگەر بێ ژن بێت ، زۆرگۆڕانکارى و سەراوژێرکردنی لەپێشدایە .. هەروەها لەنگەرگرتنى بوارى عاتفیش ..
دووانە :
لە 21ى ئایارەوە تا 21 ی حوزەیران ، ساڵی گۆڕانکارییە ئیجابییەکانە و باشترین سالە لەنێوان ئەو چوارساڵەى لە رابردوو بەسەریدا تێپەڕیوە ، دەتوانێت خۆى لەگەل گۆرانکارییەکاندا بگونجێنێت ، رابردوو دەسڕێتەوە و بۆ نوێکارى و شتى نوێ دەڕوات ، ساڵی پەیوەندیی لەگەل رابردوودا نییە ، لەوانەیە هەست بە غەریبی و بێزاریی بکات لە کاتى گۆڕانکارییەکان بەلام ئاسۆى نوێ لەبەردەم خۆیدا دەبینێتەوە .. قازانجى مادی سادەى هەیە ، چونکە هەسارەى جوبیتیر کە لە گۆزەدا هەیە و ئەویش وەکو ئەو کەلووێکى هەواییە واى لێ دەکات لەبەرامبەر کاروبارە مادییە باشەکاندا ئاسوودە بێت ، بەختی رەهاش لە گۆزەدا هەیە زۆر یارمەتى دەدات و لەگەلی دەبێت تا کۆتایی مانگى ئاب / ئۆگەست ، ئەگەر ئەزمەی هاتە پێش دەبینیت چەند دەستێکى سیحریی بۆى درێژ کراوە بۆ یارمەتیدانى و رزگارکردنى ، دەرفەتى هەیە لە جیهانى پەیوەندییەکان و لێکۆلینەوەکان و راگەیاندن و فێرکردن و هزر و پارێزەریی و ئەدەبدا ، هەر لە سەرەتا تا کۆتایی ساڵ لەلایەنى جەماوەرییەوە پەرە دەسەنێت و لە مانگى تشرینى یەکەم تەواو بۆیان دەکرێتەوە ، لەگەڵ بوونى ماوەیەک بهره بهره زیاتر هەست بە ئازادبوون دەکات ، هەردوو مانگى کۆتایی جوانترین ماوە دەبن بۆى لەم ساڵەدا ، لەلایەنى عاتفییەوە ، باروودۆخى باشە بەتایبەتى لە چوار مانگى سەرەتاى ساڵ چونکە چارەنووسی عاتیفیی هەر لەسەرتاى ساڵەوە دەست بە گۆڕان دەکات .
قرژاڵ :
لە 22 ى حوزەیران تا 22 ى تەموز ، ئەم ساڵە لە ساڵی رابردوو بۆى باشتر دەبێت ، چونکە هەسارەى جوبیتیر ئەو ناوچەیە جێدێلێ کە بەرامبەرییەتى ، بۆیە لە شەرە گەورەکان و خەم و ناخۆشیەکان رزگاربووە ، هەموو لایەنەکانى تەندروستى و کەسیی و پیشەیی بەرەو باشتر دەچن ، چونکە لەو پاڵەپەستۆیە یەک بەدواى یەکانە رزگاری بووە کە لەماوەى سالًی رابردوودا بەدواى بوونە ، بۆ شوێنێکى نوێ یاخود کارێکى تر دەگوازرێتەوە .. ئەم ساڵەش سامانێک بەدەست دێنیت ، یانیش لەرێگەى گرەوێک یاخود لەرێگەى خزمێکەوە دەبێت ، لەو کاتە پەیوەندیت لەگەل دەرەوە دەبێتەوە یان لەوانەیە گوێزرانەوە و دەرفەتى گونجاو لە شەش مانگى یەکەمی ساڵ بێت بەلام لەسەر لەدایک بووانى دە رۆژى سەرەتای ئەم کەڵووە پێویستە ئاگادارى تەندروستى خۆیان بن . لەلایەنى عاتیفییەوە ، لەدایک بووانى کەڵووى قرژاڵ شتێکى جوان لە ژیانى رۆمانسی و شاعیرانهیاندا لەدایک دەبێت ، هەندێ لە لەدایکبووانى ئەم کەڵووە رووبەڕووى گۆرانکارى لە سروشتی هەڵس و کەوت و مزاج و خوڵکى هاوەڵیان دەبنەوە .
شێر :
لە 23 ی تەمموز تا 22 ى ئاب ، ساڵی زۆر شتى لێک جیاوازە ، زۆر شتى نوێ و رووبەرووبوونەوە و سکالادەربڕینی تێدایە ، لەبەر ئەوەى هەردوو هەسارەى جوبیتیر ونبتون لە بەرامبەر کەڵووەکەیدان ، پێویستە لەسەرى کە ئاگادار بێت بەتایبەتى کاتێک پێک دەگەن ، لە سەرەتای پێنجى کانوونى دووەم شتێک لەوانەیە چارەنووسی بگۆڕێت ، سالێکى نوێیە لە بەشداری کردن لە دامەزراندنى دەزگا یاخود دامەزراوێک لەگەل هاوکارێیەکیدا ، یان لە بنیاتنانى خێزانێک ، یان هاوسەرگیرى ، یانیش گەوتنە گەڵ تیمێکی بەهێز و داواى هاوکاری کردن لە کۆمپانیا جێبەجێکارەکان .. لەوانەیە پشتیوانکەران بۆخۆى رابکێشێت بەتایبەتى لە سێ مانگى کۆتایی ، لە مانگى ئایارەوە خۆى لەبەردەم چەند ئەزموونێک دەبینێتەوە کە نموونەى نەبینیوە و لەرابردوودا نەهاتۆتە بەردەمی ، پێویستە لەسەرى ئاگادار بێت بۆ ئەوەى لە ئەنجامى هاوەلًییەکى گومان لێکراوە یاخود چەند هاوەلێکى فێڵبازەوە تێ نەکەوێت ، گۆڕانکارییەکان لە ژیانیدا کە دەیگەیەنتە جیابوونەوەیەک یاخود پەیوەندییەکى ترى نوێ لە وەرزى بەهار روودەدەن کە لەلاى گرنگە ، و پاڵپشتیش لەلایەن دەزگا رەسمییەکان دەبینێت و پۆستە پیشەییەکانیشی دەگۆڕێت . هەروەها بوونى هەسارەى جوبیتیر لە کەڵووى گۆزه ، هەواڵی ئەگەرى گرێدانى پرۆسەى هاوسەرگیرى پێدەدا ئەگەر بێ ژن بێت ، لە کۆتایی ساڵدا بە هاوەلییەک یاخود شەراکەتێک کۆتایی دێت ، چونکە هەسارەى مارسی خێرا کە لە مانگ و نیوێک زیاتر ناوەستێت ، لە 26 ی تشیرینى یەکەم بۆى دێت و تا سەرەتاى ساڵى 2010 دەمێنێتەوە . ئەم هەسارەیە حەماسەت و پاڵنەر و چالاکیی زیاتر پێدەدا ، لەهەمان کاتیشدا لە زوو بڕیاردان و رووداوەکان ئاگادارى دەکاتەوە ، لەلایەنى عاتیفییەوە : کاتە هەرە رۆمانسییەکان لەلاى دەکەونە نێوان کۆتایی یاخود 20 ى ئەیلوول ، چونکە لەم کاتە سەرنجراکێشتر دەبێت و لەوانەیە هاورێیەک بدۆزێتەوە .
گوڵە گەنم :
لە 23 ى ئاب تا 22 ی ئەیلوول : ساڵی گۆرانکارییە رەگوریشەییەکانە ، چونکە لەهەندێ کێشەو گرفت رزگارى دەبێت بەتایبەتى لە مانگى تشرینى یەکەم ، پێوانەکان پەیڤى خۆیان دەلێن ، و ئەو لەگەل بارودۆخە نوێیەکان مامەڵە دەکات و لەگەل چەند موغامەراتێک کە پێشتر نەدیوە ، لەناکاو دەبینێت راستییەکان لاى ون بووبوون ، ئەگەر جوان هەڵس و کەوت بکات ئەوا سەرکەوتنى گەورە بەدەست دێنێ ، هەسارەى بلۆتۆن کە لە کەلووى گیسکە ، لەگەلیدا دەگونجێ و بە دریژایی ساڵ پشتیوانى لێ دەکات ، بەلام پێویستیشە لەسەرى کە ئاگادار بێت لەو پرۆژە و دەرفەتی کارانەى کە وەهمین ، ئەمەش لەسەری پێویست دەکات کە موغامەرە نەکات ، لە کۆتایی ساڵدا هەسارەى ساتورن بۆ کەڵووى تەرازوو دەڕوات و لەگەل لەدایک بووانى گوڵەگەنم هەڵ و دەرفەتى نوێ دروست دەبێ . بەشێوەیەکى ئیجابی بە دەنگییەوە دێت و لەهەموو کێشەکانى رزگار دەبێت و لەگەل شتە نوێیەکان دەگونجێت و ئاسۆیەکى زۆر فراوان لە پێشی دەبێتەوە . شتێک رەت دەکاتەوە کە لەلایەن کەسێکى دیکەوە عەرزى کراوە .. لەوانەیە چاوى بەکەسێکى دیکە بکەوێ .
تەرازوو :
لە 23 ی ئەیلوول هەتا 23 ی تشرینى یەکەم ، ساڵەکە باشە ، لە رابردوو باشترە ، بەلام لەگەل چوونە ناو مانگى تشرینى یەکەم تووشی گۆرانکارى دێت کاتێک هەسارەى ساتورن دەکەوێتە بەرامبەرى و پێویستە لەسەرى جیدی بێت ، ئەم ساڵە چەند دەرفەتێکى زێرین ، هاریکارى ، گۆرانکارى ئیجابی ، تموح ، و هێز و توانا بۆ گۆڕینی چەند کەسێکى دەوروبەرى خۆى پێ دەبەخشێ . حاڵەتى مادى باشتر دەبێت و پاداشتکردنێک یان کارێکى تر قازانجەکانى بەدەوردا کۆدەکاتەوە ، ساڵی داهێنان و لەدایک بوونە بۆ هەندێک ، بە مندالێک خۆشحال دەبن لە ژیانیان ، لەم ساڵەدا فەلسەفەى تەرازوو لە ژیاندا دەگۆڕێت چەند کارێک ئەنجام دەدات لەلایەنى خێزانییەوە ، و لەلایەن دەوروبەرییەوە چ خێزانیی بێت یان ئەوانەى بەعاتیفە لەگەلیدان پشتیوانی لێ دەکرێت. لە دە رۆژى کۆتایی کانوونى دووەم هەواڵێکى زۆر خۆش گوێبیست دەبێت ، واتە لە سەرەتاى ساڵ ، لە مانگى شوبات و ئاداریش بەخت لەگەلیدایە ، لە نێوان دە رۆژەکانى کۆتایی مانگى نیسان و کۆتاییەکانى مانگى ئایار بە ماوەیەکى تەنگدا تێپەڕ دەبێت ، مانگى تەموز بۆی باش دەبێت ، لە مانگى ئاب هاوکارییەکی پێ دەدرێت بەلام ململانێیەکان رووبەرووى دەبنەوە هەر لە ئەیلوول تا تشرینى یەکەم ، خۆشەویستى لە هەموو شوێنێکدا لە دەوروبەریدایە ، و هەوڵ دەدات لەچەند کاتێکى عاشقانە ژیان بکات ، کاریگەرى خۆی بەجێ دێلێ لاى هەندێ کەس کە یەکەم جار دەیانبینێ ، مهسهلهیهكی خێزانیی زۆر تایبەتى هەیە ، ئەو حوکم لە هاوسەرگیرى یاخود لەدایک بوون دەکات لە ناو خێزاندا .
دووپشک :
لە 24 ی تشرینى یەکەم تا 21 ی تشرینى دووەم ، ساڵی راپەرین و نوێبوونەوە ، کاروبارەکانى سەراو ژێر دەگۆردرێن ، کاتى باشی هەیە و بەسەر کاتەکانى پاڵەپەستۆدا سەردەکەوێ کە هەر لە کانى چوونە ناوى جوبیتیر بۆ کەلووى دەلو لە پێنجى کانوونی دووەم رووبەروى بووەتەوە . بۆ لەدایک بووانى دووپشک دەلێم ، لەگەل دەسەلات ناوەندە دەسترۆیشتووەکان ململانێ مهكهن چونکە بوونى هەسارەکانى بلۆتۆن لە کەلوى گیسک و ساتورن لە گوڵه گهنم و ئۆرانۆس لە نەهەنگ ، بارێکى باشە بۆ کەلووەکەى ئێوە بەلام هەسارەى جوبیتیر لە گۆزە پێچەوانییەتى ، بۆیە كهسانێك هەن کە پشتیوانى لێ دەکەن و هەشن کە پێچەوانە و دژن ، و سەرکەوتن لە نێوان هەردوولادا هاتوچۆ دەکات بەپێی کاریگەرى هەر فەلەکێک و تواناى لەسەر ئەویتر . فەلەک لەدایک بووى دووپشک ئاگادار دەکاتەوە لەو کەسانەى دەیانەوێ بیخەڵەتێنن ، كه لەوانەیە لەناو خێزانیش بن ، زۆر پێویستە پەیوەندییەکانت راست بکەیتەوە . لەدایک بووەکانى دووپشک پرۆسهیهكی هاوسەرگیری هەیە کە لەوانەیە بۆ ئاسۆیهكی دوور بیگوازێتەوە ، و هەسارەى شتە سەرسورمانەکان ئۆرانۆس واى لێ دەکات لە هەندێ لە پەیوەندییەکانی راست بکات و هەروەها له ژیانى کۆمەلایەتیش کامەرانى و سینگ فراوانییەکى پێ دەبەخشێ و زیاتر میللی و جەماوەریی دەبێت ، بارى ماڵەوە زۆر لەلاى گرنگە و لەوانەیە دووبارە چاوى بە کەسانێک بکەوێتەوە کە دوور کەتبووەوە لێیان ، یان لەوانەیە ئاشتبوونەوەیەکى عاتیفی بهخۆیهوه ببینێ یانیش لەگەل یادگارییەکاندا ژیان ژیان بكات .
کەوان :
لە 22 ى تشرینى دووەم تا 20 ى کانوونى یەکەم ، ساڵی هەنگاوە گەورەکانە ، بە ئاسۆ و شتە نوێەکان و دەرفەتە زێڕینەکان نایابە، لەدایک بووى کەوان ، سەرنجەکان بۆلاى خۆى رادەکێشێ ، لەبوارێکى دیاری کراودا دەبێتە ئەستێرە ، بەتایبەتى ئەگەر هۆگر بووبێت لەگەل جەماوەر ، سوود له دەرفەت هەلەکان وەردەگرێت بۆ خۆ دەرخستن ، سەرکەوتووە لە بوارهكانی وتاردان و نووسین و راگەیاندن و رێکلام و بازرگانى و فێرکردن و سیاسەت و هونەردا ، ئەم ساڵەى توندرەوی و لایەنگیرى پێوهدیار دهبێت .. بەردەوامى بە خوێندن دەدات و بیر لە پیشەیەکى تریش دەکاتەوە ، دوو مانگى کۆتایی لە ساڵ باشترین کاتن لەلاى لە ماوەى چوار ساڵی رابردوودا تا ئێستا ، سەرەراى ئەوەش بەشێوەیەکى گشتى ئەم ساڵەى سالێکى جوان دەبێت ، گرنگترینیان لەنێوان شوبات و حوزەیران ، بەهۆى بوونى هەسارەى خۆشەویستى ، ڤینۆس لە بورجى کاوڕ مانگى ئایار ئیستیسنائییە بۆی ، هەروەها چەند پەیمانێکى هەیە لە مانگى ئەیلوول ، و ماوەى زۆر خۆش و جوانی بۆ دهرهخسێ لە تشرینى یەکەم دەست پێ دەکات تا کۆتایی ساڵ ، لەم سێ مانگەدا هەنگاوی زۆر گەورە دەهاوێژێ لەگەل سەفەر و گواستنەوە بۆ شوێنى نوێ . لەلایەنى عاتیفییەوە ، ساڵەکە زۆر باش و گرنگە ، بۆ بێ ژنەکان خۆشەویستییەکى لەناکاو لەرێگایە و بۆ عاشقانیش پەیوەندیی نێوانیان پتەودەبێت .
گیسک :
لە 21 ى کانوونى یەکەم تا 19 ى کانوونى دووەم ، ساڵی پرۆژەکان و بوژاندنەوە سەرکەوتووەکان ، و ساڵی بەختە لە بوارى دارایی ، لەدایک بووى گیسک بیر لە کڕینى پارچە زەوی یاخود خانوویێک یان نووسینگەیەک دەکاتەوە ، و بەختى رەهاش پشتیوانى لێ دەکات لەنێوان مانگى ئاب تا کۆتایی ساڵ ، و لەو ماوەیەدا زۆر سوود لە لەدایک بووانى گا و گوڵە گەنم دەبینێ .. ئەم بەختەش رەهایە و وەک پرۆسەیەکى رزگارکردن وایە کە لە خوڵەکەکانى كۆتایی روودەدات ، گیسک چەند بیرۆکەیەکى پێشوو فرێ دەدات و ئەگەر لەمانگى ئایار هەستى بەهەندێ پاشەکشێ کرد ئەوا لە مانگى حوزەیران چالاکییەکانى خۆى بەدەست دێنێتەوە و ئاراستەکانى دەگۆڕێت ، له ماوەى نێوان ئادار و حوزەیران شتێکى نوێ دێتە ژیانییەوە ، ولە ئەیلوول ، هەسارەى مارس پێچەوانەى دەبێت بەلام شتی نوێشی دەبیت لە تشرینى دووەم ، سەفەرى لەناکاوى دێتە پێش ، بۆ شوێنێکى تر دەڕوات یاخود دەگوازرێتەوە و خەڵکانى نوێ دەناسێت ، لەنێوان شوبات و حوزەیران لەوانەیە بارى عاتیفیی دووبارە بێتە کایەوە و چیرۆکێکى کۆن لە ژیانیدا هەیە دەگەڕێتەوە و دووبارە دەردەکەوێ ، لەوانەیە بچێتە بارودۆخێکى نوێ لە ئەنجامى پرۆسەى هاوسەرگیرى یاخود شتێکى تر . هەندێ ململانێی بچووکى لە پێشە لە مانگى یەکەمی ساڵ .
گۆزە :
لە 20 ی کانوونى دووەم تا 18 ى شوبات ، ساڵی بەختە گەورەکان ، ئەم ساڵە لەباشترین ئەو سالانەیە کە پێیدا تێپەڕ دەبێ ، خولێکى نوێ دەستپێدەکاتەوە دواى شکستهێنانەکانى پێشوو ، ئەم ساڵە باشەی پڕە لە گفت و چاوپێکەوتنە سیحرییەکان و زۆر شتى کتوپڕى دیکەى لە بوارى پیشەییدا ، قەدەر وادەکات لەدایک بووانى گۆزە کامەران بن و یارمەتییان دەدات لە گەیشتنیان بە ئامانجەکانیان تاوەکو مانگى ئاب ، چیرۆکێکى کۆن لەوانەیە لەلایەنى تەندروستى بێت یانیش خێزانی یان پیشەیی چارەسەرى دەکەن ، هەبوونى هەسارەى ساتۆرن لە کەلووى گوڵەگەنم تا 29 ى تشرینى یەکەم وا لە گۆزە دەکات زیاتر وشیار بێت سەبارەت بە شتەکان ، لە کۆتایی ساڵدا چەند گۆرانکارییەکى ئیجابی دێنە پێش ، و لە بوارى پەیوەندییەکاندا کردەوەیەکى خۆبەخشی ئەنجام دەدات بەتایبەتى ئەگەر سەربە دەزگا مرۆیی و جیهانییەکان بێت ، لە بوارى تەلەفزیۆن ، شانۆ ، فرۆکەوانى ، رادیۆ ، لە هەموو بوارهكانی كاری بەرهەمەکانى نەوت و دەریاوانی سەرکەوتن بەدەست دێنێ ، ساڵێکى باشە بۆى ، بەختێکى بەهێزى هەیە لە ناوەراستى ئادار ، لێکۆڵینەوەى گرنگ و سەفەر و کەشوهەوایەکى نایاب لە مانگى ئایار ، لەمانگى تەموز و ئاب کارێکى گەورە بەئەنجام دەگەیەنێ یانیش گرێبەستێکى گرنگ ساز دەکات ، کارەکانى لە مانگى ئەیلوولدا زۆر دەبن ، لە کۆتایی ساڵیش دهرفەتی سەرکەوتن و بیرى نوێ و خۆدەرخستى بۆ دەرەخسێ ، لەلایەنى عاتیفییەوە لەوانەیە چەند پرۆژەیەکى گرنگ ئەنجام بدات .
نەهەنگ :
لە 19 ى شوبات تا 20 ى ئادار ، ساڵی راپەراندن و ئیلتزامە نوێیەکان ، سالًی رزگاربوونه ،، لەسالێکى زەحمەتدا دەردەچێت بۆ یەکێکى تر کە بەلێنى زۆرتری تێدایە ، سالێکى ئاسایی نییە ، زۆر گۆرانکارى و پەرەسەندنی تێداروودەدات کە بەبیرى کەسدا نەدەهات و دەیبەن بەرەو بارودۆخێکى باش بەلام وەک ئەوەى لەسەر گڕکانێک دەژێت و خۆى دەگونجێنێت لەگەل ئەو شتانەى چاوەرێ نەکراون ، بەلام ئەم کەش و هەوایانەى خۆش دەوێت و مەیلی بۆ لایانە ، گۆرانکارییەکى نوێ و کت وپر دەخانە روو لەمەڕ بابەتێکى گرنگ سەبارەت بەخۆی ، و بارودۆخیش چەند شتێکى بەسەردا دەسەپێنێ ، تووشی مەترسی دەبێتەوە ، پێویستە لەسەرى ئاگادار بێت بۆ ئەوەى بە زانایی و بەهێمنى لێیان دوور بکەوێتەوە ، ئەو بەخۆى بەختى خۆى دروست دەکات لەم ساڵەدا ، چونکە هەسارەى ساتۆرن خەریکە لە رووبەروونەوەیدا کەم دەبێتەوە و لە پێچەوانەیدا وەلاوە دەچێت ، ئەمەش وا دەکات پاڵەپەستۆکان سووک ببنەوە لەسەری تەنانەت ئەگەر لە چەند ماوەیەکى ئالۆز و زەحمەتیشدا تێپەر بێت لە سەرەتاکانى ساڵدا ، لەدایک بووى نەهەنگ بەرەو ئامانجە نوێکانى هەنگاو دەنێت و لە بارێکى زۆر زەحمەت رزگارى دەبێت لە ماوەى وەزرى بەهاردا ، دوو رێگاى زەحمەت لەبەردەم نەهەنگدا هەیە و پێیدا تێپەردەبێ ، پێکگەیشتنێکی گرنگ لەنێوان هەردوو هەسارەى نبتۆن و جوبیتیردا هەیە ، بەختێک بۆ دێت لە رێگەی دەرفەتێک بۆ خولقاندنى کارێک یاخود دەستپێکردنى پرۆژەیەک کە پێشتر بیرى لێ نەکردۆتەوە ، هیواکان لە مانگى ئەیلوول بەجێ دەگەیەنێ ، و لەمانگى تشرینى یەکەم لە دژایەتى کردنەکاندا رزگارى دەبێت ، لە لایەنى عاتیفییەوە بەهۆى بوونى هەسارەى ساتۆرن لە کەلووى گوڵەگەنم واتە لەدایک بووى نەهەنگ بەکەسێک دەگات کەماوەیەکى درێژە خەونی پێیەوە بینیوە ، یانیش تووشی لێکدابڕان دێت لەگەل کەسێک دواى چەند ساڵێک لەگەلی ، بۆیە یان سالانێکى لەپێشە کە بە بەلێنەکان کۆتایی پێدێت ، یانیش سالانێک لە ئازار و مەینەتی لێکجیابوونەوە و رزگاربوونى بۆ هێناوەتە دی . هەلبژاردنى خۆى لەم ساڵەدا بەئەنجام دەگەیەنێ ، لەوانەیە بارێکی عاتیفی ناخۆشی هەبێت کە کۆتایی سالً لێی رزگار دەبێت ، بۆ لەدایک بووانى نەهەنگ سیفەتى کۆتایی تەواو دەبێ لە ئارام گرتن .. هەلبژاردنى کۆتاییش : یان پێکگەیشتن یانیش جیابوونەوە ..
MALPARE SABAH MAJED
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن seta90 (2009-02-12 11:53:03)
لهسهر هێڵ نییه